Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,126
Immagini 106,664
Libri 19,291
File correlati 97,277
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
زمانی دایک و پرۆسەی فێربوون! چەند بڕگەیەک لە سەر زمان و فێربوون!
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زمانی دایک و پرۆسەی فێربوون! چەند بڕگەیەک لە سەر زمان و فێربوون!

زمانی دایک و پرۆسەی فێربوون! چەند بڕگەیەک لە سەر زمان و فێربوون!
زمانی دایک و پرۆسەی فێربوون! چەند بڕگەیەک لە سەر زمان و فێربوون!
#برایم فەڕشی#

I
لە هیندی کۆنەوە، هەتا سەردەمی ئەنتیک، لە سەردەمی ڕۆشەنگریی هەتا ئێستا، فەیلەسووفان و بیرمەندان، بیریان لە زمان کردۆتەوە و بە زمان باسیان لە زمان کردووە. بەرچاوترین تێگەیشتنی گشتی فیلسووفانی کۆن ئەوە بوو، “زمان، مرۆڤ لە زیندەوەرانی تر جیا دەکاتەوە”، هەر ئەوان گووتویانە ” ئیمکانی بە ئینسانبوون، لە زماندا کۆ بۆتەوە”، هەروەها گوتراوە “حەقیقەت لە ڕێگای زمانەوە دەردەکەوێ”، ئەوەش گوتراوە کە درۆکردن تەنیا لە ڕێگای زمانەوە، مێسەر دەبێ. زمان پرسیاری فەیلەسووفان بووە و فەیلەسووفانی سەردەمی نوێ، “هەبوون و دەرکەوتنی بوون، لە بوونی زماندا دەبینن” و پێناسەی دەکەن.
لە لایەنی بیۆلۆژیی، ئینسان و زیندەوەرانی تر زۆر لە یەک جیاواز نیین، جیاوازی لە بیرکردنەوە، تاقیکردنەوە و ڕاگوێستنی تاقیکردنەوەکانە، کە لە ڕێگای زمانەوە سەر دەگرێ. تاقیکردنەوە و بەکارهێنانی تاقیکردنەوە، لە لای زیندەوەرانی جگە لە مرۆڤیش هەیە، بەڵام نازاندرێ کە ڕاگوێستنی تاقیکردنەوە لە ناو ئەواندا، لە تاکەوە بۆ تاک، چۆن سەر دەگرێ؟!
هەبوون، ” دا- بوون”، کەسایەتی، پێناسە و ناسنامەی مرۆڤ، بە بوونی زمانەوە بەستراوەتەوە، زمان کەسایەتی، پێناسە، ناسنامە، دەردەخات! بەم پێیە، هەبوونی مرۆڤ لە بوونی زماندا خۆی دەنوێنێ!

II
فێربوون (Learn, Lernen) پرۆسەیەکی سرووشتی یە و بە بوون، دەست پێدەکا و گرێدراوی بوونی زمانە. مەبەست لە زمان، دیاردەیەکی ئەوپەڕی “مادە”یە، کە گرێدراو لە گەڵ مێشک لە ڕێگای دەنگ، پەیڤ، ڕستە و سیستەمی نیشانەکان، مانا بە “شتەکان” و “ناشتەکان” واتە مادە و نامادە، دەبخشێ! مێشک دەوری سەرەکی لە هەردوو پرۆسەی فێربوون و پرۆسەی پێکهاتنی زمان و مانابەخشین بە نیشانەکان، دەگێڕێ. سیستەمی نیشانەکان، پەیڤ، گووتن، دەربڕین، بەرهەمی بیرکردنەوەیە، کە سەرئەنجامی کاری هاوبەشی لایەنەکانی مێشکی ئینسانە و پرۆسەی بە ملیۆن ساڵانی لە پشتە.
ئینسان بۆی ڕوون نەبۆتەوە کە، ئەو کەی و چۆن “زمانی ئاخاڤتنی” دۆزیوەتەوە. بەڵام ڕوونە کە دوازدە هەزار ساڵ بەر لە ئێستا یەکەم نیشانەکانی نووسین دۆزراونەتەوە و لە سەر خشتی گڵ نەخشێندراوە کە لە مێزۆپۆتامیا(ناوچۆمان) دیتراوەتەوە!

III
بنەچەکی کورد هەر ناوێکیان بووبێ، یەک لە خەڵکانی ناوچۆمان(مێزۆپۆتامیا) ویەک لەو گرووپە گەڕۆکانەی نیشتەجێبووی ئەو دەوەرە بوون. زمانی ئەوان ڕەنگدانەوەی سرشتی خۆیان و سرووشتی ژینگەیان بووە و چۆنیەتی ژیان، پیشە، ئەرک، هەست و تێگەیشتنی ئەوان و بۆچوونیان لە ژیان و جیهان و کائینات و دەرەوەی جیهانی مادی، دەردەخات، کە لە دەنگ، پەیڤ و ڕستەی زمانی ئەواندا خۆی نوواندووە.
دێمۆکریتی یۆنانی “زمان، لە پێوەندی دەنگ و شت دا دەبینێ”. بەرد، دار، ئاسمان، زەوی، گوڵ، گیا، ناوگەلی کوردین، کە پێوەندی دەنگ و شتەکان دەردەخەن. ناوهێنانی هەر کام لەو وشانە، مانا و حاڵەت لە مێشکی بیسەری زمانەکدا، پێک دەهێنێ. قورسکە قوروسک، لوورە لوور، هاسکە هاسک، نوزە نوزە، جوجکەجوک، قوولە قول تەنیا وێنەیەکی گچکەیە لە ڕەنگدانەوەی دەنگ، حاڵەت و سرووشت لە زمانی کوردی-دا.

IV
زمان تەنیا کەرەسەی پەیڤینی نێوان مرۆڤەکان و کەرەسەی کۆمۆنیکاسیۆن نییە. سرووشت بە گشتی و پارەکانی سرووشت، بوونی خۆیان لە ڕێگای دەنگەکانیانەوە دەردەخەن. زمانی ئێمەی ئینسان، تەنیا چەشنێکە لە کۆمەڵەی زمانە نەناسراوەکانی باقی زیندەوەران. دەنگ و زمانی سرووشت و پێکاتەکانی، بۆ ئێمە نەناسراو ماوەتەوە، سرووشت دایکە و زمانی دایک و بوونی زمانی دایک، زمانی سرووشتی و سرشتی هەر ئینسانێکە.
مرۆڤ زمانی دایک فێر دەبێ و ئاوێتەی گیان و هەست و تێگەیشتن و سرشت و سرووشتی دەبێ، وەک زمانی باڵندەکان، دۆلفینەکان و هەر گیاندارێکی تر، وەک زمانی ئاو، با، وەرینی گەڵای دار.
هەرگەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ
نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
تاو هەناوی نییە وا مات و پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو
ڕۆژپەڕە ساردە کزەی بای زریان
کاتە بۆ ژینی لە دەسچوو گریان

زمان تەنیا یەک چەشنی نییە و زیندەوەران و گوڵ وگیا هەر کام بە پێی چۆنیەتی بوونیان دەدوێن. وەرینی گەڵا ناخۆش خەبەرە و دەرکەوتنی لە وەرزی بەهار خۆش خەبەرە. خەبەر لە ڕێگای زمانەوە دێت و دەچێ. گەڵا بە دەرکەوتنی لە وەرزی بەهار خەبەرێک و وەرینی لە وەرزی پاییز خەبەرێکی ترە.

V
زمان بە بێ مێشک کوتە گۆشتێکە لە ناو زار، دەزگایەکی دەنگدەرهێنانە لە ناو قوڕگ. زمان ناسێنەر و مایەی بوونی هەر تاکێک و هەر کۆمەڵە کەسێکە. منی تاک لە ڕێگای زمانەوە بوونم دەنوێنم، گەر زمانی گووتنم نەبێ، بە زمانی لەش، جەستە، حاڵەت و ڕواڵەت خۆم دەنوێنم، خۆم دەردەخەم. زمانی جەستە، زمانی گووتن، زمانی دەربڕین، ئیمەی مرۆڤ دەناسینن. میاو میاوی زیندەوەرێکی وەک پشیلە مانای ئەوەیە کە من هەم، من لێرەم، من بوونم هەیە! بوونی زمان، نیشانەی بوون و هەبوون و دابوونە!
مێشک تەنیا ئەندامی ناو جەستەی زیندەوەرانە کە بوون وەک زیندەوەر دەگەیینێت، کە مێشک پرۆسەی بوونی خۆی لە ناو منداڵدانی زیندەوەران بە ئینسانەوە بردە سەر، جەستە گیانی وەبەر دێ، بە کامڵبوونی مێشک، دەنگ، پەیڤ لە تەمەنی حەوت مانگان لە ناو منداڵدان دەگاتە گوێ و مێشکی منداڵ، واتە بەر لەوەی منداڵ لە دایک ببێ دەنگی دایک دەگاتە منداڵ و لە گەڵی ڕادێ و خووی پێدەگرێ و ئەوەی دەیبیستێ لە مێشکیدا تۆمار دەکرێ و دەبێتە بنەمای زمان، کە بە زمانی دایک پیناسە کراوە. زمانی دایک، هەمان “ناوەندی زمانە” کە لە مێشکدا شکڵ دگرێ و بە ناوەندی زمان لە ناو مێشکدا ناسراوە. زمانی دایک گرێدراوی بوونی دایک و منداڵە، کە پاش لە دایکبوون بەردەوام دەبێ و دەربڕیی هەست و نەست و بیروهزری زیندەوەرێکە بەناوی مرۆڤ.

VI
دابڕان لەو پرۆسەیە، بێ بەریکردنی منداڵ لەو پرۆسەیە، بە هەر هۆیەک و جێگرکردنی زمانێکی تر بە جێگای زمانی دایک، شوێنی زمانی دایک کە بەر لە هەر شت گرێدراوی هەست و نەستی دایک و منداڵەکەیە، پڕ ناکاتەوە، هەرچەند ڕەنگە ئەو منداڵە گەلێک زمان جگە لە زمانی دایک فێرببێ.
ئەم دابڕانە بە دەگمەن لە ناو زیندەوەرانی دیکەدا ڕوودەدا و بگرە ڕوو نادا، هیچ باڵندەیەک بە دەنگ و نەوایەک جگە لە دەنگ و نەوای خۆی نادوێ. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە سیستەمی دەنگی گەلێک لە زیندەوەرانی جگە لە ئینسان، لە چەشنی خۆیدا زمانی ئاخافتنە.

زمانی دایک بۆ فێربوونی زمان بنەما و بەیسی سەرەکییە. لە ناو مێشکی ئینسان تەنیا یەک ناوەندی زمان هەیە و بۆ هەر زمانێک ناوەندێک نییە و ستروکتوری سەرەکی زمان یەکە و زمانەکان کە لە پەیڤ و دەنگ و ڕستە پێکهاتوون لەو ستروکتورەدا جێدەکرێنەوە، کە جیاوازی لە کودی زمانەکان و دەنگ و چۆنیەتی داڕشتن و بەکارهێنان و هەروەها چۆنیەتی بەکارهێنانی زمان وەک پلە گۆشت، قوڕگ، ژییەکان و ورگ دایە، نەک لە جیاوازی ناوەندی زمان لە ناو مێشک.

نووسەری ئەم دێڕانە کە بەساڵان لە گەڵ دەنگ، زمان و ڕاهێنانی دەنگ و چۆنیەتی دەنگ و بەکارهێنانی، پیشەیی مامەڵەی کردوە، ئەوە دەسەلمێنێ کە جیاوازی کود و دەنگ و شێوەی بەکارهێنانی قورگ و ژییەکان و ورگ لە کاتی پەیڤین بە هەر زمانێ، گرێدراوی زمانی دایکە، واتە کارتێکردنی زمانی دایک تەنیا لایەنی هەست و تێگەیشتن و دەربڕیین نییە و لە سەر پەیڤین بە زمانەکانی تریش کارلێتێکردنی دەمێنێ، مەگەر ئەوەی بۆ بێڕەنگکردنی کارتێکردنی زمانی دایک لە سەر پەیڤیین بە زمانی تر، تەکنیکی ڕاهێنان بەکاربهێندرێ و ئاگایانە مامەڵە لە گەڵ بەکارهێنانی زمان بکرێ.

پێچەوانەی ئەم مامەڵەکردنە لە گەڵ زمانی دایک، کە منداڵ لێی بێبەری کرابێ، بە هەمان شێوە دەمێنێ، واتە گەر منداڵێکی کورد پاش لە دایکبوون، لە گووتن و پەیڤین بە زمانی دایک بێبەری کرابێ و زمانی فارسی و ترکی و عاڕەبی و هەر زمانێکی تر، جێگەی زمانی دایکی گرتبێتەوە و دواتر بگەڕێتەوە سەر فێربوونی زمانی دایک، جگە لە نووقسانی لایەنەکانی دەروونی، پەیڤین و گووتن و بەکارهێنانی زمانی دایک، کارتێکردنی زمانی بێگانە بە سەر ئاخافتن و تێگەیشتن و دەربڕینی هەست و بۆچوونیدا، دەمێنێ.

زمانی دایک کە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی، هەست و نەست و فەرهەنگی هەر منداڵێکە، دەوری سەرەکی لە پرۆسەی گەشەساندن و دەرکەوتنی لێهاتوویی منداڵ و پرۆسەی فێربوون دەگێڕێ. ئەو منداڵەی کە لە کاتی چوون بۆ باخچەی منداڵان و خوێندنگە لە زمانی دایک جیا دەکرێتەوە و بێ بەری دەکرێ لە گرنگترین تاقیکردنەوەی ژیان، واتە دەربڕینی هەست و تێگەیشتن و خۆدەرخستنی “خۆ” لە ڕێگای زمانی دایک، دووچاریی گرفتی شاراوە دەکرێ، کە لە کەسایەتی کەسەکەدا ڕەنگدەداتەوە و دەور دەگێڕێ!
لە کوردستان و ئەو شوێنانەی زمانی ترکی و فارسی و عاڕەبی لە باخچەی منداڵان و خوێندنگە بە سەر منداڵی سێ ساڵان و شەش ساڵان، داسەپێندراوە و زمانی دایک یاساخ کراوە، منداڵ نە تەنیا بەرەو چەشنێک لە خۆبێگانەبوون دەبردرێ، بەڵکوو بەرەو تێکدان و بریندارکردنی هەست و ڕەوان دەکێشرێ، بە بێ ئەوەی منداڵ خۆی هەست بەو کێشە بکات.
منداڵ لەو بارودۆخەدا لە لایەن بنەماڵە و لە لایەن دەرسوێژ و سیستەمی بەناو”پەروەردە” دەکەوێتە ژێر زەخت و تەوژم، بۆ ئەوەی ئەو زمانانە بە باشی فێرببێ، بەشکم ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ناو سیستەمی ئەو وڵاتانە، داهاتووی دڵخواز پەیدا بکات. ئەم پرۆسەیە لە لایەن سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتانە و تەنانەت بنەماڵەکان ئاسایی وەرگیراوە. ئەوەش سیاسەتێکە کە سەت ساڵە پەیڕەو دەکرێ و لە لاێکی تر “بارودۆخێکە” کە هەرکام لە ئێمە خۆمان لە گەڵی ڕاهێناوە!

ئەو پرۆسەیە کە بە هیچ لەونێک ئاسایی نەبووە، بەرهەمهێنەری” ترسە”، کە هەر لە ڕۆژانی سەرەتای باخچەی منداڵان و خوێندنگە لە گەڵ منداڵەکە، گەورە دەبێ، هەمیسان بە بێ ئەوەی منداڵ هەست بەو گرفتە بکات. ئەو ترسە پێش بە فێربوون و هەست بەئازادیکردن بۆ فێربوون، دەگرێ. ئەم ترسە بە شێوەی شاراوە عەمەل دەکات و دەبێتە هۆی پێکهاتنی “بلۆک” لە مێشکدا و بلۆکەبوونی مێشک، مانای داپچڕانی پێوەندی دوو لایەنی ڕاست و چەپی مێشکە، کە بۆ فێربوون لە هەر مرۆڤێکدا پێویستە. ئەو منداڵە و ئەو بنەماڵانەی کە بەرهەمی ئەو سیستەمانن، ناتوانن مرۆڤگەلێکی ئازاد بن. ئازادی مرۆڤ لە ئاخافتن بە زمانی دایکەوە دەست پێدەکات، گەر ئەو ئازادییە وەرگیرا، دەکرێ باس لە زەوتکردنی کەسایەتیش بکرێ![1]

برایم فەڕشی
ڕەشەممەی 2019
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 654
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | دەنگەکان
Articoli collegati: 5
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 98%
98%
Aggiunto da ( زریان عەلی ) su 24-12-2021
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( سەریاس ئەحمەد ) su 24-12-2021
Questa voce recentemente aggiornato da ( سەریاس ئەحمەد ) in: 24-12-2021
URL
Questo oggetto è stato visto volte 654
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,126
Immagini 106,664
Libri 19,291
File correlati 97,277
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.953 secondo (s)!