خۆڵی تاوستان هەڵگرە بۆ زمستان
خۆڵی تاوسان بۆ زمسان یانیش کەڤری هاڤینان باڤێن کادینان، هاوین وەرزی کشتوکاڵ و کارکردن و بەرهەمهێنانە، زستانیش لەمانگی(بەفرانبار)ەوە لە وڵاتی کوردەواریدا وەرزی سستبوون و متبوون و شەوچەرە و سۆپا داگیرسانە، ئەوەی لە کەندوو و هەمبانە و هیزە و دیزە و خەرار و جواری هەبێت تا ڕەشەمانگ(ڕەشەمێ) هەموو ووردە وردە خەرج دەبێت و نامێنێت، بۆیە کورد وەکو ڕێزگرتنی وەرزی هاوین و پڕ بایەخیەکەی وتویەتی زۆر قەدری وەرزەکە بگرن و تاوەکو(خۆڵی تاوسان هەڵگرە بۆ زمسان).[1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 2,262 defa görüntülendi