بەحەوت قەڵەم ئارایشتی کردووە
وتراویشە به حەوت قەڵەم خۆی ڕازاندۆتەوە یان لە حەوت ئاوی داوە قاچی تەڕ نەبووە، یان حەوت بەڕک و حەوت گیرفان و حەوت پەستەک و...تاد، ئه و ژمارە حەوتانە لە کوردەواریدا بۆ خەڵکێکی زۆر زان و زۆر لەبار و دونیا دیدە و زۆری خوێندوە یان مامۆستای زۆر شتانە، عەرەبیش دەڵێن(سەبعە سەناییع)، کەسێک هەڵەیەک بکات و لەخۆی دوور بخاتەوە، دەوترێت کێ دەرەقەتی دێت ئەوە(بەحەوت قەڵەم ئارایشتی کردووە).[1]