پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,108
وێنە 106,660
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,269
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 49
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 49

سکرتێرە 49
سکرتێرە 49

هەر وەزیرەو قسەی خۆی کرد، یەک قسەی تێدا نەبوو لە بەرژەوەندی میللەتی بی، هەمووی ڕووتاندنەوەی میللەتی بوو، وەزیری کارەبای لە باتی قسەی خێربکاو برێ با لە قەردی هاوڵاتیان خۆشبین، چونکە باری داراییان باش نیە، دەیگۆ : با کرێی کارەبای گران کەین و بیکەینە دوو قات ! وەزیری شارەوانی لۆ کرێی ئاوی هەر ئەو پێشنیارەی کرد، وەزیری ئاوقاف دەیگۆ : با پارەی عەمرەی زیادکەین، بەشکو خەرک واز لە چوونە عەمرەی دەینی، دەیگۆ ئەو خەرکە بێتامیان کردیە، شەووڕۆژ گڕو فڕی عەمرەیتیان !
سەرۆک وەزیران بە هوردی گێی دابووە پێشنیازو تێبینیەکان و جار جار لای خۆی شتەکی دەنووسی، سەرو چایەی دیمان لۆ هات و خواردمانەوە، سەرۆک وەزیران سەری برند کردو چاوی بەمن کەت، گۆتی : ئەرێ ئەتوو قسەکت نەکرد ؟ گۆتم : وەڵلا ئەوجە ئەمن چبرێم، جەماعەت هیچیان تێدا نەهێشتەوە ! گۆتی : نا نا، ئەتووش قسەی خۆت بکە، گۆتم : جەنابی سەرۆک وەزیران، ئەرێ ئەو حکومەتە لۆیێ دروست بووە خزمەتی میللەتی بکا یان مل لەبەر ملی میللەتی بنێ و بیڕووتێنتەوە ؟ گۆتی : لۆ وەدەرێی ؟ گۆتم : ئەو وەزیرانە هەر هەموویان پێشنیاز دەکەن باج و کرێ لەسەر خەرکی قوڕ بەسەر زیاتر بکرێ، باشە میللەت کە داهاتی نەبی، کە ئیشی نەبی، کە بە سێ چار مانگ جارەک معاشی بدرێتێ، پارەی لەکێ بینی بیدا، ئەمن یەک پرسیاری دەکەم دەرێم : چەند سارە حکومەت لەو شارەی چەند خەستەخانەی گەورەی دروست کردیە لۆ خەرکی ؟ ئەوەی هەیە ئی حکومەتەکانی پێش ڕاپەڕینیە، ئەوە ولادە، ئەوە جمهوری، ئەوە ڕزگاری..! بەرامبەر بەویش دەیان خەستەخانەی ئەهلی دروست کرایەو خەرکیان ڕووتاندەوە، دەچیە خەستەخانە حکومی سڕەی لۆ نەشتەرگەری بگری، دەرێن سێ ساری دی سڕەت بەبە دەکەوی، ناچارت دەکەن بچیە خەستەخانەی ئەهلی و لەوێش دەتڕوتێننەوە، وەڵلا وەبیللا ئەمن یەک نەشتەرگەریم لۆ خێزانم کرد، دەفتەرەک و چل وەرەقەیان لێستاندم، یەک شەو مانەوە لە خەستەخانەی پێنجسەت هەزاریان حساب کرد، لەسەریشی نووسرایە داشکان هەیە، نەخۆش هەیە لە خەستەخانەی ئەهلی داخیل کرایەو شەوی یەک ملیۆنی لێ دەستینن، خەستەخانەی حکومیش ئەوەی دەرمانی باش و خزمەت گوزاریبی نیتی، هەموو خەرکیش دەزانی هیچ پڕۆژەکی ئەهلی نیە مەسولەکی لەپشت نەبی، مەعقولە خەستەخانە بە پارەی حکومەتی دروست بکرێ، کە پارەی ئەو میللەتەیە، دوایێ بکرێتە ئەهلی و پارەکە بچیتە گیرفانی چەند مەسولەکی، ئاخر لە دنیایێ بووە مەسول بیتە وەکیلی هینان و فرۆشتنی دەرمانی لە دەرێ ؟ جەنابی سەرۆک وەزیران، هەر وراتەک تەندروستی و پەروەردەی بە پاش کەوی، ئەو وراتە فاشیلەو دەڕوخێ، مەسولەک زیپکەکی لە ڕوومەتی یان لە قوونی بێ، غاردەداتە ئەوڕوپای لۆ چارەسەری، فەقیریش دەبی دەرۆزەی بکاو بێتە سەر تەلەفزیۆنەکان و خۆیی و مارو منداری بگریێن و کەسایەتی دابڕمێ و برێن : پارەمان لۆ خڕکەنەوە، ئەگەرنا نەخۆشەکەمان دەمری..! بە ویزدانتان حکومەت داری ئەوها دەبی !؟ دەیان ئوتێلی حەفت ئەستێرە و بارەگای برندتان دروست کردیە، بەران خەستەخانەکتان دروست نەکردیە، ئەو پارەی لە قوونی ڕاقیسە چیەک و چاوەش و لۆتیەکی سەرف کرایە، چار پێنج خەستەخانەی حکومی زۆر زۆر باشی پێ دروست دەکرا، وەڵلا مردن باشترە لۆ حکومەتەکی نەتانی بەو هەموو سارەی چار خەستەخانەی لۆ میللەتی خۆی دروست کات و، بیداتە بەر دەوی چەقووی خەستە خانە ئەهلیەکانتان، کە سەتا سەت دەزانم ئی خۆتانەو کابرایەکتان وەکی واجیهەو سەر کاری دانایە..!
وەکی ئەمن ئەو قسانەم کرد بووە مشەوەشیەک و هەرایەک نەبیتەوە، وەزیری پیشەسازی کە تازە سووندی خواردبوو، لۆ ئەوەی درسۆزی خۆی پیشان دا، مستەکی لەمێزی داو گۆتی : قبور ناکەم ئەو قسانە بکەی، ئەتوو خائینی، ئەتوو دوژمنی ئەو ئەزموونەی، ئەتوو دەستی دەرەکیت لە پشتە، ئەتوو دەتەوێ دوژمن بێتەوەو حوکممان بکا ! گۆتم : ئەتوو هەر قسەی نەکەی و پێویست بە ماستاو کردنی ناکا، دەبا لۆت باسکەم وەزارەتەکەی توو کووەو چیە ؟ ئەو شارە گەورەترین کارگەی ڕستن و چنینی تێدابوو کە لە کوران بوو، بەخۆم لە هەشتایەکان گێم لە ڕادیۆی لەندەن بوو، گۆتی : سێ کارگەی ڕستن و چنینی هەیە، کە گەورەترین کارگەن لە ڕەشهەراتی ناوەڕاست (ڕۆژهەرات) ئێکیان لە میسرە، ئەویدیش لە جەزائیرەو سێیەمیشیان لەعیراقە، لەشاری هەولێرێ، حکومەتی خۆمان لە باتی بە ئیشی بێخی و هەزاران خێزان سوودی لێ ببینی، باشترین قووماشی دروست دەکرد لە ڕەشهەراتی ناوەڕاست، فرۆشتی و مەعەمەل بیپسی مەسولەکی لە جێی دانا، کەهەموو دنیا هاوار دەکاو دەرێ بیپسی ژەهرەکی لەسەرخۆیەو بنیادەمی دەکوژی..! باشترین کارگەی جغارەمان هەبوو لەسەر ڕێی مەسیفی، قەپاتتان کرد، هەتا مەسوولەک جغارەی ئێکسپایەرو قاچاغ بینیتە ئەو وراتەی، سەموونی ئیعاشەی هەبوو، قەپاتتان کرد، کارگەی شیرو ماست هەبوو (ئەلبان) فرۆشتتان و عاردەکەتان دا مەسوولەکی و بارەخانەکی لەسەر قیت کردەوە، سایلۆی سلێمانیتان ڕووخاندو خوا بزانی عاردەکەتان دایتە کێ، تەئکیدم سایلۆی هەولێرێش بەدەردی وی دەڕوا..!

ئاخر چاوەڕێی چبکەم لە حکومەتەکی کە بەنداوی بێخمەی لووس کردو کەل و پەلەکانی فرۆشتە ئێرانێ، ئەو مەدینە ئەلعابە جوانەی سەر ڕێی عەنکاوەتان دزی و فرۆشتتانە ئێرانێ، هەتا ئێستا نەتانتانیە کۆمەرگەکی گەورە لۆ زانکۆی سەلاحەدینی دروست کەن و لەیەک جێی خڕیکەنەوە، هەر کولیەی کەتتە لایەکی، لە کاتەکی شاری هەولێرێ دەشتەکی پان و بەرینە و مەجالی هەزاران بیناو بارەخانەی تێدایە.. ! مندارە فەقیر لە بێ ئیشیان سەری خۆی هەردەگری و دەڕوا خۆی بە دەریای ئیجەی دادەداو دەخنکێ، لێرەش کرێکاری وراتانی دی ئەگەر بورغیەکی پلاکی کارەبات لۆ ببەستن هەزار تڕو منەتت لەسەر دەکەن..!
بووە هەراو هۆریایەک نەبیتەوە، هەر وەزیرەو خۆی گیڤ دەکردەوەو چاوی سۆر دەکردەوەو هەڕەشەی دەکرد، ئان ئاخیری بەرگەی ئەو قسانەیان نەگرت و کردیانە هەرا، وەزیری ناوخۆ دەستی بە وەتەنیات فرۆشتنێ کردو گۆتی : ئەگەر ئەمە نەباین ئێستا عارەب حوکمی ئێرەیان دەکردو کەس لەخۆی تەئمین نەدەبوو، ئەمەینە وەدەکەین ئەتوو بە ئیسرەحات بنووی و ترسی هیچت نەبی و لە مارو مندارت تەئمین بی، گۆتم : ئەنگۆ هەر ئەوەی بەچاوی میللەتی دادەنەوە، ئەدی ئەگەر حکومەت ژیانی من و مارو مندارم نەپارێزی ئیشی چیە !؟ کاکە خەرک بێزارە و کاری لەنگۆ دەوێ، تاقەتی نەمایە گێ لەقسان بگری، هەتا کەنگی وەکو بازرگانەک فکر دەکەنەوەو شەوو ڕۆژ بەس خەریکی پارە خڕکردنەوەینە، بەس نەبوو، گیرفانتان پڕ نەبوو، تێرتان نەخوارد، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی گۆتی : ئیشەکە بەو نەوعەش نیە کەباسی دەکەی، یەعنی ئەمە هیچمان نەکردیە، گۆتم : وەڵلا بەسیت ترین شت بتان کردبایە دەبایە هێزی چەکدارتان بکردباوە یەک، دەبا دوو معاش و سێ معاشەکان ببڕن، دەبا دوو ئیدارەیی نێلن کە ئێستاش هەیە، دەبایە ئەو وراتەتان بکردبایە بەهەشتەکی دنیایێ، بڕۆ تەماشای گوندەکان بکە بزانە چەند بێ خزمەت گوزاریە، ئەو گوندانەی وەختی خۆی پشت و پەناینگۆ بوو، لەباتی ئیشی لۆ خەرکی ببیننەوە، خەرکی فێرە تەمبەری و بێ ئیشی دەکەن، معاشەکی لۆ دەبڕنەوەو دەیکەنە بن دیوار، بەو شەرتەی لە هەربژاردنی دەنگتان بداتێ و دەنگتان لۆ تەزویر بکا..!
وەزیری ئاوقاف هەستاوەو گۆتی : ئەمن قبور ناکەم ئەو قسانە بکەی، ڕازی ڕازی، ڕازی نی بڕۆ بەجێبێلە ! گۆتم : ماشەڵڵا قسەکانت جوانن، کورە ئەتوو مەلایەکت هێشت چار قسەی خێر بکا، ئەوەی بەدرتان نەبوو ناردتانەوە مارێ و لە خوتبەی لاتان دا، ئەوانەت دەوێ کە لەسەر مینبەرو مەتح و سەناتان بکا، وەتێدەگەی لە برسان هاتیمە ئێرەو مردیمە لۆ پارەو کورسی، ها فەرموو ئەوە بەجێم هێشت، وازنامەکەم لە گیرفانم دەریناو لە پێش سەرۆک وەزیرانم داناو گۆتم : ئەوەش وازنامەی من و بەجێمهێشت، بەران تەئکیدبن میللەت زۆر پڕە لەو وەزعەیی و ئەنگۆ هەر ئەوها حوکمی ئەو وراتەی بکەن ڕۆژەک دادێ دەتەقی، وەکی تەقیش بەری لافاوی بەکەس ناگیرێ و دارو بەردی غەرق دەکا..! بێ خواحافیزی هاتمە دەرێ و نەئەوان دەنگ و نەئەمن دەنگ..!
چوومە خوارێ و بەرەو لای تڕومبێلی چووم، مام عەوڵا دەرکەی تڕومبێلی کردەوە، گۆتمە جەعۆی : بڕۆ ئەو سویجی تڕومبێلەی بدە سکرتێری سەرۆک وەزیرانی، مام عەوڵا ئەو جانتاو ئەوراقانە لە تڕومبێلی دەرینە، هەردووک چاویان زەق بۆوەو نەیانزانی چبرێن، گۆتم : زووبن دەی، بەخۆم دەستم دا جانتایەکەیی و جەعۆش چوو سویجەکەی بباتەوە، مام عەوڵاش ئەوراق و کەل و پەلەکانی دی هیناو کەتە دووم، نێزیکی سە جادەی ببووین جەعۆش گەیشتەوەمە، لەسەر جادەی تەکسیەکمان گرت و سواربووین و بەڕێکەتین لۆلای مارێ..!

جەعۆ لە پێشی تەکسی دانیشتبوو، ئەمن و مام عەوڵاش لەپشتەوە، بەینەکی ڕۆیشتین نە ئەمن دەنگ و نە ئەوان دەنگ..! شوفێری تەکسیەکەی کراوەکی گورگوری بەخواری لەسەری نابوو، خواری کردبۆوەو لای ڕاستی سەری و دەستی چەپیشی هاویشتبووە سەر دەرکەی، وەختەکی هەر لەخۆیەوە یەک بە دەنگی تێی هەرکرد : وەرە وەرە لانت کەم، سوکەرێ دەست لە ملانت کەم..! جەعۆ گۆتی : هێواش کاکە هێواش، زەندەقت بردم، هەی مارت خرانەبی..! شوفێرەکە گۆتی : بڕوا بکە هەمووی فشەیە، دنیا ئی وەی نیە خەمی لێبخۆی، بەس خوا تەواوە، ئەوی دی هەمووی فشەیە..! مام عەوڵا گۆتی : خێرت دەگاتێ بێدەنگ بەو وازمان لێبینە، ئەمە بەخۆمان وا درمان دەتەقی ! کابرا گۆتی : لۆ درت دەتەقی عاجی، قابیلە وەزیر بی و لایان دابی و دەست لە گونان مابیەوە، گێبدەنە من، بەخوای بەس خوا لەسەر قرارەکیە، ئەویدی هەمووی هەورازو نشێو دەبی، هەزار کەسمان دیت مستی لە کەرێ دابا دەیتۆپاند، هەونکە بە لۆکەی ئاوی بە دەوی وەدەکەن، چانیە ئەمە ساغین و نەخۆش نینە، ئەوە هەمووی دنیای دەینی، پێبکەنن و درتان خۆش کەن، خەمی بخۆی عومرت کورت دەبی..! وەلحاسر کابرا نەیبڕیەوەو نەیبڕیەوە، میللەتی مە تەبیعاتی ئەوهایە، برێ نەخۆشم لێت دەبتە دختۆر، باسی دینی لەگەر بکە، لێت دەبیتە مەلای دوازدە عیلم و پێت دەرێ ئەگەر بابت بمری چەنت میرات بەبەر دەکەوی، باسی سیاسەتی لۆ بکە، لەتوو دەبیتە ئۆباماو سیاسەتی هەموو دنیایێت لۆ ڕۆن دەکاتەوە، باسی پارەی بکە، لێت دەبیتە گەورەترین بازرگان، کێشەکەش ئەوەیە سەری لە هیچیان دەرناچی و خۆش لە هەموو چشتەکی هەر دەقورتێنی..!
هەتا کابرامان بێدەنگ کرد، دارو بەرد شەقی برد، خۆشی توڕەکردو گۆتی : دەباشە باش، خەتای منە قسەتان لۆ دەکەم و ئەزموونی ژیانی خۆمتان لۆ ڕۆن دەکەمەوە، عەوڵا بەدەنگەکی نزم گۆتی : گوو بەخۆت و ئەزموونت بی، هەر ئەزموونی توو مابوو داکمان ب...ێ..! گۆتمە مام عەوڵای وازی لێبینەو مەیدوێنە، با بێدەنگ بی ! گۆتی : باشبوو قسەت کرد، خۆ ئەمن وامزانی پشیلە زمانی خواردی ! گۆتم : بابچینەوە مارێ هەمووتان لۆ باس دەکەم ! گۆتی : باشە بابزانین کوو دەبی..!
گەیشتینەوە لای مارێ و لە تەکسیەکەی دابەزین، گۆتم : وەرن بابچینەوە مارێمە، گۆتیان : بەچاوان ! دەرکەم کردەوەو چووینە ژۆرێ، دانیشتین و گۆتم : کاکە گێبدەنە من، ئەمن وازم لە وەزیری هیناو بەجێمهێشت، بەڕاستی ئەو ئیشە بەمن ناکرێ، ئەو وراتە لەسەری هەتا بنی گەندەڵیەو بەمن چانابی، هەتا ڕۆژەک زیاتر بمینێمەوە زووتر تووشی کێشەکی دەبم، پیاو لە جێیەکی نەتانی گۆڕانکاری بکاو ئیشی چاک بکا، بەجێبێلی باشترە..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەتوو چیشت بەخەرکی دایە خراپەی دەکا، خوا نانەکی داییێ بە بێدەنگی بیخۆ، ڕەعمەت لە بابت لۆ پێلەقەی لە بەختی خۆت دەدەی، کورە کێ منەتی پێیە، مانگی کۆشە معاشەکی وەردەگری و بەخۆت و مارو مندارت های فایڤ (لایف) دەژین، ئەمەش لە پەنای توو سەرە گوریسەکمان کەتیتە بەر دەستی..! گۆتمە جەعۆی ئەتوو چدەرێی ؟ گۆتی : وەڵلا گدۆ ئەتوو بەخۆت باشتر دەزانی، کۆتر بازەکی وەکی من چ لە سیاسەت و عوکمەتاتی دەزانی، ئەتوو بەمن برێ چەند نەوعە کۆتر هەیە، کیهان لە هەمووان باشترە، خەوو خواردنیان کووە، کوو دەفڕن و دێنەوە، بەمن برێ بازاڕی بەبەغای کووە، چ نەوعەکیان زۆر جسنن !؟ گۆتم : یەعنی هیچی لێنازانی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، ئەتوو پێم برێ بەجێ بێلە، بەجێ دێلێم، برێ بمینێوە دەمینێمەوە، گۆتم :کاکە، بە کەیفی خۆتان بکەن، دەمینێنەوە بمینێنەوە، بەجێ دێلن بەجێ بێلن ! هەردووک گۆتیان : وەڵلا ئەوجە ئەتوو بەجێ بێلی ئەمە کوو چاومان بەراتی دەدا دەوام بکەین، گۆتم : عەلا کووللین بزانین کوو دەبی، بەران هەر کووی هەبی وەدەکەم ئەنگۆ دەوامەکەتان بمینێ و زەرەر نەکەن..!
پاشی بەینەکی ئەوان چوونەوە مارێ و ئەمنیش چوومە هۆری، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەتوو نە تەواو، لازم هەیە ئەو موشکیلە لەتوو ! گۆتم : وەڵلا چت لێ بشارمەوەو وازم لە وەزیری هیناو بەجێم هێشت، گۆتی : ئەوە لۆ، وەڵلا ئەو ئیش نەباش، ئوو ئەتوو وەزیر، ئوو معاش زۆڕ باش، لازم بکەی ئەو دەوام، گۆتم : نەبابە، تازە تەواو، دەوامی چ و حاری چ، وازنامەم دا سەرۆک وەزیرانی و بەجێمهێشت، بڕوا ناکەم ئەوجارە بنێریتەوە دووم و ئاشتم بکاتەوە، چونکە گەیاندمە مریشکە ڕەشەی ! گۆتی : یەعنی س ئەو مڕیشک ڕەش، شەڕ کرد لەسەر ئەو مڕیشک، هەیە ئەزمە مڕیشک، ئوو گڕان بوو لە بازاڕ ؟ گۆتم : هەئهوو هەئهوو، کەر لەکێ کەتیەو کووندە لەکێ دڕایە، گۆتی : وەڵلا عەیب ئەتوو گۆتت حکوومەت کەر، وەڵلا ئیستا ڕەئیس وزراء زۆڕ توڕە ئوو حێل زەعلان..! گۆتم : کورە بابە وەمنەگۆتیە ئەی هاوار، هەر ئەو قسەی مەکە، با لوولم نەدەن و بن بزرم نەکەن، کێشەکە ئەوەیە هەتا ئەتوو تێدەگەینم بەخۆم لەبیرم دەچی..!
ئەو ڕۆژەی هەر لەمارێ بووم و نەچوومە دەرێ، شەوێ هەتا درەنگ لەگەر جیرانەکان دانیشتم و هەموو هاتبوونە مارێ، میرۆ بەچەند زەلامان ڕانەدەوەستا، دەیگۆ : بەس پێم برێ چ گەوادەک دری هێشاندی هەتا بچم بیکەمە غەربیلی قوومی لەبغی، گۆتم : میرۆ ڕجات لێدەکەم تووشی شەڕو گێچەرانم مەکە، پیرداود بێ ددان دەیگۆ : خزمەکمان هەیە زابتە لە هەریقی، دەچم پێی دەرێم واستەکت لۆ بکا وەرت گرنەوە، شەمسەدین گەندەبای دەیگۆ : سواربوون عەیبەک و هاتنە خوار دوو عەیب، تازە مادام سواربووی نێیە خوارێ، مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلا تەواوە، بەس سوار بوون تەواوە، ئەوی دی هەمووی فشەیە ! مام عەوڵا گۆتی : بەس بزانم چ کەرەک ناردیتیە دوو مەجید دۆنکی ؟ مەجید دۆنکی گۆتی : وەڵلا بەخۆت ناردیتتە دوو من..! کاکە جەماعەت هەمووی لەسە پشتێ کەتن، مام عەوڵا ڕانەدەوەستاو نەمان گرتبا، خۆی بە چڕو چاوی مەجید دۆنکی دادەدا..! وەلحاسر نەگەیشتینە هیچ، بڕیارماندا سبەینێ سعات دەی بەیانی دیسان دەست بەکۆ بوونەوەی بکەینەوە، ئەوەش لەسەر پێشنیاری پڕۆفیسۆر عەوڵای بوو..!
درەنگی شەوێ لەگەر جڕەجڕی جەڕەسی دەرکەی بەخەبەر هاتم، داکی ئەحمەدیش بەخەبەرهات، گۆتی : ئەوە کێ بەو شەوە ؟ گۆتم : نازانم، بابچم بزانم کێیە، چوومە خوارێ و لە حەوشێ دیتم کۆران زۆر ڕوناکەو گڕەگڕی چار پێنج تڕومبێلان دێ، ترسەکم هەبوو دەرکەی بکەمەوە، داکی ئەحمەدیش لەپشتم ڕاوەستابوو، کابرای لە دەرکەشی دەدا، دەستی لەسەر جەڕەسی لانەدەدا، ناچاربووم دەرکەی بکەمەوە، هەر کردمەوەو سێ چار زەلام ڕوومبوونێ و برندیان کردم و لوولیان دام و فڕێیان دامە ناو تڕومبێلەکی و پێیان لێنا، هەتا لەکۆرانی خۆمان بزر بووین، قیژو هۆڕی داکی ئەحمەدی لە مێشکم دەزرینگاوە..!

یەکسەر بە پەڕۆکی ڕەش چاویان بەستم و ئەو دوو زەلامەی لەولاو لەولام دانیشتبوون، تووند قۆریان گرتبووم و نەیان دەهێشت بجوولێم، بە بەکارهینانی مێشکم تا دەوری نیو سعاتی دەمزانی کێوە دەچین، دوایێ وەها سەریان لێشێواندم قەناعەتم لۆ دروست بوو لە شاری چووبینە دەرێ، زیاتر لە دوو سعات و نیوی بەتڕومبێلی سوڕاینەوە، هەندی ئیستاپ کەن و ئیشارەتی پێکەن و بسوڕێنەوە سەرم گێژی خوارد، گۆتم : ئەرێ کاکە ئەنگۆ کێوەم دەبەن بەو نیوە شەوەی، پێم برێن ئەنگۆ چنەو چتان لەمن دەوێ !؟ کەس وەرامی نەدامەوە، ناچار بووم بە دەنگەکی برندتر هاوارکەم ! ئەوەی لای چەپم تووند قۆری کووشیم و سەری لەبن گێی نام و گۆتی : شششششششش ! زانیم چیدی قسەی بکەم هەر لەناو تڕومبێلی قیڕە بڕم دەکەن، لۆیێ بڕیارم دا بێدەنگ بم و خۆم تەسلیمی ئەو قەدەرەی بکەم کە هاتیتە پێشم، ئەمن هەر لەناو تڕومبێلی بووم و دەسوڕاینەوە، فکرم لە مارێ دەکردەوەو دەمگۆ دەبی ئێستا داکی ئەحمەدی کوو لە خۆبداو مندارەکان کوو زیڕو هۆڕیتیان و لۆم دەگریێن، هەونکە دەرو دراوسێیەکانم هەمووی لە خەوێ ڕاپەڕینەو لە حەوشێمە خڕبووینە، نەنە خانێ و ژنەکانیدی لەکن داکی ئەحمەدی دانیشتینەوە و دری دەدەنەوە، دەرێن خەمت نەبی هەونکە قیچەکی دی دێتەوە، تەئکید بە بە غەرەتیان بردیە، بابە مێردی توو وەزیرە وەزیر، خۆ کافرستانی نیە، کوو لەو گۆڕەی دەیبەن و بزری دەکەن ! دەمگۆ هەونکە مام عەوڵا مشەوەشەو لە حەوشێمە دێ و دەچی، جەعۆ ئاگری لە هەناوی بەربووە، بەران هیچی پێناکرێ، ئەوانیدیش هەموویان لە ماریمە خڕبووینەوەو دری مندارەکان دەدەنەوە..! ئەمن لەو قسانە دابووم، تڕومبێلەکە ئیستاپەکی زۆر تووندی کردو دەواو دەو ڕۆیشتم لۆ پێشی تڕومبێلی، دوو زەلامەکە نەیان گرتبام، لە جامی پێشەوە دەردەپەڕیمە دەرێ، ئەمن وەکی ئەوهام لێهات زەلامەکانی ناو تڕومبێلی لە قریتەی پێکەنینێیان داو ئێکیان گۆتی : بژی وەزیری ژنان..! کە ئەو زەلامە ئەو قسەی کرد، زانیم بە غەرەتی نەگیرایمەو هەدەف لەو گرتنەی ئەمنم نەک ئێکەکی دی..!
وەختەکی تڕومبێلەکە ڕایگرت، گێم لە جیڕەی دەرکەی بوو، زانیم دەرکەک کراوەو دەچینە ژۆرێ، تڕومبێلەکە چووە ژۆرێ، دەوری دە دەقەی ڕۆیی، دوای ڕایگرت و بەگەکی لێدا، ئەو جارەش نێزیکەی هەشت نۆ دەققەی دی ڕۆیی، وەلحاسر دەوری نیو سعاتی بەس لە حەوشەی ئەو بینایەی سوڕاوە، بە ئاقری خۆم دەمگۆ ڕەنگە مەزرەعەبی، بەران چوونکە گێم لە هیچ نەبوو، نە حەپەی سەی و نە لورەی گورگی و نە جووکەی بولبولی و نە گمەی کۆتری، لۆیێ گۆتم : بڕوا ناکەم مەزرەعەبی..! هەندەی نەبرد تڕومبێلەکە ڕایگرت، دەرکەیان کردەوە، ئەوەی لای چەپم قۆری بەردام و دابەزی، ئەوەی لای ڕاستم ڕایکێشام و بە تووندی گۆتی : زووبە وەرە خوارێ دەی ! چونکە چاوم بەسترابوو، ئاسان نەبوو بێمە خوارێ، هەرکووی هەبوو جولام و هاتمە خوارێ، دیسان هەردوو قۆریان گرتم و گۆتیان : یاڵلا..! ئیدی بەڕێکەتین، دەوری بیست دەققەی بەس بە پێیان دەڕۆیشتین و دەیان سوڕاندمەوە، زانیم ئەوە هەمووی جەنگی دەروونیە لەگەرم دەکەن و دەیانەوێ بم ڕوخێنن، لۆیێ هێزم دەدا بەرخۆم و دەمگۆ : بەهێز بەو بەرگەی بگرە..!
گەیشتینە جێیەکی و ڕایان گرتم، دیاربوو دوو زەلامەکە لاقیان لە عاردی کووتاو تەحیەیان لۆ ئێکەکی کرد، گۆتیان : گەورەم هینامان ! ئەویش گۆتی : هەوە، بەخۆیتی ؟ گۆتیان : گەورەم هەوەو بە خۆیتی ! گۆتی : زۆر باشە، بڕۆن لە دەفتەرەکەی ئیمزا بکەن و بڕۆن، ئەوانیش دیسان تەحیەیان کردەوەو ڕۆیشتن، ئەمنیش هەر ڕاوەستابووم، وەختەکی لەتەقەی پێی زانیم زابتەکەش ڕۆیی، ئەمنیان ئەوها بەجێهێشت، دەوری نیو سعاتەکی هەر ڕاوەستام، کەس لەمنی نەپێچاوە، چونکە زۆر هیلاک و ماندی بووم، بڕیارم دا لە جێی خۆم دانیشم، دانیشتم و دانەنیشتبووم، ئێکەک لە پشتەوە هەتا مست گرتی لە کەلاکەی دام و گۆتی : کێ بەتووی گۆتیە دانیشە، هەستەوە دەی ! هەستانەوەی چ و حاری چ، پیاو ئەگەر چاوی بەسترابی و نەزانی لەکێ و کوو لێی دەدەن، ئازاری لێدانەکەی دەبتە دوو قات، دەو دەو ڕۆیشتم و کەتمە ئەو گۆڕەی، چونکە زۆر بەتووندی مستەکەی لێدام، بەینەکی هەناسەم ڕاوەستا، نەمتانی هەریش بستمەوە، ئێکەک هات ڕوو بووە قۆرم و قیتی کردمەوە، گۆتی : ئەو جارە دابنیشی چاوت بە دنیای ناکەوتەوە، لەجێ خۆت ڕاوەستەو نەجوولێی، زمان درێژی سەییانی..!

ئیدی چارم نەماو بە پێوە ڕاوەستام، زانیم ئەگەر ئەوجارە دانیشم خلاسم دەکەن، لەلایەکی خەوم دەهات و لەلایەکیش هەر فکرم دەکردەوە دەبی چم لێبکەن، خەمی مارو منداریش لەوێ ڕاوەستی، لەمێشکی خۆم خۆم دەکردە ئەفسەری لێکۆڵینەوە و پرسیارم لەخۆم دەکرد، ئەوجارە خۆم دەکردەوە خۆم وەرامم دەداوە، بەو حسابەی خۆم حازر دەکرد لۆ پرسیارو وەرامی..! دنیایەکی کش و مات بوو، چووبوومە ناو پرسیارو وەرامەکان و ئاگام لەهیچ نەمابوو، وەختەکی زەلامەک زۆر بەتووندی لە بناگێم هاواری هەوووو..! هەر زەندەقم چوو، بەلادا هاتم و بەربوومەوە، بەپەلە قیت بوومەوەو ڕاوەستام، ترسام بێم بەپێلەقان بمکوژن..! وەلحاسر سەرتان نێشینم، ئەو وەزعە بەردەوام بوو، وەختەکی گێم لە بانگی مەلای سبەینێ بوو، مەلا چیدەگۆ لە دووم دەگۆتەوە، هەتا تەواو بوو، هەزارو یەک دوعام لەدوو بانگەکەی خیند، بەشکو خوای مەزن بە ئاسانی لەو دەردەسەریەی قورتارم کا، دووسێ جار بەدەنگ گۆتم : کاکە، برادەرینە، ئەرێ کێ لێرەیە ؟ کەس وەرامی نەدامەوە، ناچار بووم بەدەنگەکی برند تر هاوارم کرد، ئێکەک لەوسەری ڕاهات و بەتووندی هاواری کرد : چت دەوێ !؟ چ قیڕەقیڕتە ؟ گۆتم : وەڵڵا ئەگەر ڕوخسەتم بدەن دەمەوێ نوێژی بەیانی بکەم، گۆتی : ماشەڵلا چەند ساڵحە، ئێک نەیناسی دەرێی حەسەنی بەسریە..! گۆتم : کاکە وەڵلا دەمەوێ نوێژێ بکەم، خێرت دەگاتێ ڕێم بدە، بانوێژەکەم نەچی ! گۆتی : دەترسێم برێی مەسینە ئاوەکیشم لۆ بینە ! گۆتم : وەڵلا خێرت دەگاتێ ئەگەر لۆم بینی ! گۆتی : ئممممم، ڕاوەستە ئەوە دەچم لۆت دەینم، زۆر درم خۆشبوو، لەبنی درم دوعام لۆ کابرای کردو گۆتم : لەهەموو جێیەکی پیاوی باش هەیە هە..! وەختەکی کابرا هاتەوە، دیار بوو ڕێ و ڕێ گۆرانی هەی شیرنێ و خانمی دەگۆ، نێزیک بۆوە لەمن و گۆتی : چت دەوێ، ئەوە ئاویشتم لۆ هینای، گۆتی : یاڕەببی خوا خێرت بنووسی، باشە چاوم ناکەیەوە هەتا دەست نوێژی بشۆم، گۆتی : باسی چشتی وەهای نەکەی، دەستت درێژ کە با مەسینەکەت بدەمە دەستی..! ئەمنیش دەستم درێژ کرد، کابرا لەباتی مەسینەکەم بداتە دەستی، ڕاست مەسینە ئاوەکەی بەسەری داکردم، ئاوەکە هەند ساردبوو بەینەکی تەزیم و نە تانیم هەناسەی بدەم نە هاوار بکەم، زۆر ناخۆشە ئاگات لەخۆ نەبی و چشتەکت لێبکەن..! پاشان کابرا لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : گدۆ چت دەوێ، ئەوە هەتا بە دەست نوێژی ڕادەگا، غوسلیشم لێ دەرکردی، پاشان دەستی بەگۆرانی گۆتنێ کردەوەو لێیدا ڕۆیی..! بەو گدۆیەی کە پێی گۆتم، زانیم ئەوانە ئاگاداری هوردو درشتی ژیانی منن و دەبی زۆر بە هوردی و لێزانی وەرامی پرسیارەکان بدەمەوە..!
زانیم نایێلن نۆێژەکەی بکەم، ئێ خۆ ناکرێ نوێژیشم بچی، شەرع دەرێ چونکە نوێژ واجبە، لەهەر وەزعەکی دابی دەبی بیکەی، لۆیێ بەناچاری نیەتی نوێژی سبەینێم هیناو هەر بە پێوە بەدەنگەکی زۆر نزم نوێژەکەم کرد، ترسام گێیان لە پستە پستی منبی، لێنەگەڕێن نوێژەکەی بکەم..! لێبوومەوەو تەسبێحاتم کردو چاوەڕێ بووم بزانم چم لێدەکەن، بەینەک ڕۆیی و بەو گەرمایەی لەلا چاوی دەدام زانیم ڕۆژهەرات..
بەدوو سعات پاشی ڕۆژ هەراتی، دوو کەس هاتن و قۆریان گرتم و گۆتیان : یاڵلا بابڕۆین، ئیدی لەگە خۆیان بردم، نەمدەزانی کێوەم دەبەن، چونکە ممکینە زیاتر لە دە جاری ئەمنیان بەسەر قاندرمەی دە دوازدە پێبلقەیی دەهێخست و دەیانهینامە خواریێ، لەوانەیە بیست فڕەشیان پێ لێدابم لەناو ئەو بینایە، گێم لە دەنگی خەرکی و چاک و چۆنی خەرکەکەی دەبوو، باران کەس نەیدەپرسی ئەوە کێیەو کێوەی دەبەن، پاش بەینەکی درکەکی ئاسنیان کردەوەو چاویان کردمەوەو فڕێیان دامە ژۆرێ، گۆتیان دەنگت لێوەبێ بتلەغازەکت لە گوونی دێخین، ئیدی دەرکەیان پێوەداو ڕۆیشتن، چونکە زۆر ماندی بووم، یەکسەر کەتم، لاقم ڕاکێشا ئیسراحەت کەم، لاقم بە دیواری کەت، کشاموە پاش هەتا جێی لاقم ببتەوە، پشتی سەر ڕنگەی هات و بە دیواری کەت، ئەزیەتەکی زۆرم خوارد بەران نەکرا هاوار بکەم، چونکە دەمزانی دێن ئەزیەتم دەدەن، تومەز ژۆرە یەک کەسی بوو، پێدەچوو مەتر بە مەتریش بووبی، تاریکیش بوو لۆیێ هیچم نەدەدیت، یەک پەنجەرەی گچکۆکەی تێدابوو لە برندی، ڕۆناکیەکی کەم لەوێ دەهاتە ژۆرێ، هوردە هوردە لەگەر ڕۆناکیەکەی ڕاهاتم و وەملێهات ناو ژۆرکەی ببینم، دیتم بەس کەچە دۆشەکی دڕا دڕایی و بالیفەکی پیس و سەگە بەتانیەکی تێدابوو، بێجگە لەو چشتانە هیچی دی تێدانبوو، هەرکووی هەبوو سەرم بابالیفەکەی کرد بەشکوو بڕکم خەو لێبکەوی، چونکە زۆر هیلاک بووم و شەوێش هیچ نەنووستبووم، هەر چاوم قووچاند خەوم لێکەت..!
وەختەکی بەتووندی لە دەرکەیان داو گۆتیان : هەستە قیت بەوە هەستە، یەکسەر هەستامەوە، دەرکەیان کردەوەو دیسان بە پەڕۆکەکی ڕەش چاویان بەستام، قۆریان گرتم و گۆتیان : یاڵلا لۆ حەشرو حیساب و کیتابی، وای لە حارت ڕاستی نەرێیی و درۆیان بکەی..!

ئەمنیان لە ژۆرەکەی دەریناو بردمیان، لە کۆرانەکەی هەرکی دەگەیشتەمەو دەیگۆ : ئەوەچیە مێوانی تازەیە ؟ دوو زەلامەکەش دەیانگۆ : بەرێ ! ئیدی کابرا دەیگۆ : یاخوا بەخێر بێی، ئەوجە هەتا ڕاژدی یان پێلەقە هەیە لێی دەدام، وەلحاسر هەتا ئەمنیان بردە ژۆری تەهقیقی لەوانەیە حەڤدە هەتا هەژدە شەق و پێلەقەم خوارد !
گەیشتمە ژۆرێ و ڕایان گرتم، ئێکەک گۆتی : ئەوە لۆ چاوتان بەستایە ؟ زەلامەکان گۆتیان : وەڵلا گەورەم ئەوهایان ئەمر بەمە کرد ! گۆتی : چاوی بکەنەوە بابە، ئەو فەقیرەتان لۆ ئەوها لێکردیە، دە فەرموو دەی، بزانە چیان لەو بەستە زمانەی کردیە، لا حەولە وەلا..! وەڵلا زەلامەکان یەکسەر چاویان کردمەوە، پشیەکم هاتەوە بەرێ، گۆتم : ئۆخەی خۆ نەجاتم بوو، دیارە ئەمن بە غەرەتی گیرایمە، هەونکە داوای لێبوردنم لێدەکەن و بەڕێزو ئیحتیرامەوە دەمنێرنەوە مارێ..!
وەلحاسر کابرا گۆتی : فەرموو دنیشە فەرموو، بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم، ئەمنیش دانیشتم و یەکسەر پەرداخە ئاوەکی دامێ، زەنگی لێداو گۆتی : چایەکی لۆ بینن، باشبوو ئاوەکەم خواردەوەو بڕەک ڕوحم هاتەوە بەرێ، هەندەی نەبرد چایەکەیان لۆ هینام و لە پێشیان دانام، هەر تەماشای چایەکەم دەکردو تەئکید نەبووم لۆ منە، کابرای پشت مێزی وەکی دیتی دیقەتی چایەکەی دەدەم گۆتی : فەرموو فەرموو بخۆوە، لۆ توو هاتیە..! چایەکەم تێکداو خواردمەوە ! کابرا گۆتی : برسیت نیە ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا، ئەسلەن نازانم سعات چەندیشە، هەند هیلاکم، گۆتی : خۆ لێیان نەدای ؟ گۆتم : زەردەخەنەکم هاتێ و گۆتم : کێشە نیە، مهیم ئەوەیە گەیشتمە لای جەنابت و فریام کەتی ! گۆتی : ئەگەر ئەزیەتیان دای، ئەمن داوای لێبوردن دەکەم، لەسە منی حساب کە ! گۆتم : هەر گێش مەدێ، مادام لۆتان بەدەرکەت ئەمنتان بە غەرەتی هینایە، ئەوە هەموو دنیای دەینی ! کابرا گۆتی : ناوەڵلا بە غەرەتی نەمانهینای، هەندەک پرسیارت لێدەکەین و ان شاللە دەتنێرینەوە مارێ..! وەکی ئەو قسەی کرد ترسەکم لێ نیشتەوە، بەران بەسەرەخۆم نەهینا..!
پاش بەینەکی کابرا هەستاوەو دەستی بە پیاسەی کرد لە ژۆرەکەی، ئەوجە گۆتی : ئەمە هەندەک پرسیارت لێدەکەین و حەز دەکەین بە هێمنی و لەسەر خۆیی وەراممان بدەیە، هەم لۆ توو باشە هەم لۆمەش باشە، گۆتم : وەڵلا بەچاوان فەرموون لێم بپرسن، لە خزمەت دامە، زەنگی لێداو زەلامەک هاتە ژۆرێ و تەحیەی کردو گۆتی : فەرموو گەورەم ! ئەویش گۆتی : وەرە دانیشەو ئەو فایلەی بینە هەرچی گێت لێدەبی بنووسە، ئەو تەسجیلەش پێبکە با دەنگمان تەسجیل بکرێ ! کابرا گۆتی : بە سەرچاو گەورەم..! ئیدی کابرا شتەکانی هیناو دانیشت و چاوەڕێی پرسیارو وەرامی دەکرد، ئەوەل جار هەندە پرسیاری ئاساییان لێکردم، ناوت چیەو مارت لەکێیەو ساری چەند هاتیە دنیایێ و شهادەی چت هەیە و، چەند مام و خارو پلک و مامۆژن و خارۆژنت هەیەو چ ئیش دەکەن و ئەو چشتانە، هەمووم بە زمانەکی ڕاست و ڕەوان وەرام داوە، کابرا هەر بە پیاسە کردن ئەو پرسیارانەی دەکرد، وەختەکی هاتەوە پشت مێزی و لەسەر کورسیەکەی دانیشت، پاکەتەکی لە پێشبوو، جغارەکی دەریناو پێی کرد، قوومەکی دورو درێژی لێداو هەتا بنی هەناوی بردیە خوارێ، ئەوجارە نیوەی لەکەپووی و نیوەشی لە دەوی هینا دەرێ، پاشان جغارەکەی لەبەینی پەنجەکانی ڕاگرت و تێر تەماشای کرد، ئەوجارە ڕووی لەمن کردو گۆتی : ببورە جغارەکم نەدایێ، پاکەتەکەی برند کردو لۆمنی ڕاگرت و گۆتی : فەرموو..! گۆتم : ببورە جغارەی ناکێشم ! گۆتی : هەرناکێشی ؟ گۆتم : وەڵلا بە جاحێری قل قلەم دەکێشا، بەران سی سار دەبی ئەو قل قلەشم تەرک کردیە..! پێکەنی و گۆتی : دیارە بە جاحێری لێدرابووی !؟ زەردەخەنەکم لۆ کردو هیچ قسەم نەکرد، ئەویش بەینەکی بێدەنگ بوو، گۆتم : دەکرێ چایەکی دیم لۆ گازکەی ؟ گۆتی : ئا لۆ ناکرێ، وەرامی ئەو پرسیارەش بدەوە چت بوێ لۆت گاز دەکەم ! گۆتم : فەرموو بپرسە ! ئەو جارە بڕەک تووندتر قسەی کردو گۆتی : چ دەولەتەکت لە پشتەو چەندت پارە وەرگرتیەو پیلانتان چیە لۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی ئەو وراتەی !؟
مایتی...[1]
ئەم بابەتە 781 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 781 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,108
وێنە 106,660
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,269
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 3.375 چرکە!