پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
سەرکردە مەزنەکەی شنگال و شەڕی وێرانشار ی پارێزگای ڕوحا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرکردە مەزنەکەی شنگال و شەڕی وێرانشار ی پارێزگای ڕوحا

سەرکردە مەزنەکەی شنگال و شەڕی وێرانشار ی پارێزگای ڕوحا
ئامادەکردنی ماڵپەری:پەیسەرپرێس
داستانی دەروێشی عەبدی و عەدول، وەک #مەم و زین#، سیابەند (سیامەند) و #خەج و سیامەند# و ژمارەیەک داستانی تر، داستانێکی بەناوبانگی کوردییە بە تایبەت لەناو کورمانجەکانی کوردستاندا ناسراوە. داستانی دەروێشی عەبدی زۆر کۆن نییە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی بێدەرفەتی گەلی کورد لە سەدەی 17دا، ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بووەتەوە.
داستانەکە وەک کورتەچیرۆک و حەیران لەسەر زاری حەیرانبێژە کورمانجەکان ماوەتەوە. لەناو گەلی کورد دا بەهۆی نەخوێندەواری و بێدەرفەتیەوە زۆربەی داستان و بەسەرهاتەکان تۆمارنەکراون، بەڵام لە کوردستاندا جۆرە هونەرێک هەیە کە لە ناو گەلانی تردا کەم دەبینرێت، ئەویش کەلتووری حەیران یاخود دەنگبێژییە.
گەلی کورد بەسەرهات و ڕووداوی قارەمانێتیان وەک هەڵبەست و چیرۆک یان وەک دەنگبێژی و حەیران داستانەکانیان گێڕاوەتەوە. نمونەیەکیش لەو داستانانە، شاهماران، ڕوستەمی زاڵ، مەم و زین، زەمبیلفرۆش، عەمێ گۆزێ، شێخ سەعید، سەید ڕەزا و ژمارەیەک داستانی دیکەیە کە لە هەموو زاراوەکانی کوردیدا بەرچاو دەکەون.
لەبارەی داستانی دەروێشی عەبدی و عەدول، حەیران یاخود دەنگبێژیی جۆراوجۆر گوتراون. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە داستانەکە بەنرخ و نەتەوەییە. یەکێک لەوانەش حەیرانێکی هونەرمەندی کورد-ئەرمەن، #خەراپێتێ خاچۆ#یە کە بە زاراوەی کورمانجی گوتویەتی کە ئەمەیە:-
https://www.youtube.com/watch?v=AaOfY9gqLz4
لەم حەیرانەدا دەروێشی عەبدی بە شانوباڵی عەدولدا هەڵدەدا و پێێ دەڵێت، ئەگەر خاوەنی حەوت برا و باوک بێت و حەوت دەوڵەتی جیهان لێی کۆببنەوە و لەژێر ئەشکەنجەدا بمرێت، هیچ کاتێک خۆشەویستییەکەی کاڵ نابێتەوە. عەدولیش لە خوا دەپاڕێتەوە و دەڵێت، با ڕووباری خابور لە نێوانییاندا نەبێتە ڕێگر و هەردووکیان لە سەر ڕووبارەکە بەیەک بگەن و ماچی دەروێشیش بە سابونی حمس و حەما و جزیری بۆتان لە سەر کۆڵمەکانی نەسڕێتەوە)

بە پێی گێڕانەوەکان، داستانی دەروێش و عەدول لە ساڵی 1768دا لە هەرێمی وێرانشاری پارێزگای ڕوحای باکووری کوردستان لە سەردەمی پاشایەک بە ناوی تەمەر پاشای خێڵی (ملا) دا ڕوویداوە.

دەروێشی عەبدی خەڵکی گوندی ئۆخلاقچی سەر بە هەرێمی وێرانشاری ڕوحایە. کوردێکی ئێزدییە. باوکی لە شنگالەوە کۆچی کردووە. بنەماڵەکەی دژی تورک و عەرەبەکان شەڕیان کردووە و جەنگاوەری بەهێزبوون.

تەمر پاشاش پاشایەکی مەزن بووە و لە وێرانشەهرەوە تا ئامەد و سنوری موسڵ و باکوری حەلەب دەسەڵاتداربووە.

لەو سەردەمەدا 36 هۆزی کورد کۆنفیدراسیۆنێکیان لەژێر فەرمانی تەمەر پاشادا دروستکردبوو و ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان ئەوان و تورک و عەرەبەکاندا هەبووە.
دەروێشی عەبدی و براکەی بە ناوی سەعدون، دوو جەنگاوەری گەورە بوون و لەبەرئەوەی عەرەب و تورکەکان زۆرجار کوردانی ئێزدییان کۆمەڵکوژ کردبوو، قینێکی زۆریان لە دڵدا بوو. چەند جار دەروێشی عەبدی تەمەر پاشای لە پەلاماری تورک و عەرەبەکان ڕزگارکردووە و پاشا پشتی پێدەبەست و هەموو کاتێک بە شانوباڵیدا هەڵدەدا.

https://www.youtube.com/watch?v=O4fMpEcZteg
لەبەرئەوەی دەروێشی عەبدی هەموو کاتێک لەناو ماڵی پاشادا بوو، کچەکەی بە ناوی (عەدول) دەبینێت و پەیوەندی ئەوینداری لە نێوانیاندا دروست دەبێت و پاشا تووڕە دەبێت و دەروێش و خانەوادەکەی دەنێرێتە دەڤەری شنگال.

هەواڵی ناردنی دەروێش و خانەوادە و جەنگاوەرەکانی بۆ شنگال دەگاتە گوێی عەرەب و تورکەکان و ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە و پەلاماری وێرانشار دەدەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تەمەر پاشا بڕوخێنن.

تەمەر پاشا هەموو جەنگاوەرەکان کۆدەکاتەوە و داوادەکات کەسێک وەک فەرماندە ئەرکی شەڕەکە بگرێتە ئەستۆ، لەبەرامبەر ئەوەشدا ئەگەر لە شەڕەکە بە زیندوویی گەڕایەوە عەدولی کچی، کە ئەوینداری دەروێشە پێشکەش دەکات و دەیکاتە زاوای خۆی.

لە کۆبوونەوەکەدا هیچ فەرماندەیەک ئەو ئەرکە قورسە ناگرێتە ئەستۆ، فەرماندەیەک پێشنیازدەکات هەواڵەکە بگەیەننە دەروێشی عەبدی و دەڵێت، بێجگە لە دەروێش کەسی دیکە ناتوانێت بەرامبەر نزیکەی دوو هەزار سەربازی تورک و عەرەب بوەستێتەوە، تەمەر پاشا هەرچەندە بەهۆی پەیوەندی ئەوینداری نێوان عەدولی کچی و دەروێشەوە تووڕەیە، بەڵام داواکە قبوڵدەکات و دەڵێت، چ دەروێش بکوژرێ و چ تورک و عەرەبەکان لەناوببرێن، هەردووکی لە قازانجی ئێمەدایە.

تەمەر پاشا کەسێک دەنێریتە شنگال و هەواڵەکە بە دەروێش دەگەیەنێت. دەروێشیش خۆشحاڵ دەبێت و بەهیوای بینینی عەدول پێشنیازەکە قبوڵدەکات. بەڵام عەبدی باوکی داوا لە کوڕەکەی دەکات، نەچێتە وێرانشەهر و بەشداریی لەو شەڕەدا نەکات و دەڵێت: ئەگەر لە شەڕەکەشدا سەربکەویت، تەمەر پاشا عەدولت ناداتێ.

بەڵام دەرویش گوێ لە باوکی ناگرێ و دەڵێ: من لەبەر عەدولیش نەبێ لەبەر هێرشی تورک و عەرەبەکان دەڕۆم.
دەروێش و سەعدونی برای و 11 فەرماندەی گەورەی شنگال و سەربازەکانیان بەرەو وێرانشار بەرێدەکەون. کاتێک دەروێش و جەنگاوەرەکانی دەگەنە بەردەم کۆشکی تەمەر پاشا، پاشا و دارودەستەکەی پێشوازییەکی گەرمی لێدەکەن و برازای پاشا بە ناوی (ئیسۆ) کە دۆستێکی نزیکی دەروێش بوو و چەند جارێک داوای (عەدولی) کردبوو و عەدولیش ڕایزینەببوو هاوسەرگیری لە گەڵدا بکات بە دەروێش دەڵێت، عەدول تۆی خۆشدەوێت و هیوادارم لە شەڕەکە بگەڕێیتەوە و بە یەکەوە بەختەوەربن.


چەند ڕۆژێک دەروێش و جەنگاوەرەکانی لە وێرانشار دەمێننەوە و ئامادەکاری بۆ جەنگ دەکەن. لەو چەند ڕۆژەدا سەعدونی برای و هاوڕێکانی داوای لێدەکەن پەشیمان ببێتەوە و لەبەر خاتری تەمەر پاشا خۆی بە کوشت نەدات.

دەروێش دەڵێت، من لەبەر تەمەر پاشا ئەم شەڕە ناکەم، ئەم خاکە خاکی کوردە و نابێت تورک و عەرەبەکان داگیری بکەن، هەر کەسێکیش بڕوای بە خۆی نییە ئاساییە با بەشداری شەڕەکە نەکات، بەڵام هاوڕێ و جەنگاوەرەکانی تری پشتگیری بۆ دەروێش دووپاتدەکەنەوە.

لە کاتی مشتومڕەکەدا، عەدولی ئەوینداری دەروێش بە سینییەک قاوەوە دەچێتە ناو چادرەکەی دەروێش و هاوڕێکانی و ئەویش داوای لێدەکات نەچێتە شەڕ و پاشگەزبێتەوە، بەڵام دەروێش لە بەڵێنەکەی کە بە تەمەر پاشای داوە پاشکەزنابێتەوە.

دەروێشی عەبدی سواری ئەسپەکەی دەبێت بە ناوی (هەدبان) و فەرمان بە جەنگاوەرەکانی دەکات بەرەو گۆڕەپانی شەڕ بەڕێبکەون. دەروێش و جەنگاوەرانی لەسەر گردی (عەدشان) چەند کیلۆمەترێک دوور لە سوپای دوژمن، پلانی شەڕەکەیان داڕشت.

سەرکردەی عەرەبەکان ناوی (ئەفەر) بوو، ئەفەر و دەروێش پێشتر یەکتریان دەناسی، ئەفەر بە هاورێکانی دەڵێت، ئەو کەسەی کە لە پێشەوەی سوپای دوژمن وەستاوە، دەروێشی عەبدییە، هاوڕێی منداڵیمە، دەچم بۆلای و هەوڵدەدەم ڕازی بکەم، لە نێوان ئێمە و تەمەر پاشا بچێتەدەرەوە، لەبەرئەوەی مرۆڤێکی زۆر ئازا و چاونەترس و چاکە، حەزناکەم هێزەکانی ئێمە و دەروێش یەکتری بکوژن.


ئەفەر ئاڵایەکی سپی هەڵدەکات و بەرەو گردی عەدشان بەڕێدەکەوێت، کاتێک دەروێش ئەفەر دەبینێت، خۆشحاڵ دەبێت و دەڵێت خۆ تۆ وەک برای منیت بۆچی هێرشدەکەنە سەر خاکی کوردەکان. ئەویش دەڵێت فەرمانی پاشاکەمانە و ئێمەش جێبەجێ دەکەین، بەڵام هیوادارم تۆ و جەنگاوەرەکانت لە نێوان ئێمە و تەمەر پاشا بچنە دەرەوە، من دەزانم تۆ بۆ ئەوەی بە عەدول بگەیت فەرماندەیی شەڕەکەت قبوڵ کردووە.

دەروێش پێی ڕادەگەیەنێت، ڕاستە عەدولی خۆشدەوێت بەڵام لایەنێکی تری ئەم شەڕە ئەوەیە کە وێرانشار خاکی کوردانە عەرەب و تورکەکان بۆیان نییە داگیری بکەن، من بڕیاری خۆم داوە و بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر داگیرکاریی بێدەنگ نابم.
ئەفەر کە دەزانێت ناتوانێت دەروێش ڕازیبکات دەگەڕێتەوە و سوپاکەی بۆ بەرگریکردن ئامادە دەکات.

دەروێش و جەنگاوەرەکانی جاری یەکەم هێرشێکی توندیان بۆ سەر سوپای تورک و عەرەبەکان دەستپێکرد، چەند کاتژمێرێک شەڕ بەردەوام بوو و دواتر گەڕانەوە بۆ سەر گردی عەدشان. هێزەکەی دەروێش ژمارەیەکی زۆری سەربازی تورک و عەرەبیان کوشت، بەڵام دوو فەرماندەی گەورە و ژمارەیەک جەنگاوەری کوژرابوون.

بەو شیوەیە شەڕی نێوان هێزەکەی دەروێش و سوپای عەرەب و تورکەکان سێ شەو و سێ ڕۆژ درێژەی کێشا. بە هۆی ئەوەی ژمارەی هێزەکەی دەروێش زۆر لە هێزی دوژمن کەمتربوو. بێجگە لە دەروێش و ئیسوی برازای تەمەر پاشا، کەسییان نەمابوون، سەعدونی برای دەروێش و 11 فەرماندەکەشی کوژرابوون.

دەروێش ئیسو دەنێرێتەوە بۆ وێرانشار و خۆی بە تەنها هێرش دەکاتە سەر سوپای دوژمن، بەڵام بەهۆی بوونی هەندێک چاڵ لە مەیدانی شەڕەکەدا هەردوو قاچی ئەسپەکەی دەروێش (هەدبان) دەشکێن و دەروێش دەکەوێتە سەر زەوی و سوپای دوژمن لە دەوری کۆدەبنەوە و دەروێش دەکوژن.
هەرچەندە دەروێش و هێزەکەی لە شەڕەکەدا شکست دەهێنن، بەڵام هێزێکی زۆری کوردەکان دیسانەوە هێرش دەکەنەوە سەر عەرەب و تورکەکان و سوپاکەیان تێکدەشکێنن.
کاتێک هەواڵی کوشتنی دەروێش دەگاتە عەدول، خۆی دەگەیەنێتە سەر تەرمەکەی دەروێش و بەم شێوەیە شیوەنی بۆ دەکات:
https://www.youtube.com/watch?v=MMjEdWqg1m4
[1]
ئەم بابەتە 1,354 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی -پەیسەرپرێس - 24-12-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-06-2019 (5 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 24-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,354 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.113 KB 24-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,832
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!