دەروێش کە کوڕی عەبدی خەڵکی گوندی #ئۆخلاقچ#ی سەر بە هەرێمی #وێرانشار#ی پارێزگای #ڕوحا#یە، باوکی لە شەنگال کۆچی دواییکردووە.
سەرۆک عەشیرەتی شەرقیی #ئێزدی#یەکان بوو. ساڵی 1791 دژی سوپاسی عوسمانی دەستی بە چالاکی پارتیزنی کردووە، کاتێک عوسمانییەکان و تورکمان و عەرەبە بەدەوییەکانی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان بە سەرکردایەتی سڵیمان پاشای شاوی عوسمانی. شەرەکانیان بە بیانی دین دژی کوردەکان دەست پێکردووە، بە تایبەت لە ناوچەی #مەنبەج# و #قەڵای بووک#. بەردەوام چالاکیی دژی عوسمانی و عەرەبەکان دەکرد. دەروێش ئێزیدی بوو، خۆشەویستەکەشی کە ناوی عەدلە خان بوو، مسوڵمان بوو.
دوای ماوەیەکی زۆر لە بەرخۆدان، لە یەکێک لە شەڕەکاندا، دەروێشی عەڤدی لە نزیک شەنگال شەهید دەکرێت.
[1]دەروێشی عەبدی خەڵکی
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,592