ڕاگەیەندراوێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی #هەولێر#
پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێزان جەنابی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە #21-12-2021#، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر کە هەریەکە لە پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، دەشتی هەولێر، کۆیە، شەقڵاوە، #مەخموور#، خەبات) پشووی فەرمی دەبێت، جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی #سۆران# کە پشووەکە نایانگرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیی هەولێر [1]
#20-12-2021#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,784 times