پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,117
وێنە 106,661
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,276
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 43
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 43

سکرتێرە 43
سکرتێرە 43

جەعۆ هەتا هێزی تێدابوو پێی لە ئیستاپی نا، ئەمن سەرم بە پشتی کووشینی پێشم کەت و، گۆتم : سەتاسەت مام عەوڵاش لەجامی پێشەوە فڕی..! گۆتم : ئەی خوا بتگری جەعۆ، ئەوە ئیش بوو کردت ؟ جەعۆ ڕووی لە مام عەوڵای کردو گۆتی : وەڵلا وەبیللا ئەو جارە باسی زێخە کەپوو سەیانی بکەی سەت و بیستی قەپات دەکەم و دەچمە بن تڕێلەکی ! مام عەوڵا گۆتی : سەی خۆڕی، ئەوە ئیستاپ بوو گرتت، وەختبوو لە جامی پێشەوە بفڕم ! باسی ست زولەیخاش نەکەی ئەوجارە..! جەعۆ گۆتی : لۆ زێخە چشتەکی گەلە پوختەیە ! عەوڵا گۆتی : لۆ پووختە نیە کوڕم ! جەعۆ گۆتی : ئەتوو کەپووی زێخەت دیتیە ؟ عەوڵا گۆتی : لە کەپووی توو هەر جوانترە ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا دەم چاوی دەرێی کارکە گندۆرەیەو سە قەمپاری لێدایە..! مام عەوڵا شێت بوو، بە مستان وەرگەڕا دەشبوولی، جەعۆ گۆتی : بەس خۆ هەرتەکێنە، با ڕمبەی لێوەنەینی، عەوڵا جام بوو، ڕووبووە سەرو پرچی جەعۆی و لوولی دا..! ما بکەومە بەینیان و لێکیان بکەمەوە، هەتا ئێکدیان بەردایە ئارەقەی ڕەش و مۆرم دەردایە..! جەعۆ گۆتیە من : گێ بدە من گدۆ : وەڵلا وەبیللا ئەوجارە عەولارۆک باسی زێخەی بکا، ڕاست دەچم سڕو تڕی بە نەنە خانێی دەرێم ! مام عەوڵا سۆر هەرگەڕاو ویستی دیسان بکاتە هەرا، گۆتم : جەعۆ لەمنی وەرگرە، مام عەوڵا چیدی باسی ناکا و تەواو..! جەعۆ گێڕی گۆڕی و گۆتی : زێخەی لەمە کردیتە نانسی عەجرەم..!
باشبوو گەیشتینەوە لای مارێ، پێشی دابەزم، جەعۆ هاتە خوارێ و دیتم گووشەکی لە پشتی تڕومبێلی هینا خوارێ، گۆتم : ئەوە چیە ؟ گۆتی : ساوارەکەی دایە جووجەیە هەی هەرەکەتی لێبڕێ، گۆتم : باوێوە ناو تڕومبێلی و سبەینێ لە وەزارت دەیدەیەوە، مام عەوڵا گۆتی : بینە بدە من، ئوستاج ناخوا، ئەمن دەیخۆم، گۆتم : چشتی وانیەو سبەینێ بیدەنەوە، چوومەوە ژۆرێ، دیتم کەلەشەکی گەورەی دەوری دەپازدە کیلۆیەکی لە ناندینی داندرایە، گۆتم : ئەوە چیە داکی ئەحمەدی ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو بیڕداود هینا ئەو حەیوان، گۆت : ئەو هەدیە ئەمن لۆ مەعالی وەزیر..! گۆتم : باشە لۆ لێت وەرگرت ؟ گۆتی : ئوووو، ئەو کرد شەڕ، ئوو گۆت لازم ببەی ئەو گۆشت، مەعالی وەزیر کردی ئەو بیاوەتی لەگەر من..! گۆتم : دیارە ئەو چای مۆرینگۆیەی ئیشی خۆی کردیە..! گۆتی : ئەو چای مۆرینگۆ سیە ؟ گۆتم : هیچ نیەو با تەلەفۆنەکی لۆ جەعۆی بکەم بێ ئەو گۆشتەی لۆ پیرداود بێ ددانی بباتەوە، مۆبایلم دەرینا و قسەم لەگەر جەعۆی کرد، گۆتم : فەوری وەرە مارێمە، گۆتی : وەکی کۆتری تەقڵەباز دەفڕم و دێم..!
هەتا جلکم گۆڕی، جەعۆ گەیشتە مارێ، گۆتم : وەرە ئەو گۆشتەی ببەوە لۆ پیرداود بێ ددانی و برێ با بیداتە مارو منداری، جەعۆ گۆتی : کورە دە لرفیکە گدۆ، ئەتوو لۆ ئەوەندە فەقیر عاری، بیخۆ بیخۆ، هەر مووەک لەبەرازی ببتەوە ڕەعمەت لە بابەی..! گۆتم : ئەوە ئیشی توو نیەو لۆی ببەوە، شەوێش بەخۆو بە مام عەوڵای سعات دە لێرە دەبن، ئیشەکم هەیەو دەردەچم، جەعۆ گۆتی : موو تدلل عێنی ! گۆتم : ئەوە چیە جەعۆ دەبینم بە عارەبی قسان دەکەی !؟ گۆتی : چت لێ بشارمەوە گدۆ، لۆ کیژە عارەبەکی لێدرایمە، هەند ناسکە هەند ناسکە، دەرێی خیاری سپی کرایە..!

گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە جەعۆ ؟ گۆتی : بەڕاستی چی و عاری چ، کێ عەز لە کێشکەکی وەکی من دەکا، گۆتم : نانا، ئەتووش بایی خۆت قۆزی ! گۆتی : بەس ئەتوو مابووی بەمن ڕابوێری، گدۆ ژیانی من هەمووی لۆ کۆترو تەیرو تاریە، شێت بوویمە ژنەکیدی لەخۆم دەکەمە بەرا، ئەوەی هەیتم لێم زیادە، گۆتم : ماخران هەندەی نەمابوو باوەڕ بکەم، هەند بەجددیت وەگۆ ! جەعۆی کارخانچی گۆتی : ئەمن هەموو چشتم بە فشە وەرگرتیە، بەس فشە نەبی زۆر بە جددیم وەرگرتیە ! گۆتم : بڕۆ ئەو گۆشتەی لۆ مارێ پیرداود بێ ددانی ببەوەو شەوێش سعات دە لێرە ئامادە بە، گۆتی : باشە لۆ نایێی ئەمن و ئەتوو مفاوەزاتەکی بکەین، گۆتم : مفاوەزاتی چ ؟ گۆتی : نە ئەمن دەنگ و نە ئەتوو دەنگ، گۆشتەکەی دەبەمەوە ماری خۆمان و ئەمن لرفی دەکەم ! گۆتم : چشتی وانیەو فەوری و سەوری بیبەوە ! سەرەکی باداو گۆتی : ڕاستیان گۆتیە ئەوی لۆ گووکەری ڕێک دەکەوی لۆ ڕاوکەری ڕێک ناکەوی..! گۆتم : جەعۆ، دەزانی سەرۆک وەزیرانیش ئەو قسەی پێگۆتم..! گۆتی : هەبزانە ست زولێخای عەوڵا پۆخچیش پێی گۆتی..!
جلکم لەبەر کردبوو، چاوەڕێ بووم جەعۆ و مام عەوڵا بێن و بڕۆین، وەختەکی هۆڕنیان لێدا، چوومە دەرێ، مام عەوڵا دەرکەی پشتەوەی لۆ کردمەوەو گۆتی : فەرموو ئوستاج کەرەمکە..! سواری تڕومبێلی بووم و جەعۆ سلفی لێداو گۆتی : ئەڵلا بەناوت، هەر بەخۆت پاشای، عەبدی سوڕگووم چیە..! گۆتم : جەعۆ ! گۆتی : بەرێ ! گۆتم : ئەرێ مەغدید و بەدیعە دەنگیان نەبوو ؟ گۆتی : با، گۆتم : ها ! گۆتی : ئا ! گۆتم : ئێ ! گۆتی : ئێی ئێی ! گۆتم : ئێ کوو دەنگیان بوو ؟ گۆتی : وەڵلا مەغە نامەی لۆ ناردیمە، دەرێ سبەینێ بەخۆم و بەدەی دێینە وەزارەتی مهاجەکی (مواجەهە) وەزیریمان لۆ وەرگرە..! گۆتم : ئەتوو چتگۆ ؟ گۆتی : گۆتم : ئەمر دەکەن، هەتا بە مهاجەکی ڕادەگا دووسەت مهاجەتان لۆ وەردەگرم ! گۆتم : چیدی لۆ نەنووسیبووی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، تەلەفۆنیشم لۆ کرد، وەرامی نەدامەوە..! گۆتم : دەبی چی بوێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : سبەینێ دەزانی، ئوستاج چیە ئەوەندە مێشکی خۆت بەو چشتانە مەشغول دەکەی، دەبڕەکی چاو لە ست زولێخای بکە، ئەو بارە قورسەی عوکمەتی لەسەر شانیەو ئەوجە فشەی پێدێ..! جەعۆ ئەعسابی نەما، زوو شانی جەعۆم گرت، هەتا وەرامی مام عەوڵای نەداتەوە، باشبوو بێدەنگ بوو، گۆتمە مام عەوڵای : ست زولێخای نەقر بکەم باشە ! مام عەوڵا مشەوەش بوو، گۆتی : لۆ کێندەر ئوستاج ؟ گۆتم : لۆ قەشقەو خوڕخوڕی..! مام عەوڵا گۆتی : ئێ لۆ ؟ چیکردیە ؟ گۆتم : ئەو قسەی ئەتوو لێدەکەی، دوو مانگیدی جێی من لەق دەکاو بەخۆی دەبیتە وەزیر..! جەعۆ گۆتی : قوربانی ئەو دەست و قەرەمەت دەبم، نەقری مازندەرانیکە ؟ گۆتم : ئاخر سەڵاحیەتی ئەوەم نیە نەقری وێی کەم، ئاخر ئەوێ عایدی ئێرانێیە ! جەعۆ پێکەنی و گۆتی : گدۆ ئێران و ئێراق یەک چشتە یەک..!
گەیشتینە پێش دەرکەی مێوانخانەی سەرۆک وەزیرانی، پاسەوانەکان گۆتیان : یەک دەققە ڕاوەستن، گۆتم : ئەمن وەزیرم و مەوعیدم هەیە، گۆتی : وەزیری سەر سەرێ من، بەران دەبی ڕاوەستی، هەتا ئەو وەفدەی تورکیای دەڕۆن، جەنابی گۆتیتی لێمەگەڕێن کەس بێتە ژۆرێ، هەتا ئەو وەفدە دەڕوا..! گۆتم : باشە کاکە باشە، ئەمری ئیلەڵلا، چاوەڕێ دەکەین ! مام عەوڵا گۆتی : بەنامووسم لەو وراتەی نەک هەر فەقیر وەزیریش بە چ ناچی..!!

گۆتم : ئەوجە چدەرێی مام عەوڵا، وازبینم ؟ گۆتی : وەڵلاهی خەریکە دەگەمە قەناعەت وازبینی باشترە، قسەکی بکەم عادز نابی ؟ گۆتم : ناوەڵلا..! گۆتی : دەبڕوا بکە ئەمن لەتووم زیاتر ئیستیفادە کردیە لەو وەزارەتەی، چانیە ئەمن دەستی خۆم وەشاندو لێفەکەم نوێ کردەوە، بەران ئەتوو بەمن برێ چت ئیستیفادە کردیە، ماخران کیلۆ گۆشتەکیش وەرناگری ! مام عەوڵا ڕووی لە جەعۆی کردو گۆتی : سەی خۆڕی نەچی کەشفم بکەی لەکن خانێی، وەڵلا سی فیشەکت پێوەدەنێم و دەتکەمە بێژینگ ! جەعۆ گۆتی : ڕۆژەک دادێ ئەو دەبدەبە (میزەڵان) دەتەقی، بەران نازانم کەنگی..! مام عەوڵا گۆتی : ئەگەر پیاوی ئەتوو دەیتەقێنی، ئەوجە ئەمن و ئەتوو ئێکدی دەبینینەوە ! جەعۆ گۆتی : سبەی هێوارێ ئەمن و گدۆی دەوعەت نەکەی بە سەروپێچکی، نەنە خانێ خۆت بگرە هاتم..! مام عەوڵا گۆتی : بوویە ئەو پیاوە گەفم (هەڕەشە) لێبکەی !؟ گۆتم : بابە واز بینن، سبەی هێوارێ هەردووکتان دەعوەتی منن..! هەردووک چدەنگیان نەکرد، هەر نەیانگۆ : پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، مام عەوڵا جامی تڕومبێلی کردەوەو تەماشایەکی عاسمانێی کردو گۆتی : وەڵلا خۆ جەووەکە جەووی سەرو پێچکیە..!
وەختەکی هەشت نۆ تڕومبێلی جام ڕەش بە پێشمان گڤەییان هات و تێپەڕین، نەمانزانی کێی تێدایەو کێی تێدانیە، تڕومبێلەکانیش هەموویان یەک نەوعە ڕەقەمیان لەسەر بوو، جەعۆ سلفی لێداو گۆتی : دەوجە بابچینە ژۆرێ، پێی لێناو ڕۆیی لۆلای دەرکەی، پاسەوانەک غاریدا پێش تڕومبێلی و گۆتی : هۆپ هۆپ، کێوە دەچن ؟ گۆتمان : لۆ ژۆرێ ! گۆتی : جارێ ڕاوەستن، هێشتا کوڕی سەرۆک وەزیرانی دەرنەچووە ! مام عەوڵا گۆتی : بابە ئەوە وەزیرە، کوڕی سەرۆک وەزیرانی کێیە ؟ کابرا گۆتی : ئەمرم پێ کرایەو ناتانن بچنە ژۆرێ، هەتا کوڕی جەنابی دەرنەچی.! مام عەوڵا ویستی لەگەری پێدا بچی، گۆتم : وازی لێبینەو جەعۆ بسوڕێوە بابڕۆین، جەعۆ تەماشایاکی کردم و گۆتی : بەڕاستیتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، یاڵلا بادەوە بابڕۆین، مردن باشترە لەو هەموو ئیهانە کردنەی ! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا پیاوی، تازە هەر ناچین، یاڵلا جەعۆ بادەوە..! جەعۆ سوکانی باداو ئەوێمان بە جێهێشت..! نێزیکی جادەی بووینەوە، دیتم تڕومبێلەک کەتیتە دوومان و فوول لایتمان لۆ لێدەدا، گۆتمە جەعۆی ڕاگرە، بزانین چبووە ! جەعۆ ڕایگرت، تڕومبێلەکە لە پێشمان ڕایگرت و ئێکەک هاتە خوارێ، وەکی تەماشام کرد سکرتێری سەرۆک وەزیرانی بوو، هات سەلامی کردو زۆر داوای لێبوردنی کرد، گۆتی : دەبی هەر بگەڕێنەوە ! گۆتم : قەت ناگەڕێمەوە، وراتەک بی قیمەتی مندارەکی لە وەزیری زیاتر بی، هەقی ئەوەی نیە نەک پۆستت لێی هەبی، بەرکوو هەقی ئەوەی نیە لێشی دانیشی..! کابرا زۆری تکا کرد، نەمان سەلماند، ئاخیری گۆتی : سەرۆک وەزیران بەتووندی پێی گۆتم بێی وەزیری نێیەوە، بڕوات هەبی لەگەرم نێی عقوبەی من دەدا، مام عەوڵا و جەعۆ گۆتیان : کاکە فایدەی نیە بگەڕێوە، ئیدی لەسەر قسەی وان گەڕامەوە..!
چووینە ژۆرێ، دیتم سەرۆک وەزیران وا لەناو هەدیقەی پیاسەی دەکا، تڕومبێلمان ڕاگرت و بەرەو لای من هات، هاتمە خوارێ و چاک و چۆنیمان کرد، دەستی گرتم و گۆتی : با پیاسەکی بکەین ! دەستمان بە پیاسەی کرد، گۆتی : درت هیچ نەکا، خەلەلەکی فەننی ڕوویدا ! گۆتم : دەزانی هەرچی بەرپرس و سەرکردەی دنیایێیە مندارەکانی سەریان خواردیە ! گۆتی : کوو ؟ گۆتم : لە سەددامی ڕابگرە، هەتا قەززافی و حوسنی موبارەکی، لەبەر پارەو کورسی و هێزی مندارەکانیان مەغرور بوون و دەستیان بەسەر خێرو بێری وراتی داگرت و پاشانیش وراتیان کاول کرد..! گۆتی : ئەگەر لەمە تێکچوو لە مارو منداریشمان تێک دەچی، ئەوجە هەتا دەسەراتمان هەیە بێ دریان ناکەین، ژیان ئەوهایەو هەتا سەری لۆ کەس نابی..! گۆتم : خۆزگە ژیان وا دەبوو کە هەموو کەس دری پێ خۆشبا..! مەوزوعی گۆڕی و گۆتی : خێربوو ویستت بمبینی ؟ گۆتم : هیچ نەما بە هەدیقەی کۆرانانیش داهاتن، ئەوە لە پشت مارێمە هەدیقەک هەیە، کەونە سەرۆک جاشەک وا شۆفەری لێدەداو دەیکاتە قەتعەو دەیفرۆشی، جیرانەکان هانایان لۆ من هینایە ! گۆتی : ئەو سەرۆک جاشە بەکەلکمان هاتیەو ناتانین بێ دری بکەین، سبەینێ چشتەک بقەومێ ئامادەیە دووسەت زەلاممان لۆ بکوژی، بەگێی منیش دەکەی ئەوەندە گێنادەیە داواکاری خەرکی، خۆت لەگەر ئەو خەرکەی ماندی مەکە، ئەمە هەر کووی بین خەرک بەمە ڕازیە..! گۆتم : شەرت نیە ئەو قسانەی دەرور بەرەکەت لۆت دەکەن ڕاست بی، خەرک ئاگری لە هەناوی بەربووە، فکرەکی لە وەزعی میللەتی بکەنەوە، مەرێن بەهێزین، زولم لە ئەستووری دەپسێ ! گۆتی : ئەرێ ئەوە لۆ ئەتوو داوای هیچ ناکەی، وەزیرەکانی دی معەددەل عەرزو عاری پێشکێش دەکەن، هەر لە عاردی موساتەحە، هەتا پارەو مقاوەلات و چشتی دی، نازانم ئەتوو لۆ بێدەنگی !؟ گۆتم : سوپاست دەکەم، ئەمن هیچم ناوێ، بەران ئەگەر داوای شتەکم کرد لۆ خەرکی فەقیر، ئەتوو ئەوەی بکە..! مەوزوعی گۆڕی و گۆتی : نانی هێوارێت خواردیە ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : دەزانی هەتا ئێستا نانم نەخواردیە، قەولە ئێستاش وەفدەکی ڕووسی بێن، دەبی ئەوانیش ببینم، پارووە چەورەکە لەو دانیشتنەیە ! گۆتم : هەونکە هەدیقەکەی ڕادەگری یان بڕۆم، گۆتی : فکرەکی لێدەکەمەوە، بابزانین سبەینێ چ ڕوودەدا..! وەختەکی سکرتێرەکەی هات و گۆتی : گەورەم وەفدەکە وا دەگەنە ئێرە، گۆتی : زۆر باشە، گۆتیە منیش : مەڕۆ وەرە لەگەرمان دانیشە ! گۆتم : ناوەڵلا دەڕۆم، خوا حافیز..! خوا حافیزی لێکردم و هاتە کن دەرکەی تڕومبێلی، بڕەکی تەماشا کردم و گۆتی : دەزانم ئاخیری ئەو وەزارەتەی بە جێدێلی..! چدەنگم نەکردو سواری تڕومبێلی بووم و بە ڕێکەتین لۆ مارێ..!

گەیشتینە سەر جادەی، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج کووە ئەمن لێرە بێمە خوارێ ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : بەلفەکی لێدەم و برێم ئەوشۆش خەفەرم لە وەزارەتی، گۆتم : ئەوها بڕوا ئەمن و جەعۆ ڕوومان هەند ڕەش دەبی دەبتە قیڕ ! گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : هەنکی درۆیان لۆ توو بکەین ! جەعۆ گۆتی : عەولارۆک گێ بدە من، وەڵلا وەبیللا بێیە خوارێ، گوبەڵ دەچم لۆ مارینگۆ و دەرێم نەنە خانێ ؛ ئەو کارخانچیە ژنی بەسەر هینایی و بڕۆ بەخێراتی..! مام عەوڵا گۆتی : بابە بەردەکی لەسەر دانێن و لێگەڕێن، نەخۆمکاو نە ئەو خەفەریە، پیاو دۆستی وەکینگۆی هەبی دوژمنی لۆ چیە ! دەزانم ڕۆژەک دادێ سڕڕو تڕڕم کەشف دەبی، بەران بەوەی زۆر خەفەتبار دەبم کە دۆستەکانم کەشفم بکەن نەک دو ژمنەکانم..! جەعۆ گۆتی : دە لەوچە لەوچ، خۆتمان لێمەکە جیڤارا..! لەبنی درم ڕا پێکەنیم، گۆتم : جەعۆ ئەتوو جیڤارای لەکێ دەناسی ؟ گۆتی : وەڵڵا ئەوە جیرانەکمان هەبوو ناوی جیڤارا بوو، گۆتم : ئەرێ ئەو ناوەی توو مەعنای چیە ؟ گۆتی : ئەوە بەناوی شوعیەکی زۆر گەورە کرایمە..! ئێ کابرا مادام شوعیەکی گەورەبی، دەبی دوو قسەی گەورەشی کردبی..!
گەیشتینەوە کۆرانێ، دیتم شەمسەددین گەندەبای لەپێش دەرکەیمە ڕاوەستایە، لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ و سەلامم لێکرد، گۆتی : وەڵلا هەروا چاوەڕێی توومە، گۆتم : بەشکوو خەبەرەکی خۆش بینیەوە ! گۆتم : وەڵلاهی چت لێ بشارمەوە کاکە شەمسەددین، زۆر زەحمەتە هیچمان پێبکرێ ! شەمسەددین بەدر ساردی گۆتی : لۆ ؟ دیارە سەرۆک وەزیرانت نەدیت ؟ گۆتم : بەرێوەڵلا دیتم، بەران وەعدەکی وەهای نەدامێ، ئیشەکەی ڕابگری، لەبەر هەندێ ئەگەر زۆر بێزاری، خانیەکەت بفرۆشەو بڕۆ گەڕەکەکیدی ! شەمسەددین گەندەبای هەردوو چاوی پڕی فرمێسک بوون و زۆر بە خەمباری هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و گۆتی : خوایە ئەو زوڵمەی هەرنەگری، پاشان دەستی لەسەر شانی من داناو گۆتی : زۆر ممنونم و ئەتوو ئەوەی پێتکرا قسووریت نەکردو، هیچ گلەییم لەتوو نیە..!
ویستم خواحافیزی لە جەعۆو مام عەوڵای بکەم، لەمۆبایلەکەم نامەکم لۆهات، تەماشام کرد شڕبلە ! نووسیبووی : بەبەغایە سودانیەکان بایی دوازدە وەرەقەیەو بەو ناونیشانەی لۆم بنێرە، چایە مۆرینگۆیەکەش دیاری منە و پارەم ناوێ..! نامەکم لۆ ناردەوەو گۆتم : هەربژی و سبەینێ پارەکەت دەگاتە دەستی، گۆتمە جەعۆی : سبەینێ دوازدە وەرەقەی لەگە خۆت بینەو، لەناو دۆلار فرۆشان لۆ شڕبلی تەحویلی لوبنانی بکە، هەقی دوو بەبەغایە سوودانیەکەیە ! جەعۆ گۆتی : ئەی لەخوای بەزیادبی قازانجەکی باشم لێکرد، سبەینێ هەر ئەتووم گەیاندە وەزارەت دەچم پارەکەی تەعویل دەکەم..! چوومەوە ژۆرێ و خۆم گۆڕی و لێم پارداوە، چونکە هەم مێشکم هەم قالبم (لاشە) زۆر هیلاکبوون..!
نانی بەیانیم خواردو هاتمە دەرێ، دیتم مام عەوڵاو جەعۆ چاوەڕێم دەکەن، سەلامم لێکردن و سواری تڕومبێلی بووم، دیتم پیرداود بێ ددان بەغار لۆلایمە هات، گۆتمە جەعۆی ڕاوەستە بزانین چیدەوێ، پیرداود سەلامی کردو گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەوە ئەو گۆشتەت لۆ بە جەعۆیدا ناردبۆوە، ئەو چشتانە لەبەینیمە هەیە !؟ گۆتم : ناوەڵلا، ئەتوو برای گەورەی، بەران بیدەیە دوو مارە فەقیران باشترە..! گۆتی : بەشی هەندێش دەکەینە خێر، بەران لەدرم گرێبوو، ناردبووتەوە، گۆتم : هەرگێش مەدێ، موهیم ئەوەیە ئەو چایەی مۆرینگۆیەی ئیشی خۆی کردبی، پێکەنی و گۆتی : وڵڵا عەشر دەکا عەشر (حەشر)..!

پیرداودمان بەجێهێشت و پێمان لێنا لۆ وەزارەتی، لەڕێیێ مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەو گلەییەی توو بگەینمە ست زولەیخای ؟ گۆتم : کیهان گلەیی ؟ گۆتی : ئەوەی شەوێ، کە لەپێش دەرکەی ماری سەرۆک وەزیرانی ڕایان گرتین و نەیانهێشت بچینە ژۆرێ ! گۆتم : ئەوجە لۆ بەوی دەرێی ؟ گۆتی : وەڵلا بە سەرۆک وەزیرانی برێ قبور ناکەم ئەوجارە چشی ئەوها لەگەر ئەو وەزیرۆکێمە بکەن..! ویستم لە قریتەی پێکەنینێ بدەم، بەران خۆم گرت، جەعۆ خۆی پێ نەگیراو گۆتی : ئەری عەولارۆک، ئەتوو کەری یان خۆت کەر دەکەی، یان چوویە خوولی پێگەیاندنی کەران و بەرەو کەربوون دەچی ؟ یان کەراتی لە دەمارت دایەو لەگەر خینت تێکەر بووە، یان کەراتیت بە میرات لۆ بەجێمایە، یانیش پاکی ئەو میللەتەی بەکەر تێدەگەی..!؟ یان بوویە ئەندام لە عیزبی کەران، ئاخر زێخەی ماکەر چیە، هەتا کەرەکی وەکی توو تەکلیفی لێبکاو بە کەرترین کاری هەربستی !؟ ئەوجارە خۆم پێنەگیراو هەتا قووەتم هەبوو لە قریتەی پێکەنینێم دا، هەند پێکەنیم هەردوو چاوم پڕی ئاوبوون، دەستم بەکۆخە کۆخەکی کرد، گۆتم هەونکە دەخنکێم، بەمستان لە سنگی خۆم دەدا هەتا کۆخەم ڕاوەستی، ڕانەدەوەستا، نەک هەرئەوە تووشی ژانەزگەکی زۆریشم بووم، جەعۆ پەرداغە ئاوەکی سەفەری دامێ و گۆتی : ئاوایکە، با بێیەوە سەرەخۆ..! ئاوەکەم خواردەوەو بڕەک باشتربووم، مام عەوڵا گۆتی : مەمنونتانم، بەخۆو بە ئوستاجی فشەی خۆتان باوێنە سەرەمن، لەباتی چاکەی، دەرێم با خەمەکی لە ئوستاجی بخۆم، جەعۆ و ئوستاجیش پێم ڕادەبوێرن..!
گەیشتینە ناو وەزارەتی و هێشتا پێکەنین و کۆخە بەری نەدابووم، چوومە ژۆرێ و لەجێی خۆم دانیشتم، گۆتمە بەردەستەکەم فەوری چایەکم لۆ بینە، بەران شەکری تێمەکە، گۆتی : دیشلەمەکەی ست زولەیخای بینم..؟ دیسان لە قریتەی پێکەنینێم داو گۆتم : نۆبەتی تووە، گۆتی : وەڵلا دیشلەمەکەی زۆر بەتامەو بە گیزو فستقی کردیتی، گۆتم : بینە، دیشلەمەکەی بینە، بزانین بە دیشلەمەی زێخەی دەگەینە کێ..! هەندەی نەبرد هینای، دیشلەمەکەم هاویشتە زارم، بەڕاستی بەتام بوو، چایەکەم فڕکردو گازی جەعۆم کرد، هات و گۆتی : فەرموو جەنابی وەزیر..! گۆتم : پارەکەی شڕبلت هینایە ؟ گۆتی : بەرێ ! گۆتم : دەبڕۆ بەو ژمارە تەلەفۆنەی ئەو نووسینگەی بەیروتی لۆی بنێرە..! گۆتی : بەچاوان، هەرئێستا.. قاقەزەکەم دا جەعۆی و ڕۆیی..!
تەماشا فایلی ئیش و کاری ڕۆژانەم دەکرد، دیتم دایە جووجە هات، تورەگەکیشی لەبن هەنگری بوو، سەلامی کردو گۆتی : دەبی وەزیرۆکێمە وەحزی کووبی ؟ گۆتم : باشم لە خوای بەزیادبی، ئەتوو کووی ؟ گۆتی : ئەمن باش نیمە و گلەییۆکەکم لەتوو هەیە ! گۆتم : فەرموو دایە جووجە بزانم چیە ؟ گۆتی : ئەوە ئەو ساوارەت لۆ ناردبۆوە، هاها کوڕم، دامنابوو داکێ خۆت لۆی ناردی، گۆتم : مەمنونم دایە جووجە، پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، گۆتی : وەڵلا دەنا هەوڕۆ ئەو توورەگە داندۆکەشم لۆ هینای، پە دەستێ خۆم کردیە، دەبی هەر لێم وەرگری ! گۆتم : بینە ئەوە لەبەر خاتری توو قلەکی دەخۆم، بەران ئەویدی ببەوە، یان بدە ست گوڵاڵەی یان زێخەی، ممکینە ئەوان حەزیان لێبی، گۆتی : لۆ وانم هینایە هەی پەقوربانی بەژن و بارات بم، گۆتم : بڕوا بکە وەرناگرم، ئەوجە خۆت ماندی مەکە، گۆتی : مادام وا لەکن ئەو جاعێرۆکەی دادەنێم، ئەگەر جار جار عەزت چووێ، قلەکی ئاواکە، دایە جووجە ڕوخسەتی وەرگرت و چووە دەرێ..!
دەوری سعاتەکی پێچوو جەعۆ هاتەوە، گۆتی : گدۆ تووشی چشتەکی زۆر قۆڕ بووم، گۆتم : خێر چبووە ؟ گۆتی : وەڵلا وەکی پارەکەم برد بنێرمە لوبنان، کابرای نووسینگەکەی دۆلاری پێکەنی و گۆتی : دەرێی لێت قەومایە ؟ گۆتم : قەومانی چ ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوی پارەی تەحویلی لوبنان دەکا، لێیان قەومایەو ڤیدیۆیان لێ ئاشکرابووە، گۆتی : بەو سبەینەی ئەتوو شەشەم کەسی دێی، چانیە ئی توو دوازدە وەرەقەیە، ئەوانی دی هەرئێکی پێنج شەش دەفتەر بوو..! گۆتم : ئەوە هەبی و نەبی وەزیرەکان بووینە و پارەیان لۆ شڕبلی تەحویل کردیە..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,032 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,117
وێنە 106,661
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,276
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!