کەنێری نەبوون، گیسک دەبنە بڵمباس
نێری و بزن، نێر و مێی ئاژەڵی ڕەشن، زۆربەی مێگەلە بزنەکان یەک نێری یان دوون کەمجاریش سێ دانەی تێدایە، کاریله-نێرەکەی دوای تەواوکردنی(6)شەش مانگی تەمەنی دەبێتە(گیسک) و بووە ساڵێک دەبێتە(کور) و(خرت) ئینجا یەک خرت و دوو خرت....تاد، خرتیش واتە نێری و سابڕێن، کاتێک لەناو مێگەلێک نێری نەبوو ئەوا بەناچاری گیسک دەبێتە(بڵمباس) بڵمباسیش واتە نێری و تەگە و سابڕێن) عەرەب دەڵێت: لە کەمی ئەسپ، زینیان خستۆتە سەر تاژی و کوردیش هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە دەڵێت: کەس نەبوو ڕەجەبیان سەر پاڵەیە، ئەوانە بوون بە ئیدیۆم کاتێک لەناو نەتەوەیەک یان هۆزێک یان بنەماڵەیەک پیاوی پیاوانە و سەرکردە نەبوو ئەوا خەڵکی بودەڵە و بۆرەپیاو و ناکەس بەچە دەردەکەون به و حاڵەتە دەوترێت(کەنێری نەبوون، گیسک دەبنە بڵمباس).[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 344