ئەو پیاوەی مێژوویەکی لە سەروەری بۆخۆی تۆمارکردوە، ئەم بەڵێندەرە چەندەها خێزانی لە #ئەنفال#کردن ڕزگارکرد و یارمەتی چەندەها خێزانی تری داوە مانگانەی بۆ چەند خێزانێکی تریش بڕیوەتەوە،
ئەم پیاوە دەستبڵاوو چاوتێرە لەڕۆژی#25-07-1989# لەلایەن چەند پیاو کوژ و تاوانبارێکەوە بەفیتی حیزبی بەعس و دەزگا تۆقێنەرەکانی لەنزیک پردی #عەلی عەسکەر#ی شاری #کەرکووک# تیرۆرکرا..
ئەم پیاوە خانەدانە دۆستی نزیکی بنەماڵەکەی ئێمەبوون. پیاوێکی پیاوانە و کوردپەروەر، لە سەخاوەت و یارمەتی هەژاران شۆڕەسواری مەیدان بووە، مبۆیە تیرۆرکردنی گەڕەکی #ڕەحیماوا#ی تازییەبارکرد خەڵک زۆر بەپەرۆش بوون بۆی چونکە پیاوێکی مەرد و پیاوانە بوو تیرۆرکردنی زەنگێکی مەترسیدار بوو بۆ ئەو کەسانەی کە یارمەتی کەسوکاری ئەنفالکراویان دەدا. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,088