کونەبای قەیسەریان
ڕەشەبای سلێمانی و کۆیە لەباشوری کوردستان بەناوبانگن، هەردوو شار بەهۆی جیاوازی پەستان لەنێوان شاخی ئەزمڕ و سلێمانی و شاخی هەیبەسوڵتان و کۆیە ئه و ڕەشەبایە تێیاندا هەڵدەکات، ئینجا زستان و هاوینی بۆ نییە زۆربەی ڕۆژانی ساڵ بایان لێ هەڵدەکات بۆیە ئه و دوو شارە بە هەڵکردنی بایەکانیانەوە دەناسرانەوە دەوترێت(ڕەشەبای سلێمانی و کۆیە)، ئینجا لە لەنزیکی(3)کیلۆمەتر لەخۆرهەڵاتی شاری کۆیە لەبناری هەیبەسوڵتان گوندێکی خنجیلانە لە بنار و لاپاڵی ئه و شاخە هەیە بەناوی(قەیسەری) هەندێجاریش دەوترێت(قەیسەریان) بەبەردەوامی ڕەشەبای تێدا هەڵکردووە بۆیە لەکۆیە و دەوروبەری وەکو گۆتەی لێهاتووە کونە بای قەیسەریان.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 498 جار هاتیە دیتن