سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێبەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە #16-12-2021# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادریی کەسنەزانی و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی ئەزموونی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە هەرێمی کوردستان و برەودان بە کولتووری لێبوردەیی و میانەڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن کرایەوە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,776 جار هاتیە دیتن