پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,656
پەرتووک PDF 19,287
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 36
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 36

سکرتێرە 36
سکرتێرە 36

کابرا گۆتی : وەڵلا دەچم پێیان دەرێم بزانن چدەرێن، جەعۆ گۆتی : ئەو سەیە کێندەریە ؟ کابرا گۆتی : ئەکوادۆر، زۆر زیرەکەو مەشقەکی وای پێکرایە بەس بە بۆنی چەک و تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەریش دەبینتەوە ! مام عەوڵا گۆتی : مەسرەفی چەندە ؟ گۆتی : بە مووچەو مەسروفاتەوە خۆی لە پەنجا وەرەقەی دەدا..! مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : وەیلێهات سە لە بنیادەمی بە قیمەت تربی..! گۆتمە جەعۆی پێ لێنێ لۆ بازاڕی، بابچین چایەکەی بخۆینەوە، جەعۆ گێڕی گۆڕی و پێی لێنا لۆ بازاڕی..!
لەڕێیێ مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج، سەرۆک وەزیران چ ئیشی پێت بوو ؟ گۆتم : شتەکی وەها نەبوو، گۆتی : خۆ وازت لە وەزیراتیەکەی نەهینا ؟ گۆتم : داوام کرد، بەران سەرۆک وەزیران ڕازی نەبوو، گۆتی : جارێ بمینێوە ! جەعۆ گۆتی : دەزانی چیە گدۆ، هەتا لە وەزارەت مای دەبزانە سەرو پارچە عاردمان لۆ وەرناگری لە عوکمەتی ! گۆتم : لۆ هەتا ئێستا عاردت وەرنەگرتیە ؟ گۆتی : لە کێم وەرگرتیە، ناوەڵلا هەتا ئێستا ئەو عوکمەتە بستە عاردەک چیە نەیدایمێ، گۆتم : ئەدی ئەتوو مام عەوڵا ؟ گۆتی : وەڵلا ئەمن وەختی خۆی پارچە عاردەکم وەرگرتیە، بەران لەهەرزانیەکەی فرۆشتم، ئەگەر تانیت چشتەکی بکەی، ئەمنیش وەگە یاڵلای دە، کێ بە کێیە، هەیە لایەکی ئەو وراتەی دابڕیەو هێشتا تێر ناخوا..!
گەیشتینە بازاڕی و تڕومبێلمان لەلایەکی لاداو بە پێیان شۆڕ بووینەوە لۆ چایخانەی مەچکۆی، لە لەیەکی دانیشتین و هەندی دەمێ سێ چایەمان لۆ هات، خواردمانەوەو تێر قسەی خۆشمان کرد، پاشان هەستاین و جەعۆ گۆتی : ئەرێ لۆ شۆڕ نەبینەوە لۆ تەعجیلی و لێدەین لە گاپەڕو سووسکەی ؟ گۆتم : ماخران هەمووی دوو سعات نابی نانمان خواردیە، کێڕان برسیت بۆوە ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئوستاج گاپەڕو سووسکە بیژینە جێی خۆیان دەکەنەوە ! گۆتم : کاکە لەگەرتان دێم، بەران ئەمن ناخۆم، ئەنگۆش لە حسابی من بخۆن، جەعۆ گۆتی : ئەرێ گدۆ، وەتی بوویە وەزیر دەبینم خۆت مسەقەف کردیە ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەدی دەبینم چایەی بێ شەکر دەخۆیەوەو هێواران زۆر کەم نانی دەخۆی و زوو زووش قاوەکی لەسەر دەکەی..! گۆتم : بابە هەونکە بچینە تەعجیلی یان نا ؟ گۆتیان : وەڵا مادام ئەتوو ناخۆی، ئەمەش ناخۆین..! گۆتمان : یاڵلا با بگەڕێینەوە لۆ مارێ..!
ئیدی گەڕاینەوە لای مارێ و ئەوان چوونەوە ماری خۆیان و ئەمنیش چوومەوە ماری خۆمان..
نانی بەیانیم خواردو چوومە دەرێ، دیتم جەعۆو مام عەوڵا حازرن، سەلامم لێکردن و سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، گەیشتینە سەری کۆرانێ، پیرداود بێ ددان غاریدا پێش تڕومبێلی و هاواری کرد : هۆپ هۆپ، گۆتمە جەعۆی ڕاگرە، بزانین چیدەوێ ! گۆتی : یەعنی نازانی چیدەوێ ؟ چای مۆرینگۆی دەوێ، کورە گدۆ دەلۆی پەیاکە، هەتا لە مارێ وکی سەی تۆڕیان نەکردیە..! پیرداود سەلامی کردو هاتە لای من و گۆتی : جەنابی وەزیر ئەوشۆ هەر چاوەڕێبووم چایەکەم لۆ بنێری هەر نەتنارد، ئیدی بە مل شۆڕی نووستم، توخوا ئەوە سوعبەتە ئەتوو لەگە منی دەکەی !؟ گۆتم : کاکە تەئکیدبە دەگاتە دەستت، جەعۆ ئاوڕی داوەو گۆتی : ئەدی بەبەغایەکانی من ؟ گۆتم : لۆ تووش خوا کەریمە، ئیشاڵلا ئەتووش بە ئاواتی خۆت دەگەی..! پیرداود مەمنون بوو و لێیدا ڕۆیی، ئەمەش بە ڕێکەتین بەرەو وەزاررەتی..!
گەیشتینە وەزارەتی و چووینە ژۆرێ، چوومە ژۆرەکەم، کارمەندەکانی نووسینگەم بەخێراتنەوەیان کردم، ئەمنیش کارتۆنەک پاقلاوەم دا مام عەوڵای و گۆتم : بەسەریان دابەش کە، مام عەوڵا وەریگرت و ئەوەل جار قلەکی هاویشتە دەوی، دوایێ پێداچوو، سەرو پاقلاوەی دانێ، گازم کردو گۆتم : بە زێخەی برێ چایەکم لۆ بینی ! گۆتی : ئوستاج ناوی خوای بینە، زێخەی چ و چایەی چ، زێخە بوویتە ست زولێخاو ئێستا چایەی لێنانێ و تەرفیعی کردیە ! گۆتم : ئا ئێ ئێ، گۆتت بوویتە سەرۆکی پیشەوەران، گۆتی : هەوە دەقاو دەق خۆیەتی..! زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد، کۆدی ژمارەکەی کۆدی لوبنانە ! وەرامم داوەو دیتم شڕبلە ! چاک و چۆنی کردو گۆتی : بەسەلامەتی گەیشتی ؟ گۆتم : بەرێ گەیشتم و زۆر سوپاس، گۆتی : دەزانی بەس ئەتوو بەساغی دەرچووی ! گۆتم : مەخسەدت چیە ؟ گۆتی : دوایێ تێدەگەی دوایێ..!

گۆتم : واپێدەچی هەموویان بە داوێ وەببن، گۆتی : هەر مەپرسە..! ئەمن زۆر بە دوو قسەکانی شڕبلی دانەچووم، ترسام دەنگم تۆمار بکاو دوایێ تووشی بەزمەکم بکا، لۆیێ گۆتم : ئیشەک کارەکت هەبوو ؟ گۆتی : هەر حەزم کرد دەنگ و باست بپرسم، ئەتوو هیچت پێویست نیە ؟ هەرچی برێی لە خزمەت دامە..! گۆتم : باشبوو وەتگۆ، پێویستم بە یەک دوو شتیە، وا بەنامەی لۆت دەنێرم، وەکی پیاوان هیممەتەکم لۆ بکە، گۆتی : وەی بەچاوان، وەعدی پیاوان بی ئەوەی لە توانام دابی لۆت بکەم..! خواحافیزیم لێکردو نامەکم لۆ ناردو لۆم نووسی چم دەوێ...
وەختەکی ست گوڵاڵە بە ژۆرێ کەت، سەلامی کردو بە گەرمی بەخێراتنەوەی کردم، گۆتی : چیە بابە وەتی چوویە لوبنان و تێکەری ئەو ناسکە نانانەی ئەوێ بووی، ئاگات لە فەقیری نمایە ! ئەوجە لە قریتەی پێکەنینێی داو بەرەو ڕووم هات، گۆتم : یاخوا بەخێر بێی گوڵاڵە خان، وەڵلا غەریبی پێکەنینەکەی تووم دەکرد، دانیشت و پاقلاوەم لۆ ڕاگرت، پاقلاوەکی هەر گرت و گۆتی : دەوجە با دوو چایەی نەمبەر وەن بێ ! گۆتم : کێ چایەم لۆ لێنێ، هەر زێخەمان هەبوو، ئەویش ئەوە تەرفیعی کردیەو لێرە نەمایە ! گۆتی : کورە فشەیە فشە، زێخەی داماو خۆی چیە هەتا تەرفیع بکا، خەمت نەبی زێخە ڕۆیی مێخەت لۆ دەنێرم، گۆتم : وەڵلا بابە نۆبەتی مێخەیە، لەو قسانە دابووین گەنجەکی کەشخە، دوو چایەی لۆ هیناین، گۆتی : ئەو کوڕە قۆزەم هینایتە نووسینگەی توو، لە باتی زێخە قوونە ستووری، دیسان لە قریتەی پێکەنینێی داو یەک دوو شەپپیشی لە ڕانی خۆیدا..! گۆتم : بریا درەکی وەکی توو تەڕو خۆشم هەبایە، چەند خۆشە دنیای بە فشە وەرگری و ئاوای کەی ! گۆتی : وەڵلا پڕی هەناوم زووخاوە، بەران گێی نادەمێ، مادام بمرین و بچینە بن ئەو عاردەی خەمی لۆ کێ بخۆین، ئینسان هەندە جار گێل بی زۆر خۆشە..! دەستی بە چایە تێکدانێ کردو ئەمنیش فڕەکم لە چایەکەی خۆمدا، وەختەکی پارێزەرەکەم تەلەفۆنی کرد، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : جەنابی وەزیر وەڵلا ڕۆژنامە نووسەکەی لەسە تووی نووسیبوو، لە دونێوە گیرایەو وا لە حەپس خانەی کەتیە ! گۆتم : ئەتوو بەڕاستتە !؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، قسەکانی لە سەتووی نووسیبوو پێی نەسەلما، ئێ ئەمەش بەڵگەمان بەهێز بوو، میمۆری کامیرەی ژۆری تووم لۆ حاکمی برد، هەمووی دیت، ئیدی هەموو قسەکانی وی بە درۆ دەرچوو، حاکم ڕاست هاویشتیە ژۆرێ ! گۆتم : ئەدی چبکەین باشە ؟ گۆتی : وەڵلا بەکەیفی خۆت بکە، گۆتم : پەشیمانە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا وەکی کەلەبچەیان لە دەستی کرد، ڕەنگی وەکی پەلکە پیازی لێهات، هەر بە منی دەگۆ : ئەمن کردم ئەتوو نەیکەی، خێرتان دەگاتی لێم ببورن.. گۆتم : باشە ئەوەی لەچ و ئەو هەموو بووختانەی لەچ.! گۆتی : پێم باشە سێ چار ڕۆژان بگیرێ بەشکو ئاقر دەبی، گۆتم : دەتوو دوایێ سەرەکم لێدە، ئین شاڵلا قسەی لێدەکەین، گۆتی : زۆر باشە..!
هەتا ئەمن قسەکانم تەواو کرد، گوڵاڵە خان ئێک دوو پاقلاوەی دی ئاوا کردو گۆتیە چایەچیەکەش : کوڕە جوان چایەکی دیشم لۆبینە..! پاشان ڕووی لەمن کردو گۆتی : ئەرێ ئەتوو ئەو ڤارینە ناسک و نازدارەت لۆ لەکنە خۆ نەهێشت ؟ سکرتێرەی ئەوهات بە دەست دەکەوی ؟ گۆتم : بەخۆی داوای کردیە، ئەمن لۆ ؟ گۆتی : دەردی مام عەوڵای گۆتی : ئوستاج، دەرێی ئەمن بە زۆچ تێدەگەی، حەمەم بمری ئەو ئیشە ئی تووە..! گۆتم : ئەرێ بەڕاست حەمە چیلێهاتەوە، گۆتی : وەڵلا بەیەکجاری لێک جوودابووینەوە، نەجاتم بوو، تۆبە جارەکی دی مێردی بکەمەوە، تەواو پیاوم لەبەر دری کەت، ماشەڵلا پیاویش ماری کمن..! گۆتم : هەمووی نا گوڵاڵە خان..! هەستاوەو گۆتی : کورە لە باشەکەتان بەم ئوستاج ئەوجە خراپەکەتان، پاشان یەک بەدەنگی لە قریتەی پێکەنینێی داو لێیدا ڕۆیی..!

گوڵاڵە خان ڕۆیشت و بڕەک پێچوو مام عەوڵا هات، قاوەکی لۆ هینام و لەپێشی دانام، گۆتی : دەبینی ئوستاج، ست زولەیخا بەو گەورەبوونەی خۆشی ئەتووی لەبیر نەکردیە، بەو دەستە نازادارنەی خۆی ئەو قاوەی لۆ کردی و گۆتی : بڕۆ لۆ جەنابی وەزیری ببە..! گۆتم : ئەی دەستی توو و زێخەی خۆشبی ! گۆتی : نەمگۆ مەرێ زێخە، برێ ست زولەیخا، بابە ئەوە بوویتە سەرۆکی پیشەوەران، زێخە تەواو کۆتایی پێهات..! گۆتم : ئەرێ دەباشە باش، وەها لەگەر زێخەی بوویە دوو قوون و شەروارەک..! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج لەبیرم نەبوو، دوو زەلام هاتینەو دەیانەوێ بتبینن، گۆتم : نازانی چیان دەوێ ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران دەرێن ئیشەکی زەرورمان بەجەنابی وەزیریە، گۆتم : بابێنە ژۆرێ..!
دوو زەلامەکە هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کردو زۆر بەگەرمی بەخێراتنم کردن، دانیشتن و سەرو چایەم لۆ گاز کردن، گۆتیان : مەمنونین، ئەوی ڕاستی بی لۆ ئیشەکی هاتینە خزمەت جەنابت، حەزمان لێیە هاوکاریمان بکەی ! گۆتم : فەرموون ئەمرکەن، ئەگەر بەمن بکرێ بەچاوان..! ئێکەکیان گۆتی : وەڵلا قوربان ئەمە پارچە عاردەکی دوو هەزار مەتری تیجاریمان هەیە لەناو شاری و لەجێیەکی باش، چەند جار دەمانوویست بیکەینە بازاڕەک، ئوتێلەک چشتەکی باش، بەران لە شارەوانی هەر کێشەیان لۆ دروست دەکردین و لێیان تێک دەداین، ڕۆژەکی بە خزمەکی خۆمان گۆ، گوایە تڕە مەسوولە و دەستی دەڕوا، گۆتی : سەهلە، وەرن دەتانبەمە کن وەزیری ناوخۆ، ئەو دەتانی لۆتان تەرتیب بکا، ئەمەش زۆری لێ مەمنون بووین، هەستاین وەگەری کەتین و چووینە کن وەزیری، مەسەلەکەمان تێگەیاند، گۆتی : سەبرەکی بگرن، بابزانم مەسەلەکە چیە، ئێک دوو ڕۆژی دی خەبەرتان دەدەمەوە، ئەمەش گۆتمان : باشە چاوەڕێی ئەمری جەنابتین، وەڵلا دوو سێ ڕۆژ پێچوو لە دووی ناردین، گۆتی : کاکە، وەڵڵاهی ئەو عاردەینگۆ مەسوولەک داڵغەی لێدایەو دەیەوێ دەست بەسەر دابگری، هیچیشتان پێ لەگەوی پێناکرێ، بەران ئەمن چارەکم دیتیتەوە، ئەگەر بەگێم بکەن زەرەر ناکەن، گۆتمان : فەرموو پێمان برێ بزانین چیە ؟ گۆتی : وەرن نیوەی بەناوی من بکەن، ئەمن پێی دەرێم کاکە ئەو عاردە نیوەی ئیمنەو پێم خۆشە وازی لێبینی و دەیکەمە پڕۆژەک، واتێدەگەم ئەگەر ئەمن ئەو قسەی بکەم واز لێدەینی، ئەمەش گۆتمان : ئێ زۆر باشە، دەچین دەپرسین بزانین عاردەکە چەندی دەکا، ئەتوو پارەی نیوەکەمان بدێ، ئەمەش بەناوت دەکەین ! گۆتی : بابە ئەمن عاردینگۆم لۆ چیە، تاقەتی ئەو سەر هێشەم لەکێ بووە، هەر ئەوەندە بەناوم بکەن هەتا ئەو مەسوولەتان لێ دوور دێخمەوە، وەکی دوور کەتەوە، عاردەکەتان بەناو دەکەمەوە و خلاس و بڕاوە، گۆتمان : ئێ گەورەم چشتی وا کوو دەبی، زەمانەت چیە، ئەو عاردەمان دەدەیەوە، کاکە هەزار کەس دەگگەی ئەوهای پێکەتیە..! وەڵلا خۆی سۆر کردەوەو قیت بۆوەو گۆتی : ئەنگۆ عەیب ناکەن ئەو قسانە دەکەن، ئەمن ئی ئەو حارەیمە عاردینگۆ بخۆم، بەداخەوە لۆنگۆ کە ئەو قسانە دەکەن..! خزمەکەشمان خۆی توڕە کردو قاتەکی شووشتینەوە، پاشان وەزیر گۆتی : کاکە لەکاتب عەدلی وەکالە عامەتان لۆ دەکەم، ئەگەر نەمدانەوە بەو وەکالەی دەتانن نەک ئەو عاردە هەموو مولک و سامانی من بفرۆشن..! ئەمەش گۆتمان : وەڵلا مادام وەکالە عامەمان لۆ دەکەی، ئەمە نیوەت بەناو دەکەین، وەکی مەسوولەکە لەکۆرمان بۆوە، وەکالەکەت دەدەینەوەو ئەتووش عاردەکەمان بدەوە، گۆتی : وەی بەچاوان، وەڵلا لەبەر خاتری ئەو خزمەتان نەبی، ئەمن ئەو ئیشانە هەر ناکەم..! ئیدی ئەو وەکالە عامەکی لۆ کردین و ئەمەش نیوەی عاردەکەمان بەناو کرد، وەڵلا ڕۆژ هات و ڕۆژ ڕۆیی، وەزیر هەر خۆی لەمە دەدزیەوەو هەر ڕۆژەی بەنەوعەکی دەستی دەستی پێدەکردین، وەیلێهات هەر خۆشی پێ نیشان نەدەداین، ئەمەش هەڕەشمان لێکردو گۆتمان وەڵلا بەو وەکالە عامەی تەفنیشت دەکەین، بەحسابی خۆمان وەکالە عامەمان پێیە، چووین ئەو نیو عاردەی بەناوی ویە تەحویلی ناوی خۆمان کەینەوە، گۆتیان : بابە ئەو وەکالە عامە تەزویرە، وەرن بزانین کوو تەزویرتان کردیە، تووشی بینەو بەردەکی بووین و کەتینە حەپسخانەی، بەهەزار دەردەسەری دەربازمان بوو، چووینە سەر عاردەکەی دەبینین وا بینای لەسەر دروست دەکرێ، شێت و هار بووین، گۆتمان : کاکە ئەو عاردە ئیمەیە، ئەوە کێیە وا دایتیە بەرێ، کابرایەکی هورگەستوور هات و گۆتی : وەڵلا بابە ئەمن بە پێنج ملیۆن دۆلارم کڕیە، ئەتوو هەر ناناسین، توومەز وەزیر بەتەزویر نیوەکەی دیشی بەناوی خۆی کردیەو هەستایە هەر هەمووی فرۆشتیە ! گۆتم : ئەنگۆ بەڕاستیتانە ؟ گۆتیان : ئەرێ وەڵلا، خۆ درۆت لەگەر ناکەین، گۆتم : ئەو مەسەلە چەند دەبی ڕوویدایە ؟ گۆتیان سارەک دەبی، ئێ بەخۆت دەزانی ئەو وەزیرە لەکابینەی پێشیش وەزیر بوو ئێستاش هەر وەزیرە..!
بەینەکی دامام و هیچ قسەم پێنەکرا، گۆتم : هیچ بەڵگەنامەو سەنەدو شتتان هەیە کە ئەو عاردە ئینگۆ بی ؟ گۆتی : فەرموو ئەوە فایلی ئەو عاردەی، خێرت دەگاتێ هیممەتەکمان لۆ بکەو، دەرێن ئەتوو پیاوەکی باشی و حەزت لەچاکەیە، زۆر مەمنون دەبین ئەگەر خەمەکمان لێ بخۆی، گۆتم : ئەوانە نوسخەی ئەسلین، یان کۆپینە ؟ گۆتیان : هەمووی کۆپیە، هەر کاتی پێویست کا، ئەسلیەکەشت لۆ دەینین، گۆتم : ژمارەی تەلەفۆنی خۆتانم بدەنێ و ئەمن شتەکتان لۆ دەکەم، هەردووک کارتی خۆیانیان دامێ و زۆر مەمنون بوون و خوا حافیزیان کردو ڕۆیشتن..!

تەلەفۆنەکم لۆ وەزیری ناوخۆی کردو دەنگ و باسیم پرسی، گۆتی : غەدداری گەورە، لەگەر ژن و منان کوی ؟ باش کەتیە ناوێ ها ! گۆتم : بەخۆت ئەمن دەناسی لەو چشتانە دوورم، گۆتی : دەزانی باپیرانمان قسەی زۆر بەهێزیان هەیە، گۆتم : قسەی کوو؟ گۆتی : قسەی وەکی ئەوەی دەرێ : ئەوەی لە گووکەری ڕێک دەکەوی، لە ڕاوکەری ڕێک ناکەوی..! گۆتم : ئەوجە ئەمن کیهانم ؟ یەک بەدەنگی پێکەنی و گۆتی : وابزانم ڕاوکەر نی..! گۆتم : هەونکە دەمەوێ بتبینم، لە کێندەرێی ؟ گۆتی : وەڵلا تۆزەکی دی لەگەر لیژنەی ئەمنی کۆبوونەوەم هەیە، ڕەنگە دوو سێ سعاتی ببا، پێت کووە هێوارێ ئێکدی ببینن لە مەزرەعەی ؟ گۆتم : وەڵلا ئەمن مەزرەعەم نیە، گۆتی : دەزانم نیتت، مەزرەعەکەی خۆم دەرێم، پاش مەغریبێ چاوەڕێت دەکەم، وا ناونیشانەکەت بەنامەکی لۆ دەنێرم..! سوپاسم کردو خواحافیزیم لێکرد، ئیدی هەندەی نەبرد بەنامەکی ناونیشانەکەی لۆ ناردم..!
هەندەک ئیش و کاری وەزارەتم بەڕێکرد و ویستم جەولەکی ناو وەزارەتی بکەم، دیتم زێخە هاتە ژۆرێ، زێخە چونکە ببووە سەرۆکی پیشەوەران، دەسکاری سەرو شکلی خۆشی کردبوو، پرچی لەسەر شانی بڕیبوو، پانتۆڕەکی پەمبەی لەبەر کردبوو، کە دەشڕۆیی، بەپۆز دەڕۆیی و خۆی لێ گۆڕابوو، سەلامی کردو چاک و چۆنی لەگەر کردم، گۆتم : چیە ئەوە بابە گەورەبووی و ئاگات لە فەقیری نەمایە، گۆتی : ناوەڵلا جەنابی وەزیر، ئەمن گەورەش بم قەت ناگۆڕێم.! وەکی تەماشا دەکەم زێخە مەسەلەکەی بەجددی وەرگرتیەو خۆی پێ مهیم بووە، لۆیێ ویستم سەرو دری بگرم، گۆتم : ئەوە تازە بە گوڵاڵە خانم گۆ بتگێڕیتەوە نووسینگەی خۆم، ئەمن ڕۆژێ جارەک قاوەک چایەکی بەدەستی توو نەخۆمەوە درم داناکەوی، زێخە ڕەنگی تێکچوو، شین بوو مۆر بوو سۆر بوو، گۆتی : ئەیڕۆ مامەستا کوو چشتی ئەوها دەکەی، وەڵلا ئەمن تازە نایێمەوە ئێرە ! گۆتم : شتی وانیە، ئەمن تازە بڕیارم دایە ! بەستەزمانەی قوڕگی هیشک بوو، هەندەی نەمابوو بگریێ، گۆتم : کچێ سوحبەتم کرد، خۆت مشەوەش مەکە، لەکێ ئیسرەحاتی لەوێبە، گۆتی : زۆر مەمنون مارت ئاوابی، وەڵلا هەر ویستم بەخێراتنەوەت بکەم، بەران ئەتوو سەرو درت گرتم، گۆتم : هەر گێش مەدێ، ئیدی زێخە هەستاو ڕوخسەتی وەرگرت و ڕۆیی..
گازی گوڵاڵە خانم کردو گۆتم : وەرە با جەولەکی ناو وەزارەتی لێ بدەین، هات و پێکەوە دەستمان بە گەڕانێ کرد لە ژۆرەکان، هەر ژۆرەکی دەچووین گوڵاڵە کارمەندەکانی پێ دەناساندم، گۆتم : جارەکی دی هاتیمەو زۆر بەیانم دیتیە، لە هیکڕا چوومە ژۆرەکی دیتم هەشت نۆ ژن دانیشتینەو دۆڵمەی دەپێچن، وەکی چاویان بەمن کەت مشەوەش بوون، نەیانزانی کوو کەرستەکەی بشارنەوە، گۆتم : گوڵاڵە خان ئەوەچیە ؟ خۆی لە کارمەندەکان توڕە کردو گۆتی : ئەمن چەند جارم بەنگۆ گۆتیە چیدی ئەو ئیشە قۆڕانە لە وەزارەتی مەکەن، دەبی هەمووتان عقوبە بدەم ! ئێکەکیان هاتە پێش و گۆتی : لۆ عقوبەمان دەدەی، ئەمە هیچ گوناحمان نیەو هەمووی خەتای خۆتە، گوڵاڵە مشەوەش بوو، گۆتم : لۆ خەتای ویە ؟ گوڵاڵە نەیهێشت قسەی بکاو گۆتی : مادام لەپێش جەنابی وەزیری ئەو قسەت کرد، ئەوە بڕیارم دا نەقری (خەلیفان) ێت بکەم ! گۆتم : ڕاوەستە گوڵاڵە خان با تێبگەم بزانم مەسەلە چیە ؟ ژنەکە گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیری ئەو کەرستە ئی گوڵاڵە خانیەو ئەو هینایتی و بەمەیگۆ ئەو دۆڵمەم لۆ بپێچنەوە، ئەوڕۆ حەزم لە دۆڵمەیەو بچمەوە لێی دەنێم، ڕۆژەک دۆڵمەمان پێ دەپێچتەوە، ڕۆژەک برنجمان پێ بژار دەکاو جاری واش هەیە دەمان نێریتە ماری خۆی و دەبی ماری لۆ بشۆین و بڕازێننینەوە، گوڵاڵە خان مشەوەش بوو، گۆتی : جەنابی وەزیر کاتی خۆت بەو قسە قۆڕانەی ئەو بێ حەیایەی مەکوژە، ئەوانە گەندەڵن و ڕۆژی هەزار درۆی دەکەن ! ژنەکە بەجواب هات و گۆتی : وەڵلا بەخۆت بێ حەیاو گەندەڵی، ئەگەر بێ حەیا نەبای مێردت بە سایەقی خۆت نەدەکرد..! گوڵاڵە شێت ببوو، ڕوو بووە پرچی ژنەکەی و لوولی داو کەتە سەری بە چەپەرۆکان، ژنەکە کردیە قیژو هۆڕو خۆی لەبە دەستی گوڵاڵە دەریناو هەتا پار گرتی پێی وەنا، گوڵاڵە پشت و پشت ڕۆیی و بەربۆوە سەر مێزەکی، لەویش غلۆر بۆوەو کەتە سەر کورسی، چونکە پانتۆڕەکی زۆر تەسکی لەبەر بوو، پانتۆڕی جیڕەی هات و لە ناو پیستێری ڕا بووە دوو کەرتک..! مام عەوڵا گۆتی : کورە ئوستاج خۆت قورتارکە، هەتا پانتۆڕیان لەبە تووش نەکردتەوە ! ئەمنیش بە قسەی مام عەوڵام کردو مەجالەکم وەرگرت و هەراتمە دەرێ..!

مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئەو هەرایە چبوو گدۆ ؟ گۆتم : دیارە گوڵاڵە خانیش گەندەڵەو دەستی کەشف بوو، بەس ئەتوو بەمن برێ مام عەوڵا، گۆتی : بەرێ ! گۆتم : باشە ئەتوو ئەو ژنانەت لۆ لێک نەکردەوە ؟ گۆتی : کوو لێکیان کەمەوە هەی ڕەعمەت لەبابت، هەر کووی بچووبامە بەینیان دەست و لاقم و جێی دیم بە چشتی نەرم دەکەت، بەخۆشت دەزانی پیاو عەساسیەیان هەیە بەچشتی نەرم..! وەختەکی قیژو هۆڕ لە ژۆرێ زیادی کرد، هەر بابایەو غاری دەدا ژۆرێ لێکیان کاتەوە، ئەمە ئەوێمان بە جێهێشت و گەڕاینەوە لای نووسینگەی خۆم، دیتم زێخە بە مشەوەشی دەڕۆیی لۆلای شەڕەکەی، مام عەوڵا گۆتی : قوربانت بم ست زولێخا، ئەتوو مەچوو، با لەشەڕەکەی نەئارێی و تووشی شتەکی نەبی، زێخە قۆری هەرکردو گۆتی : ئەوە بەڕاستیتە عەلەولای من، وەڵلا ئێستا دەچم هەموویان لە قوونی سەی دەنێم..! زێخە بەتووندی ڕۆیی، بەدەستە خۆم نەبوو پێکەنینم هات، عەوڵا گۆتی : ئەوە بەچ پێدەکەنی ؟ گۆتم : بە قوونی سەی، دەبی هەندە بەرین بی ئەو هەموو عالەمەی پێوە بچی..! عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : ئەتووش باش ڕادەبوێری ها..!
وەختەکی جەعۆ بە مشەوەشی هات، گۆتیە من : کیهان بوو ویستی دیتۆلت بکا، هەتا بچم بیکەمە بێژینگ ! گۆتم : دیتۆلی چ و حاری چ، بابە ئەو شەڕە لەگەرە من نەبووە، گۆتی : وەڵلا دەنا لەخوارێ دەرێن هجوومیان کردتە سەر وەزیری و هەموو لەشیان شکاندیەو لەقوونی سەیان نایە..! گۆتم : نۆبەتی تووە جەعۆ، وەڵلا هەر لەتوومان کەم بوو..! گەڕامەوە نووسینگەی خۆم و دانیشتم، گۆتم : ئەتوو بڕۆنێ خۆم تووشی چ کرد، ئاخر برێ وەزارەت بڕابوو وەریگری ئەوە نەبوو، ئەتوو چیشت لەکاروباری ژنان بوو، ئێ دە وەزارەتەکی دیت وەرگرتبا، وەبی بتتانیبا خزمەتەکی خەرکی پێبکەی..! لەو داڵغەو خەیارانە دابووم، گوڵاڵە خان هاتە ژۆرێ، سەرو پرچی هەموو تێکچوو بوو، دیاربوو پانتۆڕەکەشی گۆڕیبوو، ڕوومەتەکانی سۆر ببوونەوەو شڕو شەپڕێو دیاربوو، گۆتم : وەرە دانیشە وەرە، با ئاوەک و چایەکت لۆ گازکەم، جەڕەسەکم لێداو بەردەستە تازەکەم هات، گۆتم : کوڕم ئاوەک و چایەکی لۆ گوڵاڵە خانی بینە ! ئەویش گۆتی : بەسەر چاو، هەندەی نەبرد لۆی هینا، گوڵاڵە خان ئاوەکەی خواردەوەو بڕەک هاتەوە سەرەخۆ، گۆتی : جەنابی وەزیر، یان ئەمن یان ئەو سەر بەڕشک و ئەسپێ یە، هەندەم سوندەو هەندەم قورعانە دەبی هەر ئێستا نەقری کەی لۆ (زاخۆ) ی ! گۆتم : ئەتوو تازە دەتگۆ (خەلیفان)، ئێستا لۆ پازدت دا لۆ (زاخۆ) ی..! گۆتی : ئەوە بێنامووس و بێ حەیایە، کەیفی بەمن نایێ چونکە بوویمە بەڕێوەبەری گشتی، ئەمن کونیەی ئەو ژنەت لۆ دەرینم بێزت دەبتەوە، وەڵلا وەبیللا بۆن گووی لێدێ ! گۆتم : دەتوو چایەکەت بخۆوە هەی ڕەحمەت لەبابت، با بڕەک بێیەوە سەرەخۆ، ئەوجە قسەکی لێدەکەین..!
باشبوو گوڵاڵە خان چایەکەی خواردەوەو بڕەک هاتەوە سەرەخۆ، گۆتم : ئەرێ زێخە بە مشەوەشی هات، ئەو چی بەسەرهات، گۆتی : وەڵلا زێخە هات ژنەکەی لەبەر دەستی دەرینام دەنا لێک و پێکم هەردەزڕاند، گۆتم : دەتوو هەستە بڕۆوە مارێ و پشیەکی بدە، تەئکیدبە دنیا بەکەیفی توو دەبی، گۆتی : دەبی وەعدم بدەیێ نەقری کەی، گۆتم : خوا کەریمە ئین شاڵلە چارەی ئەو کێشەی دەکەین..! باشبوو گوڵاڵە خان قەناعەتی کردو چۆوە مارێ، گازی کارمەندەکانی دۆڵمەم کردو زۆرم ئامۆژگاری کردن، گۆتم : چیدی قبور ناکەم دۆڵمەو مۆڵمەی بپێچنەوە، ئەوجارە لێتان دەبوورم، بەران دووبارە ببتەوە عقوبەتان دەدەم، گۆتیان : وەڵلا گوڵاڵە وازمان لێناینی، دەنا ئەمە چیشمان لەو حارەیە، گۆتم : سبەینێ دەبی لەگەری پێک بێنەوەو چیدی کێشەی دروست نەکەن، گۆتیان : قسەی توو ناشکێنین جەنابی وەزیر..!
دەوام بەرەو تەواو بوون دەچوو، گۆتمە مام عەوڵای برێ جەعۆی تڕومبێلی حازرکا دەڕۆین، گۆتی : بەچاوان، چوومە خوارێ و سواری تڕومبێلی بووم، مام عەوڵا لە پێشەوە دانیشتبوو، بەخۆو بەجەعۆی هەر تەماشای مۆبایلیان دەکردو پێدەکەنین و شەپپیان لە ڕانی خۆیان دەدا، دوو سێ جاران گۆتمە جەعۆی : ئاگات لەو تڕومبێلەی بی و بە پەلەکمان دانەدەی ! ئەوان هەر خەریکی بەزمی مۆبایلی بوون، گۆتم : ئەرێ ئەوە ئەنگۆ تەماشای چدەکەن ؟ مام عەوڵا ئاوڕی داوەو گۆتی : وەڵلا تەماشای ئاخر ڤیدیۆی بەیۆی دەکەین ! گۆتم : بەیۆ کێیە ؟ جەعۆ گۆتی : کوو بەیۆی ناناسی گدۆ، هەنگین و فستقەکەی هەولێرێ هەی ڕەعمەت لە بابت..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,287 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 15-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,287 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,080
وێنە 106,656
پەرتووک PDF 19,287
فایلی پەیوەندیدار 97,268
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!