هات چاوی ڕەش بکات کوێرەی کرد
کل لە کلدانە و بەکلچوک چاوی پێ ڕەش دەکرێت، هەم بۆ جوانی و هەمیش بۆ پەرچەکرداری تیشکدانەوەی بەفر لە زستانان، هەر کچان و ژنان چاوی خۆیانی پێ ناڕێژن بەڵکو کوڕان و پیاوانیش لە مانگی بەفرانباری وەرزی سارد وسۆڵەی زستاندا دەیخەنە چاویانەوە، ئه و چاو ڕەشکردنە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت(هات چاوی ڕەش بکات کوێرەی کرد) واتە بۆ کارێکی باش چوو، بەهەڵە کارێکی خراپتری لێ قەوما.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 737