图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پیاوێک هێشتا نەمردووە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیاوێک هێشتا نەمردووە

پیاوێک هێشتا نەمردووە
کورتە چیرۆک
پیاوێک هێشتا نەمردووە
(نیهاد جامی)..
راهاتن بە تریفەی مانگەشه و خولیایەکی چەندین ساڵەی منە، تۆ کاتێک لە تاریکستانێکدا بژیت ئەوسا نرخی سروشت تێدەگەیت. بۆنی ڕێحانەکان دەبنە خۆشترین عەتری دنیا، بەڵام کاتێک ماڵت لە گەڕەکێکی میللی بێت و سپێدان کە بە چاوی خەواڵوەوە دەتنێرن بۆ نان کڕین ئه و بۆنە هیچ ئاسەوارێک لە لات بەجێ ناهێلێت، بەڵکو شیرینەمەنییەکی مناڵان کە لە شێوەی ئۆتۆمۆبیل دروستکراوە نرخی زۆر لە ڕێحانەکان بەلاتەوە گرنگترە، خێرا پەلەتە نانەکە بەریتەوە ماڵەوە و زوو نان بخۆیت تاوەکو زوو پارەت پێبدرێت و بچیت ئه و شیرینییە بکڕیت، کە ڕەنگێکی پەمەیی و شێوەی لە ماشێنێکی فۆکس واگن دەچێت کە له و تەمەنەی مناڵی پێی دەڵێن قالۆنچە. تاوێک لێی ورد دەبیەوە زمان بە لێوارەکانیدا دێنیت، ئاو دەخەیتە جامی پێشەوەی بەشێکی دەتوێتەوە و دەڵێی لۆریەک خۆی پیاکێشاوە، ئیدی تا کاتی نانی نیوەڕۆ پێیەوە خەریک دەبیت، تا ئه و دەمەی دادە دەڵێت (دەی بڕۆ دەستت بشۆ و ئه و شەکرەش فڕێدە نان دەخۆین.) کاتێک دڵت نایەت فڕێی بدەیت لە تەنیشت قاپی برنجەکەوە دایدەنێیت تا دەستێک کە دەستی دایکە دەیخاتە ناو تەپڵەکی جگەرەی باوک جا پیاوم دەوێت غیرەت بکات داوای بکاتەوە.
ئێستا شەوانە تریفەی مانگ تامەزرۆی ساتی کڕینی ئه و شیرینییەی هەیە. کاتێک ڕووناکی مانگ دێتە ئه و ژوورە تاریکە تاوێک لە پەنجەکانم دەڕوانم دەبینم سیس بوون، مووی سەر پەنجەکانم سپی بوون بەوە دەزانم ساڵانێکی زۆرم لەم ژوورە تاریکە بردۆتەسەر هەر لە پەنجەرەی نیگای مانگەوە دەبێت خواردنەکە وەربگرم کە کیسێکی ڕەشیشی تیایە بۆ پیسایی کردن و پاشماوەی خۆراک.. نازانم بۆچی هەستدەکەم کە ڕووناکی مانگ دێتە ژوورەوە دەتوانم قسە بکەم، کەسێکیش لە شوێنێکیتر هەیە گوێی لە قسەکانم بێت.. ئێرە چەندە تاریکە هێندەش ئارام بەخشە، چۆن دەکرێت ساڵانێک تێپەڕێت و ڕیش و قژت تێکەڵ ببن و چاوەڕێ بیت شوێنەکان پێت نامۆ بن، ڕۆژێک بوو یان دەمه و عەسرێک چەند چەکدارێک لە دەرەوەی شار دەستگیریان کردم وەک گەوهەرێک بۆ گەورەکانیان لێیان دەڕوانیم بە ئەشکەنجەیەکی سەیرەوە سەر ماشێنەکەیان خستم. هەستم دەکرد سواری ماشێنە شەکرەکەی مناڵییان کردووم، لە ژوورێک بە بنمیچی پانکە هەلیان واسیم بە سۆندەی باخچەیەک کە پڕ بوو لە بۆنی ڕێحانە لە قاچەکانمیان ئەدا هێشتا دلۆپە ئاو لە سۆندەکە دەردەچوو. دەمزانی بە دەستی ژنێکەوە بووە، چونکە بۆنی ژن لە هەر شوێنێک بێت ناکرێت پیاوی عاشق نەیناسێتەوە، وام مەزەند دەکرد هەموو ژیانم تا ئه و ڕۆژەی دەمرم به و شێوەیە ئەشکەنجە بدرێم، بەڵام تەنیا لە کاتی گۆڕینی زیندانەکان ئەشکەنجەم دەبینی.. له و ساڵ و مانگەی هێنرام بۆ ئه و تاریکستانە ئیدی ئەشکەنجەم نەبینی، ڕەنگە بۆنی پیسایی و تاریکی شوێنەکە کەس قێزی نەیەت بێت ئه و پیاوەی پارچەیەکە لە پیسی بخاتە ژێر قامچی و دان بە شتەکانیدا بنێت، بەڵام دان بەچیدا بنێم، هەموو شەوێک لە شاشەی تەلەفزیۆن دەردەکەوتم و قسەم دەکرد.. کەس نەبوو من نەناسێت هەر وتارێک پڕ بوایە لە ڕق و شەڕ دەدرا بە من بیخوێنمەوە، کەچی کاتێک من ئەکتەر بووم کەس منی نەدەناسی کەس بۆی گرنگ نەبوو ئێمە دەمانویست شانۆی نوێ پێشکەش بکەین شتی نوێ ببەخشین.. ئه و دەمەی دەمویست کۆمەڵگایەک هۆشیار بکەمەوە کە گلۆپی ناو هۆڵ دادەگیرسا سێ دەقیقە چەپڵە باران دەکرام دوای ئەوە هەموو شتێک کۆتایی دەهات.. بۆ کەس گرنگ نەبوو من کێم؟ مەترسیش نەبووم بۆ کەس ئێمە خۆمان پێمان وابوو مەترسین بۆ سەر دنیاو دوژمن.. مەگەر بچووباین جنێومان بە زاڵمەکان بداایە. بەڵام له و ڕۆژەی قاچم خستە ناو تەلەفزیۆن و بوومە بێژەر بەتەنیا لایەنگرانی حزب نەبوون دەمیانناسی، بەڵکو لایەنگرە دوژمنەکانیشمان وەک وا ناومان دەبردن ئەوانیش منیان دەناسی.. کەس نەیدەزانی پێشتر من ئەکتەرێکی گرنگ بووم، بەڵام هەموو دەیانزانی بێژەرێکی حزبیم دۆستی لایەک و دوژمنی ئەوانیتر بووم، ئەوەتا چەندین ساڵ و ڕەنگە بەپێی دەستبردنم بۆ قژ و ڕیشم تێبگەم زۆر لە مێژە لێرەم.. تەنانەت ناوی خۆشم بیر نایەتەوە.. تاریکی ئاسمان بەره و کۆتایی دەڕۆیشت و کازیوە هەڵدەهات و له و ساتەشدا چێژی لە بینینی تیشکی خۆر دەبینی دوای ئەوە وەک ئاڵوودەبوونی هەمیشەیی دەخەوت تا ئه و کاتەی تیشکی مانگ دەهاتەوە ژوورەوە، خەریک بوو چاوەکانی لە بەرامبەر تیشکی خۆرەکە نەدەکرایەوە لەبەر خۆیەوە کەوتبووە بڵمە بڵم و پەنجەی شایەتمان و پەنجەی ناوەڕاستی بە سمێڵیدا دەهێنا وەک ئەوەی شتێک یا خورشتێک لەژێر سمێڵی بێت کە لەڕاستیدا مێروولەیەک لەوێ بوو خەریکی زاوزێ کردن بوو خۆشی چەند ڕۆژێکە هەستی بەوە کردووە بۆیە پێکەنینێک دەکەوێتە سەر ڕوخساری و دەڵێت (دەی ئیدی تەنیا نابم هەر نەبێت بۆ چەند ڕۆژێک باوەشێک مێروولە دەبنە میوانم.) تاوێک لە خۆی ڕادەمێنێت، بیرمە لە ساڵانی یەکەم ڕۆژێک ڕۆژنامەیەکیان خستە بەردەمم کە چۆن چیرۆکی کوشتنم لەلایەن تاقمێکی چەکدارەوە باسکراوە، پێشتریش هەواڵی مەرگی خۆم لە کەناڵێکی تەلەفزیۆن بینی ئه و کاتە لەگەڵ چەند کەسێکیتر لە زیندانێکی پێکەوەیی بووین.. بۆیە من لەلای خەڵکی مردوویەکم کەچی ئەوەتا هێشتا دەجووڵێم سوودم بۆ مێروولەیەکی مێ هەیە دەتوانێت بمکاتە ماڵی خۆی، ئەمە مانای وایە هێشتا زیندووم و نەمردووم.. وەک ئەوەی شتێکی بیرکەوتبێتەوە، ئائا زیندووم و نەمردووم نەک هەر ئەوەش خەریکە شتیتریشم دەکەوێتەوە بیر نانا خەیاڵم هێشتا چالاکە بیرمە جاران چ ئه و ڕۆژانەی ئەکتەر بووم چ کاتی بێژەری خەڵکی بەناوێک بانگیان دەکردم منیش وەک هەر کەسێکیتر ناوێکم هەبوو بیرمە ناوم
کەریم عوسمان بوو.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,356
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 4
小组: 文章
Publication date: 09-12-2021 (3 年份的)
书: 故事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕاپەر عوسمان عوزێری 09-12-2021
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on09-12-2021
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):09-12-2021
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览1,356
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.114 KB 09-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,698
图片 106,205
书籍 19,173
相关文件 96,618
Video 1,329
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!