وێنەیەکی مێژوویی کوردانی فەیلی له شاری بەغداد، ساڵی 1927ی زایینی، ئینگلیزەکان ئەوەندە سەرسام بوون بە هێز و توانای جەستەیی و دەسەڵاتی بازرگانیی و شانازیی کوردانەی فەیلییەکانی شاری بەغدا بە جلوبەرگی کوردییەوە، وێنەیان لەگەڵ گرتوون بۆ یادگاری، بە هاتنە سەر حوکمی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی نەتەوەپەرست، لە ساڵی 1963دا، وردە وردە و بە بەرنامەیەکی داڕێژراو هێزی بازرگانی و دەسەڵاتی بازاڕ لە کوردانی فەیلی سەندرایەوە، هەروەها بە سەدانیشیان لێ شەهید کران و موڵک و ماڵیان تاڵان کرا و بە هەزارانیشیان لێ ڕاونرا و بێسەروشوێن کران، ڕووحیان شاد و یادیان هەرمان بێت[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 374 جار هاتیە دیتن