پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,166
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,574
ڤیدیۆ 1,317
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز بۆ داستانی خەجێ و سیابەند
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز بۆ داستانی خەجێ و سیابەند

چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز بۆ داستانی خەجێ و سیابەند
(چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز بۆ داستانی خەجێ و سیابەند.
بەکر شوانی)..
سیابەند لە شاری سیلڤان لە دایک بووە. باوکی خۆی نەبینیوە، چونکە پێش لە دایکبوونی ئەم، ئەو مردووە. لە سۆزی دایکیش بێبەش بووە، چونکە ئەم تەمەنی دوو ساڵ بووە کاتێک دایکی مردووە. دوای ئەوە، ئەرکی پەروەردەکردنی دەکەوێتە ئەستۆی محەمەدی مامی کە موختاری گوند بووە.

سیابەند دوای ئەوەی هەندێک گەورە دەبێت، بە منداڵانی گوند دەڵێت: مامم موختاری گوندە و منیش موختاری ئێوەم. لەمڕۆ بەدواوە هەرجارێک بچینە دەشتودەر، نابێت کەستان بە دەستی خاڵی بێت. چیتان دەست کەوت لە هێلکە و مریشک بیهێنن بۆ خۆمان لەو دەشت و دەرە دەیبرژێنین. منداڵانیش لەبەرئەوەی لێی دەترسن، هێلکە و مریشک لە گونددا ناهێڵن و هەمووی دەدزن. خەڵکی گوند لای موختار گازندە لە سیابەند دەکەن و ئەویش لە برازای خۆی دەدات.

سیابەند سەرهەڵدەگرێت و دوای ماوەیەک ڕێی دەکەوێتە زۆزان/کوێستانی عەمەر ئاغا لە چیای سیپانێ خەڵات. ڕۆژێک بەسەر ئەسپەوەیە و ڕەشماڵێک دەبینێت کە خەجێی لەژێردا دانیشتووە و هەر لەوێدا شەیدای دەبێت. خەجێ حەوت برای هەیە و هەموویان ڕازی دەبن بیدەن بە سیابەند. دوای ماوەیەک خەجێ لەسەر کانی (دوازدە) بزنی کێوی دەبینێت، یەکێکیان مێ و ئەوانی نێرین. یەکێک لە نێرییەکان دوازدە شاخی هەیە و لە دە نێرییەکەی تر دەدات. خەجێ لە خەیاڵی خۆیدا ئەوە بە سیابەند دەشووبهێنێت. سیابەند دەگات و خەجێ چیرۆکەکەی بۆ دەگێڕێتەوە.
سیابەندیش دەڵێت کەس لە خۆی بەهێزتر نییە، تاو دەدات ئەو نێرییە بکوژێت و گۆشتەکەی بۆ خەجێ ببرژێنێت، بەڵام نێرییەکە سیابەند دەبەزێنێت، بە قۆچێک لە زنارێکەوە بەری دەداتە خوارەوە. سیابەند دەکەوێتە سەر دارێکی دڕکاوی و دەمرێت. بەدوای ئەودا خەجێش خۆی لە زنار هەڵدەداتە خوارەوە و دەمرێت.

تا ئێستا زۆر جاران ئەم داستانە نووسراوەتەوە و بڵاو کراوەتەوە. لە هەندێکیاندا سیابەند بە سیامەند، یان سیاهبەند و خەجێش بە خەجێزەرێ، خامسی و خاسار ناودەبرێت. سیابەند کوڕی ئەحمەد بووە، بۆیە هەندێک جار بە سیابەندێ ئەحمەد ناودەبرێت. پرۆفیسۆر حەجیێ جوندی و پرۆفیسۆر جەلیلێ جەلیل لە گێڕانەوەی داستانی خەجێ و سیابەنددا هاوشێوەی دەنگبێژانی کورد ناوی ئەو دوو ئەڤیندارە دەبەن. دواتر زەینلئابدین زنار و ئەحمەد ئاراس هەریەکەیان لە ساڵی 1993دا داستانەکەیان چاپ کردووە. ڕۆنی وار-یش ساڵی 2011 کتێبێکی بە ناونیشانی سیابەند و خەجێ بە چاپ گەیاندووە. چەندین حەیران و لاوکیش لەبارەی خەجێ و سیابەندەوە هەیەو هەریەکەیان لە چەند بەیتێک پێکدێت. داستانی سیابەند و خەجێ بە زمانەکانی ئەرمەنی و تورکیش چاپ کراون. قەشە باگرات کالاتیانز یەکەمجار ساڵی 1884 داستانی سیابەند و خەجێی لە ستۆکهۆڵم چاپ کردووە.

شاعیری ئەرمەنی هۆڤهانێس شیراز-یش داستانی سیابەند و خەجێی بە شیعر نووسیوەتەوە و ساڵی 1960 بە چاپی گەیاندووە. شیراز داستانەکە بە ئەرمەنی دادەنێت، لای ئەو سیابەند (سیامانتۆ) ئەرمەنییە و خەجێ کوردە. حوسێن ئەردەم ساڵی 1980 سیابەند و خەجێی بە تورکی لە ئەوروپا چاپ کردووە. هەمان کتێب ساڵی 1990 لە تورکیا چاپ کراوە. هەر لە تورکیا لەبەر ڕۆشنایی ئەو کتێبەدا فیلمی سیابەند و خەجێ دەرهێنرا و لە سینەماکان نمایش کرا.

لە هەموو ڤێرژنەکانی داستانی سیابەند و خەجێدا بەڵگەی ئەوتۆ دەست ناکەون سەبارەت بەوەی ئەم داستانە چۆن و کەی و لەکوێ ڕووی داوە. لە هەندێک جێگەدا دەگوترێت عەمر ئاغا سەرۆکی هۆزی شکاک بووە. لە هەندێک گێڕانەوەی تردا ناوی عەمەر ئاغا و حەسەن ئاغا دەهێنرێت، بەڵام باسی هۆزەکانیان لە ئارادا نییە. لە داستانی خەلیل بەگۆیشدا، ناوی عەمەر ئاغای میلان دێت کە هاوینان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ڕووی لە کوێستانەکانی سوبحانگۆل کردووە. مایەی سەرنجە کە کۆنسوڵی ڕووسیا لە ئەرزەرووم ئەلێکساندەر ژابا ساڵی 1859 نموونەیەکی داستانەکەی بەناوی داستانی سیاهمەد و شەمسێ لە گۆڤاری Journal Asiatiqueی فەرەنسیدا بڵاو کردووەتەوە. بە شێوازی ئەو داستانەدا ئاشکرا دەبێت کە لەلایەن مەلا مەحموودی بایەزیدییەوە نووسراوەتەوە. وەک دەزانرێت، ژابا داوای لە بایەزیدی کردووە نموونەی داستان و دەستنووسی کوردی بۆ کۆبکاتەوە. زیا ئاوجی ساڵی 2010 ئەو داستانەی گۆڤارە فەرەنسییەکەی لە تورکیا چاپ کردووەتەوە. لەم چاپەدا ناوی عەمەر ئاغا و حەسەن ئاغا نایەت. هەر لە سەرەتای داستانەکەدا هاتووە کە لە سەردەمی تەیموور پاشای میللیدا قەوماوە و نووسراوە خەمسی (خەجێ) کچی تەیموور پاشایە. بەپێی ئەم گێڕانەوەیە، سیابەند لە زۆزانەکانی چەولیک دەچێتە ناو عەشیرەتی میللی و لەوێ خەمسی کچی تەیموور پاشا دەبینێت و دڵی تێدەچێت. بەڵام تەیموور پاشا ڕازی نابێت، بۆیە ئەمانیش هەڵدێن و دەچنە چیای سیپان. پیاوەکانی تەیموور ئاغا دوایان دەکەون، بەڵام کاتێک دەگەنە سیپان، بەسەر ئەو دیمەنەدا دەکەون کە لە هەموو گێڕانەوەکانی تردا هەیە؛ واتە شەڕی سیابەند و نێری و مردنی سیابەند و دواییش خەجێ.

بەم جۆرە چەند گێڕانەوەیەکی جیاواز بۆ داستانی خەجێ و سیابەند هەیە. جارێک خەجێ کچی عەمەر ئاغا و جارێک کچی تەیموور پاشای میللییە. ئەم دووانە دوو کەسایەتیی ناسراوی مێژووی کوردن و تەیموور پاشا لە نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەیەمدا ژیاوە و بە شەڕەکانی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی و عەشیرەتە عەرەبەکاندا ناسراوە.

ئەم زانیارییە دەمانباتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی هەژدەیەم و لەبەر نەبوونی بەڵگەی ڕوون، ناتوانرێت لەوە زیاتر سەردەمی ڕوودانی داستانی سیابەند و خەجێ بەتەواوی دەستنیشان بکرێت.
[1]
ئەم بابەتە 1,079 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.chawkurd.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 09-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,079 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.140 KB 09-12-2021 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
باوان و منداڵان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئینجانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
29-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
شەڕی دەنگی نێوان کاکە حەمە و براکەی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گوڵێکی سوور بۆ ئێمیلی
29-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,166
پەرتووک PDF 19,170
فایلی پەیوەندیدار 96,574
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
کورتەباس
خوالێ خۆشبوو
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دۆخی کوردەکان لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
باوان و منداڵان
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
ئینجانە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
کورتەباس
دەربارەی وشە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
پێرفۆرمانس و گێڕانەوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!