پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,423
Wêne 105,714
Pertk PDF 19,160
Faylî peywendîdar 96,493
Video 1,307
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس

کورتەیەک لە سەر مێژووی هەرير و باتاس
کورتەیەک لە سەر مێژووی #هەرير# و #باتاس# :
ناحیەی هەریر سەر بە قەزای #شەقلاوە#یە لە پارێزگای #هەولێر#، هەریر نزیکەی 70کم لە پارێزگای هەولێر دورە ڕوبەری ناحیەی هەریر225584 دۆنم دەبێت کە دەکاتە 563.95 کم2.
هەرير لەسەرەتادا گونديێکی بچوک بووە. لە ساڵی(1923ز) بووەتە ناحيە وە لە سەرەتادا سەنتەری ناحيە لە باتاس بووە دواتر لە ساڵی (1953) گواستراوەتەوە بۆ هەرير
‎لە سەرەتاوە هەریر لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربە ڕواندز بووە بەلام دواتر گوازراوەتەوە بۆ قەزای شەقلاوە لە ئێستاشدا کۆنترین ناحیەی سنوری پارێزگای هەولێرە.
‎سەبارەت بەناوی (هەرير) بيروڕای زۆر هەيە، هەندێک کەس پێيان وايە کەوا ناوی (هەرير) لەوەوە هاتووە لەبەر ئەوەی (هەرير) ناوچەيەکی دەشتایی بەپيت و بەرەکەت و زۆر جوان بووە بۆيە ئەو ناوچەيەيان شوبهاندووە بە قوماشی (حرير) لە جوانيدا. وە لە لای هەندێک کەسی تر ناوی شارۆچکەیە(هەرير) پەيوەست دەکرێت بە ڕێگای بەناوبانگی بازرگانی قوماشی حەريرەوە
‎ (الحرير Silk Road)
‎لە سەردەمی ڕۆمانییەکاندا، بە پێی ئەم بۆچونە ڕێگای بازرگانی حەرير بە کوردستاندا و بە دەشتی هەرير دا تێپەڕ بووە.
سەبارەت بەناوی باتاس
هەندێک سەرچاوە پێیان وایە ناوی باتاس بە زمانی میدی ماد بەواتای (فەرمانرەوا و سەرکردە) دێت.
دەڤەری هەریر ئەو شوێنەیە بۆ ژیان زۆر گونجاوە چونکە دەشتێکی بەپیت و چیا و چەندین ئەشکەوت و چەندین کانیاوی گەورەی هەمیشەیی لێیە بۆیە ئەمەش وای کردووە لە هەموو چاخ و سەردەمە مێژوییەکان ژیان لەو شوێنە بونی هەبووە بۆیە چەندین شوێنەوار و پاشماوەی ژیانی سەردەمە جۆراو جۆرەکان لە هەریر بەرچاو دەکەوێت، کۆنترین پاشماوەی شوێنەواری و ژیان کردن لە هەریر لە ئەشکەوتی ڕۆمی دیاری کراوە لە ئەنجامی لێکۆلینەوەیەکی مێژوویی لەم ئەشکەوتە بۆیان دەرکەوت مرۆڤی چاخی بەردینی ناوەراست(15000-10000پ ز) لەم ئەشکەوتە ژیاوە ‏ئەم ئەشکەوتە بە دوری 3کلم دەکەوێتە باشوری ڕوژهەڵاتی هەریر، لە سەرچاوە مێخيەکاندا کە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە باس لەوەدەکات ئاشوريەکان وڵاتێک داگير دەکەن و سەرانەی لێدەستێنن پێی دەگوترێت وڵاتی (کيرووری-kirruri) هەندێک لە شوێنەوار ناسان پێيان وايە ئەو وڵاتە لە ناوچەی هەريری ئێستا بووە، هەریر لەسەدەی یەکەمی کۆچی لەلایەن کورەکانی عبداللەی کوری عمری ختاب(ر.خ) فەتح کراوە هاتونەتە ناوچەی هەریر لە گوندی (باشوور)ی ئێستای سنوری هەریر نیشتەجێ بوون، هەروەها مێژوو نوسان باس لەوە دەکەن شاری مێژووی دەشت ئەم شارۆچکەیەی لەلایەن یاقوتی حەمەوی قەلقەشەندییەوە ناوی هاتووە لەکاتی تۆمارکردنی مێژوودا دوای شەقلاوە ناوی هێناوە ئەوەش گومان ناهێڵێت کە شارەکە لە دەشتی هەریر بووە.
یاقوتی حەمەوی 800 ساڵ بەر لە ئێستا خۆی سەردانی شارۆچکەکەی کردووە لە وەسفی شارۆچکەی دەشتدا دەڵێت (دەشت الدشت شارۆچکەیەکە لە نێو شاخەکانی ئەربیل دایە ئەم شارۆچکەیەم بەئاوەدانی بینیوە زۆر جوان دروست کراوە شارۆچکەیەکی پر بەرهەمە، دانیشتوانەکەی هەمووی کوردن).
بۆیە مێژوونوسان دەلێن هەریری ئێستا بووە چونکە ئێستاش لەلایەن خەلکی بە گشتی بە هەریر دەلێن دەشتی هەریر.
هەریر بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 1936 لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕوپێوی شوێنەواری بۆ هەریر کراوە بەم دواییانەش لە ساڵی 2017 لەلایەن تیمێکی شوێنەواری زانکۆی ئادەم میسکتڤیچ پۆلەندی بەهاوکاری بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر 71 پێگەی شوێنەواریان لە هەریر دیاری کرد تاکو ئێستاش بەتەواوی ڕوپێوی نەکراوە لە چیاکان بۆیە تاکو ئێستا بەتەواوەتی شوێنەوارەکانی هەریر دیاری نەکراون وە هەریریان خستە نەخشەی شوێنەواری جیهانی.
هەریر گەلێک شوێنەواری مێژووی کۆن و ناوەراست و نوێ و هاوچەرخی لێیە گرنگترینیان شوێنەواری نەخشی چیای هەریرە ئەم شوێنەوارە مێژووەکەی دەگەرێتەوە پێش زاین دەکەوێتە چیای بەنی هەریر لە باکوری خۆرهەلاتی شارۆچکەی هەریر، بە دووری تەنها چەند سەد مەترێک لە هەریر دوورە میژووی ئەم پەیکەرە وەک دیرۆک نوسی مەزنی عێراقی (دکتۆر تەها باقر) لە کتێبی (رحلە الی شمال العراق) کە وەک سەرچاوە پشتم پێبەستوە بەم شێوەیە باس لە پەیکەرە لە بەرد هەلکۆلراوەکەی چیای بەنی هەریر دەکات (پەیکەرە لە بەرد هەلکۆلراوەکەی چیای بەنی هەریر هی یەکێکە لە پاشایانی هەرێمی ئەدیابین کە ناوی(ئیزاد-ئیزات)بوو لە مێژوودا بە ئیزامی سێیەم ناسراوە کە هاوسەردەمی ئەرتانی سێیەم پاشای پەرسیەکان بووە، ئەم پاشایە زۆر بەهیز و بە دەسەلات بووە توانیویەتی گەلێک ناوچەی تر بخاتە ژێر فەرمانرەوای خۆی وەک ناوچەکانی ڕۆژئاوای دیجلە و نسێبین و ماردین و شەنگار و تارادەیەک ناوچەی حەزەر و ناوچەی پردێ(ئالتون کۆپری) لە باشووری هەولێر، ئەم پەیکەرەکە ناوبراو خۆی بە بۆنەی هەندێک سەرکەوتنی شەڕەوە لە چیای هەریر هەلکۆلیوە بۆ یادگاری تاوەکو بیر نەچێتەوە) شایەنی باسکردنە کەوا بەر لە ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین خەڵکانێکی دەروون نزم و هەڵپەرست ئەم پەیکەرەیان داوەتە بەر گوللە و شێواندویانە و ژێر پەیکەرەکەیان کردۆتە چاڵ و هەڵیان کۆڵیوە کردویانەتە چاڵ و بە مەبەستی گەڕان بەدوای شتی بەنرخی شوێنەواری دا، بەڵام هیچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە.

یەکێکی تر لە شوێنەوارەکانی تر (قەلاتە کۆن)ی چیای بەنی هەریر ئەم قەلایە قەلایەکی زۆر سەخت و فراوان و بەهیزە گەورەییەکەی لەرادە بەدەرە دەتوانین بلێین گەورەترین قەلایە لە کوردستان ئەم قەلایە دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فەرمانڕەوایی شەددادەکان لە هەریر.
شوێنەواری #قەلای خانزاد# ئەم قەلایە زۆر پێش سەردەمی خانزاد دروست کراوە بەلام بە قەلای خانزاد ناسراوە، قەڵای خانزاد بە دووری 3کم دەکەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی هەریر.نزیکەی 1000م لە ئاستی دەریاوە بەرزە، قەڵاکە لە بەرزای زیاتر لە 400م لە ئاستی دەوروبەریدا لەسەر لوتکە شاخێک دروست کراوە. لە بەشی باشووردا ڕێگایەک لە دامێنی چیاکە بۆ سەر قەڵا بە شێوەی پێچاوپێچ سەر دەکەوێت، هەندێ شوێنی دیواری قەڵا وەک خۆی ماوەتەوە کە بەرزییەکانییان لە نێوان 4-6م بەرز دەبێت، شورای قەلاکە نزیکەی 3 کم دەبێت پانیەکەی نیو مەتر دەبێت لە قسل و گەچ دروست کراوە بەمەبەستی پاراستنی قەڵاکە، هەروەها چەندین بیریان هەڵکەندوە بۆ گڵدانەوەی ئاو لە هەندێک شوێن پەیژەی بەردین دروست کراوە بەڵام لە ئێستادا زۆربەی ڕوخاوە. یەک ڕێگا بۆ قەڵاکە دەچێت، قەلاکە لە دوو نهۆم پێک هاتووە
هەریر لە هەندێک سەردەمی دەسەلاتی میرنشینی سۆران پایتەختی میرنشینی سۆران بووە کاتێک دەولەتی عوسمانی و سەفەوی بێهێز بوون پایتەختیان لە ڕواندزەوە بۆ هەریر گواستۆتەوە چونکە هەریر شوێنێکی باش بووە بۆ کشتوکالکردن دەست خستنی خۆراکی زیاتر لەو سەردەمە هەروەها قەلایەکی سەختی هەبووە بۆ بنەمالەی شاهانە، کاتێکیش هەرەشە دروست بووە پایتەختیان گواستۆتەوە بۆ ڕواندز، هەریر لەسەردەمی میرنشینی سۆران زۆر بەهێز و گەورە بووە بەتایبەت لە سەدەی شازدە بۆ یەکەمین جار لەو سەردەمە مزگەوتی گەورەی هەریر دروست کراوە هەروەها قوتابخانەی ئاینی لە هەریر دروست کراوە بۆ (محەمەد حەیدەری) ئەوکات لە ڕۆژهەلات ئاوارەی باشوور بووە کەسێکی زانا و ناودار بووە لەلایەن میرانی سۆران پێشوازی لێ کراوە قوتابخانەی بۆ دروستکراوە لە هەریر و شوێنە دورەکان پۆل پۆل بۆ هەریر دەهاتن بۆ فێربونی زانست و زانیاری بەتایبەتی بۆ خۆندنی ئاینی کە لەو سەردمە زۆر باو بووە.
هەریر شارێکی فرە ئاین بووە زۆرینەی دانیشتوانی هەریر موسلمان بوون ژمارەیەکی کەمیش لە جولەکە لە هەریر بونیان هەبووە بە تەبایی لە هەریر ژیاون بەلام لە سالانی دوای دروست بونی دەولەتی ئیسرائیل جولەکەکانی هەریر بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کرد، هەروەها لە سالی 1928 ئاشوریەکان لە باکوری کوردستانەوە ئاوارەی هەریر دەبن بە هاوکاری ئینگلیز لە هەریر نیشتەجێ دەبن لە هەریر زەویان بۆ دابینکرا دەستیان بە کشتوکال کرد و بە سەرپەرشتی ماریوسف خنانیشۆ دێریان دروست کرد و بە تەبایی لەگەل موسلمانان دەژیان و بەشداری بۆنەی یەکتریان دەکرد بەلام لە سالی 1963 ئاشوریەکان بەتەواوەتی هەریریان جێهێشت و زۆرینەیان ڕویان لە دەرەوەی ولات کرد.
-یەکەمین قوتابخانە لەسالی 1923 لە باتاس کرایەوە تاوەکو ئێستاش خوێندن تیایدا بەردەوامە هەریر
-فەرمانگە حکومیەکان لە هەریر 26 فەرمانگەی حکومین
-لەسالی 1923 تاوەکو ئێستا بە کورد و عەرەب 48 بەرێوەبەری ناحیەی هەبووە
-لە سالانی 1977تاوەکو 1987 ئۆردوگا لە هەریر دروست کراو بارزانیەکان لە هەریر بە زۆرەملێ نیشتەجێ کران ئێستاش بەشێکی زۆری دانیشتوانی هەریر پێک دێنن.
-لەسالی 1978 کارگەی قوتوبوندی هەریر دروستکراوە
-لەسالی 1980 فرۆکەخانەی هەریر درواستکراوە یەکەمین فرۆکەی خۆمالی لەم فرۆکەخانەیە هەلفریوە لەلایە نەریمان فرۆکەوان دروست کرابوو لە سالی 2003 لەلایەن سوپای ئەمریکا بۆ پرۆسەی ئازادکردنی حراق دروست کراوە.
-کارگەی بەفری هەریر لە سالی 1981 دروست کراوە
-لەسالی 1984 نەخۆشخانەی هەریر دروست کراوە
لەساڵانی 1980-1990 خەلکێکی زۆر لەناوچەی (بالەکایەتی) ڕوويانکردە هەرير خانوويان دروستکرد و لەهەریر مانەوە ئەمەش بەهۆی شەڕی #ئێران# و #عێراق#.
-لە بەرواری 10/3/1991 هەریر ئازاد کراوە لەدەستی ڕژێمی بەعس.
-لەسالی 1995 خەلکی بێگالتەی باکوری کوردستان ئاوارەی هەریر بون ئێستاش لە هەەیر نیشتەجێن.
-لە ساڵی 1998کارگەی مافوری دەستکردی هەریر دروستکراوە.
-لە ساڵی 2009 بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا کەوا کۆمەڵگای باسرمەی سەر بە ناحیەی هەریر ببێت بە ناحیە لە هەریر جیاکرایەوە، بە جیابونەوەی باسرمە لە هەریر گۆڕانکاری گەورەی دیمۆگرافی بەسەر هەریر داهات لە ڕووی ڕوبەر و ژمارەی دانیشتوان و گوندەوە، ژمارەی گوندەکانی هەریر لە 99 گوندەوە کەمکرایەوە بۆ 43 گوند، ژمارەی دانیشتوانی هەریر لە 65754 کەس کەم بویەوە بۆ 34659 کەس
گرنگترین شوێنەوارەکانی هەریر
-قەلای خانزاد
_قەلاتەکۆن
_نەخشی چیای هەریر
_گردی تلێ
_شورای باتاس
_گرد قەرەج
_گۆرستانی ئامۆکان
_گۆری میر سلێمان بەگ و میرخانزاد
_گۆری شاعیر عەلی حەریری
_گرد خەرابە(قادیانە)
_گۆرستانی گوندی بەرازان
ناودارانی هەریر
_خانزادی میری سۆران
_میر سلێمان بەگ
_شاعیر عەلی حەریری

سەرچاوەکان
-ئینسکلۆپیدیای هەولێر
-مەلاخالید فریزی: چەند زانیاریەک دەربارەی ناوچەی خۆشناوەتی.
_سەرچاوە:محمد تۆفیق ووردی، مێژووی کوردوکوردستان بە چیرۆک، ل4، ل7
-الحموي : یاقوت. معجم البلدان.
_د.طه باقر: ڕحلە الی شمال العراق
_گۆڤاری شەقلاوەژمارە 2 ساڵی 2009 ل19-21
‏_ https://abdulraqib.net
هەندێک لە زانیاریەکانیش دەماو دەم لە کەسانی بەتەمەنی ناوچەکە وەرگیراوە.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 1,262 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | پەیجی مێژووی هەریر
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
میرنشین: سۆران
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,262 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1186 KB 06-12-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,423
Wêne 105,714
Pertk PDF 19,160
Faylî peywendîdar 96,493
Video 1,307
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.719 çirke!