دەقی بەیاننامەکە:
خەڵکی بەڕێزی کوردستان!
لە ڕێگای ئەو بەیاننامەیە پێتان ڕادەگەیەنین کە لە ڕێککەوتی 10ی ڕەزبەری 1399 بەرانبەر بە 1ی ئۆکتۆبری 2020 بە شێوەی فەرمی و بەپێی ژێهاتووییەکانی کە لە ئەساسنامەی کوردستان تریبووناڵدا بۆ دەستەی دادستانی دیاری کراوە، دەستەی دادستانی لێکۆڵینەوەکانی خۆی دەست پێدەکات.
بەو پێیە دەستەی دادستانی لە هەموو کەسایەتییە حقوقی و حەقیقییەکان کە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و لە ڕێکەوتی 23/11/1357وە، بە هەر شێوەیەک تووشی خەسارە لە دەست سیاسەتە نامرۆڤییەکانی ئەم ڕێژیمە هاتوون، داوا دەکات که داواکاری (سکاڵا) یان شاهیدی خۆیان لەسەر تاوانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیمەیلی کوردستان تریبووناڵ بنێرن.
جێگای ئاماژەیە کە هەر کەس خوازیار بێت، دەتوانێت بە پڕکردنەوەی فۆرمی داواکاری یان شاهیدی لە ڕێگای ئادرەسی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردستان تریبووناڵ پەیوەندی بگرێت.
داواکاری: تکایە ئەگەر بەڵگەیەکتان لە پەیوەندی بە تاوانەکان لەلایە، وێنەی بەڵگەکەش لەگەڵ داواکارییەکە بلکێنن و بۆمان بنێرن.
دەستەی دادستانی کوردستان تریبووناڵ[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,035 mal angesehen