دەقی پرسەنامەکە:
پەیامی سەرەخۆشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی ڕێبەری ڕوحانیی ئاینیی ئێزدیی بابا شێخ
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ (شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری ڕوحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی ڕوحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا. ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,849 times
Write your comment about this item!