قەڵادزێ لەگەشتەکەی عەلائەدین سەجادیدا
مامۆستا عەلائەدین سەجادی لەڕۆژی (1955/9/21ز)دا سەردانی شاری قەڵادزێی کردوەو لەیاداشتەکانیدا نووسیویەتی؛
قایمقام تاهیر شاباز بوو. ئەگەرچی شارەکە کارەبای نیە، بەڵام چرای لۆکس هەتا بڵێیت زۆرە، ڕادیۆ باتریە. تاقە جادەیەک لەناوشارەکەدا هەیە، بەڵام هێشتا قیرتاونەکراوە. دوو مزگەوتی تێدایە، چوینە مزگەوتی گەورە، قوڕکاری تێدائەکرا. قەڵادزە تاقە مەکتەبێکی ئیبتیدایی لێیە، کە لە (6) شەش پۆلدا (300) سێسەد قوتابی هەیە، ئەمە ئەوە ئەگەیەنێ کە حەزکردن بەخوێندن هەیە لە قەڵادزە، لەڕۆژئاوای شارەکەوە گردێکی گەورە هەیە بارەگای پۆلیسی بەسەرەوەیە. [مەبەست قەڵاتی قەڵادزێ یە].[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,025