مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا ئیدانەی شەهیدکردنی خانەوادەی دارا ڕەئوفی کرد و سەرخۆشی لە کەس و کارەکەی کرد.
دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە داخەوە هاووڵاتی دارا ڕەئوف کە کوردی دانیشتووی شاری بەغدا بووە خۆی و خێزان و کچەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە لە بەغدا شەهید کران. وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دارا ڕەئوف دەکەم. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم، کە توانیان خێرا تاوانباری سەرەکیی ئەم تاوانە ئاشکرا بکەن و دەستگیری بکەن.
مسعود بارزانی
16ی ئەیلوولی 2020[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,195 gånger