بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای دادگاییکردنی بەرپرسانی تورکیا و گرووپە چەکدارەک...
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا راگەیێندراوێک بۆ رای گشتیی لەبارەی دوایین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی پێشێلکارییەکانی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە عەفرین،
گرێ سپیگرێ سپی و سەرێ کانی بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، پێشوازی لە راپۆرتەکە دەکەن.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە به سەرەتای پێشێلکارییەکان لەلایەن تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە بەناوی سوپای نیشتمانیی سوریا دەکات و دەڵێت، زۆربەی ئەندامانیان تیرۆریستانی
داعشداعشن و دوای چارەسەرکردنی برینەکانیان بەناوی گروپی چەکداری جیاوازەوە نێردراونەتەوە سووریا.
بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ئه و گرووپە چەکدارانە به فەرمانی تورکیا دوور لە هەموو رەوشتێک و یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکان پاکتاوی نەژادی و کۆمەڵکوژی جەستەیی و کولتوورییان کردووە و رۆژانە کوشتن و بڕین و رفاندن و وەرگرتنی سەرانە ئەنجامدەدەن و دەستناپارێزن لە منداڵ و ژنان و بەساڵاچووان، ئەمە جگە لە وێرانکردنی ژێرخانەکان و کۆچکردنی زۆرەملێ.
راپۆرتی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی سووریا لە رۆژی 15ی ئەیلوول بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتبوو، بەپێی دەنگۆکان، تورکیا و گرووپەچەکدارەکانی نزیکی لە پێشێلکردنی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان تێوەگلاون. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش پێیوایە ئه و راپۆرتە سەرەتایەکی ئەرێنی و گرنگە بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکان و پێشێلکاریانە کە ئه و تیرۆریستانە له و ناوچانە ئەنجامیانداوە و ئەنجامیدەدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوەکەشدا نوسیوویەتی، هەزاران کەیسی تاوانکاری هەن بەتایبەتی لە عەفرین و گرێ سپی و سەرێ کانی لەلایەن ئه و داعشئاسایانەوە ئەنجام دەدەرێن.
بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو پێشێلکارییانەی لە ناوچەکانی ژێر دەستی ئەو گرووپانەی نزیک لە تورکیا دەکرێن بریتین لە: ئەشکەنجەدان، دەستبەسەرکردن بەبێ هۆ و بە ئامانجکردنی کەسی سڤیل. هاوکات زیندانەکانیش رەوشیان خراپە و زیندانییەکان لە ژووری بچووکدا دەهێڵدرێنەوە و ناچار دەکرێن، رۆژانە بە پارچەیەک نان و چوار دەنک زەیتوون بەڕێبکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوای لە دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کاری زیاتر بکەن بۆ بەدەستهێنانی راستیی زیاتر لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەی بەدواداچوونی راستییەکان و گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ئەوەی چیدیکە پشتیوانی له و گرووپە چەکدارانە نەکات.
لە بەشی کۆتایی راگەیێندراوەکەیدا, بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لەبارەی هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و لیژنەکان بۆ بەجێگەیاندنی هەموو ئه و تێبینیانەی لەبارەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەن بەمەبەستی چاککردنەوە و وەلانانی کەموکوڕییەکان.
[1]