مرۆڤ گەر هونەرێکی هەبێت و بەهۆی هونەرەکەیەوە بچێتە ناو کۆشکی پاشایەتییەوە هونەرەکەی وای لێدەکات ڕێزێکی تایبەت بۆخۆی دروستبکات، بەڵام کێشەکە ئەوەیە هەمیشە مرۆڤە بێ هونەرەکان زیاتر هەڵپەی دەسەڵات و ژیان دەکەن و هەر ئەوانیش لە کۆتاییدا بەری ڕەنجەکە دەخۆن. ئەم مرۆڤە بێ هونەرانە چونکە ڕووییەکیان نییە تا بکەوێت، لە پێناو ئارەزووەکانیاندا هەرچیان لێبکرێت قبوڵی دەکەن. لە گەشتەکانمدا، لە خوێندنەوەی تۆمارەکاندا، لە ئەزمونی ژیانمدا، لە چەندین شوێندا بینیومە و بیستومە و خوێندومەتەوە مرۆڤە بێ هونەرەکان دەبنە شورایەکی بەهێزی پاراستنی دەسەڵاتە خراپەکان و پاشا نەزانەکان. هیچ کات مرۆڤی خاوەن هونەر و خاوەن ژیری ئامادە نییە ببێتە پارێزەری هیچ دەسەڵاتێک و پاشایەکی خراپ، پاشاکان و دەسەڵاتدارەکانیش ئەمە دەزانن بۆیە هەوڵدەدەن دەوروبەری خۆیان بتەنن بەو مرۆڤە بێ هونەرانەی لە پێناو دەستکەوتێکی بچوکی خۆیاندا هەموو کارێکی بێشکۆیانە دەکەن.
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,688