دوکاندارێکی بازاڕی #قەیسەری هەولێر# (حاجی محەمەد سالح خۆشناو) ناسراو بە حاجی محەمەد عەتار خەڵکی سپیگرەی بوو لە 01-07-1911 لەدایک بووە، ماڵی لە گەڕەکی #تەیراوە#ی بوو، سەرەتا کە هاتە #هەولێر# لە گەڕەکی #خانەقا# دانیشتووە لە سەردەمی حوکمی مەلەکی سەربازی کردووە بەشداری جەنگی دووەمی جیهانی کردووە پاشان ئەسیری دەستی سوپای هیتلەری بووە، پاش خزمەتی سەربازی دەستی بەکاسبی کردووە دوکانی داناوە، پێنج کوڕ و یەک کچی هەیە کورەکان بەناوی (ئیسماعیل، ئازاد، نەجات، خوای لێ خۆشبی، وشیار، وریا) کچەکەی خێزانی شەهید #جەمیل ڕەنجبەر#ی شاعیر و پێشمەرگە بوو دوکانی لەناو قەیسەری بوو بەرانبەر دەرکەی مزگەفتی گەورەی بازار لە 09-07-2015 کۆچی دوایی کردووە..[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,573 گل سئرکریائە(دێینە)