بکوژی حەمزە
ڕۆمانی بکوژی حەمزە لە نوسینی ڕۆماننووسی بەتوانا نەجیب کیلانییە، یەکێکە لە ڕۆمانە هەرە دانسقەو چێژبەخشەکان، نوسەر ساڵانی سەردەمی پێغەمبەرایەتی بەسەردەکاتەوەو تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی ژیانی کۆیلەیەکی تینوو بە ئازادی، بەناوی وەحشی کوڕی حەرب.
گوڵبژێرێک لەم ڕۆمانە:
.
.
گەورەکەی پێی وت: ئەی وەحشی.. دەزانم چەند کەسێکی چالاک و کارامەیت لە بەکارهێنانی ڕمدا، هەر ڕمێک تۆ بیهاوێژی ئامانجەکەی بەسەرکەوتوویی دەپێکێ، خەڵکی مەککە دەمێکە بۆیان دەرکەوتووە تۆ کەسێکی پاڵەوان و چاونەترسیت.. من ئەم تواناو بەهرانە لە تۆدا بەدی دەکەم، تۆ بە شایستەی هەموو ڕێزو خۆشەویستییەک دەبینم، هەروەها بەشایستەی ئەوەیشت دەبینم ئازاد ببیت و خۆت گەورەی خۆت بیت.. ئیتر ئەو کات دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت حەبەشە.. یان لە مەککەدا بەئازادکراویی بمێنیتەوەو پەیمانێکی پیرۆز تۆ بەمنەوە ببەستێتەوە وەک ئەوەی یەکێک بیت لە خانەوادەکەم.. بەڵام هەموو شتێک نرخی خۆی هەیە ئەی وەحشی، کاتێک کە نرخی زیاتر دەدەیت شتی باشترو بەهادارتر بەدەستدێنیت.. ئەمە سروشتی ژیانە.. خۆت دەزانیت پیاوانی محەممەد لە جەنگی بەدردا مامم طوعەیمەی کوڕی عەدیییان کوشت.. حەمزەی مامی محەممەد کوشتی.. ئەی وەحشی سوێند بەخوا ئەگەر حەمزەم بۆ بکوژیت ئازادت دەکەم، هێندەت سامان دەدەمێ داهاتووی خۆتی پێ مسۆگەر بکەیت.. چەند ڕۆژێکی تر بەڕێدەکەوین بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی محەممەد، با ببینین چی دەکەیت.. ئەمە هەلێکی زێڕێنە، ڕەنگە جارێکی تر ئەم هەلەت بۆ نەڕەخسێتەوە ئەی وەحشی..
[1] ⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک