ئامۆژگاری پێشەوا ئەبولوەلیدی باجی بۆ دوو کوڕەکەی
ناوی کتێب: ئامۆژگاری پێشەوا ئەبولوەلیدی باجی بۆ دوو کوڕەکەی.
وەرگێڕانی: مەڕوان کوردی.
دەبێت کێ هەبێت لە باوک دڵسۆزتر بۆ کوڕەکەی؟ چ باوکێک حەز بەوە ناکات کوڕەکەی لە خۆی باشتر بێت؟ بێگومان هەموو باوکێک حەز بەوە دەکات، گەزگەز باڵای پێ دەکات، خۆ ئەگەر باوکەکە زانایەکی ئایینی بێ، خاوەن کەسایەتییەکی دیار و کاریگەر و دنیادیدە بێت، زیاتر شەیدایە. جا ئەم پەڕاوەی بەردەستتان نموونەیەکە لە وەسیەت و ئامۆژگاریی باوکێکی زانا، دانا، گەڕیدە بە زۆربەی وڵاتەکاندا، باوکێک کە قورسایی و سەختییەکانی دیوە، پێیدا تێپەڕیوە تا گەیشتووە بە لووتکەی ئاسوودەیی و بەختەوەری. وەک لە باسی داهاتوودا هەندێک دەوەستین لەسەر گرنگیی ئەم دانراوە... ئەم باوکە زانایە ئامۆژگارییەکەی دابەش کردووە بەسەر دوو بەشدا:
یەکەم: ئەوەی لەسەریان پێویستە ڕەچاوی بکەن لە کاروباری دینییاندا.
دووەم: ئەوەی کە پێویستە بیگرنە بەر لە کاروباری دنیاییاندا.
[1]