ناوی کتێب: ئامۆژگاری پێشەوا ئیبن جەوزی بۆ کوڕەکەی.
وەرگێڕانی: مەڕوان کوردی.
لە کتێبەکەوە:
ئەی کوڕی شیرینم بەئاگا وەرەوە، پەشیمان بەرەوە لەوەی کە ڕۆشتووە لە کەمتەرخەمیت، هەوڵبدە بۆ گەیشتن بە کاروانی بەندە کامڵەکان تاوەکو کات هەیە، پەلەکانت ئاوبدە تاوەکو تەڕایی تێدایە، یادی ئەو ساتەت بکەرەوە کە بەزایە چووە، ئەوە بەسە ئامۆژگاریکاربێت، چێژی تەمبەڵییەکەی ڕۆشت، پلە بەرزەکانیشی لەدەست چوون.
پێشینە چاکەکان -ڕەحمەتی خودایان لێبێت- حەزیان لە کۆکردنەوەی هەموو پلە بەرزەکان بوو، دەگریان بۆ لەدەستچوونی دانەیەکیان، ئیبراهیمی کوڕی ئەدهەم دەڵێت: چووینە لای خواپەرستێک کە نەخۆش بوو، سەیری قاچەکانی دەکرد و دەگریا، پێمان وت: چیتە وا دەگریت؟ وتی: تۆزاوی نەبوون لە پێناو خودای گەورە.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 975 times
Write your comment about this item!