پارێزەری خاک و نیشتیمان، کاکە سلێمان مستەفا ناسراو بە (سلیمان قومبەلە) بۆ یەکجاری بە بێکەسی و غەریبی لە شاری #هەولێر# دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت. هەزار سلاو بۆ گیانی پاکی ئەو سەربازە وونە.
خوالێخۆشبوو، یەکێک بوو لە پێشمەرگە هەرە ئازاو خۆراگر و پاک و دلسۆزانی خاک و ولات بوو. هەمیشە لە پیشەوەی سەنگەری بەرگریکردن بوو لە خاک و نیشتیمان، بەشداری زۆربەی شەرو داستانەکانی حیزبی سۆسیالیست و زەحمەتکێشان کردووە لە دەڤەری #سۆران# و #بادینان#. کەسێکی ڕوح سوک و قسەخۆش، ئیداری، دەسپێشخەر و بە ئەزمون بوو. خۆشەویستی هەموو هاوریی و هەڤالان بووە.
نازناو قومبەلە لەوەوە هاتوە کە سەرەتا چەکی نەبووە بۆیە چەند قومبەلەکی دەستی بە نیتاقەکەیەوە دەکات هاوڕێکانیشی پێی دەڵێن سلێمان قومبەلە.
[1]
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,187