میرزا عەبدوڵای مینایی کوڕی مەحمودی هەباس ئاغای بێژوێیە و لە هۆزی باپیر ئاغاییە، لە ساڵی (1943) دا لە گوندی #بێژوێ# لە دایکبووە، ئەم پیاوە کۆمەڵێک زانیاری مێژوویی زۆر باشی بۆ ناوچەکەی و نەتەوەکەی لە فەوتان ڕزگار کردووە، میرزا زیاتر لە پازدە کتێبی بە خەتی خۆی نووسیووە و دوان لە کتێبەکانی بەناوی شەهید #مەلا ئاوارە# و هۆزی باپیرئاغایی ئالانی بەچاپ گەیاندووەو ئەوانی تریش چاوەرێی چاپ دەکەن.
میرزا پیاوێکی کورد پەروەرو دڵسۆزی نەتەوەکەیەتی و هەروەها میوان پەروەرە، شارەزایەکی باشی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانە، ئەم پیاوە سەرەڕای زمانی کوردی دەستی باڵای لە زمانی فارسیدا هەیەو شارەزای زمانی عەرەبیە، لە ئێستادا کەتەمەنی (78) ساڵە زۆر گورجوگۆڵ و تەندروست باشە، لەلایەک سەرگەرمی نووسین و لەلایەکی تر خزمەتی باخو زەویەکەی دەکات لە گوندی بێژوێ.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,477 gånger