لێپرسراوی ناوەندی ڕووناکبیری شارباژێڕە، سەرنووسەری گۆڤاری شارباژێڕە.
ساڵی 1957 لەگوندی
شاناخسێشاناخسێ ی ئالانی شارباژێڕ لەدایک بووە خوێندنی سەرەتایی لەو گوندە تەواو کردووە. قۆناغەکانی خوێندنی لەشارۆچکەی
ماوەتماوەت و
سلێمانیسلێمانی تەواو کردووە. دواتر لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکان وەک کارمەندی تەندروستی لەفەرمانگای تەندروستی سلێمانی دادەمەزرێت. دواتر بەپیشەی چاودێری تەندروستی بەردەوام دەبێت، ساڵی 2020خانەنشین دەبێت.
لەدوای ساڵی1992دەست بە نووسین دەکات دەیان وتار و ڕیپورتاژ لەڕۆژنامە و گۆڤارەکان بڵاودەکاتەوە. چەندین دیدار لەڕادیۆ و تەلەفزێۆنەکانی کوردستان ئەنجام دەدات. لەساڵی 1998 ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کورستان و (لێپرسراوی ڕاگەیاندن) و (بەڕێوەبەری گۆڤار، بڵاوکراوەی ساڕێژ)بووە تا ساڵی 2009 لەدامەزراندنی ناوەندی ڕوناکبیریی شارباژێڕدا ئەندامی دەستەی(دامەزرێنەرو ئەندامی ئەنجومەنی باڵا)بووە لەئێستادا (لێپرسراوی ناوەند)، (خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری شارباژێڕە).
گۆڤاری شارباژێڕ لە
05-02-201705-02-2017یەکەم ژمارەی دەرچووە تائێستا وەرزی پایزی 2021 گۆڤاری شارباژێڕ 18 ژمارەی بەچاپ گەیشتووە.
لەتەمەنی لاوێتییەوە بەشداری کاری سیاسی و ڕووناکبیریی و مافەکانی مرۆڤ بووە.
تائێستا بەردەوامە بە پێی بەڵگەنامە و نووسینەکان مرۆڤێکی بەهەڵوێست بووە. لەو پێناوەشدا قوربانی داوە. لەساڵی 2015 لێرسراوی ڕێکخراوی فریاکەوتنی تەندروستی بووە، لەو بوارەش چەندین چالاکی لەگەڵ هاوڕێکانی ئەنجام داوە.
[1]