پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,140
وێنە 105,404
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,969
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
نووسین: #محەمەد کامەران#
#06-01-2021#
نزیکەی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای ئێراق تێپەڕ دەبێ؛ سوپایەک کە شەش مانگ بەر لە تاج لەسەردانانی شا فەیسەڵی یەکەم وەک دووەم لەشکری ڕێکخراو لە جیهانی عەرەبیدا – دوای میسڕ – دامەزرا. سوپایەکە زادەی تێکهەڵچڕژانی ئەو ئەفسەرانە بوو کە پێشتر، لە ژێر حوکمی عوسمانیدا، لە ئەکادیمیە سەربازییەکانی بەغدا و سلێمانییەوە دەردەچوون و دواتر ڕەوانەی ئیستەنبۆڵ دەکران تا لەلایەن پسپۆڕی ئەڵمانییەوە فێری دیسپڵێن و تەکنیکی سەربازی بن. بەدەر لە سەربازە ئاساییەکان، نووری سەعید، عەلی جەودەت ئەلئەیووبی، جەعفەر ئەلعەسکەری، و جەمیل ئەلمەدفەعی، کە کەسانی دیاربوون لە یەکە سەربازییەکانی سوپای عوسمانی، تا پێگەی سەرۆک وەزیران پەلیان کوتا. لەگەڵ بەرپابوونی یاخیبوونەکەی شەریفی مەککە لە حیجاز (باوکی مەلیک فەیسەڵ)، ئەم ئەفسەرانە کۆمەکییان بە لەشکرکێشی بەڕیتانیا کرد بۆ لەبەریەکهەڵوەشاندنی تەخت و تاجی عوسمانی. بەکر سدقی بە ڕەگەز کوردیش لەم ئەفسەرە لاوانە بوو کە لە ئیستەنبۆڵ خوێندبووی و دواتر لە سووریاوە خۆیدایە پاڵ یاخیبوونەکە.

سوپای ئێراق سەرەتا ڕێدۆزی بۆ بەرژەوەندیەکانی بەڕیتانیا دەکرد بۆ پاراستنی سامانی نەوتیی ویلایەتی موسڵ لە هەڕەشەکانی تورکیا بەر لەوەی لە ساڵی 1925 بەیەکجاری بە خاکی ئێراقەوە بلکێندرێ، و سوپایەکە بە شەختەبەندی ئیمپریالیستی سندم کرابوو تا نەبێتە سوپایەکەی نیشتیمانی: تا کۆتایی ساڵی 1932ش – دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادبوونی فەرمی ئێراق لەژێر حوکمی کۆلۆنی –  لە 550 ئەفسەر و 9000 سەرباز بڕی نەدەکرد، کە بەسەر چەند بەتالیۆنێک دابەشکرابوون و پتر لە ویلایەتی موسڵ چڕکرابوونەوە. لە سەرەتای سیەکان، بەرپرسە ئێراقییەکان وردە وردە جەزبەی فراوانکردنی سوپاکەیان بۆ گەڕابۆوە. ئێراق، بە ڕێنمایی بەڕیتانیا، بوو بە خاوەن هێزی ئاسمانیی و دەریایی و پلەبەندی سەربازی بە شێوەیەکی پتەو ڕەگی داکوتا. هەروەها، لە ساڵی 1935 دەوڵەت (یاسای بەسەربازییکردنی زۆرەملێ)ی دەرکرد، کە ژمارەی سەربازەکانی ترەکاند، و بۆ یەکەم جار بازنەی لەشکر لە بەتاڵیۆنی بچووک بچووکەوە بۆ چەند فرقەیەکی فراوان پەرەیسەند: تا ساڵی 1941، پێنج فرقە پێکهاتن، کە 44، 000 سەربازی کارایان لەخۆدەگرت، و سوپا پتر لە 250، 000 چەکداری یەدەگی هەبوو.

بەکر سدقی فەرماندەی فرقەی دووی سوپای ئێراق بوو، و ڕۆڵی سەرەکی لە دامرکاندنەوەی یاخیبوونی ئاشوورییەکان و ئێزیدیەکان و شیعەکان هەبوو، کە زۆرجار بە کۆمەڵکوژی دۆخەکە ئەهوەن دەبۆوە، بە تایبەتی لە پرسی ئاشوورییەکان. ئەم سەرکووتکردنانە هەڕمێنی سیاسی و سەربازی بەرچاوی بۆ سدقی فەراهەمکردبوو، بە ڕادەیەک کە بەڕیتانییەکان بە “چاکترین و بەهێزترین فەرماندە لە سوپای ئێراق” بانگیان دەکرد. بەکر سدقی بە گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای شاهانەی ئێراق گەیشتە ترۆپک. زۆرجار سدقی لەلایەن ئەفسەرانی ترەوە بەمە تاوانبار دەکرا کە هەستی کوردانەی بەسەر هەستی ئێراقی ڕادەشکاند، ئەمەش لە پەلکێشکردنی ئەفسەرانی کورد بۆ یەکەکانی سوپا بەرجەستەبووبوو.

لە سەروبەندی بەهێزبوونی سوپا، هەستی نەتەوەیی و خەبات دژی بەڕیتانیا لە وڵات گەڵاڵەبووبوو. ئەم تێکوەپێچانە پتر لە سوپا ڕەنگی دابۆوە، بە تایبەتی کە یاسین هاشمی سەرۆک وەزیران چاوی لە دیکتاتۆریەکی پشتئەستوور بە بەڕیتانیا چڕکردبۆوە و شا غازی – کە دوای شا فەیسەڵی یەکەم هاتە سەر دەسەڵات – لاتەریک کردبوو. یاخیبوونەکەی ناو سوپا لەلایەن حیکمەت سلێمانەوە سەرکردایەتی دەکرا دژ بە یاسین هاشمی و حوکمی کۆڵۆنیاڵی بەڕیتانیا. شا غازی لە سیاسەت پیادە بوو و پتر شوێنکەوتەی هەوا و هەوەسی خۆی کەوتبوو. هەروەها، بیری نەتەوەیی عەرەبی لە مێشکیدا پژا بوو و بەربەرەکانێی دەسەڵاتی بەڕیتانیای دەکرد، بۆیە بەڕیتانیا لە ڕێی یاسین هاشمییەوە چاوی لێ سووردەکردەوە و پەراوێزی خستبوو. لە ئەنجامدا، شا غازی و حیکمەت سلێمان و بەکر سدقی یەکیانگرت، و لە کۆتایی مانگی دە-ی 1936 کودەتایان ئەنجامدا.

کودەتایەکە یەکەم کودەتای سەربازی مۆدێرن بوو لە جیهانی عەرەبی، و یەکەم دەستێوەردانی سوپا بوو لە کاروباری سیاسی وڵات لە ئێراق. بەکر سدقی پشتیوانی فرقەی یەک و هێزی ئاسمانی وڵاتی هەبوو. فرۆکە جەنگییەکانی ئێراق بە سووکی بەغدایان بۆردوومان کرد، و یاسین هاشمیش لە دەسەڵات لادرا. بەڕیتانیا لە دوورەوە چاودێری دۆخەکەی دەکرد، بەڵام کە جەعفەر ئەلعەسکەری لەلایەن بەکر سدقییەوە کوژرا، گورج بە پیری نووری سەعید و یاسین هاشمی و ڕەشید عالی گەیلانی-ەوە هات و لە ئێراق دەربازی کردن. سەرئەنجام، حیکمەت سلێمان ڕاستەوخۆ حوکومەتی نوێی پێکهێنا، بەڵام بەکر سدقی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەسەڵاتی ڕەهای لە وڵاتدا هەبوو و کودەتایەکە هەر بە ناوی “کودەتاکەی بەکر سدقی” ناوی ڕۆیشتبوو. حوکومەتەکە بە پز و ساوایی دوای ساڵێک کەمتر سەری نایەوە، بەڵام سدقی لە پەراوێزی هەموو ئەو سنوورانە تێپەڕی کە بەڕیتانیا داینابوو: چەکی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکڕی کە ئەمەش پێشێلکاری پەیماننامەیەکی ئێراقی بوو لەگەڵ بەڕیتانیا کە بەهۆیەوە ئێراق ناچارکرابوو تەنیا چەکی ئینگلیزی بکڕێ؛ ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ئوردن و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی دەنارد تا مەشقی چەکداری بە سوپایەکانیان بکەن؛ و سەرباز و خۆبەخشی ئێراقی دەنارد بۆ فەڵەستین تا دژ بە بەڕیتانیەکان بجەنگن.

بەکر سدقی، هاوشان لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکەی، لەسەر دەستی سەربازێکی تورکی خەڵکی تەلەعفەر لە سەردانێکی بۆ بنکەیەکی سەربازی سوپا لە موسڵ کوژرا. حوکومەتەکەی حیکمەت سلێمانیش دواتر ڕاستەوخۆ گلایە خوار. دوای دوو ساڵ، شا غازی لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا مرد، کە دەنگۆ هەبوو لەلایەن نووری سەعید و بەڕیتانییەکانەوە کوژرابێ چونکە وا بڵاوبووبۆوە کە مەیلی لکاندنی کوێتی و پەیوەندی ژێربەژێریشی لەگەڵ سوپای نازیدا هەبێ.

لەگەڵ ڕاپسکانی، سوپای ئێراق، وەک زۆربەی سوپاکانی جیهانی سێ، پەیتا پەیتا لە قوڕە چەورەی دەستی کۆلۆنیالیستەکان بوو بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە و تۆقاندنی هاووڵاتیان، بەربەرەکانیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، و دنەدان بە کودەتای سەربازی. کودەتایەکەی بەکر سدقی دیاردەی داڵەنگاندنی زۆرەملێی دەسەڵاتی لە ئێراق کرد بە نەریت. تا دووبارە گەڕانەوەی بەعسییەکان لە ساڵی 1968یش، دەسەڵاتی سیاسی لە وڵات گەپجاڕی ئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپا بوو: عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی 1958، بەعسییەکان لە 1963، عەبدولسەلام عارف لە 1964، و گەڕانەوەی بەعسییەکان لە 1968، پاکییان لە ڕێی کودەتای سەربازی جڵەوییان گرت و بەرییان دا. ئەم نەریتیەش بەهۆی هەستی نەتەوەیی قەتیسکراوی کۆمەڵێک ئەفسەر بوو کە خۆیان بە “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” دەناساند. ئەم ئەفسەرانە لە ساڵی 1927ەوە ڕقێکی ئاگرینیان بەرامبەر بە هەژموونی بەڕیتانی لە ئێراق گەڵاڵەکرد؛ پێشڕەوەکانیان بریتیبوون لە سەڵاحەدین سەباغ، محەمەد فەهمی، کەمال شەبیب، مەحموود سەلمان.

بەکر سدقی و ڕەشید عالی گەیلانی و عەبدولکەریم قاسم و چەند کەسایەتیەکی دیاری بەعسی – کە گشتییان بە کودەتا هاتنەسەر دەسەڵات یان هەوڵی کودەتایان دا –  هەڵقوڵاوی ئەم کۆمەڵەیە بوون و ڕێنماییان لەوان وەردەگرت. تا هەنووکە کوشتنەکەی بەکر سدقی پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام گومان دەکرێ “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” کوشتبیان، لە ژێر پاساوی برەو پەیاکردنەکەی لە مەیدانی سیاسی، سەرکووتکردنی بەشێکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپا و دامەزراندنی ئەفسەرە هاوڕێ و هاونەتەوەکانی خۆی، هەوڵەکانی بۆ چاکسازییکردنی سەربازی، و پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا.  هەرچۆنێک بێ، بەعسییەکان و بە دیاریکراویش سەدام حوسێن سوپای ئێراقیان کرد بە پەزی خۆیان و لە ویستی یاریکردن بە دەسەڵات دایانشۆرین.
[1]
ئەم بابەتە 1,418 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-11-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,418 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,140
وێنە 105,404
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,969
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!