هەڵکۆڵراوە مێژووییەکەی دەربەندی ڕەمکان/ ڕانیە...
ئەگەرچی بەهۆی کاریگەری کەش و هەواو داخورانی شاخەکە لەئێستادا ناونیشان و ئاماژەیەک لەناو سکێچی وێنەکەدا نابینرێت و پێشتریش چەندین بۆچوونی جیاواز دەربارەی مێژوو خودی کەسایەتیەکە بوونی هەبوو، بەڵام پشتبەست بەبەڵگە دۆزراوەکانی شاری (هاتوشا)ی پایتەختی هیتیەکان لەناوچەکانی ئەنادۆڵ لە تورکیا، ئەو ڕاستیە پشتڕاستکراوەتەوە، کە نیگارەکە وێنەی خواوەند (تیشۆب)ی کوڕی خواوەند (کومار)ە، کە خواوەندی هەورەبروسکەی (هورییەکان)ی یەکێک لەنەتەوە دێرینەکانی کوردستان بووەو مێژووەکەی بۆ (24) سەدە پێش زایین دەگەڕێتەوە.[1]