Please note: This record attached with photos or films contains emotional and or annoying content and might affect your psychological health.
گردی حەسەنلو، مێژووی خۆشەویستی هەزاران ساڵە لە کوردستان:
گردی حەسەنلو گردێکی شوێنەوارییە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی کوردستانەوە بە دووری 85کم لە باشووری شاری (ورمێ)، لە سەر ئەو شەقامەی کەلەورمێوە دەچێت بۆ نەغەدەو شنۆ، بە دووری 3کم لە تەنیشت ئەو شەقامەوە. شێوەی گردێکی ئەندازەیی بەرزە لە ناوەڕستی دەشتاییەکە هەڵکەوتووە کە کۆنترین چینەکانی بۆ 6000 ساڵ بەرلەزاین دەگەڕێتەوە. ئەم گردە لەگەڵ ئەوەی ناوچەیەکی سەرنج ڕاکێشەو چەندین پارچەی شوێنەواری گرنگی تیادا دۆزراوەتەوە بەڵام یەکێک لەهەرە سەرنج ڕاکێشترین دۆزینەوەکانی بریتی بوو لە ئسک و پروسکی تەواوەتی دوو مرۆڤ لە یەکێک لە چاڵەکانیدا بەیەکەوە نێژرابوون کە لە کاتی گیانلەدەستدانیاندا باواشیان کردبوو بەیەکدیداو ماچی یەکیان کردبوو، ئەم دۆزینەوەیەش تا ئەمڕۆ دانگدانەوەی هەیەو زۆرکات وەک دروشمی خۆشەویستی تەماشا دەکرێت لەلایەن شوێنەوار ناسەکانو ماڵپەڕو گۆڤارە شارستانی و شوێنەوارییەکانی جیهانەوە. کە بە (Hassanlu empbrace) یاخود (Hassanlu kiss) واتە باوەشی حەسەنلو یاخود ماچی حەسەنلو دەناسرێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 676 times