ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبەوە
بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دەزگا پێوەندیدارەکان دەگەیەنین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری
هەولێرهەولێر تێرۆر کرا.
هاوڕێ مووسا باباخانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 14ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 16ی گەلاوێژ تەرمی بێ گیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی “گوڵی
سلێمانیسلێمانی” لە شاری هەولێر دۆزرایەوە.
کاک مووسا باباخانی، خەڵکی
کرماشانکرماشان، لەدایکبووی ساڵی 1360 هەتاوی بوو و لە ساڵی 1378ەوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردبوو. ئەو پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ و نەسرەوتوو بوو، و توانی هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی یەک لە دوای یەک ببرێ و لە کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرێ.
وێڕای بەداخبوونمان لە شەهیدبوونی ئه و کادرە بەوەجەی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هاوخەمیمان لەگەڵ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی، زانیاریی زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە، هەر وەها وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی شەهید مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەکانی داهاتوودا بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
16ی گەلاوێژی 1400ی هەتاوی