图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەرز و بەڕێز بێت ڕۆژی دادپەروەری لە کوردستان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەرز و بەڕێز بێت ڕۆژی دادپەروەری لە کوردستان
库尔德文件

بەرز و بەڕێز بێت ڕۆژی دادپەروەری لە کوردستان
库尔德文件

21ی ئابی 2006 بۆ پرسی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی تاوانەکانی جینۆسایدی گەلی کورد و پرسی جینۆساید و بنەماڵەی قوربانیان و خەڵکی کوردستان ڕۆژێکی گرنگ بوو، بەو پێیەی ڕۆژی دەسپێکردنی دادگاییکردنی تاوانبارانی تاوانی ئەنفال بوو لە عێراق، کە بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی گەلانی کوردستان، کەسانێکی تاوانبار بە تاوانی گەورە تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، لەلایەن دادگایەکی وڵاتی بکەری تاوانەکەوە دادگایی بکرێن، لەو پایتەختەی بڕیاری تاوانی کۆمەڵکوژییەکانی تێیدا دراوە.
رێککەوتی (21-8-2006)، پرۆسەی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفال دەستی پێکرد، خواستی قوربانیانی جینۆساید و شارەزایان و چالاکوانانی ئەو بوارە، بریتی بوو لە دادگایکردنی تاوانباران لە دادگایەکی نێودەوڵەتی، تا پرۆسەی ناساندنی جێنۆساید گەلی کورد بە جیهانی بکرێت، هەرچەندە داواکە نەهاتە دی, وەلێ دادگاکە بڕیاری زۆر گرنگیدا، لەوانە چوار کەیسی کۆمەڵکوژی خەڵکی کوردستانی بە جینۆساید ناساند، کە تەنها لە ماوەی 9 ساڵدا لە بەرامبەر گەلی کورد ئەنجامدرابوون، کە ئەمەش لە مێژووی نوێی مرۆڤایەتی بێوێنە بوو.
بەڵام مەخابن بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە دادگاییکردنی تاوانباران بە گشتی و بە تایبەتی تاوانبارانی ئەنفال جێبەجێ نەکرا و ڕێزی لێنەگیرا، کە گرنگترین بڕیارییان بریتی بوو لە ڕزگار نەبوونی تاوانباران لە سزا، بەڵام پارتە سیاسییەکان بە تایبەتیش دەسەڵاتداران بە شێوازی جۆراوجۆر، نەک تەنها داڵدەی تاوانبارییاندا و ژیانیان پاراست، بەڵکو فشاریان خستنە سەر دەزگا هەمە جۆرەکانی دادوەری و ڕێگرییان کرد لە بڕیاری دەستگیرکردن و دادگاییکردنی 423 تۆمەتباری ئەنفال، کە زیاتر لە (61%)یان کورد بوون وتا هەنووکەش تاوانبارانی داواکراو لەلایەن پارتەکانی دەسەڵاتدارەوە دەپارێزن و هەندێکشیان پۆست و پلەیان پێبەخشراوە... هەندێکی دیکەشیان لەلایەن پارتەکانەوە لەسەر پشکی گەلی کورد پۆستی سەربازییان لە بەغدا پێدراوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم ڕێگر بووە لە بەردەم جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا، بەتایبەتیش سەرکردەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار, کەسوکاری قوربانیانیش نەک نەیانتوانیوە سزای ئەو پارت و لایەنانە بدەن کە تاوانباران دەپارێزن، بگرە زۆرجاران لێرەو لەوێ دەبینین لەگەڵ تۆمەتباران بەشێوەی ئاسایی لە مەراسیمەکان دەردەکەون و کۆنە بەعسیەکان لە یادەکان لە ڕیزی پێشەوە دادەنیشنن.
ئێمە لە ڕۆژی دادپەروەری لە کوردستان (21-8)، کە بە ڕۆژێکی گرنگ و مێژوویی و پڕ بەها بۆ خەڵکی کوردستان و دادپەروەری لە کوردستان دەزانین... داواکارین:
یەکەم: تەواوی ئەوانەی ناویان لە لیستی تۆمەتبارانی ئەنفال423 تۆمەتبار و کەیسەکانی دیکەدا هاتووە، بە زووترین کات دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگای باڵای تاوانەکان بۆ دادگاییکردنیان و لە کوردستان وەک تۆمەتباری هەڵهاتوو لە دادگا مامەڵەیان لە گەڵدا بکرێت، نەک هاوڵاتی بە ئیمتیاز وەک ئێستا دەبینین.
دووەم: لیستی ناوەکانیان بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپول، بۆ ئەوەی هەڵاتووەکانیان لە وڵاتانی دەرەوە دەستگیربکرێن و دادگایی بکرێن کە تاکە ڕێگای بە جینۆساید ناسینی تاوانەکانە لە ئاستی جیهانی.
سێیەم: لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە ڕۆژی 21 / 8 بە فەرمی بە ڕۆژی دادپەروەری بناسرێت و ئەو ڕۆژە بکرێت بە سیمبولی ڕزگار نەبوونی تاوانباران لە سزا, بۆ بەرچاو ڕوونی هەموو لایەک, لە ساڵانی ڕابردوو, بە پێشنیاری ئێمە و بە پشتیوانی وەزیری شەهیدان مامۆستا ئارام ئەم ڕۆژە لە کابینەی حەوت فەرمیەتی پێ دراوە.
هەر بۆ وەبیرهێنانەوەی هەموو لایەک، ئێمە لە ساڵانی ڕابردوودا هەنگاوی کرداری و فشاری مەدەنیمان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران گرتەبەر... لەوانە:
1_ (3) جار بە نامەی فەرمی داوامان لە داواکاری گشتی کردووە هەنگاو بنێن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال و لە وەڵامدا ڕایانگەیاندووە؛ کە #وەزارەتی ناوخۆ#یە بە ئەرکی خۆی هەڵناسێت بۆ دەستگیرکردنیان... هاوکات جگە لە فەرمانگەی داواکاری #گەرمیان# و #هەڵەبجە# ئەوانی دیکە وەڵامیان هەرنەداوەتەوە، لە کاتێکدا زۆرترین ژمارەی تۆمەتباران لە سنورکانی #هەولێر#و #دهۆک#ن، ئەمەو دواتر بەبێی هیچ هۆکارێک 3 تۆمەتباری زیندانیکراوی گەرمیانیش پاش چەندین ساڵ لە مانەوەیان... ئازادکران، لە کاتێکدا دەتوانرا بە ئاسانی ڕادەستی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بکرێن.
2_ هاوکات دووجار داوامان لە داواکاری گشتی کردووە:
- ٲ - ناوی تۆمەتبارانی ئەنفال بدرێتە پۆلیسی ئینتەرپول.
- ب - پرسیار لە ئەنجومەنی دادوەری بکرێت، کە ئایا تۆمەتبارانی ئەنفال لای ئەوان تۆمەتبارن دادەنرێن یاخود نا... بەڵام مخابن ئەنجومەنی دادوەری کە بە تۆماری ڤیدیۆیی لامانە، بەڵێنیاندا کار بۆ دەستگیرکردنی ئەم تۆمەتبارانە بکەن، کەچی بە بەڵگە لامانە، کە تۆمەتباران لای ئەوان بە تۆمەتبار ئەژمار نەکراون و بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکان هیچ ئەهمیەتێکی یاسایی نییە لایان.
-ج - ئەنجومەنی دادووەری وەڵامی ڕێکخراوە بیانیەکان نادەنەوە کە کار بۆ بەدادگاییکردنی تۆمەتبارانی ئەنفال دەکەن لە دەرەوەی وڵات، لەو نێوەشدا گەورەترین هەلیان لە دەستدا بۆ بەجینۆساید ناسینی تاوانی ئەنفال لە ئاستی جیهانی، کە مێژوو لە داهاتوودا بەڵگەنامەکان ئاشکرا بکرێن شەرمەزاریان دەکات.
- ح - دووجار داوامان لە داواکاری گشتی کردووە کە فشار دروست بکەن بۆ ئەوەی لیستەکانی (شەهیدان، قوربانیانی جینۆساید و چەکی کیمیاویی و بریندارانی چەکی کیمیاویی، زیندانیانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین) بڵاو بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بۆ گەل شەفاف بێت و پاکبکرێنەوە لە ناوی تۆمەتباران، ئەمەشیان بەکاری خۆیان نەزانی.
- د - داوامان کرد موچەی شەهیدان و قوربانیان بکرێتە ستانداردێک بۆ دادپەروەری لە موچە، ئەوان داکۆکیان کرد لەوەی ئێستا هەیە کرد، بەرەی نا دادپەروەریان هەڵبژارد، گوایە یاساییە و بە یاسا ڕێکخراوە.
جیا لەوانەش ئەم ساڵ چەندین تۆمەتباری ئەنفال مردن، دەسەڵاتداران بەڕێزەوە بەشداری پرسەکانیانیان کرد و بە ستایشکردنیان ڕێزیان بۆ قوربانیان و بڕیاری دادگا نەهێشتەوە، بەم هەنگاوەش گەورەترین سوکایەتیان بە دۆسیەکانی جینۆساید کرد.
مخابن سەرەڕای هەموو ئەمانە، لە 21ی تەموزی ساڵی 2019 نامەیەکی نا فەرمیمان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە دەست گەیشت، بێ مۆر و تیایدا دەڵێین(ئاماژە بەو سکاڵایانەی ناردوتانە بۆ سەرۆکایەتیەکەمان...ئێمە وەک داواکاری گشتی تەنیا کێشەکانی گشتی دەجوڵێنین، ئەویش لە ڕێگای دەستەی مافی گشتییەوە کە لە بەرژەوەندی کۆمەڵگا بێت.. بەڵام ناکرێت کێشەی تایبەت بجوڵێنین... دەکرێت خاوەن کێشە سکاڵا بجوڵێنێت و ئێمەش بە دوادا چونی بۆ بکەین لە دادگا تایبەتمەندەکان.... لە گەڵ ڕێزماندا).
بەم نامەیەش بزمارێکیان لە نەعشی دادپەروەریدا و هەموو کێشەکانی نیو ملیۆن قوربانی و دادپەروەریان بە کێشەی شەخسی لە قەڵەمدا و سەلماندیان دەزگایەکی لەوە لاوازترن وەک پێشبینیمان دەکرد.
بۆیە بۆ هەموو لایەکی ئاشکرا دەکەین، ئێمە نەک بۆ ڕزگارنەبوونی تۆمەتباران لە سزاو گەڕاندنەوەی دادپەروەری سارد نابینەوە، بەڵکو لامان ڕوونە دوارۆژ هەر بۆ هەق و ڕاستییە، بە مردوویش بێت تۆمەتباران لە سزا ڕزگاریان نابێت و دەرکەوت دەزگا دادوەرییەکانی کوردستان زۆر لەوە بێهێزترن بتوانن ئەم کەیسە دادپەروەریانە بجوڵێنن.
بەرزو بەرێز بێت ڕوحی شەهیدان و قوربانیانی ئەنفال و هەڵەبجە و بارزانی و فەیلی و ئێزیدی و کریستان و کاکەیی و شەبەک لە ڕۆژی دادپەروەری لە کوردستاندا، سەرکەوێت دادپەروەری لە پێناو بەرقەراربوونی حوکمی یاسا و دادگایەی بەهێزی سازشنەکەر لە کوردستان.
رێکخراوی کوردستان بێ جینۆساید
تۆڕی ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە پێناو دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی Koncicc
رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ
ڕێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک) کوردستان
ڕێکخراوی ناوەند داکۆکی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدکراوان
گروپی کار بۆ ئەنفال
#21-08-2021#
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览924
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 21-08-2021 (3 年份的)
Document style: No specified T4 547
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 93%
93%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-08-2021
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on25-08-2021
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):25-08-2021
URL
此产品已被浏览924
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,413
图片 105,688
书籍 19,152
相关文件 96,427
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!