خەنجەرەکەی سەرچنار
پەیکەری ئەم خەنجەرە کە لە مەعدەن دروستکرابوو لەکۆتایی ساڵی 1972 لەبەردەم ئۆرزدی باک دانرا لە سەرچنار کە گۆڕەپانێکی گەورە بوو، لە ئێستادا باڵاخانەو شوێنی گەشتوگوزارە.
ئەم خەنجەرە بەبۆنەی ئاهەنگەکانی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی کوردستانەوە بەو شێوە سەرنجراکێشە دروستکرابوو. لەوکاتانەشدا گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی ئەوسای عێراق و سەرکردایەتی شۆڕشی کورد هەبوو.
ئەو خەنجەرە کە لەدواییدا بناغەیەکی کۆنکرێتی بۆ کرا، خەڵکی شار ئەچوون بۆ سەیرکردنی و بەشتێکی جوانیان ئەزانی.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 300