پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,049
وێنە 106,649
پەرتووک PDF 19,285
فایلی پەیوەندیدار 97,265
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 26
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 26

سکرتێرە 26
سکرتێرە 26

گۆتم : جەنابی سەرۆک وەزیران ئەوانە هەمووی تڕومبێلی خۆیان هەیە، لۆ بەوی هات و چووی نەکەن، ئاخر مەسرەفەکی زۆر دەکەوتە سەر حکومەتی، وەڵلا ئەمن ئەوەی بە غەدر دەبینم، خوا قبور ناکا، گۆتی : ئەتوو واز لەو چشتانە بینە، بینە بەرچاوت هەموو تڕومبێلەکانمان لە هەموو وەزارەتەکان وەرگرتەوە، باشە ؟ گۆتم : زۆر باشە ! گۆتی : ئەدی حسابی ئەوەی ناکەی هەموویان لەحزبەکەی من هەردەگەڕێنەوەو ڕوو لە لایەکی دی دەکەن و سبەی دووسبەی هەربژاردن بکرێ، دەنگەکی زۆرمان لەدەست دەچی، ئەمن ئامادە نیمە لەپێناوی گەڕانەوەی واریداتی دەوڵەتی، دەنگی حزبەکەم کەم بکا، ئەو قسەی لەمن وەرگرە : حکومەت مندارەکی ساوایە لە باوەشی حزب..! پاشان مۆبایلەکەی قەپات کرد...

زانیم سەرۆک وەزیران بەقەدەر سەری دەرزی ئامادەیی چاکسازی تێدانیەو ئەو قسانەی چەند مانگەک پێش پێکهینانی حکومەت لەگەر منی کرد دەربارەی چاکسازی برقی سەر ئاوە، ئەو هێوارەی ئەمن و چەند کەسەکی دەعوەت کردبوو، بە گەرمی داوای لێکردین هەریەکەو پڕۆژەکی بنووسین لۆ چاکسازی، چونکە بەجددی نیەتی بنبڕکردنی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی هەیە، ئەمنیش پاش چەند ڕۆژەکی زۆر بەدڵسۆزی پڕۆژەکی هوردم لۆ نووسی و پێکێشیم کرد، دیارە پڕۆژەی بەدری بووەو لۆیێ ئەمنی هەربژاردیە ببمە وەزیر لەکابینەی حکومەتەکەی، بەران دیارە دوای ماوەکی کورت لەدەست بەکار بوونی، لەبڕیاری خۆی پەشیمان بوویتەوە، یان هەر نیەتی چاکسازی نەبووە، بەرکوو تەنها ئەو دروشمەی بەکار هینایە لۆ گەیشتن بە پۆپەی حکومەت..!

لۆیێ بڕیارم دا بەزووترین کات دەست لەکار بکێشمەوەو چیدی لەناو ئەو حکومەتە گەندەڵەی نەمینێمەوەو خۆم ناوێمە بن گلێدەری نەفرەتی میللەت.. دەست لەکار کێشانەوەکەم نووسی و هاویشتمە ناو فایلەکی و بڕیارم دا بەزووترین کات لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران و لەبەر چاوی وەزیرەکان پێشکێشی بکەم..!

ئەمن لەو خەیارانە دابووم، تەحسین وەلوەلۆک و پیرداود بێ ددان لەگەر جەعۆی وەژۆرێ کەتن، سەلامیان کردو گۆتیان : وەڵلا هاتینە لۆ دەفتەرەکەی، خەستەخانە لەسەری کردینەو دەرێ ئیللان و بیللان دەبی بماندەنێ ! گۆتم : ئەوجە ئەمن بەو دەم و دەستەی دەفتەرەکی لەکێ بینم، قابیلە کانتینم دانایە یان حەمە قەدۆی موسرێمە..! گۆتیان : وەڵلا لەتوو بەولای کەس شک نابەین ! گۆتم : ئەدی عەوڵا کووە ؟ گۆتیان وەڵلا باشەو بە خۆ هاتتەوە، بەران دختۆر دەرێ دەبی عەمەلیاتی بکەین و لایەکی ڕیخەرۆکی ببڕین، چونکە هەمووی کەتیتە سەر ئێکدی و شین و مۆر بووەو کەلکی نەمایە، گۆتم : نارێ ئەو عەمەلیاتە چەندی تێدەچی ؟ پیرداود بێ ددان گۆتی : سی و پێنج وەرەقە، بێجگە لەمەسرەفی ئەولاو ئەولاش..! گۆتم : باشە ئەنگۆ بڕۆن، بزانم ئەمن چشتەکی تەرتیب ناکەم، هەرکووی هەبوو بەڕێم کردن و گۆتمە جەعۆی : ئەتوو مەڕۆ ! گۆتی : باشە بەسەر چاو..! کاغەزەکم نووسی لۆ ئێک لە دەورەمەندەکانی شاری و گۆتمە جەعۆی : بڕۆ ئەو کاغەزەی بدێ و مێوە هەتا وەرامت دەداتەوە ! جەعۆ کاغەزەکەی وەرگرت و ڕۆیی..!

تەلەفۆنەکم لۆ سەرۆک وەزیرانی کردو گۆتم : دەکرێ سەبر گری لە مەسەلەی تڕومبێلەکان هەتا دەتبینم، گۆتی : باشە با جارێ بەدری توو، هەتا دەتبینم..! خواحافیزیم لێکرد، تەلەفۆنەکم لۆ هات لە ئەنجومەنی وەزیران و گۆتیان : سکرتێرەکەت بنێرە با پاسەپۆرتەکەت بباتەوە چونکە ڤیزەکە تەواو بووەو سبەی نا دووسبەی سعات چاری هێوارێ مەوعیدی تەیارەتانە لۆ بەیروت لۆ بەشداری کردنی خولەکەی..! زەنگم لێداو سکرتێرە هات، گۆتم : یان بەخۆت یان ئێکەکی بنێرە ئەنجومەنی وەزیران بچی ئەو پاسەپۆرتەم لۆ بینتەوە، گۆتی : هەرئێستا بەخۆم دەچم، زێخەش هاتە ژۆرێ و گۆتی : جەنابی وەزیر ئەمنیش بچم ؟ گۆتم : لۆ دەچی ؟ گۆتی : وەڵلا جەوەکی دەگۆڕم ! گۆتم : لۆ ئەوێ پارکی شانەدەرە هەتا بچی جەوەکی بگۆڕی، بڕۆ قاوەکم لۆبینە قاوە..! زێخە دیسان لچەکی هەریناو چووە دەرێ..!

تەلەفۆنەکم لۆ مدیری خەستەخانەی کردو باسی مام عەوڵام لەگەر کرد، تێمگەیاند وەزعی باش نیە، پارەی عەمەلیاتەکەی ئەمن دەدەم بەران ئەو دەفتەرەمان لێ وەرمەگرە، گۆتی : لەبەر خاتری توو تەئمیناتی وەرناگرین، سوپاسم کردو بڕیارم دا هەرکووی هەیە ئەو پارەی عەمەلیاتەی لۆ مام عەوڵای تەرتیب کەم..!

بڕەک پێچوو زێخە هاتەوە، قاوەکەی لەپێش دانام و لەلایەکی ڕاوەستا، تەماشام کردێ خەمبار دیاربوو، گۆتم : خەمی مام عەوڵاتە ؟ هەردوو چاوی پڕی فرمێسک بوون و گۆتی : ئەرێوەڵلا ! ویستم لێی بپرسم و بزانم چیان لە بەینێیە، بەران هەستم کرد وەختی نیە، لۆیێ گۆتم : دوعای لۆبکە، ڕەنگە تۆزەکیدی بیبەنە ژۆری نەشتەرگەری، گۆتی : ئەو چاوانەم کۆرەبن لۆ عەوڵای، هەر بەخۆی گوری وەزارەتی بوو، پاشان دەستی لە گیرفانی ڕاکردو زەرفەکی دەریناو لە پێشە منی دانا، تەماشا زەرفەکەم کردو گۆتم : ئەوە چیە ؟ گۆتی : هاوکاری منە لۆ عەوڵای، ناوێرم بدەمە مندارەکانی، دەزانم تووشی کێشەکم دەکەن، بەران دەیدەمە توو، ئەتوو بیکە مەسرەفی چارەسەریەکەی، زەرفەکەم کردەوە دیتم پازدە وەرەقەیە، گۆتم : ئەوە قەردە یان دیاریە ؟ گۆتی : دیاریە و عەوڵا شایانیتی ! گۆتم : ئاخر دەترسێم بەخۆت پێویستت پێبی ! هەردوو فرمێسکەکەی چاوی کەتنە سەر ڕوومەتی و گۆتی : کێم هەیە هەتا پێویستم پێبی، بەتاقی تەنێ لەو دنیایەی دەژیم..! گۆتم : مارەک، مندارەک، کەسەک ؟ گۆتی : ڕوخسەت هەیە دانیشم و خەمی خۆمت لۆ بەباکەم !؟ گۆتم : دانیشە..!

زێخە دانیشت و سنیەکەی لەسەر تەبلەکەی پێشە خۆی داناو گۆتی : جەنابی وەزیر بالۆت باس بکەم، ئەمن سێی ناوەندیم تەواو کردیە، ویستم بچمە ئامادەیی، بەران نەچووم، چونکە داکەکی پیرم هەبوو، پێویستی بەوەی بوو هاوکاری بکەم لەمارێ، بابم عارەبانۆکەکی هەبوو سماقی دەفرۆشت، پەکی کەتبوو، بەران نەیدەویست لەناو جێی بمری، سبەینان لەگەر گەردوو گوری بەیانی دەچووە سماق فرۆشتنێ، هەتا بەرەبەری هێوارێ، ئەمنیش لەمارێ هاوکاری داکم دەکرد، خزمەکمان هەبوو، کیسەی بەتاری چیمەنتۆی لۆ دەهیناینەوە، ئەمن و داکم دەمانبڕی و دەمانکردە زەرف و دەمانفرۆشتەوە، ژیانەکی نەمری و نەژیمان هەبوو، کوڕە خارەکم هەبوو، سایەق قەللابە بوو، ئێکدیمان زۆر خۆش دەویست، بەفێری من زوو زوو دەهاتە مارێمەو جارجار یارمەتیشی دەداین، وەلحاسر داکم بەو کەین و بەینەی زانی، گۆتی : کیژم یان وازی لێبینە، یانیش با بێتە داوات، ئەوها نابی عەیبە، باخەرک قسەمان لەسەر نەکەن، ئەمنیش بەگێی داکمم کردو بڕیارم دا ئەگەر ئەوجارە هات پێی برێم یان بێتە داخوازیم یان وازم لێبینی..!

وەڵلا کوڕە سەفەرەکی ئوردنی کردبوو، وەکی هاتەوە، هاتە سەردانمان، ڕاست و ڕاست پێمگۆ، گۆتی : وەی بەچاوان، وەڵلا لەشەکریم پێخۆشترە بێمە داخوازیت، بچمەوە لەگەر داک و بابم باس دەکەم دێینە پێش، ئەمنیش لەخۆشیان شاگەشکە بووم، بڕوات هەبی جەنابی وەزیر ئەو چەند ڕۆژەی هەتا ماری خارم هاتنە پێش، درۆنیە ئەگەر برێم یەک دەققە خەوم لێنەکەتبوو لەخۆشیان، وەڵلا هاتنە پێش و هەموو چشتەک بڕاوەو مارە کرام، کوڕە کەتەخۆو کەل و پەل و زێڕو جلکی کڕی، ئەمنیش هوردە هوردە خۆم ئامادە دەکرد، دنیا لەکنەمن ئەو چەند دەققە خۆشەبوو کە تێیدا دەژیام، گۆتم : ئێ زێخە، دوایێ..؟ گۆتی : وەڵلا چت لێ بشارمەوە جەنابی وەزیر، چەک و جلک کڕاو کوڕە ژۆرەکی لەقاتی سەرێی ماری بابی ڕێکهێخست و مەوعیدی گواستنەوەمان دانا پاشی دوو حەفتەی دی بگۆزرێمەوە، لەو هەراو هۆریاو تەرتیباتەی دابووین، کوڕە لۆ ناوی عەسکەری نەهات، بەسێ ڕۆژان جلکیان لەبەر کردو ڕەوانی ناسریەیان کرد..!

دنیام لەبەر چاوی ڕەشبوو، ئەتوو وەرە زاوای نازدارت لەبەرچاوی هەرگرن و ڕەوانەی ناسریەی بکەن، ئەو وەختیش نەتەلەفۆن وەها زۆر بوو، نەمۆبایلیش هەبوو، هەموو ڕۆژێ بەسعات لەپێش دەرکەی دادەنیشتم و چاوەڕێی هاتنەوەی بووم، شەڕی ئێراق و ئێرانیش، هەموو ڕۆژێ کۆمەرە مەیتەک دەهاتەوە، هەزار فکرو خەیاری خراپم دەکرد، پێنج فەڕزە نوێژم دەکردو قورعانم دەخیند کوڕی خارم بەسەلامەتی بێتەوە، وەڵلا ژیانەکم هەبوو کافر حاری بەحارم نەبی..!

هەستامەوە دەرکەی سەلاجەم کردەوەو شەربەتەکی پرتەقارم دەریناو لەپێش زێخەم دانا، ئەویش سوپاسی کردم و شەربەتەکەی بڕەک هەرشەقاندو سەرەکەی کردەوەو قوومەکی لێدا، گۆتم : ئێ زێخە دوایێ !؟ گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیر دەققەو سعاتم دەژمارد بێتەوە، خوا ڕەحمی کرد پاشی مانگەکی هاتەوە، هەر خەنی بووم، لەدورڕا بەپیری وەچووم و لەباوەشم گرت، تێر تێر سەرم بەسینگی کردو لەخۆشیان لەهۆڕژنی گریانێم دا، ئەویش وەکی من لەخۆشیان شاگەشکەببوو، دیاربوو حەفت ڕۆژیان مۆڵەت دابوێ، هەر ڕۆژی سێیەم ئەمنی گۆستەوەو دوو شەوان چووینە خانیەکانی مەسیفی شەهرلعەسەلمان لەوێ کرد، بەران حەیف خۆشیەکە زۆری نەخایاند و مۆڵەتەکەی تەواو کرد و گەڕاوە عەسکەری، پاشی مانگەکی دیسان هاتەوە، دیاربوو مشەوەش بوو، گۆتم : خێرە لۆ ئەوها مشەوەشی ؟ گۆتی : وەڵلا چپەچپەک هەیە ڕەوانی جەبهەمان بکەن، ئەوەی بچتە جەبهەش زۆر بەزەحمەت بێتەوە، وەکی ئەو قسەی کرد قرچەم لەهەناوی وەهات و ترسەک هەموو قالبی داگرتم، زۆرم ڕجا لێکرد نەچتەوە، بەگێی نەکردم، گۆتی : کێ دەرێ وەیە، بەشکو ڕەوانی جەبهەی نەکراین..!

سبەینێ زوو لەگەر گەردوو گوری بەیانی چووم فەردە سەموونەکم کڕی و کردمە خێری مەولودی پێغەمبەری، بەشکو پیاوەکەم لەو وەزعەی دەربازی ببی و چیلێنێ، وەڵلا مۆڵەتەکەی تەواوبوو و ڕۆیشتەوە ناسریەی، کوو ڕۆیی، هەر ئەو ڕۆینە بوو، نەهاتەوەو نەهاتەوە، نەمانزانی عاسمان هەریکێشا، عارد قووتی دا، مرد، هەرات، خنکا، تەیارە لێیدا، تووشی دەردەکی بووم نەبیتەوە، لەسبەینێ هەتا هێوارێ لەپێش دەرکەی دادەنیشتم و چاوەڕێم دەکرد بێتەوە، شەوێش هەتا بەرەبەیانی فرمێسکم دەڕێشتە سەر بالیفی، داکم لەخەمی من وەزگیدا، هەندەی نەبرد بابیشم مردو هەردوو چرای مارێم کوژانەوە..!

تەماشا زێخەم کرد هوڕ هوڕ دەگریاو بەکلینسەکەی دەستی فرمێسکی چاوەکانی دەستڕیەوە، لەبنی درم پەشیمان بوومەوە کەوا ئەو پرسیارەم لە زێخەی کرد، ئاخر برێ ئەمن چیشم هەبوو باسی کەس و کاریم لەگەر کرد، بنیادەم لەو ڕەشهەراتی ناوەڕاستەی ئەوەندەی مەرەق پرسیارو بەدوا داچوونە نەبیتەوە، خۆ ڕەنگ نیە بە ئێکەکیش برێی کیلۆت بەچەندی، ڕەگ و ڕیشەی خۆیت لۆ دەردەینی، ویستم زێخەی هێور کەمەوەو خەمەکەی لەبیر ببەمەوە، گۆتم : گێمەدێ ژیان ئەوهایە، هەموومان خەمەکی گەورەمان هەیەو پشتی کوڕ کردینەوەو دری هەنجن هەنجن کردینە، زێخە گۆتی : جەنابی وەزیر دەرێی ئەتووش لێدرای ؟ گۆتم : وەڵلا زێخە ئەگەر ئەتوو لێدرابی، ئەوە ئەمن وەرگەڕایمە..! زێخە زەردەخەنەکی هاتێ و گۆتی : بالۆت تەواو کەم، گۆتم : هێشتا مایتی ؟ گۆتی : تازە لە بیدایەتی فلیمەکەینە، جارێ چم لۆ باس کردی..! ویستی دەست پێبکاتەوە، زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا..!

مۆبایلەکەم وەرام داوە، دیتم جەعۆیە، گۆتم : ها جەعۆ ؟ گۆتی : وەڵلا ئەو برادەرەی ئەمنت ناردتە کنێ، دەیەوێ قسەت لەگەر بکا، گۆتم : زۆر باشە، قسەم لەگەر کرد، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : ئەتوو کەفالە
تی ئەو پیاوەی دەکەی کە دەستی کورتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : باشە ئەوە بیست وەرەقەی لۆ دەنێرم، گۆتم : خوا خێرت بنووسی یاڕەببی، پیاوەتیەکی گەورەیەو ئەتوو حیسابی قەردی لۆبکەو و بەناوی من بینووسە، گۆتی : ناوەڵلا ئەمن لۆ خوای دەیدەمێ، زۆرم دوعا لۆ کردو خواحافیزیم لێکرد..

گۆتمە زێخەی بە پارەکەی تووڕا ئەوە خوا پارەی نەشتەرگەریەکەی مام عەوڵای تەرتیب کرد، زێخە زۆر دری خۆشبوو، گۆتی : خوا خێری تووش بنووسی و ئین شاڵلا مام عەوڵا بەساغی دێتەوە دەوامێ، گۆتم : ئین شاڵلا.. زێخە گۆتی : دەوجە با بەسەرهاتی خۆمت لۆ تەواوکەم، گۆتم : ناکرێ لەدەرفەتەکی دی بی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، لێمگەڕێ با هەریڕێژم، بەخوای ئەو خەمەی لەهەناوم دەرنەینم بەزگ دەدەم..! بەناچاری گۆتم : دەفەرموو تەواویکە ! گۆتی : وەڵڵا جەنابی وەزیر کوو مێردەکەم بزر بوو ئەوها بزر بوو، ئەوەی سەرو سۆراغبی دەستم نەکەت، ماری خارم لەمن بریندار تربوو، خارم لەسبەینێ زوو دەچووە دەرێ هەتا هێوارێ تاقیبی دەکرد بەشکو خەبەرەکی دەست کەوی، هەر بیانگۆتبا، کابرایەک لە عەسکەری هاتتەوە، دەچووە ماری و پرسیاری لێدەکرد، وەکی هیچی بەدەست نەدەکەت، بەدر ساردی دەهاتەوە، شەوێش هەر گێی بەڕادیۆی وەدەنا بەشکو ناوی بخینرێتەوەو برێن ئەسیرە لە ئێرانێ، وەلحاسر هیچمان دەست نەکەت، ئەمن هەر خۆم کووشت هەنکی بگریێم، هەموو شەوێ ئەلبوومی ڕەسمەکانم دەردەهینا و تەماشام دەکردو تێر تێر دەگریام..!

دوو سێ سار بەسەر ئەو وەزعەی داڕۆیی و هیچمان دەست نەکەت، ڕۆژەکی خەزورم گازی کردم و گۆتی : کیژم وەرە دانیشە با دوو قسانت لەگەر بکەم ! چووم دانیشتم و گۆتم : فەرموو خارە ! خارم یەک دوو فرمێسکی ڕێشت و گۆتی : کیژم، پێناچی ئەو کوڕەی من مابی، ئەوە دوو سێ سارە بێ سەرو سۆراغە، پێم باشە ئەتووش خەمەکی لەخۆت بخۆی و جوان و جاحێری، خوا قبور ناکا ئەوها دانیشی و پرچت سپی بکەی، بەگێی خارت دەکەی مێردەکی دەکەیەوەو ژیانەکی نوێ دروست دەکەیەوە، خوا قبور ناکا ئەتوو هەر لەچاوەڕوانی بی ! وەکی خارم ئەو قسەی کرد لەهۆڕژنی گریانێم داو گۆتم :خارە کوو درت دێ ئەو قسەی بکەی، ئاخر ئەتوو بەخۆت دەزانی ئەمن سەفەرم چەند خۆش دەویست، پاشی سەفەری دنیا لەمن حەرام بی، هەتا ئەو ڕۆژی دەچمە بن گری، سەفەر هەر لەناو دری من دمینێتەوەو قەت ناتانم جارەکیدی ئەو قۆرو باسکەی خۆم بکەمە بالیف لۆ پیاوەکی دی..!

تەماشا زێخەم کرد هەردوو چاوی پڕی فرمێسکن و ئاگرو دووکەر لەهەناوی دێنە دەرێ، بەدەستە خۆم نەبوو فرمێسک لەهەردوو چاوەکانم هاتنە خوارێ و ڕووم وەرگێڕا لای پەنجەرەی هەتا زێخە نەبینی، بەران هەستم کرد زێخە فرمێسکەکانی منی دیتیە، لۆیێ هەستاوەو دەستی دا سنیەکەیی و گۆتی : بابچم قاوەکی دیت لۆ بینم، گۆتم : ناوەڵلا ئەگەر هەیە نسکافەکم لۆ بینە، گۆتی : ئەرێوەڵلا نسکافەکی زۆر خۆشمان هەیە، دونێ گوڵاڵە خان هینایی و گۆتی : ئەوە دیاری منە لۆ جەنابی وەزیری..! گۆتم : زۆر باشە دەلۆم بینە، زێخە چووە دەرێ و جەعۆ هاتەوە، سەلامی کردوگۆتی : ئوستاج، ها ئەوە پارەکە، گۆتم : زۆر باشە، پازدە وەرەقەکەی زێخەشم دایێ و گۆتم : فەوری بیگەینە خەستەخانەی، جەعۆ وەریگرت و ڕۆیی لۆ خەستەخانەی، هەندەی نەبرد زێخە هاتەوەو نسکافەکەی لۆ هینام و گۆتی : وەبیرم نەبوو، دەمێدی گوڵاڵە خان هات، ویستی بتبینی، گۆتم : جەنابی وەزیر زۆر مەشغولە، گۆتی : باشە وەختی نیوڕانێ دێمەوە، گۆتم : زۆر باشە ئین شاڵلا دەیبینم..!

قوومەکم لە نسکافەکەی داو گۆتم : ئێ زێخە، گەیشتینە کێندەرێ..؟ گۆتی : وەڵلا جەنابی وەزیر چت لۆ باس بکەم، ژیانی من پاشی سەفەری بووە ئاگرو دۆزەخ، سێ جەمە خەم و خەفەتم دەخوارد، سێ چار ساری دیش تێپەڕین و هیچمان دەست نەکەت، وایلێهات لەگەر وەزعەکەی ڕاهاتم و چارم ناچاربوو تەسلیم بم، خارو خارۆژنم وازیان لێنەهینام و سەریان لەبن سەرینام مێردی بکەمەوە، گۆتیان : کیژم پاروو لەزاری بەربیتەوە بکەویتە کۆشی باشە، بەگێی مە دەکەی مێردی بکەوە، ئەوە زەردۆی شوبرات جاحێر بووە، بەگێی مە دەکەی شووی بە زەردۆی بکەوە، ئەمن ئەوەل جاری تاسام، کوو کووتکەکی ساواریت بەتەپلی سەری دادەن ئەوهام لێهات، ئاخر زەردۆ پێنج سار لەمن گچکە تربوو، دوایێ هەروەکی برای خۆم تەماشام دەکرد، ئاخر زەحمەت بوو لەگەرەوی ڕێککەوم، بەران چونکە کەسم نەمابوو، نە داک، نەباب، نە خوشک، نەبرا، ناچار بووم ڕازی بم، ڕازی نەبام کێوە چووبام، بەخوای پەڕاگەندەی سە جادان دەبووم و تووشی هەزار ئەولاو ئەولای دەبووم..!

گۆتمە زێخەی : خێرت دەگاتێ چیدی خەمم مەدێ و جارێ لێرە ڕایگرە، با مام عەوڵا بێتەوە سەرەخۆ، ئەوجە دێینە سەر باسی زەردۆی، گۆتی : باشە بەسەرچاو، ئیدی باشبوو زێخە هەستاو چووە دەرێ، دیتم سکرتێرەکەم هاتەوە، سەلامی کردو گۆتی : جەنابی وەزیر ئەوە پاسەپۆرتەکەت، دووسبەی سعات چار تەیارەتان دەڕوا، دووسعات پێشی لەوێبەو یەکسەر بڕۆ ڤی ئای پی، ئیدی لەوێ هەموو شتەکتان لۆ تەرتیب دەکەن و بەڕێدەکەون لۆ لوبنان، گۆتم : زۆر باشە دەستت خۆشبی، تەلەفۆنەکی لۆ گوڵاڵە خانی بکە بابێ، گۆتی : بەچاوان، چووە دەرێ و هەندەی نەبرد گوڵاڵە خان هات..

خۆی لەسەر یەک داوی ڕازاندبۆوە، دەتگۆ فستگڵاسە، هەر لەدەرکەیڕا زەردەخەنەی دابەش دەکرد، فایلەکی لەبن هەنگریبوو، سەلامی کردو دەسی درێژ کرد لۆ دۆقەی، سەلامم لێ وەرگرتەوەو دەستم بەسینگم وەنا، تێگەیی دۆقەی لەگەر ژنان ناکەم، لۆیێ خۆی تێکنەداو دانیشت، بەخێراتنم کرد، بەگەرمی وەرامی دامەوەو فایلەکەی لەپێش دانام، گۆتی : جەڕەسەکی لێدە ! یەکسەر جەڕەسەکم لێدا، زێخە هات و گۆتی : ئەمرکەن ! گوڵاڵە خانە گۆتی : زێخە گورو در، یەک قاوەم لۆبینە، ڕەش ڕەش، باهەناوم هەمووی بینتە خوارێ ! زێخە گۆتی : بەخوای گوڵاڵە خان، ئەمن و ئەتوو لەو کاولە دنیایەی داکمان بە... چووە ! بەلاش و حەلاش هەناسەی دەدەین، وەڵلا هەقی وەیە سەراو بن بە پانکەمان وەکەن ! گوڵاڵە خان لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : کچێ هەی بابان کۆر سەراو بن خراپە، حەیاو مەیامان بەگۆڕێ وەردەبی، دیسان لەقریتەی پێکەنینێی داو بەهەردوو پێیان عاردی دەکووتی و سەری بادەدا..! زانی ئەمن ڕەنگم تێکچووە، چونکە خۆم بە فایلەکەی مەشغول کرد، گۆتی : فشەیە فشە ئوستاز، دنیا ئەوەی ناینی خەمی لێ بخۆی، لەکێ پسا لەوێ بەجێبێلە، نەکەی خۆ بەگرێدانێ مەشغول کەی..! پێکەنینەکم لۆ کردو گۆتم : خۆزگەم بەو درە ساف و ناسکەی توو، حەیفە ئی وەکی توو پیربی..! زێخە گۆتی : لۆتووش قاوەی بینم جەنابی وەزیر ؟ گۆتم : بینە لۆمنیش بینە، با ئی منیش ڕەش ڕەشبی، ئەوڕۆ دەچمە سەر مەزهەبی گوڵاڵە خانی، زێخە لچەکی هەریناو چووە دەرێ..!

تەماشا فایلەکەم کردو دیتم گوڵاڵە خان هوردو درشتی وەزارەتی لۆ نووسیمەو زانیاریەکی تەواوی تێدایە لەسەر وەزارەتی، زۆر درم خۆشبوو، گۆتم : باش ماندیم کردی، ئەوە دەیبەمەوە مارێ و شەوێ بە هوردی دەیخینمەوە، تێبینیەکانم دەنووسم و ئاگادارت دەکەمەوە، گۆتی : زۆر باشە، هەر چشتەکت ویست لەوەزارەت ئەمن حازرم، گۆتم : مەمنونم و هەربژی..!

قاوەکەمان خواردەوەو گۆتی : چدەرێی بەسەر هاتی حەمەی مێردمت لۆ تەواو کەم ؟ گۆتم : ناوەڵلا لێگەڕێ، زێخە لە سبەینێوە سەرو دری گرتیمە، با ئیتوو لۆ ڕۆژەکیدی بی، گۆتی : هیچ کێشە نیە، با لۆ ڕۆژکیدی بی، هەستا خواحافیزی کردو چووە دەرێ..!

زەنگی مۆبایلەکەم لێیداو سەرۆک وەزیران بوو، گۆتی : فەوری بگە ئەنجومەنی وەزیران..! زانیم چشتەک بووە، لۆیێ تەلەفۆنم لۆ جەعۆی کردو گۆتم : زوو بگەڕێوە ئیشم هەیە ! باشبوو هەندەی نەبرد جەعۆ هاتەوە، گۆتم : یاڵلا بڕۆین لۆ ئەنجومەنی وەزیران ! گۆتی : دەعوەتین گدۆ..! گۆتم : پێناچی، پێدەچی چشتەک قەومابی، گۆتی : فەرموو پێشکەوە..!

سواری تڕومبێلی بووین و پێمان لێنا لۆ ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتینە وێ و چووینە ژۆرێ، یەکسەر چووم لۆ ژۆری سەرۆک وەزیرانی، دیتم : مشەوەشەو دێوو دەچی، هەردوو دەستەکانی دەکووشی و جارجاریش لێکیان گرێ دەدا، وەزیری ناوخۆو کاروباری ئاسایش لەوێبوون، لەگەر بەڕێوەبری پۆلیسی گشتی و بەڕێوەبری گشتی نەهێشتنی تاوان، هەموو مشەوەش دیاربوون، تەنانەت قاوەیان لەپێش بوو، سارد ببۆوەو کەس نەیخواردبۆوە، سەلامم کردو وەریانگرتەوەو فەرموویان لێکردم، چونکە سەرۆک وەزیران دانەدەنیشت و دەهات و دەچوو ئەمنیش دانەنیشم، گۆتم : خێرە جەنابی سەرۆک وەزیران چبووە، لۆ ئەوها مشەوەشی !؟ گۆتی : سەبرەکی بگرە، با وەزیرەکانی دیش بێن، ئەوجە تێت دەگەینم..!

بەینەکی چاوەڕێمان کرد، هوردە هوردە وەزیرەکان هاتن، سەرۆک وەزیران لە هەموومان مشەوەش تر بوو، هەندەک وەزیری ماستاوچی و لەگگام لۆ ئەوەی پیشانی سەرۆک وەزیرانی بدەن زۆر مشەوەشن بێ ئەوەی بزانن مەسەلە چیە، زۆر خۆیان مشەوەش کردبوو، هەر دەهاتن و دەچوون و پەککوو پەکوویان بوو، وەزیری ڕۆشنبیری هاتە تەنیشتم، گۆتی : نازانی مەسەلە چیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا ! گۆتی : واتێدەگەم سەرۆک وەزیران ئێکەکی خۆشەویستی لێ مردبی، گۆتم : وەڵلا برێم چ، بابزانین چدەرێ..!

وەختەکی سەرۆک وەزیران گۆتی : بابچینە ئەو دیوی دانیشین، گۆتیە سکرتێرەکەی دەرکەی پێوەدەو بەخۆشت بڕۆ دەرێ، ئیدی هەموومان چووینە ئەو دیوی و کەسمان لەگەر نەبوو، سەرۆک وەزیران فەرمووی لەمە کرد دانیشین و بەخۆشی دانیشت، بەینەکی بێدەنگ بوو، ئەمە هەر چاوەڕێ بووین قسەکی بکا، باشبوو ئان ئاخیری قسەی کردو گۆتی : بەڕێزان ئەوەی دەیرێم لەو ژۆرەی ناچتە دەرێ و تکایە لۆ کەس قسەی مەکەن، گۆتمان درنیابە ناچیتە دەرێ، بەس تێمان بگەینە چبووە ؟ بڕەکی داماو گۆتی : ئەوەی ڕاستی بی.. یەکسەر زەنگی مۆبایلی سەرۆک وەزیرانی لێیدا، ئەو مۆبایلە تڕڕووهاتە نەیهێشت سەرۆک وەزیران قسەمان لۆ بکا، وەڵلا جەنابی وەرامی داوە، دیاربوو داکی منداران بوو، سەرۆک وەزیران ئەعسابی نەمابوو، نەشیدەتانی وەرام نەداتەوە، دیاربوو ئەویش وەکی خۆمان ئۆمەربوو، هەر دیگۆ باشە باش، تەواو، خەمت نەبی، ئائا، دەینم وەڵلا دەینم..! ئەمە هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکردو پێکەنینمان دەهات، بەران کەس نەدەوێرا پێبکەنی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە خۆی پێ ڕانەگیراو گۆتی : خخخخخخخ..! جەماعەت هەمووی زەندەقیان چوو، سەرۆک وەزیران زۆر تێکچوو، سۆر هەرگەڕاو زۆر بەتووندی تەماشای وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کرد، وەزیر قوڕگی هیشک بوو، چەقووت لێدابا خینی لێنەدەهات، بەس مابوو شهادەکی بەهەق بینی و ئەمەش ئیننا لیللای لۆ لێدەین، خوا ڕەحمی کرد سەرۆک وەزیران ڕووی لێ وەرگێڕاو هاتەوە سەر مەسەلە گرنگەکەی، هەر ویستی قسەمان لۆ بکا، زەنگی مۆبایلی وەزیری ئاوقافی لێیدا، هەموو تێکڕا ئاوڕمان داوە لۆ وەزیری ئاوقافی، وەزیر وەها مشەوەش بوو، نەیدەزانی کوو مۆبایلی بکوژێنتەوە، وەها شێوابوو، مۆبایل لەدەستی بەربۆوەو بووە تەقە تەق..! سەرۆک وەزیران بە تووندی گۆتی : مۆبایلەکانتان بکوژێننەوە، ئیدی بەپەلە کوژاندمانەوە و هاویشتمانەوە گیرفانمان..!

سەرۆک وەزیران گۆتی : بەڕێزان هەواڵەکی زۆر ناخۆشم پێیە، ئەویش ئەوەیە، تازە نیو سعات پێش ئێستا مەیتی وەزیری پیشەسازیمان لە ئاقاری دیتتەوە، نازانین کووشتیتیان یان مردیە، ڕفاندیتیان یان نا..! وەکی ئەو قسەی کرد کوو پەقرەجە ئاوەکی ساردمان بەسەری داکەی ئەوها تەزین ! هەموو تەماشا ئێکدیمان کرد، بەڕاست خۆ وەزیری پیشەسازی نەهاتیەو لێرە نیە، ماشەڵلا هەر فکرمان لێنەکردبۆوە لۆ دیار نیە..!

بووە غەربە غەرب و پەکوو پەکوو، سەرۆک وەزیران گۆتی : با وەزیری ناوخۆ لۆتان باس بکا مەسەلەکە کووە ! وەزیری ناوخۆ ئحە ئحەکی کردو گۆتی : ئەوڕۆ سبەینێ دووسێ هاوڵاتی تەلەفۆنیان لۆ پۆلیسی فریاکەوتن کردبوو کەوا تەرمی پیاوەکیان لە دووری شاری دیتتەوە، ئەوانیش چووبوون تەماشایان کردبوو، پاشان هینابوویانە پزیشکی دادوەری، دکتۆرەک ناسیبووی، گۆتبوویە پۆلیسەکان ئەوە وەزیری پیشەسازیە، ئیدی ئەوان سەرەوەی خۆیان ئاگادار کردبۆوەو بەڕێوەبەری پۆلیس ئاگاداری منی کردەوە، ئەمنیش بەپەلە سەرۆک وەزیرانم لێ ئاگادار کردەوەو فەوری چوومە خەستەخانەی، بە دکتۆرو کارمەندو پۆلیسەکانم گۆ : قسەتان لەزاری دەرنەچی، بەدکتۆرەکانم گۆ : زوو شیکارو پشکنینی لۆ بکەن بزانن بەچ مردیە..! ئێستاش چاوەڕێی ڕاپۆرتی پزیشکەکانین، بزانین چدەرێن..!

سەرۆک وەزیران گۆتی : خەبەرمان لۆ مارو منداری ناردیە بێنە ئێرەو قسەیان لەگەر بکەین، گۆتم : باشە لەڕێی سیم کارتەکەی ڕەنگە بتانین بەخەبەرەکی بکەوین، یان کەلە وەزارەت دەرچووە، یان دونێ کەلەمارێ دەرچووە کامیرەکان تەماشا بکرێنەوە بەشکو لەڕێی کامیرەکان ببینرێتەوە چی بەسەرهاتیە، وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەو ئیشەمان هەمووی کردیەو وا جەماعەت تەماشا کامیرەکان دەکەن بەشکو سەرە داوەکیان دەست کەوی..!

وەختەکی ژن و مندارەکانی وەزیری پیشەسازیان هینا ژۆرێ، هەرکە چاویان بەو قەرەبارغیەی کەت ڕەنگیان تێکچوو، ژنەکەی هاتە پێش، بێ ئەوەی سەلام بکا، گۆتی : ئەدی کا پیاوەکەی من، لۆ لەگەرتان نیە، دەرێی چشتەکی لێهاتیە ؟ ئەمە هەموو دەومان بووە تەلەی تەقی و نەمانتانی هیچ برێین، سەرۆک وەزیران بەرەو پیری چوو، گۆتی : وەرە دانیشە بادوو قسەت لۆ بکەم، ژنە بەجارەکی قەدەمی شکاو جولەی پێنەکرا، سەرۆک وەزیران قۆری گرت و بردیە ئەولاترو داینیشاندو بەخۆشی لەتەنیشتی دانیشت، بەینەکی سەری نوی کردو بێدەنگ بوو، پاشان سەری برند کردو گۆتی : ئەوی ڕاستی بی، پیاوەکەت تەندروستی باش نیەو وا لەخەستەخانەیە، ژنی بەستەزمان ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو تێکچوو، گۆتی : توخوا ڕاستم پێبرێ مایە یان نا ؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : خوا کەریمە، وەلەو هەموومان هەر دەمرین و ڕێی هەموومانەو مردن براگەورەیەو هەموومان مردنەک قەردارین..! ژنە لە نهێنی قسەکانی سەرۆک وەزیرانی تێگەیی و لە هۆڕژنی گریانێی دا، مندارەکانیش هەموو خۆیان بەسە داکیان داداو بووە شین و واوەیلا، وەزعەکە بەتەواوی تێکچوو، نەمان دەزانی چبکەین..! ژنەکەی گۆتی : باشە لەکۆبوونەوەی وەیلهێات، یەعنی جەلتەی لێدا !؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : کۆبوونەوە ؟ ژنەکە گۆتی : بەرێ، ئەو دونێ شەوێ پاش مەغریبێ تەلەفۆنەکی لۆهات و وەرامی داوە، گۆتیە من : دەبی هەر ئێستا بچمە ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەکی بەپەلەمان هەیەو لەوانەیە شەوێش نێمەوە..! ئەمە هەموو تەماشای ئێکدیمان کردو زانیمان ئەو کارخانچیە شەوێ بەفێری کووبوونەوەی لەمارێ هاتتە دەرێ و خوابزانی کێوە چووە..!

سەرۆک وەزیران نەیزانی چ وەرامەکەی ژنەی بداتەوە لۆیێ گۆتی : عەلاکووللین بابزانین کوو دەبی، ژنەو مندارەکان بەگریان و فیغانەوە گۆتیان : کا مەیتەکەی لەکێیە دەبی بیبینین، وەزیری ناوخۆ گۆتی : وا لە خەستەخانەیە، ئەگەر جەنابی سەرۆک وەزیران پێی باشبی، بابتانێرین، سەرۆک وەزیران گۆتیە سکرتێرەکەی فەوری لەگەریان بڕۆن لۆ خەستەخانەی، ئیدی ژن و مندارەکەیان بردە دەرێ و بەڕێیان کردن لۆ خەستەخانەی..

سەرۆک وەزیران گۆتیە وەزیری ناوخۆ : تاقیبەکی تەلەفۆنەکەی بکە بزانە دونێ هێوارێ کێبووە تەلەفۆنی لۆ کردیە پێشی لەمارێ بێتە دەرێ ! وەزیری ناوخۆ گۆتی : باشە بەسەرچاو گەورەم..! ئیدی وەزیری ناوخۆ خەریکی تەلەفۆناتی بوو، سەرۆک وەزیرانیش هەر دەهات و دەچوو، دەیویست زوو بەخەبەرەکی بکەوی، کەدیتی ئەمەش لەبەرەوی دانانیشین، هات دانیشت و گۆتی : فەرموون دانیشن ! ئیدی دانیشتین و باشبوو قاوەو ئاویان هیناو بڕەک قوڕگمان تەڕو گەرم کردەوە..!

دەوری سعاتەک تێپەڕی بەسەر ئەو وەزعەی، سەرۆک وەزیران گۆتیە وەزیری ناوخۆ هیچت دەست نەکەت ؟ گۆتی : گەورەم وا خەریکم، ئیشاڵلا دەگەینە ئەنجامەکی، وەختەکی مۆبایلی وەزیری ناوخۆ زەنگی لێدا، هەموو تەماشا دەوی وەزیری ناوخۆمان دەکرد بزانین چدەرێ ! هەر دەیگۆ : ئەوها، ئێ ئێ، بەڕاست ؟ تەئکیدی ؟ زۆر باشە، دەوجە بەهوردی تەماشا کامیرەکانیش بکەنەوە، زووبن زوو، چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەم..! وەزیی ناوخۆ مۆبایلەکەی قەپات کردو تەماشا سەرۆک وەزیرانی کرد، سەرۆک وەزیران گۆتی : ها چبوو ؟ وەزیری ناوخۆ گۆتی : وەڵلا گەورەم ئەوەی دونێ هێوارێ تەلەفۆنی لۆکردیە، دەزانی کێبووە ؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : کێ بووە ؟ وەزیری ناوخۆ گۆتی : ژیلیا ؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : ژیلیا کێیە؟ وەزیری ناوخۆ گۆتی : سکرتێرەکەیتی.!؟

سەرۆک وەزیران بەینەکی داما، گۆتی : بەڕای توو وەزیر لەگەوی بووە ؟ وەزیری ناوخۆ گۆتی : دەبی تەئکید بکەین، گۆتی : دە مەفرەزەکی بنێرە با ژیلیای بگرن و لێکۆرینەوەی لەگەر بکەن، بزانن دەگەنە کێندەرێ ! وەزیری ناوخۆ گۆتی : بەچاوان..! ئیدی بەمۆبایلی قسەی کردو فەرمانی دا بە گرتنی ژیلیای، گۆتیشی زوو تاقیبی کامیرەکانمان لۆ بکەن بزانن وەزیر کێوە چووە، ئەمە هەموو تەماشا ئێکدیمان دەکردو سەرمان بادەدا لەبەر ئەو وەزعەی..!

هەندەی نەبرد سایەقی وەزیری پیشەسازیان بانگکرد، وەزیری ناوخۆ گۆتیە من : ئەتووش وەرە، ئەمنیش وەگەری کەتم و چووینە ئەو دیوی، بەڕێوەبەری پۆلیسیش هات، سایەقەکە زەندەقی چوو بوو، بەستەزمانەی لەترسان ڕەنگی پەڕیبوو، وەکی شاقاوی دەهاویشت لاقی تێکداران، وەزیری ناوخۆ گۆتی : وەرە بزانم، سایەقەکە گۆتی : بەرێ گەورەم ! وەزیری ناوخۆ پێیگۆ : ئەتوو دونێ هەتا سعات چەند لەگەر وەزیری پیشەسازی بووی ؟ گۆتی : گەورەم هەتا بەرەبەری مەغریبێ، وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئەدی لۆ بەجێتهێشت ؟ گۆتی : گەورەم بەخۆی ئیزنی دام و گۆتی : ئەوشۆ بڕۆوە مارێ ئیسرەحات بکە، ئەمن ناچمە دەرێ، ئیدی ئەمن چوومەوە مارێ..! وەزیر گۆتی : یەعنی نازانی پاشی هەنگی کێوە چووە ؟ گۆتی : نا بەخوای گەورەم، ئەمن ڕاست چوومەوە مارێ، وەزیری ناوخۆ گۆتی : دەباشە ئەتوو بڕۆ، گۆتی : یەعنی بڕۆم گەورەم ؟ گۆتی : بەڕێ بڕۆ، بەران لەیەک جێی قسان بکەی وای لەحارت..! سایەقەکە گۆتی : گەورەم قسەی چ و حاری چ، وەڵلا لەت و پەتم کەن لەفزم لە زاری نایێتە دەرێ..! ئیدی سایەقە ڕۆیی و چووە دەرێ..!

چووینەوە ئەو دیوی و وەزیری ناوخۆ باسی سایەقەکەی لۆ سەرۆک وەزیرانی کردو تێیگەیاند کەوا ئەو سایەقە ئاگای لەهیچ نیە..! هەندەی پێنەچوو، چار پێنج پۆلیسی دەرەجەدار هاتنە ژۆرێ و تەحیەیان لۆ سەرۆک وەزیرانی کردو زەرفەکیان دا دەست وەزیری ناوخۆ، ئەویش زەرفەکەی کردەوە دیتی هەمووی ڕسمە، تەماشای کردو دایە سەرۆک وەزیرانی، ئەویش بەهوردی تەماشای کردو سەرەکی باداو دوایێ دایەمە، ئەمەش تەماشامان کرد، دیتمان هەموو ڕسمی تڕومبێلی وەزیری پیشەسازیە، پێ بەپێ گیرایەو هەمووی لەکامیرەکانی مارو سەرجادەو کۆرانەکان وەرگیرایە، هەتا گەیشتبووە پێش مارەکی دوایێ دەرکەیان کردبۆوەو چووبووە ژۆرێ، پاشان هاتبووە دەرێ و ڕۆیشتبوو، بەران لە هاتنە دەرێ لەمارەکەی دیار نەبوو بەخۆی داژوا یان ئێکەکی دی، ئەو ڕسمەی وەرگیرابوو، ئی کامیرای جیرانی مارەکەیبوو نەک ئیخۆیان، چونکە مارەکە کامیرەیان نەبەستبوو، وەزیری ناوخۆ گۆتیە سەرۆک وەزیرانی : گەورەم، ئەو مارەی چوویتە ژۆرێ، ماری ژیلیای سکرتێرەی خۆیتی..! سەرۆک وەزیران سەرەکی باداو چوو لەسەر کورسیەکی دانیشت، گۆتی : زوو دەست بە لێکۆرینەوەی بکەن لەگەر ژیلیای و ئەنجامەکەم بدەنێ، وەزیری ناوخۆ گۆتی : گەورەم پێم باشە ئەمن و یەک دوو وەزیریش لە لێکۆڵینەوەکەی بین ! سەرۆک وەزیران گۆتی : زۆر باشە، ئێک دووەکان بەخۆت هەربژێرەو بڕۆن، بەران زوو خەبەرم بدەنەوە..! وەزیری ناوخۆ ئەمن و وەزیری تەندروستی هەربژاردو گۆتی : لەگەرم وەرن..!

سواری یەک دوو تڕومبێلان بووین و چووینە وەزارەتی ناوخۆ، لەژۆری وەزیری دانیشتین و بەخێراتنی کردین، گۆتی : لەسایەی سەری ئەو تەرەسەی وابزانم سەفەرەکەی لوبنانم گووی تێبوو ! گۆتم : کیهان تەرەس ؟ گۆتی : وەزیری پیشەسازی، خوا بزانی چ گەمبۆزیەکی کردیە لۆیێ سەگتۆپ بووە !؟ گۆتم : جارێ بابزانین دەگەینە کێندەرێ، خوا کەریمە لۆ لوبنانەکەی، گۆتی : وەڵلا گۆتم : فرسەتە لۆخۆمان دەچین جەووەکی دەگۆڕین، نەمزانی دەستمان لەبنی هەمبانەی دەردەچی..! پاشان زەنگەکی لێدا و بەڕێوەبەری نووسینگەکەی هات، لاقی لەعاردی کووتاو گۆتی : ئەمرکە گەورەم ! ئەویش گۆتی : دەتوو جارێ ڕێزە قاوەکمان لۆبینە، دوایش سەرو شەربەتی لیمۆمان لۆ بینە با سەرو مێشکمان سافبی، کابرا دیسان لاقی لە عاردی کووتاو گۆتی : ئەمر دەکەی گەورەم، ئیدی چووە دەرێ..!

هەندەی نەبرد قاوەکە هات و لەپێشمان داندرا، وەزیری ناوخۆ فنجانەکی هەرگرت و لەپێشەمنی دانا، گۆتی : دەزانی برسیشم بووە، وەلەو سبەینێ سعات پێنج تەشریبم خواردیە، گۆتم : بەو سبەینەی سالحان کوو ئەو تەشریبەت خوارد ؟ گۆتی : وەڵلا ئەمن هەموو سبەینان دەچمە مەلەوانی، مەلەوانیەکی باش دەکەم، ئەوجە قاوەڵتیەکی دەکەم و دێمە وەزارەت، بەران ئەوڕۆ سبەینێ گۆتم : دەبا ئەوڕۆ تەشریبەکی لەسەرکەم..! گۆتم : لەکێ مەلەوانی دەکەی ؟ پێکەنی و گۆتی : بەکەلکی توو نایێ ! گۆتم : لۆ، دیارە ئاوەکەی زۆر ساردە..! لەقریتەی پێکەنینێی داو بەهەردوو دەستان لەچۆکی خۆیدا و گۆتی : ناوەڵلا لەبەر هەندێ نیە، بەرکوو تێکەراوە تێکەراو، یەعنی ژن و پیاو پێکەوە مەلەوانی دەکەن ! وەزیری تەندروستی گۆتی : بەخوای شتەکی خۆشە، وەڵلاهی وەچاکە ئەمنیش بێم، پشتیشم بڕەک تەواو نیە، دەرێن مەلەوانی لۆ هەندێ باشە..!

خەریکی خواردنەوەی لیمۆیەکەی بووین، بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری ناوخۆ هاتە ژۆرێ و گۆتی : گەورەم ژیلیایان هینا ! گۆتی : بیهیننە ژۆرێ ! هەندەی نەبرد ژیلیایان هینا ژۆرێ، تەماشام کردێ کیژەکی ناسکی سپی پاتی بوو، دەتگۆ بەفرە، کەپووەکی باریکی هەبوو دەتگۆ فستقە، دیاربوو تەجمیلی کردبوو، پرچەکی کارێی زۆر جوانی هەبوو، ڕەش دەتگۆ قەترانە، لووس و نەرم دەتگۆ ئاوریشمە، ژیلیا تەمەنی لە بەینی بیست و چار هەتا بیست و حەفت ساری دەبوو، دەم و چاوی سۆر هەرگەڕابوو، زۆر زۆر تێکچووبوو، بەستەزمانەی ئەوەی تەڕاتی بوو لەقوڕگی نەمابوو، تەماشا پەنجەکانی دەستیم کرد لەترسان دەلەرزین، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەو ئارقەبوو کەلە پەنجەی چەپەی بوو..!

سەلامی کردو هەر ئەوەتە نوزەی لێوەهات، وەزیری ناوخۆ گۆتی : دانیشە کیژم دانیشە، ئەویش زۆر بەترسەوە بەعەستەم لەسەر کورسیەکەی دانیشت، وەزیر شەربەتەکی لیمۆی هەرگرت و لەپێشی داناو گۆتی : ئەو شەربەتەی بخۆوە، ژیلیا گۆتی : سوپاس ناخۆمەوە، گۆتی : بخۆوەو مەترسێ، یەک دوو پرسیارت لێدەکەین و بەڕێت دەکەین ! ژیلیا بەنابەدری پەرداخەکەی هەرگرت و قوومەکی لێدا، پاشان لەسار تەبلەکەی پێشەخۆی داناوە..!

وەزیری ناوخۆ بەینەکی باش تەماشا ژیلیای کردو پاشان گۆتی : ئێ ژیلیا چ هەیە چ نیە ؟ ژیلیا بەترسەوە سەرەکی باداو وەکی برێی گۆتی : دەبی چ هەبی لەوەی خراتر، ئەمنتان هینایتە ئێرە..! پاشان وەزیر گۆتی : ئەرێ وەزیری پیشەسازی هاتبووە دەوامێ ؟ ژیلیا گۆتی : وەڵلا ئەمن ئەوڕۆ ئیجازە بووم و نەچوویمە دەوامێ ! وەزیری ناوخۆ گۆتی : یەعنی ئاگات لێی نیە ؟ ژیلیا گۆتی : نەخێر..! ئەمنیش هەرمدایێ و گۆتمە ژیلیای : دەنا دەرێن دونێ شەوێ لەماری تووبووە..! ژیلیا وەکی خورمای لێهات، مشەوەش بوو، نەیزانی چبرێ، بەستەزمانەی دەتگۆ ماسیەو لەئاویت دەرهینایە، نەیدەزانی چبکاو چبرێ، وەڵلا وەبیللا گۆتم : ئێستا ڕوحی دەردەچی و دەمری..!

بەینەکی بێدەنگ بووین و ژیلیاش هەر شین و مۆر دەبوو، وەزیری ناوخۆ کۆمەرە ڕەسمەکەی لەپێش ژیلیای داناو گۆتی : تەماشا بکە، ژیلیا دەستە لەرزۆکەکەی درێژ کردو ڕسمەکانی هەرگرت، وەکی دیتی ئەوە ڕسمی وەزیری پیشەسازیە لەناو تڕومبێلی و لەپێش ماری وان ڕایگرت و دوایێ چووە ژۆرێ، هەر بەجارەکی جام بوو، یەک بەدەنگی لە هۆڕژنی گریانێی داو گۆتی : گەورەم وەڵلا وەبیللا گوناحم نیەو ئەمن نەمکووشتیە..!

وەزیری ناوخۆ چووە تەنیشتی دانیشت و گۆتی : مەگریێ کیژم، ئەمە دەزانین ئەتوو نەتکووشتیە، بەران لۆمان باس بکە بزانین مەسەلەکە چیە، پاشان کلینسەکی لەقۆدیەکەی دەریناو دایە دەست ژیلیای، گۆتیە بەڕێوەبەری نووسینگەش : هەندە ئاو بینن لۆ ژیلیای، ژیلیا بە کلینسەکەی فرمێسکەکانی سڕیەوە، پەرداخە ئاوەکیشیان دا دەستی، ئەویش وەریگرت و بەدەوی وەناو هەمووی خواردەوە..! بڕەک هاتەوە سەرەخۆو گۆتی : ئەوی ڕاستی بی، ئەمن بەینەکە پەیوەندیم هەیە لەگەر وەزیری پیشەسازی، زۆر جار کە مەجال دەبی یان لەگەری دەچمە مەزرەعەکەیی و شەوێ بەتەنێ دەمینێینەوە، یانیش ئەگەر پیاوەکەم لەمارێ نەبی دێتە مارێمە، دونێ شەوێ ڕێککەتین بێتە مارێمە، چونکە پیاوەکەمی بە ئیفاد ناردبووە بەغدایێ و لەمارێ نەبوو، وەزیری تەندروستی گۆتی : دیارە پیاوەکەشت هەر لەوەزارەتی پیشەسازی دەوام دەکا ؟ ژیلیا گۆتی : وەڵلا هەر بەناو دەوام دەکا، دەنا بێتە دەوامێ نێتە دەوامێ کەس لێی ناپێچیتەوە، بەین بەینیش وەزیر دەینێرتە جێیەکی بەناو ئیش و ئیفادی، ئیدی لەمنی دوور دێختەوە هەتا بە ئیسرەحات ئێکدی ببینین..! وەزیری ناوخۆ گۆتی : ئێ، دەلۆمان تەواوکە..! ژیلیا گۆتی : وەڵلا ئەو شەوەی هاتە مارێ و تڕومبێلی هینا حەوشەی، هەر هاتە ژۆرێ و حەبەکی ڤیاگرای ئاوا کرد، ئیدی بەزم و ڕەزم دەستی پێکردو ماوەکی باشمان ڕابوارد، پاشان نانی خواردو سێ چار پەرداخ ویسکیشی لەسەر کرد، بەجارەکی گەرم ببوو، ویستی دەست بەبەزم و ڕەزمی بکاتەوە، دیاربوو تاقەتی نەمابوو، لۆیێ ویستی حەبەکیدیش بخوا، زۆرم تکا لێکرد نەخوا، بەگێی نەکردم، حەبەکی دی خوارد، ئیدی بەزم و ڕەزم دەستی پێکرد، وەختەکی هەردوو چاوی سۆر هەرگەڕان و لەشی شین و مۆر هەرگەڕا، دەستی بەلەرزینێ کردو کەفی لەدەوی هات، بەپەلەپەل جلکی لەبەر کردو گۆتی : زوو بمگەینە خەستەخانەکی، خۆم گۆڕی و سواری تڕومبێلی بووین، نەگەیشتبووینە ئەو سەری کۆرانێ وەکی لرخەکی لێوەهات و حەیاتی لێبڕا، هەر زەندەقم چوو، ویستم بقیژێنم و بکەمە هەرا، بەران ترسام تووشی کێشەکی بم، لۆیێ چوومە ماری هۆنیای برادەرم، ماریان لەمە نێزیکە، گۆتم : بەتڕومبێلی بەدووم کەوە، ئەویش هات و بەو شەوەی چووم لەچۆلی ڕامگرت و بەهەردووکمان وەزیرمان ڕاکێشا جێی سایەقی و بەجێمان هێشت و گەڕاینەوە مارێ..! ژیلیا بەینەکی تاسا، پاشان دیسان لەهۆڕژنی گریانێی دا..!

ئەمە هەموومان بێتاقەت بووین و سەرو درمان گیرا، وەختەکی وەزیری تەندروستی تەلەفۆنەکی لۆهات، وەرامی داوە، هەر دەیگۆ : باشە باش، تەئکیدن ؟ ئێ، ئێ، دە ڕاپۆرتەکەتان بنووسن، زۆر باشە، بەس با کەس نەزانی، باشە باش، خوات لەگەر.. !

گۆتمان خێر بوو جەنابی وەزیر ؟ گۆتی : قسەی ژیلیای تەواوە، ڕاپۆرتی پزیشکی داد دەرێ بە ڤیاگرای مردیە ئاساری حەبەکانی لەسەر دیارە.. وەزیری ناوخۆ گۆتیە بەڕێوەبەری پۆلیسی گشتی : ژیلیای ببەن و با ئەفسەری لێکۆڵینەوە لێکۆڵینەوەی لەگەر بکاو هەمووی بنووسنەوە، ئەمە وا دەچینە لای سەرۆک وەزیران و مەسەلەکەی لۆ باس دەکەین..! ئەویش گۆتی : بەسەرچاو گەورەم..! ئیدی ئەمە چووینە دەرێ و بەڕێکەتین لۆ ئەنجومەنی وەزیران، گەیشتین و چووینە ژۆری سەرۆک وەزیرانی، هەر چاوی بەمەکەت هەستاوە، گۆتی : ها چتان کرد ؟ وەزیری ناوخۆ هەمووی لۆ باس کرد، ئەویش سەرەکی باداو گۆتی : ئەوها بڕوا ڤیاگرای سەگباب مەسولەکی ناهێلی..!

مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,455 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 18-06-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-06-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-06-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,455 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تیشکێک لەسەر زمانی دانیشتووانی کۆنی کوردستان (زمانانی خووری و ئورەرتوو)
19-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,049
وێنە 106,649
پەرتووک PDF 19,285
فایلی پەیوەندیدار 97,265
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!