پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شۆڕشی ئاگری داخ (ئارارات) 1932-1930 جولانەوەیەک لە ناو جەرگەی شارەوە بۆ ناو سەختی شاخ
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram3
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû13
English1
عربي3
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شۆڕشی ئاگری داخ (ئارارات) 1932-1930 جولانەوەیەک لە ناو جەرگەی شارەوە بۆ ناو...

شۆڕشی ئاگری داخ (ئارارات) 1932-1930 جولانەوەیەک لە ناو جەرگەی شارەوە بۆ ناو...
شۆڕشی ئاگری داخ (ئارارات) 1932-1930
جولانەوەیەک لە ناو جەرگەی شارەوە بۆ ناو سەختی شاخ!!

زانیاری مێژوویی
ئەم شۆڕشە لە گرنگترین هەوڵ و تەقەڵاکانی خەڵکی ستەمدیدە و ئازادیخوازی #کوردستان#ە، بۆ ڕزگار بوون لە زوڵم وزۆری کەمالیەکانی #تورکیا#,و سەربەخۆبوون,ئەم جوڵانەوە و بزاوتە مەزنە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی (جڤاتا ولاتێ کوردا)واتە خۆیبوون دا پەرەی سەندو، خۆیبوونە شارییەکان(مەبەستم شاری و لادێیی نییە)شاخ و چیای ئاراراتی گەورەیان(ئاراراتی گچکەش هەیە)کردە مەڵبەندی شۆڕش وئیحسان نوری(لە ساڵی (1892)لە گەڕەکی، #ئالی کولی#، لە شاری #بدلیس# یان بەتلیسی باکوری کوردستان لە دایک بوەو لە ساڵی(1975) لە تەمەنی، 83، ساڵیدا بە ڕووداوی ماتۆڕسکیل گیان لە دەست ئەدات و لە گۆڕستانی، بەهەشتی زەهرا، لە دەوروبەری تاران بە خاک ئەسپێردرێ، ، حەمەکەریم عارف لە لاپەڕە-101-ی کتێبی-مێژووی ڕەگ و ڕەچەڵەکی کورد-ی ئیحسان نوری دا، لە سەر ژیاننامەکەی نوسیوویەتی لە (1893)لە دایک بوەو لە (1976) کۆچی کردوە، ئیحسان نوری لە لایەن کوردەکانەوە نازناوی پاشای وەرگرت)ئەندامی کۆمەڵەکە کرایە سەرپەرشتیاری یەکەمی شۆڕشەکە لە بەر ڕۆشنایی ڕێنمانییەکانی (خۆیبوون)دا ئەم شۆرشە لە ساڵی (1930)دەستی پێکرد، کۆمەڵێک ئامانجی گەورەی دەستەبەر کردو ئاڵای کوردستان هەڵکرا(پێ ئەچێت هەمان ئەم ئاڵای کوردستانەی ئێستا بوو بێت بەڵام پێشەوا قازی موحەمەد پتر ناساندی چونکە بە فەرمی کردیە ئاڵای کۆماری کوردستان)هەروەها بۆ زیاتر هەنگاو هەڵگرتن بەرەو سەرکەوتن هەر لەو چیایە (ئارارات)حکومەتێکی گچکە بنیادنراو ئیش و کارەکانی بە جوانی بە ڕێوە ئەبرا, بیستنی ئەم هەواڵانەی شۆرش و بێدەنگ بوونی هەردوو دەوڵەتی دژەکورد(توکیا و ئێران)زۆر ئەستەم بوو بۆیە ئەوان (تورکیە و ئیران)یش کەوتنە خۆیان و دەماری کەس جگە لە من مرۆڤ نیەیان هەستا، دوای چەند ڕوداووێکی گرنگ (انشااللە دواتر باسی ئەکەین)و زۆر هەوڵ و تەقەلا بۆ سەرگرتنی شۆڕش درا، بەڵام سەرەنجام لە مانگی تەموز(7)ی (1932) وەک کاری هەمیشەییان بۆ دژایەتی کورد هەردوو تورکیە و ئیران ڕێکەوتن نامەیەکییان مۆر کرد بۆ داخستنی سنورەکانیان بە ڕووی شۆڕشەکەی ئاراراتدا بەداخەوە ئەم جارەش گەلی ی چاوەڕێی ئازادی، نەوەی ئیبراهیمی سەروەر,کوردی خێر لە خۆ نەدیو ئەم هیوا ئەم چرا,ئەم ئومێدەشی نەما، و خۆرەتاوی ڕزگاری ئەم جارەش بووەوە بە شەو، شەوی یەڵدا نەخێر زیاتر شەوی درێژی بە بێ خەو، بە دەست تێکەڵکردنی هەردوو دوژمن شۆڕشەکە توایتەوە، ئێمە شەری ئازادی ئەکەین هەزاران وڵاتی بە ناو ئازادی خواز لێمان دێنە گۆو بە یاخی ناومان ئەبەن، ئەگەر پێویستیان پێمان بێت نەوەی صلاحەدینین ئەگەریش نا نەوەی جنۆکەو دێوی داوێن پیسین، ئاخر ئێمە سوچ(تاوان)مان چیە؟!!مینە جافی شاعیر ئەیەژێت(ئەی فەلەک بۆ کورد کوڕی تۆی کوشت برای تۆی سەر بڕی، ؟قاپی کەعبەی شکاند یان پەردەی بەیتی(ماڵی خوا)ی دڕی، ؟بۆ لە هەر لایێ بە ئاوی چاوی خوێناوی جگەر، غونچەیەکی ئارەزوم بڕوێ بە ناکام ئەیبڕی.؟؟)بێگومان گەر بمانەوێت باسی شۆڕشی ئاگری داغ(ئارارات) بکەین ئەبێت باسی (جڤاتا وڵاتێ کوردا)خۆیبوونیش بکەیین ئەگەر نا باسەکەمان زۆر کەم و کورت دەر ئەچێت، ، !!

وتەیەک لە مەڕ دیرۆکی (جڤاتا وڵاتێ کوردا) خۆیبوون، 1927-1946،
ئەگەر خوازیار بین سەرەتایەک بۆ دەرکەوتنی تەواو یان گەشەی بەر چاوی (ناسیۆنالیزم)و نەتەوە گەرایی کوردی دروست بکەین یا دەستنیشان بکەین بێ شک پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی مێژووی- خۆیبوون-چونکە ئەم ڕێکخراوە لە ڕووی سیاسی و ڕۆشنبیرییەیوە چەمک(مەفهوم)ی نەتەوەی بۆ تاکەکانی کورد شیکردەوە و پێناسەی دروستی بۆ ئەم چەمکە دانا,(مەبەستمان بۆ کوردە ئەگینا چەمکی نەتەوە پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە)، هەروەها (خۆیبوون)هەڵقوڵاوی ناو دەروون و ناخی کوڵاوی خەڵکی کوردستان بوو,هەر بۆیە کەم تا زۆر لە هەموو دەڤەرەکانی کوردستاندا هەوادارو لایەنگری هەبووە. گەلی کورد هەستی بەوە کردبوو کە (خۆیبوون) داواکاری بێ چەندو چوون و ڕاستەقینەی هێڤی و ئاواتەکانیانە,,ڕەحمەتی عبدالستار تاهیر شەریف ئەڵێت(خۆیبوون,کاریگەی زۆری هەبوو لەسەر کوردستان و وریاکردنەوەی کوردەکان لە ڕووی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری تاکەکانی)ئەمەش بۆمان دەرئەخات کە (خۆیبوون) ڕێکخراوێکی ڕۆشنبیریی سیاسیی کۆمەڵایەتی بووە، لە بڵاوکراوەی ژمارە(2)ی خۆیبوونی(1928)دا کە بەڕێز نەجاتی عبداللە لە فرانساییەوە وەریگێڕاوە بەم چەشنە باس لە هاتنە بوونی (خۆیبوون)ئەکات و ئەڵێت(مانگی 10 ی 1927 ڕێبەرو ئەندامانی چوار کۆمەڵەی سیاسی کوردی، جەمعییەتی تەعالی کوردستان,پارتی نەتەوەیی کورد، کۆمیتەی سەربەخۆیی کورد و کۆمەڵەی تەشکیلاتی ئیجتیماعییەی کورد,دوای چەندین کۆبوونەوە(پێئەچێت نزیکەی 5 ڕۆژی خایاند بێت)ڕۆژی (5 ی 10 ی 1927)لە لوبنان (هاوینە هەواری بحەمدون,)یەکەمین کۆنگرەیان بەست و بەم شێوەیە (جڤاتا وڵاتێ کورد، یان، خۆیبوون)لە دایک بوو)، ئەم یەکبوون و یەکیەتییەی خۆیبوونی هێنایە بوون یەکێکە لە ڕووداوە مێژووییە گرنگەکانی گەلی کورد، (بریا ئێستاش نەک چوار ڕێکخراو بەڵکو دوو حزبی کوردی یەکیان بگرتباو دەست لە ناو دەست تێبکۆشینایە),هەروەها محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە کتێبی(کوردو باکوری کوردستان)لاپەڕە(28)دا لەسەر ناوی کۆمەڵێک کەس دواوە کە (8)کەسن و بە ڕابەرەکانی (خۆیبوون) ناویان ئەبات.کە ئەمانەن(شێخ علی ڕەزای کوڕی شێخ سەعیدی پیران.مستەفا شاهین بەگی بەرازی,حاجۆ ئاغای هەڤیرکی,ئەمین ئاغا,کەریم ڕۆستەمی,مەمدوح سەلیم.جەلادەت عالی بەدرخان.د.شوکری سەگبان یان سەگڤان,)بەڵام بڵاوکراوەکەی خودی خۆیبوون ژمارە(2),ناوی (14)کەسی وەک کەسایەتی دیارو ناوداری ناو ڕێکخراوەکە هێناوە بەم جۆرە(جەلادەت و کامەران وسورەیا بەدرخان,مەمدوح سەلیم, محەمەد شوکری سەگبان,ئیحسان نوری(سەرکردەی ئەم شۆڕشەی ئێستا باسی ئەکەین),علی ئیلامی.فەهمی لیجی.حاجۆ ئاغا,ئەمین ڕامان(ئەمین پەریخان)، موستەفا شاهین,شێخ عبدالرحمان گارسی,بۆزان.ڕەفعەت زادە,)دوای ئەمانەش ناوی 6 کەسی دیکەی هێناوە وەک گڕو تین بەخشی نوێ بە ڕێکخراوەکە کە ئەمانەن(ئەکرەم جەمیل پاشا.قەدری جەمیل پاشا.عوسمان صەبری. ئەحمەد نافیز زازا,عارف عەباس,شەوکەت زوڵفی)هەروەها محەمەد حەمە باقی لە پەراوێزی لاپەڕە(5)ی کتێبی (کێشەی کورد مێژینەو ئێستای)م.بلەچ شێرکۆ دا ئەڵێت(محەمەد علی عەونی-بلەچ شێرکۆ-لەگەڵ بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵەی (خۆیبوون)دا بەشداری کردوە).هیوا عەزیز لە کتێبی (ناسیۆنالیزمی کوردی 1880-1939) لە لاپەڕە (112)دا ئەڵێت(خۆیبوون هەوڵی داوە کە گشت دەڤەرو کەسایەتیە کوردەکان ئاگادار بکاتەوە و پەیوەندیان پێوە بکات,لە بەر ئەوە دەبینین پەیوەندی بە شێخ مەحموودی حەفیدو شێخ ئەحمەدبارزانی و ئیسماعیل بەگی ئێزدی و.......کردوە لە میانەی ئەم چالاکیانەدا لە ساڵی(1929)لقێکی ئەم کۆمەڵە لە سلێمانی کراوەتەوە).م.بلەچ شێرگۆ لە کتێبی (کێشەی کورد مێژینەو ئێستای)دا بەم جۆرە باسی بەرنامە و پرۆگرام و ئامانجی (خۆیبوون) ئەکات,..یەکەم,هەڵوەشاندنەوەی هەموو کۆمەڵە کوردیەکان.تا ڕێ خۆش بکات بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی گەورەی کوردی-ئەم ئامانجە بە جوانی جێبەجێکرا و خۆیبوون بوو بە یەکەم کۆمەڵەی کاریگەرو دیار لەسەر ئاستی کوردستان بە گشتی و باکوری کوردستان بە تایبەت-..دوو.درێژە پێدانی خەبات و شۆڕش لە دژی تورک تا دوا سەربازی تورکی خاکی پاکی کوردستان بەجێ ئەهێلێت.....تاد.).خۆیبوون بەردەوام بوو لە کارو چالاکی.شۆڕشی ئاگری داغ گەورەترین چالاکیەکانی ئەم کۆمەڵەیە,پاشان سەرکەوتنی کۆمۆنیزمەکان بەسەر نازیەکاندا هیوایەکی زۆری بەخشی بە گەلە ژێر دەست و چەوساوەکان بەو پێیەی -کۆمۆنیزم و مارکسیزم-بانگەشەی یەکسانی و ئازادی و سەربەستی و ڕزگاری بۆ کۆمەڵگای مرۆوایەتی ئەکرد.(کۆمۆنیستەکانیش جگە لەسەر بارکردنی هێندەی تر ئازارو میحنەت و دەردەسەری هیچیان بۆ گەلی بێ نەوای کورد بە خەڵات نەهێنا!!) لەو هەڵاومەرجەدا کوردەکان ڕوویان کردە کۆمۆنیزمی و لە ساڵی (1945) کۆمەڵەیەکی نوێیان دامەزراند بە ناوی –یەکبوون و ئازادی-لە بڵاوکراوەکەی خۆیبووندا هاتوە مەبەست لە دامەزراندنی ئەم کۆمەڵە-یەکبوون وئازادی-پتر بۆ ئەوە بوو کە خۆیبوون دووچاری پەرت بوون و ئینشیقاق نەبێت و خۆیبوون وئەندامەکانیشی بگرێتە خۆ!هەروەها بڵاوکراوەی ناوبراو ئەیەژێت –یەکبوون وئازادی-لە ڕووی پێکهاتەو پرۆگرامەوە گەلێک لە خۆیبوونەوە نێزک بوو.دواجار بڕێک لە سەرکردەکانی خۆیبوون چوونە ڕیزی کۆمەڵە تازەکەوە کە ئەکرەم جەمیل پاشا و قەدری جەمیل پاشا بوون.بەم چەشنە کۆمەڵەی خۆیبوونی خاوەن شۆڕش و تێکۆشان و خاوەنی جەماوەری فرەفرە لە ساڵی (1946)دا ماڵئاوایی کردو کۆتایی بە خەباتی سیاسی و ڕۆشنبیری هات, خۆیبوون لە ماوەی نزیکەی -19-ساڵدا جگە لە چالاکیە سیاسیەکان لە بواری ڕۆشنبیریشدا خزمەتێکی بەرچاویان بەرهەم هێنا,کە هەشت بڵاوکراوەی بە پێزو بایەخدارن و ئەکرێت وەک بەشێکی دیاری مێژووی هاوچەرخی کوردستان تەماشا بکرێن.هەروەها چەندین مانفێست و بانگەوازنامەی شۆڕش و نامەی گرنگیان بڵاوکردەوەو ئاراستەی کەسایەتیە سیاسیەکانیان کرد لە ناویاندا,بانگەوازی سورەیا بەدرخان لە (1929) بۆ حکومەتی ئینگلیز,بانگەواز بۆ شۆڕش لە (1932)دا-دیارە ئەم بانگەوازە ئاراستەی گەل کراوە چونکە لە ساتە وەختی شۆڕشی ئارارات(ئاگری داغ)دا بووە-.نامەیەک لە خۆیبوونەوە بۆ مستەر چەرچڵ لە ساڵی(1943)دا، ، بۆ زانینی پتر لەم بارەوە بڕوانە کتێبی-قەتڵ و عامی کورد لە تورکیا-نوسینی کۆمەڵەی خۆیبوون,وەرگێڕان و پێشەکی و پەراوێزنووسینی، نەجاتی عبداللە.بڵاوکراوەی ژمارە 2ی خۆیبوون، ، ، ، ، ...

هۆکاری هەڵبژاردنی چیای ئارارات
(ئاگری داغ) بۆ شۆڕش
چیا-شاخ، کەژ، کۆ، کێو-هەمیشە لانکەی شۆڕشە و پشت و پەنایەکی قایم و تۆکمەیە بۆ سەرهەڵدانی شۆڕش ئاسا.، کوردستانیش وڵاتێکی شاخاوی و کەژاویە-بلاد الجبال، مقاگعە الجبال، ئاخکۆ-گەلە کەشی لەبەر ئازایەتی و نەبەردیو قبوڵ نەکردنی ستەم و سەرشۆڕ نەکردن هەردەم هۆگری چیاکان بووە، هەربۆیە (خۆیبوون)، بۆ بەرپاکردن و هەڵایسانی شۆڕش وهەقکردنەوەی ئەو ستەمە ناڕەوایەی کە تورکە کەمالیەکان لە دوای ڕوخانی شۆڕشی شێخ سەعیدی-1925-وە دەر هەق بە گەلی بێچارەی کورد ئەنجامیاندا بوو، چیایەکی گرنگ و ستراتیجی و سەختی دەست نیشان کرد، ئەو چیایەش (ئارارات-ئاگری داغ-ئۆرارتو)بوو، ئاگری داغ هەڵکەوتوە لە نێوان سنووری باکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە مەڕ گرنگی ئەم چیایەو دیاری کردنی وەک گۆڕەپان و دەڤەری شۆڕش، د.سادق-سەعیدی شەرەف کەندی-ئەڵێت(هەڵبژاردنی چیای ئارارات-ئاگری داغ- بۆ شۆڕش، لە بەر ئەوە بوو لە ڕووی جوگرافییەوە شوێنێکی ئێجگار باش و لە بار بوو-دیارە شەهید شەرەفکەندی مەبەستی ئەوە بووە کە ئەم چیایە هەم چڕو سەخت و هەزار بە هەزارە و هەمیش لەسەر سنورمەرزی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە)!!ئەم چیایە لە دوو بەش پێکهاتوە بەشە گەورەکە، کە بە ئاراراتی گەورە ناسراوە کەوتوەتە ناو باکوری کوردستانەوە، بەشە گچکەکەشی کەوتوەتە ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، لەسەر بەرزی و نزمی هەردوو بەشەکە هەندەک ڕای جودا جودا هەیە، لەوانە، محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە کتێبی-کوردو باکوری کوردستان-بەرگی 3 لاپەڕە-18-دا چەند ڕایەکی هێناوە بەم جۆرە(بەرزی ئاراراتی گەورە-5168م-رایەکی تر-5226م-هەروەها-5175م-یشی هێناوە، )(بۆ بەرزی ئاراراتی گچکەش ئەم بۆچوونانەی دەرخستووە -3914م-بۆچوونێکی دیکە -3996م-)ڕەحمەتی محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە کتێبەکەیدا زۆر بە وردی بە دوای سەرچاوەدا گەڕاوە بۆیە فرەژێدەری لە باسەکەیدا بە دیار ئەکەوێت، ، ، ، !!پاشان لە نەخشەی کوردستانی گەورەی ساڵی-2003-دا کە سەرچاوەکەی هەردووکتێبی-جوگرافیای کوردستان-ی هەردوو جوگرافیناس م.کەریم زەند و م.عبداللە غەفورە، هاتوە کە بەرزی ئاراراتی گەورە -5137م-ە،

هەوڵی تەڵەکەبازییانە و فڕو فێڵی تورکان بۆ قایلکردنی شۆڕِِشگێڕان!
دیارە تورکە ستەمکارەکان هەرچەند لە زۆربەی کاتەکاندا لە کوردەکان بە دەسەڵاتتر بوون!بەڵام هەمیشە زنۆقیان لە ڕاپەڕین و شۆڕشی کورد، چوو بوو!!چونکە چاک ئەیانزانی کە گەلی کورد هەر لە سەرەتای میژووەوە بە چاپوک و نەبەردو قارەمان مەشهورن و هەر کات دەست بکەنە خەبات پەندی –یا مردن یا سەرکەوتن- جێ بەجێ ئەکەن، هەر بۆیە لەم شۆڕشە-ئارارات-یشدا هەستیان بە توڕەیی کورد کرد بوو بۆیە کەوتنە داواکاری بۆ گفت و گۆ، وە داوایان کرد با کێشەکان بە زمانی نەرم چارە بکرێن-تورک نەرمترین زمانیان ئاسنە و سادەترین وشەیان ئاگرە، تورک و گفتو گۆ کوجاو مەرحەبا-لەم هەل ومەرجەدا شۆڕشگێڕان بە سەرکردایەتی ئیحسان نوری پاشا و بە ڕابەرایەتی کۆمەڵەی –خۆیبوون-، زۆر بە جوانی لە نیازی گڵاوی تورک گەشتبوون و بە بەڵێنە درۆکانییان فریویان نەخوارد، ، دەربارەی ئەو گفتو گۆیانە، محەمەد ڕەسوڵ هاوار لە کتێبی-کورد و باکوری کودستان-لاپەڕە-95-دا لە د.عەزیز شەمزینی یەوە نەقڵی کردوە بەم جۆرە(حکومەتی تورکیا لە سەرەتادا بۆی دەرکەوتبوو کە بە ئاسانی بە شەڕو پەلاماردان شۆڕشەکەی کوردی پێ لە ناو نابرێت بۆیە دەستیکرد بە فڕو فێڵکردن داوای لە ئیحسان نوری پاشا کرد، لە مانگی ئەیلولی-1928-دا لە شکلی کوپرو-شیخلی کوپرو-و ساتێک ئیحسان نوری لە گەڵ ئەو وەفدە تورکیەی نێردرا بوو دەستی کرد بوو بە گفتو گۆ کردن بە ئاشکرا بۆی دەر کەوتبوو کە تورکەکان نەیانویستبوو باسی چۆنێتی چارەسەر کردنی کێشەی کوردو داخوازییەکانی میللەتی کورد بکەن و بەڵێنەکانییان بۆ کورد بریتی بووە لە لێخۆشبوونێکی گشتی-لێخۆشبوون لە ڕاپەڕیوانی شۆڕشی پیران و ئەم یاخیبووانەی، بە حسابی ئەوان، ئێستا!چونکە حکومەتی کەمالی تورک پێی وابوو ئەگەر میللەتێک داوای مافی سەرەتایی خۆی بکات ئەوە کفری کردوەو ئەبێت حکومەت لێی خۆش بێت یان سزای بدات-تورکەکان لەو گفتوگۆیانەدا بە هیچ شێوەیەک بە لای چارەسەرکردنێکی بنەڕەتی تەواوی میللەتی کوردا نەچوو بوون بۆیە ئەوهاتووچۆو گفتو گۆیانە هیچ سودێکی نەبوو!!)بێ گومان ئەگەر ئەم گفتو گۆیانە سەریشی بگرتایە و شۆرششگێران چەکیان دانایەو خۆیان تەسلیم بکردایە هەروەک شەهید کردنەکەی یەزدان شێر-عیزەدین شێر بۆتانی-لێ ئەقەوما کە لە دوای شۆڕشی (1854) لە لایەن تورکیەوە بانگکرا بۆ دانوستان بەڵام بە گەشتنە ئەستەمبوڵی ناوبراو دەست بەجێ شەهید کرا!!!، لەم سەرو بەندەدا، پ د.جویس بلۆ لەکتێبەکەیدا –دۆزی کورد-ئەڵێت-نوێنەرانی کوردپێشنیازەکانی دەوڵەتی تورکیایان پەسەند نەکردو حکومەتی تورکیاش پەنای بۆ چەک بردەوە-، ئەم قسەیەی د.خاتوو جویس دەری ئەخات کە تورک هەمیشە کێشەکانی بە زەبرو زەنگ یەکلا کردوەتەوە!! تورکەکان زانییان فڕو فێڵەکانیان بێ ئەنجام و بێ هودەیە بۆیە دەستیان دایە هەمان ڕەفتارە وەحشیگەریەکانیان کە بەرامبەر کورد ئەنجامیان ئەدا، بەمەش ڕاپەڕین نزیک بوەوە!!

بەرپا بوونی شۆڕش و ڕوداوەکان
لە شاخ واتە ئارارات سوپایەکی گەورەو دامەزراو لە شۆڕِشگێڕە کوردەکان، دروست کرا، حکومەتێکی کاتی گچکەش بە سەرپەرشتی –ئیبراهیم پاشا حسکی تیلۆ یان هسکی تیلۆ-دامەزراو ئاڵای کوردستان لەو دەڤەرە بەرز کرایەوە، ئەم ڕوداوانە زۆر ورەی بە شۆڕشگێڕان بەخشی، پ، د وەدیع جوەیدە(وەدیع کریستیانێکی عەرەبی عیراقییە و لە بنەماڵەی ناسراوی جوەیدەیەو لە بەسرە لە دایک بووە) لە کتێبی-جوڵانەوەی نەتەوەیی کورد بنەماو پەرەسەندنی-دا بە ڕوونی باسی ئەم شۆڕشە گرنگەی کوردی کردوەو ئەڵێت-دوای بێ هیوا بوونی تورک لە کوردە ڕاپەڕیوەکان بڕیاری دا بە شەڕ مەسەلەکە یەکلایی بکاتەوە، لە مایۆی (1930)دا دوو لەشکری سوپای تورک بە سەرکردایەتی ساڵح پاشا، لە ناوچەکانی نزیک ئاگری داغ-ئارارات- گرد بوونەوە، پەلاماری تورک لە 11ی ژوونی- 1930-دا بە مەبەستی تێکشکاندنی ئەوهێزە کوردییانەی لە ئارارت کۆببونەوە، دەستیپێکرد، لە 15ی هەمان مانگدا هێزە کوردە نەتەوەییەکان دژە هێرشیان لە دەڤەرەکانی، ئیگدیر، ئێردیجش، سیپان داغ، کاگسیمات، شاتاک، وان، بەتلیس، دەستپێکرد، تورکەکان خۆیان لە هەڵ و مەرجێکی نالەباردا لە هەندێک شوێندا لە بەرامبەر پەلاماری کوردەکاندا بینیەوە-بێ شک شۆڕشگێڕانی کورد لە سەرەتاوە وەکو هەموو ڕاپەرینەکانی تر، زۆر بە خێرایی سەرکەوتنیان تۆمار کردووە-دڵگەرمی کوردە شۆڕشگێڕەکان وای کرد کەمێک لوتی سوپاکەی تورک بشکێت، ئەوەتا د. وەدیع هەر لەسەر هەمان بابەت باس ئەکات(ئەو حاڵە پەشێوەی کوردەکان بۆ تورکیایان دروستکردبوو وایکرد سوپای تورکان دەست لە پەلامار بۆ سەر ئاگری داغ هەڵگرن، تاکو نێوەراستی ژووئێن!!!)ناوە ناوە هێرش و پەلامار لە هەردوو لاوە ئەکرایە سەر یەک لەم دۆخەدایە کوژراو و برینداری زۆر وە لەگەڵ زیانی مادی لە هەردوو لا کەوت سەرچاوەکان بەم چەشنە دەیخەمڵێنن-1700 دیل لە تورک، 60 ڕەشاش و 24 تۆپ و کەلوپەلی دیکەی سەربازی سوپای تورک دەستی بەسەرا گیرا، 12 فڕۆکەی تورک خرایە خوارەوە، 4000 بریندار و 2800کوژراویان هەبوو، هەروەها 900 شەهید و 2400 بریندار لە ڕیزەکانی شۆڕشدا هەبوون، - بۆ زیانی ماددیش بۆ کوردەکان ئاماژەی بۆ نەکراوە، من پێم وایە لەبەر دوو هۆکارە یەکەم هێزە کوردەکان پتر سەرکەوتوو بوون و سەنگەرەکانیان چۆڵ نەکردوە، دووەم شۆڕشگێرانی لە ڕووی ماددیەوە کەمێک کز بوون بۆیە ئەگەر لە پەلامارەکاندا شکابیشن هیچی وایان نەبووە تا بە جێی بهێڵن، ڕاپەرین بەردەوام بوو گڕەکەی بڵاو بوەوە بۆ دەڤەرەکانی جۆلەمێرگ، سیرت، ماردین، سیڤریک، ئورفە یان ئورفا، ئەم هەواڵانەش زیاتر پشتی سوپای تورکی دەشکاند، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی بوو ئەم سەرکەوتنانە دوا وچان و دوا تیری کوردەکان بوو هەر بۆیە لە دوای ئەمە سوپای تورک بە هێزوو تەوژمێکی زۆرەوە پەلاماری هێزە کوردیەکانیان دا و شۆڕشگێڕانیش سات لەدوای سات وەک ژێدەرەکان ئاماژەی بۆ دەکەن، بەرەو کزی و لاوازی و بێ ورەیی دەچوون، هەندیک سەرچاوە نیشانە بۆ ستەمی کوردە ڕاپەڕیوەکان دەکەن لە تورکەکانی دەڤەرەکانی شۆڕش، بێ گومان ئەمەش کاریگەری خراپی لە سەر کورد هەبووە لە کاتی شۆڕشەکەدا، بە دیار کەوتنی نیشانەی سەرکەوتنی سوپای تورک ئیتر سەربازو جەندرمە تورکەکان هێرشەکانیان خێراتر کردو گەمارۆی هەموو ڕاپەڕیوان دراو دوای چەند بەرگریەکی بێ هوودە سوپای تورک سەرکەوت و شۆڕشگێرە کوردەکانیش هەموو پەرتەوازە بوون، لێشیان شەهید کراو زۆریان بە دیل گیران، لێرەدا ڕاپەرینەکە بێ ئەنجام کۆتایی هات سەرەڕای ئەمە حکومەتی تورکیا هەموو دوای ڕاپەرینەکان کەوتە کوشتن و بڕین و ئاوارەکردنی خەڵکی بێ چارەی کوردستان، ، د.کەیوان ئازاد ئەنوەر ئەڵێت ئەم ڕاپەڕینە تا ناوەڕاستی (1932) بە ڕدەوام بوو دواجار هەردوو حکومەتی تورکیەو ئیران ڕێکەوتنامەیەکیان لە دژی ئەم شۆرشە ئیمزا کرد بۆ ئەوەی سنورەکانییان بە ڕووی شۆڕشگێراندا دا بخەن و هاوکاری یەک بکەن، !!دواتر شۆرشەکە کۆتایی هات، ستەم و زوڵمی تورکیا بەردەوام بوو تا شۆرشی سەید ڕەزای دەرسیم لە ساڵی (1936)، کوردەکان دیسانەوە ڕقی پیرۆزیان هەستاو دەستیان دایەوە شۆڕش، ئەم شۆڕشەش-دەرسیم، دێرسیم- بێ ئەنجام توایەوە!!!

یەک وتەی کورت
باشە جاران ئەگەر بپرسرایە بۆ فڵان شۆڕش و ڕاپەڕین سەرکەوتوو نەبوو؟؟!یەکسەر ئەمە وەڵامە سەرەکیەکە بوو، ئاخر چونکە هەمیشە دوژمنانی گەلی کورد پڕچەک و بە هێز و دامەزراو بوون، ! ئیمەش ئەڵێین ڕاستە تا ڕادەیەک وابوو ! عوسمانی و صەفەوی تا توانییان دژایەتییان کردین و سەرکوتیان کردین، دوای ئەمانیش ئینگلیز و فەرەنسا و ڕوسیا و تورکیای نوێ کەوتنە چاو لێزیتکردنەوەمان و وڵاتەکەمانییان بە بەر چاومانەوە وەک گۆشتی خێر لەت لەت و دابەش کرد، ئەو کاتە چەکمان نەبوو تۆکمەو ڕیکخراو نەبووین!بەڵام خۆ ئێستا دنیا دنیای سیاسەتە، سیاسەتیش بَی قەڵەم وەک ماسی بێ ئاو وایە، کوردیش سیاسەتمەداری زۆرە نوێنەری لە زۆر وڵات هەیە، ئەی باشە تا کەی چاوەڕێی کەوچکی بێگانە بین تا ژەهری بێ ئاگایمان پێهەڵقوڕێنێ ؟بۆ خۆمان بە دەستی خۆمان دەست پێنەکەین؟؟!بۆ خۆپیشاندان و ڕێپێوان نەکەین لە دژی داگیرکەرانی کوردستان؟بۆ واژۆ-ئیمزا- کۆ نەکەینەوە و هاوار بکەین نامانەوێت عێراق، سوریە، تورکیە، ئیران، ؟ ئەی بۆ مان نەگرین کاتێک خوشکێک یان برایەکمان بە بێ تاوان، تەنها کوردە ستەمی لێئەکرێت؟ئەگەر خوازیاری دەوڵەتین بۆ ناڕژێینە سەرشەقام و بە یەک دەنگ هاوار بکەین و بڵێین بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان و نا بۆ عێراقچێتی، سوریەچێتی، تورکیەچێتی، ئیرانچێتی-لانی کەم سەربەخۆیی بۆ باشووری وڵات-؟ئەگەر بە ڕاستی کوردین ئەی بۆ نەفرەت لە سوپای گورگ و دڕندەی تورکیا ناکەین کە ڕۆژانە سنورەکانی باشووری وڵاتەکەمان بۆمب باران ئەکات وخەباتکارانی-پ ک ک-بە تیرۆریست ناو زەند ئەکات؟!!نا ئەمانە هیچیان ناکەین چونکە ئیمە پێمان وایە ئێرە عێراقە و ئەولاش تورکیا، ئەو لا سوریایەو ئەولاش ئیران، ئەی کە وایە کوردستان کامەیە؟؟ئەو خاکەی لە دێر دەمان-زەمان-ەوە شەهیدی بۆ دراوە و بە دەیان شۆڕشی بۆ بەرپا کراوە لە کوێیە؟ تا خاوەنی ئەم فکرە بین ئەبێت هەر بڵێین ئەم نانە بەو ڕۆنە، گەل و دەسەڵات وا بخەون حاڵی ئەم گەلە وا بڕوات نەک بۆ پارچەکانی تر بەڵکو ئەم پارچە-هەرێمی باشووریش لە دەست ئەدەین و ئاو بێنەو دەست بشۆ!!تکاتان لێئەکەم با وریا بی.

بەختیار مام حەمید
ئەم بابەتە 6,199 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 18-05-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-05-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-05-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,199 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 18-05-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.563 چرکە!