ئازادکردنی #هەولێر# و یادێک بۆ شێرەژنەکەی هەولێر سومبولی هەولێریان
بۆشەهید خەدیجە حەمەد باوە..شەهید ناسراوە بە #خەجەباوە#..لەدایک بوی 1945 لە گوندی #مەلاقەرە# هاتۆتە دنیاوە خاوەنی پێنج برا مام و ئامۆزایەکی شەهیدەلەپێناو ئەم خاکە
لە یادی 30ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی 11ئاداری 1991
رۆژی حسابی یەکجارەکی هەولێریەکان بوو لەگەڵ بەعسیەکان، بەرەبەیانی زوو ئەوانەی ئاگاداری پلانەکە بوون، دەبوو لە کاتژمێر شەشی بەیانی بچنە جێ ژوانی خۆیان، زۆری نەبرد بانگی ئازادی لەسەرجەم گەڕەکەکان ڕادێرا(راپەڕینە – ڕاپەڕینە).
جێ ژوانی شەهیدبوونی خەجەباوە، نزیک دائیرەی ئەمن بوو، کە ئێستا بارەگای ئەنجوومەنی وەزیرانە، وە پێش شەهیدبوونی هەرلەم ڕۆژەی برینداردەبێ لە 60مەتری نزیک هۆلی زەردی ئێستا وەک شایەدیەک بۆ مێژوو دەمێنێتەوە.
ئەگەڕ شەهید خەجەباوە نەبایە ژمارەیەک خۆپیشاندەر لەو شوێنە شەهید دەبوون، ئەوان وایان زانی دۆشکای سەر پرسگەی دائیرەی ئەمن لە بەرگری کەوتووە، ویستیان هەڵبکوتنە سەر ئەو شوێنە، لەگەڵ هاواری شەهید خەجەباوە، (لە شەقامی سینەما سەڵاحەدین لە بەرامبەر بارەگای ئێستای کونسوڵیەی فەڕەنسی)
شەهید خەجەباوە، تەنیا هێمای ڕاپەڕینی ئازادکردنی هەولێر نیە، بگرە هی تەواوی کوردستانە
دوای نیوەڕۆ تەواوی شار ئازادکرا و شکست بە پلانی بەعسیەکان بۆ ڕیگری لە ڕاپەڕینی هەولێر هێنرا.
بەڵام بۆ چەواشەکردنی خەلک و ڕێگری لە پێشڕەوی خۆپیشاندان ڕادیۆی بەغدای ئەوکات دەیووت:
(شعبنا الکردی فی المنطقە الحکم الضاتی یحتفل بالمناسبە 11 ازار)