(هەولێر)
📍ناوی هەولێر لە (خۆرلێرە)ەوە هاتووە بە تێپەڕبوونی کات بووە با هەولێر.
📍ئەربیل لە ئەربائیلۆ و ئوربیلم و ئەربیلوا هاتووە کە لە نووسراوەکانی سۆمەرییەکان و بابلی و ئاشوورییەکان هاتووە.
📍بە یەکێ لە کۆنترین شارەکانی سەر سەوزی ئەژمار دەکرێت و مێژووی بنیاتنانی بەپێی دۆزراوەئاسەرییەکان دەگەڕێتەوە لۆ 6000 ساڵ پێش زاین.
📍وەک کۆنترین شاری سەرزەوی ئەژمارکراوە کە ماوەی 6000 ساڵی پێش زاین، ژیان تێیدا بەردەوامە.
📍لە ساڵی 2371ی پێش زاین لە لایەن ئەکەدییەکانەوە پەلامار دراوەو ماوەی 50 ساڵ داگیریان کردووە.
📍لە ساڵی 2150ی پێش زاین گوتییەکان کە لە نەتەوە کۆنەکانی زاگرۆس بوون فەرمانڕەواییان تێدا کردووە لۆ ماوەی 100 ساڵ
📍لە ساڵی 2050ی پێش زاین خانەوادەی سێیەمی سۆمەرییەکان داگیریان کردووە.
📍لە ساڵی 1600ی پێش زاین کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی کاشییەکان کە دەگۆترێ لە هۆزە دێرینەکانی نەتەوەی کوردن.
📍لە ساڵی 612ی پێش زاین لە ژێر فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆرییەتی ماد بووە.
📍دووای شکستی ئیمپراتۆرییرتی ماد، هەولێر بۆتە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی هەخامەنشی ئێرانییەکان.
📍لە ساڵی 331ی پێش زاین سوپاکەی ئەسکەندەری مەکدۆنی هێرشیان کردو هەخامەنشییەکانیان بەزاند، ئیتر هەولێر بووە بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتی یۆنانییەکان.
📍دووای یۆنانییەکان هەولێر بووە بە بەشێک لە میرنشینی حەدیاب.
📍لە ساڵی 83ی پێش زاین بۆ ماوەی 10 ساڵ لە لایەن سوپای ئەرمەنەکان داگیرکراوە.
📍لە ساڵی 44ی زاینی هەولێر کرا بە پایتەختی ئەدیابین، کە شاژن هێلین سەرکردایەتی دەکرد.
📍لە ساڵی 216ی زاینی پاشا کەراکولا هەولێری داگیرکردو فارسەکانی وەدەرنا.
📍ساڵی 226ی زاینی ساسانییەکان بە سەرکردایەتی شائەردەشێر پەلاماری هەولێریانداو داگیریان کرد.
📍لە ساڵی 612ی زاینی لەسەردەمی خەلیفە عومەر کوڕی خەتاب، بە سەرکردایەتی عوقبەی کوڕی فەرقەد سوپای ئیسلام گەیشتە ناوچەکەو هەولێر بووە بەشێک لە شارستانییەتی ئیسلام.
📍ساڵی 132ی کۆچی لە شەڕی زاب، عەباسییەکان ئەمەوییەکانیان بەزاندو هەولێرش کەوتە ژێر دەستی ئەوان.
📍لە ساڵی 333ی کۆچی هەولێر بووە بەشێک لە میرنشینی کوردە هەزبانییەکان.
📍ساڵی 521ی کۆچی عیمادەدینی زەنگی لە موصڵەوە هات و کۆتایی بە میرنشینی کوردەکان هێنا.
📍 لە ساڵی 1190ی زاینی و لەسەدەمی پێشەوا سەلاحەدینی ئەیوبی، سوڵتان موزەفەر بووە فەرمانڕەوای هەولێر، کە بە سەردەمی زێڕینی هەولێر ناودەبرێ.
📍ساڵی 1233ی زاینی هەولێر کەوتۆتە ژێر فەرمانڕەوایی خەلیفە موستەنسیر بیلا-ی عەباسی.
📍دووای ڕووخانی عەباسییەکان، لە ساڵی 1258 مەغۆلەکان هەولێریان داگیرکرد.
📍ساڵی 1337 مەغۆلە ئیلخانییەکان هەولێریان داگیرکرد.
📍دوواتر هەولێر کەوتە ژێر دەستی جەلائیرییەکان و پاشان فەرمانڕەوایی قەراقویونلو.
📍لە ساڵی 1410 بەشێک بووە لە دەوڵەتی ئاق قویونلو، کە تورکمانەکانی پاشماوەی مەغۆلەکان بوون.
📍لە ساڵی 1508 سەفەوییەکان داگیریان کرد.
📍لە ساڵی 1514 عوسمانلییەکان داگیریان کرد.
📍هەولێر پایتەختی ئاینی ئاشوورییەکان بووەو تەختی خواوەندی عەشتار ئەربیلا بووە.
📍لە نووسراوی مێخییەکان (بزماری) ناوی هەولێر بە (ئی کشان کلاما) هاتووە، واتا ماڵی خانمەکەی هەرێم.
📍لە نووسراوی سۆمەرییەکان بە ئوربیلم ناوی هاتووەو لە نووسراوی ئاشوورییەکان بە ئەربائیلۆ ناوی هاتووە.
📍لە ساڵی 1881 لە سەردەمی سوڵتان عەبدولمەجید یەکەم شارەوانی تێدا دامەزراو زمانی تورکی عوسمانییەکان وەک زمانی فەرمی دەوڵەت فەرزکرا.
📍لە ساڵی 1918 ئینگلیزەکان هاتن و هەولێریان داگیرکرد.
📍لە 01.11.1919 ئینگلیزەکان هەولێریان کرد بە پارێزگاو (دەبلیو ئار ئێچ) وەک یەکەم پارێزگار دیاریکرا.
📍لە ساڵی 1921 هەولێر بووە بەشێک لە دەوڵەتی عێڕاق.
📍لە ساڵی 1974 هەولێر کرا بە پایتەختی حوکمی زاتی کوردستان.
📍لە ساڵی 1991 هەولێر کرا بە پایتەختی هەرێمی کوردستان لە عێڕاق.
📍دوواین ئاماری فەرمی مەزەندەکراو لە ساڵی 2018 بڵاو کرایەوە ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر بریتییە لە 1,986,113 کەس.
📍بەپێی ئامارە نافەرمییەکان پێکهاتەی ئاینی هەولێر ڕێژەی لە 95%ی مسوڵمانن.
📍پێکهاتەی نەتەوەیی لە 95% نەتەوەی کورد، ئاماری نافەرمی.