چەپکێک یاد..
هۆنراوەی: فەرید مەخموری
گوتنی: میکائیل
بۆ دەهاتی
خۆت دەخستە
گرتوخانەی ئەم شیعرانەم
نەتدەزانی
شیعرەکانم سێدارەن و
دەبێ خۆتیان پێ هەڵواسی؟
پێم نەگوتی گەر هاتیە لام
مەگەڕێوە و
جێم مەهێڵە بە کەساسی؟
کە دەتزانی
بەرگەی پەتای عەشق ناگری
بۆ دەهاتی ژیانت لێ تاڵ دەکردم
لە ئەنجامدا، شنەی سۆزت
بۆ ئاقاری
سەدان مەرگەسات دەبردم..!
#هەولێر#
11-10-1995
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,148