پێشەوا قادر ناسراو بە پێشەوا قادر کوردی قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان بانگێشتی چەندین وڵاتانی عەرەبی دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکان، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی کوردستان.
پێشەوا ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی لە وێبگەی یوتیووب، کە بەشێکی لەو ڤیدیۆیانە ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە.