لە دایکبووی 15-06-1986 زاینی
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پارێزگای #کرماشان# دانیشتووی شاری #جوانڕۆ#
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی لە بەشی کارەبای قورسدا تەواو کردووە، لە ساڵی 1998 بەملاوە لە تەمەنی 12 بۆ 15ساڵاندا لە گەڵ ئەدەبیاتی منداڵان و شێعری کلاسیک ئاشنا بووە و نە پێی توانا و چالاکی ئەدەبی و خوێندنەوە لە ساڵی 2004زاینی پێوەندی بە ئەنجوومەنە کوردییەکانەوە کردووە و، بۆ یەکەمجار و دوایین جار بە شێوەی فەرمی بۆتە ئەندام لە ئەنجوومەنی مەولەوی وتا ساڵی 2007زاینی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە ماوەتەوە، ناوبراو کۆمەڵە شێعرێکی لە ژێر ناوی هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا بە زمانی کوردی لە ساڵی 2017 لە ڕێگەی چاپی گوتارەوە چاپ و بڵاو بۆتەوە کە هەڵگری26 شێعرە لە 92 لاپەڕەدا.
جگە لە کۆمەڵەشێعری هەینییەکانم لە چاوی قاڵاوێکا قاویا چەن شێعری-تری بە زمانەکانی کوردی و فارسی لە گۆڤار و حەوتەنامە و ماڵپەڕە ئەدەبیەکانی ڕۆژەهەڵات و باشووردا چاپ و بڵاوبۆتەوە.
ماوەی دوو ساڵە هاوکاتی خوێندنەوە و نووسین سەرقاڵی فێر بوونی ساز و مۆسیقایە.[1]