پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,271
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
سکرتێرە 20
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 20

سکرتێرە 20
سکرتێرە 20

لەگەر جەعۆو مام عەوڵای بەڕێکەتین لۆ وەزارەتی، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ سەرۆک وەزیران چیگۆ ؟ گۆتم : شتەکی وەها نەبوو، گۆتی : مارت خرانەبی ئەنگۆ سێ سعاتی ڕێک پێکەوە بوون، کوو شتەکی وەها نەبوو، یەعنی باسی هیچتان نەکرد، هیچی نەگۆ ! گۆتم : یەعنی چ برێ و باسی چبکا ؟ گۆتی : مەسەلەن باسی منی نەکرد ؟ گۆتم : باسی توو بکا چبرێ ؟ گۆتی : برێ مام عەوڵا پیاوەکی باشەو خۆشم دەوێ ! گۆتم : ئەوجە سەرۆک وەزیران ئەتوو لەکێ دەناسی، هەتا باست بکا، گۆتی : کوو ئەدی بابی میللەتی نیە، مەعنای وەیە دەبی بمناسی ! گۆتم : ئەتوو وەتێدەگەی ئەو وراتە گوندەکەو لە هەشت نۆ ماری پێکدێ هەتا ئەتوو بناسی ! گۆتی : وەڵلا دەنا هەر ئەنگۆنە لەسەر تەلەفزیۆنی دەرێن دنیا بوویتە گوندەکی گچکۆکە..!! جەعۆ بەجواب هات و گۆتی : گدۆ، سەی دە مام عەوڵای بەردە، بەس ئەتوو بەمن برێ، سەرۆک وەزیران باسی تەیروتاری نەکرد ؟ گۆتم : ناوەڵلا چباسی نەکرد، گۆتی : وەڵلاهی زۆرم مەرەقە بزانم عەزی لەتەیرو تاریە یان نا، گۆتم : ئەوجە ئەوە زانیت، چ ئیستیفادەکی لێدەکەی ؟ جەعۆ گۆتی : ئەوە ئەتوو بەڕاستتە، وەڵلا وەبیللا بەس بزانم مەرەقی کۆترو مۆترە، جۆتە کۆترەکی سەر بە قەپڵاغی نەجەفی بە دیاری لۆ دەنێرم..! گۆتم : پەلەت چیە، ڕۆژەک دادێ ئەوەش دەزانی..!!

گەیشتینەوە وەزارەت و دابەزین، ڕۆیشتم لۆ ژۆرێ، دیتم مریەم خان و بەفرین خان، وا لەقاندرمەی دێنە خوارێ و سەرو جانتایان پێیە، وەکی چاویان بەمن کەت، ڕەنگیان سۆر هەرگەڕاو مشەوەش بوون، گەیشتنە من، مریەم خان ڕووی لەمن کردو گۆتی : لەسەرت ناچی ! جوابم نەداوەو تەماشاشم نەکرد، بەوەی زیاتر دەهری بوو، لۆیێ گۆتی : ڕۆژەک دادێ بەبیرت دەینمەوە کێ کێ تەفروتوونا دەکا، گۆتم : زوو بڕۆن لەوجێی لۆی نەقر کراینە دەست بەکاربن..!

گەیشتمەوە ژۆرەکەی خۆم، دیتم پەرلەمانتارە ژنەکە وا دانیشتیەو چاوەڕێم دەکا، هەستاوەو بەپیرم وەهات، گۆتی : ئەرێ ئەوە ئەتوو لەکێی، لەسبەینێوە چاوەڕێت دەکەم ! گۆتم : لە ئەنجومەنی وەزیران بووم، گۆتی : بەڕاست ! ئێ ئێ، ئەدی سەرۆک وەزیران کوو بوو ؟ گۆتم : وەڵلا باشبوو، سەلامی لێدەکردی ! وەکی ئەو قسەم کرد گەش بۆوە، گۆتی : ئەتوو بەڕاستیتە، سەلامی لەمن دەکرد !؟ گۆتم : نابابە سوحبەتم کرد، وەڵلا ئەتووی هەر لەبیریش نەبوو..! سارد بۆوەو گۆتی : عەلا کوللین، ئەرێ ئەتوو خەبەرت نەدامەوە لۆ سکرتێرەی، کاکە هەر ئەتوو مای ! گۆتم : لۆ هەر ئەمن مایمە ؟ گۆتی : بەدی، هەموو وەزیرەکان ڕازی بوون و سکرتێرەکیان هەربژارد، هەر ئەتوو نەبی ئیشەکەت تاخیر کرد..! گۆتم : عەلا کووللین، جارێ بابکەومە سەرپێ، خوا کەریمە، دانیشتم و زێخە هات پەرداخە ئاوەکی لۆ هینام، گۆتی : گەورەم قاوەکت لۆبینم ؟ گۆتم : ناوەڵلا چایەکم لۆبینە، بزانە ئەو مێوانەش چ دەخواتەوە ؟ ژنەکە یەکسەر گۆتی : لۆمن قاوەکی تورکی بینە، زێخە گۆتی : بەچاوان..!

پاش بینەو بەردەکی زۆر گۆتمە ژنەکەی : مادام هەر وازم لێناینی، کیژە کراس سۆرەکەی بینەو با لەسبەینێ زووتر نیە دەوام بکا، مام عەوڵا بەجواب هات و گۆتی : وەڵلا دەزانی چیە، ئێکەک بەشمان ناکا، وام پێباشە ئەو بەتەنێ نێ و ئەو کیژانەیدیش ئەوی لەگەرت هاتبوون بێن دەوام بکەن، وەڵلا ئەمە ئیشمان زۆرەو ئەو کیژە بەتەنێ پێڕاناگا..! ئاوڕم لە مام عەوڵای داوەو گۆتم : باشە ئەوە ئەتوو لێرە چدەکەی ؟ گۆتی : وەڵلا هاتم ئەو گورانە ئاودەم، گۆتم با هیشک نەبی ! گۆتم : ئەو گورانە ئاودانی ناوێ، چونکە نایلۆنن ! مام عەوڵا گۆتی : پخخخخخ، ئەتوو بەڕاستیتە نایلۆنن ! پەناوێ خوای وامزانی ڕاستینە، ماشەڵلا چەند بەڕاستی دەچن، دیارە عەسلیەو سینی نیە، گۆتم : دەبێ زەحمەت بڕۆ دەرێ..! وەڵلا عەوڵا ملی شۆڕ کردو لۆلای دەرکەی چوو، بەئیشارەتیش بە ژنەکەی دەگۆ : هەمووان بینە هەموو..! ژنەکە پێکەنی و چاوەکی لێقووچاند..! عەوڵا لەخۆشیان سەراو سەر خۆی بەدەرکەی دادا، هەر خوا ڕەحمی چجێی نەشکا، دەنا دەبا بیبەمە تەواری..!!

ژنەکە گۆتی : ئەرێ هێواران بە چ خەریکی ؟ گۆتم : وەڵلا بەهیچ، لەمارێمەو پێشوازی لە مێوانان دەکەم..! گۆتی : ئەمن سەنتەرەکی باشی وەرزش و مەساجم هەیە، زۆر ڕاقیەو ڤی ئای پیشی هەیە، ها ئەوە بۆردەرەکەی (وەرەقەکی دامێ) تەماشایەکی بکەو، وەرە ئیشتیراک بکە، شتی عەجایبی لێیە، هێوارەکی وەرە، دەبی یەک مەساجت لۆ بکەین، بتکەینە مەرحەم..!!

گۆتم : وەڵلا ببورە ئەمن تاقەتی ئەو جێیانەم نیە، گۆتی : وەڵلا دەنا کنەمن واستەکی باشی دەوێ و هەموو کەس بەهەوەنتە ناگاتە ئەو جێیەی، گۆتم : ئەمن مەجالی ئەو شتانەم نیە ببورن..! گۆتی : عەلا کووللین، ئەوە ئۆردەرەکەت لەکنە، هەر وەختی ویستت یەک تەلەفۆنی لۆمن بکەو هەقت نەبی..!

ژنەکە ڕۆیشت و ڕێککەتین سبەینێ کیژەکە بنێری لۆ ئەوەی ببیتە سکرتێرەی من، دانیشتبووم و تەماشا هەموو ئەو فایلی داواکاری گەڕەکێم دەکرد، بزانم کیهانی مەجالی تێدا لۆی جێبەجێ بکەم، مام عەوڵا هات و گۆتی : ئەوە سێ چار زەلامی قەرەو قەرەو هاتینە، دەرێن عەزدەکەین جەنابی وەزیری ببینین ! گۆتم : نەیانگۆ چمان دەوێ ؟ گۆتی : وەڵلا گۆتیان پڕۆژەکمان هەیە پێمان خۆشە لەگەر جەنابی باس بکەین..! گۆتم : بابێن..

بڕەک پێچوو هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کردو ئێکەکیان هاتە پێش و گۆتی : ئەمن مەقسوود بازرگانم و مقاولەکی گەورەمە، ئەوەش هادیە و ئەوەشیان سەیفەددینەو ئەوەش قوربانیە ! دۆقەم لەگەر کردن و بەگەرمی بەخێراتنم کردن، دانیشتین و پاش چاک و چۆنی و قاوە خواردنەوەی، مەقسوود دەستی بە قسان کردو گۆتی : جەنابی وەزیر نامانەوێ کاتت زۆر بگرین، پڕۆژەکی موهیممان هەیە، ئەگەر جەنابت هاوکاریمان بکەوی و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەیی و پارپشتی بکەی دەبیتە شتەکی زۆر گەورەو خێری لۆمەو لۆ جەنابیشت دەبی ! گۆتم : یەعنی کوو خێری لۆمن دەبی ؟ گۆتی : ئەگەر پشکت دەوێ پشکت دەدەینێ، ئگەر دەتەوێ فەوری قازانجەکەی وەرگری و لێبچیە دەرێ، ئەوەشت لەگەر دەکەین، گۆتم : یەعنی پشک چەندم دەدەنێ ؟ گۆتی : حەزدەکەی سەتا دە هەتا پازدەت دەدەینێ ! گۆتم : ئەدی چەندی پارە بدەم هەقی ئەو پشکەی ؟ هەموویان تێکڕا لە قریتەی پێکەنینێیان دا، گۆتم : بەچ پێدەکەنن ؟ مەقسوود گۆتی : ببورە جەنابی وەزیر، بەران ئەو قسە لۆمە زۆر تازەبوو، لەگەر هەر کەس و وەزیرەکی دی ئەو ئیشەمان کردبی، کەس پارەی نەدایەو نادا، بەس ڕەزامەندی وەگری دەبتە شریک و هیچیش نادا، بەس قازانجی وەردەگری، لۆ ئەوەی تەئمینیش بی لەقازانجی چەندە، سێ چار نەفەری خۆی دەینی لە پڕۆژەکەی لەسەر حساباتیان دادەنێ و ئاگای لەهوردو درشتی دەبی و سەرە مانگان بەسافی بەشی خۆی دەبا..! گۆتم : باشە شتی وا دەبی ؟ گۆتی : وەڵلا هەمووی ئەوهایە ! بڕەک دامام و چ دەنگم نەکرد، گۆتیان : خێرە بێدەنگ بووی ؟ گۆتم : ببورن ئەمن شتی واناکەم ! هادی ئیشارەتەکی دا مەقسوودی، پاشان گۆتی : کاکە سەتا بیست و پێنجت دەدەینێ بەسافی..! گۆتم : ئەمن دەرێم شتی واناکەم، مەقسوود گۆتی : ئەوا سەتا سی و پێنج، ئێ لەوەی زیاتر چت دەوێ، وەڵلا سەرەمانگان بەفەردە پارەت بەسە دادەباری، بێئەوەی دینارەکی بدەی..! گۆتم : باشە دەکرێ بزانم ئەو پڕۆژەینگۆ چیە ؟ قوربانی گۆتی : شارەکی تەرفیهیە و هەموو شتی تێدایە، کافیتیریا، مەتعەم، مارکێت، سالۆنی ژنان، مەلەوانگەی تێکەراو، جێی ڕیازەو مەساج و شێلانی، لەگەر شانۆیەکی گەورە لۆ گۆرانی، هۆرەکی گەورە لۆ دیسکۆو خواردنەوەی، تەبعەن بەشەکی تایبەتیشی هەیە، کەلە ژۆری ئیسراحەت و مانەوەی پێک دێ لۆ سعاتەکی هەتا شەوەکی..! ستافەکی تایبەتی کچانیش دەینین لە ڕوسیاو لوبنان و چەند وراتەکی دی..!

کە ئەو قسانەیان کرد تەزیەکم بە قالبی داهات و ماوەکی باش تاسام، ڕووم تێکردن و گۆتم : باشە خۆ ئەو پڕۆژە لەغەیری تێکدانی ڕەوشت و بەهای ئەو میللەتەی هیچ شتی دی تێدانیە، یەعنی ئەگەر لەجیاتی وەی مەعمەلی گەورە بکرێتەوەو کۆمەرە گەنجەکی تێدا دابمەزرێ باشتر نیە، یان بکرێتە خەستەخانەکی دەپازدە قاتی خێرخوازی بەنرخەکی ڕەمزی باشتر نیە، باشە ئەنگۆ لۆ فکر لەشتەکی باش ناکەنەوە لۆ ئەو خەرکەی، چتان لە مەلهەو قەحپەخانەی دایە..!؟ وەکی ئەو قسەم کرد زۆر تێکچوون، ئێکیان گۆتی : وەڵلا پێمان سەیرە ئەو قسانە دەکەی ؟ جەنابی وەزیر بازاڕو ئیش و بزنس، بەس لەدوو قازانج و گیرفانی دەگەڕێ، هیچ پەیوەندی بەو شتانە نیە کە ئەتوو باسی دەکەی، ژیان فرسەتەو ئەو فرسەتەی لەدەست خۆت مەدە، ئەمە جێیەکەشمان حازر کردیەو لەسەر ڕووبەری دە دۆنمی دروستی دەکەین، ئەگەر ئەو قسانەش لۆیێ دەکەی چونکە نسبەت کەمە، لۆت دەکەینە سەتا پەنجا..! هەستامەوە گۆتم : ئەمن ئیشم هەیەو ناتانم زیاتر لەگەرتان دانیشم، ئەوانیش هەستانەوە، مەقسوود کارتەکی لەسەر مێزەکەی من داناو گۆتی : فکرەکی لێبکەوە، هەرکاتەکی ڕازی بووی، تەلەفۆنەکم لۆبکە، هەتا سێ ڕۆژی دی چاوەڕێ دەکەم، ئەگەر جوابت نەبوو، لەدەرکەی وەزیری دی دەدەین و مەمنوونیشە..! گۆتم : زۆر بەخێر بێن و خواتان لەگەر ..! بەینەکی تەماشا ئێکدیان کردو بێ دۆقە کردن خواحافیزیان کردو چوونە دەرێ..!!

ئەوان ڕۆیشتن و مام عەوڵا لەدوو وان هاتە ژۆرێ، گۆتی : ئەرێ ئەتوو بەمن برێ ئەو زەلامانە لۆچ هاتبوون ؟ گۆتم : شتەکی وانەبوو، هەر سەردان بوو، گۆتی : سەردانی چ گدۆ، ئەوانە ئیشەکیان هەبوو، ئەتووش لۆت نەکردن ! گۆتم : کوو دەزانی ؟ گۆتی : وەڵلا ئێکەکیان بەمنیگۆ، گۆتی : جەنابی وەزیر ئیشەکەی لۆ نەکردین، گۆتیشیانە من، ئەگەر ئەتوو بتانی وەزیری ڕازیکەی، چاومان لێت دەبی، گۆتم : برێ واستەیان بەتوو کرد، گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئێ دەلۆیان بکە ڕەعمەت لەبابت، چ خێرەکی خوایە، خوا مەنسەبۆکەکی دایێ، دەچاکەی پێبکە، کاکە هەر لەڕاهی خوای..! گۆتم : ئەتوو دەزانی ئەوانە داوای چیان کردیە ؟ گۆتی : ناوەڵلا ! گۆتم : ئێ ئەگەر بزانی دیفاعیان لێناکەی ! گۆتی : لۆ دیفاعیان لێناکەم، قابیلە داوای مەلهەیان کردبی ! گۆتم : ئەرێوەڵلا داوای مەلهەیان کردبوو ! گۆتی : کورە دەوس..! گۆتم : ئەتووم مری..! گۆتی : ئەوجە ئەو وەزارەتەیمە چهەقی بە مەلهەی دایە ؟ گۆتم : ئێ ئەو ئیشانە پشت بەژنان دەبەستی، ئەگەر پڕۆژەکە بەناوی وەزارەتی ژنان بی، تەئکید موافەقەی لەسەر دەکرێ ! گۆتی : ئا ئێ ئێ، ئێستا تێگەیشتم، گۆتم : ئەوجە چدەرێی، ئێستاش دیفاعیان لێدەکەی ئیشەکەیان لۆبکەم ؟ گۆتی : نەبابە ئەمن شتی وا کوو دەکەم، ئەوە تەقریبەن سووکە گەوادیەکە ! گۆتم : وەڵلا دەتانی تەقریبەن و سووکەکەش لابەی..!

جەعۆ هاتە ژۆرێ و گۆتی : گدۆ دووسێ مێوانی زۆر خۆشەویستمان هاتیە، ئیزنیان دە بابێنە ژۆرێ، گۆتم : کێنە ؟ گۆتی : ئەوە سەفرایسە (سەپرایس)، وەکی هاتن ئەوجە دەزانی..! گۆتم : دەبابێن بزانم کێنە ! جەعۆ چووە دەرێ، هەندەی نەبرد هاتەوە ژۆرێ و دیتم تەحسین وەلوەلۆک و شەمسەدین گەندەبای و پیرداود بێ ددانی لەگەرە ! هەر هاتنە ژۆرێ و دەستیان بە چەپرە لێدان و هەلەبیک هەلەی کرد، قورعان بەهەقت بە ساحێبت ممکینە هەر ئێکەی دەدوازدە ماچی لێکردبم، یەکسەر دانیشتن و تەحسین وەلوەلۆک گۆتیە جەعۆی : دەوجە ڕێزە چایەکی ڕەشی ئێک ڕەنگمان لۆ بینە ! مام عەوڵا گۆتی : کەرە، چایە عایدی منە، جەعۆ هێشتا نەگەیشتیتە ئەو مەڕتەبەی ! مام عەوڵا هاواری کرد : زێخە، ست زێخە ! کچێ دەوەرە ژۆری وەزیرۆکێمە بڕازێنەوە بە چایە بۆندارەکەت ! شەمسەدین گەندەبای قۆری عەوڵای گرت و گۆتی : زێخە کێیە هەتیم ؟ مام عەوڵا گۆتی : کارمەندەکی خۆمانە و دەستاوەکی هەیە لە چایەو قاوەی چ چایەچیەک نایگاتێ..! پیرداود بێ ددان گۆتیە مام عەوڵای : عەوڵا قوون پووچ قاتی دەڕبەکت لە زێخەی نەدایە ؟ جەماعەت هەموو لەسە پشتێ کەتن هەنکی پێبکەنن..!

زێخە ئاوو چایەی هیناو لۆ جەماعەتی داناو گۆتی : چ خزمەتی دی و نیە ؟ گۆتم : نا مەمنون دەستت خۆشبی ! زێخە چووە دەرێ و تەحسین وەلوەلۆک گۆتیە مام عەوڵای : لەو خۆشیەی مری گەواد، ئەوە لۆیێ لەگەر گەردو گوری بەیانی لەپێش ماری وەزیری عازری..! عەوڵا گۆتی : دەی بزانە بەچاوم نابەی سەی خۆڕی..!

جەماعەت بەینەکی باش دانیشتن و پاشان گۆتیان : ئەرێ وەزیرۆکێمە، ئەتوو چت کردەوە لۆ ئیشەکەیمە ؟ گۆتم : وەڵلا جارێ هیچم نەکردتەوەو زۆر مەشغولم، بەران عەریزەکانم هەمووی لەکنە، ئین شاڵلە هەر مەجالەکی وەگرم تەماشا دەکەم، بەپێی ڕێنماییەکانی یاسا چی مەجالی تێدابوو لۆتان دەکەم..! پیرداود بێ ددان گۆتی : ئەتوو واز لەو قسانە بینە، بەخۆت وەزیری و هەموو چشتت پێدەکرێ، تاخیری مەکەو فەوری و سەوری لۆمان بکە، جەعۆ گۆتی : کاکە ئەنگۆ ئەوەی لۆمن لێگەڕێن و تەواو، تەحسین وەلوەلۆک گۆتی : وەکی مەسەلەی کۆترەکانی لێبکە باشە ! گۆتم : مەسەلەی کۆترەکان چیە ؟ جەعۆ گۆتی : هەر لێیگەڕێ گدۆ، خێرت دەگاتێ بلۆکەکی لەسەر دانێ..! گۆتم : کاکە لەڕێی جەعۆی جوابی خۆتان وەردەگرنەوە، گۆتیان زۆر باشە و مەمنونین..!

جەماعەت بەینەکی دانیشتن و پاشان هەستان بڕۆن، گۆتیانە مام عەوڵای ئەوشۆ گەعدە لەمارینگۆیە ئاگاداربە، مام عەوڵا گۆتی : ئەگەر دەرچوونمان نەبی لەگەر وەزیری بەچاوان..! خواحافیزیم لێکردن و ڕۆیشتن، مام عەوڵاو جەعۆش چوونە دەرێ و ئەمنیش بەتەنێ مامەوە، وەختەکی بەڕێوەبەری ژمێریاری و مدیر ئیدارەو دوو سێ ئافرەتیدی هاتنە ژۆرێ و کۆمەرەک فایلیان لەبن هەنگری بوو، سەلامیان کردو ئەحواریان پرسیم، بەخێراتنم کردن و گۆتیان : قوربان لیستەکی ناوی هەموو کارمەندەکانی وەزارەتمان لۆ هینای، لەگەر هەموو بەش و لقەکانی وەزارەت وەبی جەنابت باش شارەزای ناو وەزارەت بی ! گۆتم : زۆر باشە دەبینن تەماشا بکەم، ئەمن لەسەر کورسیەکەم دانیشتبووم، ئەوانیش لەولاو لەولام ڕاوەستابوون و فایلەکەیان کردەوەو ئێک ئێک لۆیان شەرح دەکردم، ئەمن لە مەشغولیەتی ئیشەکەی دابووم، لەهیکڕا دەرکەی من بەتووندی کراوە..! سەرم برند کرد دیتم داکی ئەحمەدیە ! وەکی چاوی بەو دیمەنەی من و ئەو هەموو ژنەی کەت شێت و هاربوو، وەڵلا وەبیللا پتت لێدابا دەتەقی..!!

هەستامەوەو گۆتم : یاخوا بەخێر بێی داکی ئەحمەدی، دەفەرموو فەرموو ! گۆتی : فەڕموو س، ئەو حەمموو قەڵەباڵغ س، ئەتوو لەوزاڕەت یان کەیف ئوو سەیف..! گۆتم : دەتوو وەرە دانیشە ڕەحمەت لەبابت، لۆوا خۆت مشەوەش کردیە، ئێرە وەزارەتەو ئەوانەش هەموو کارمەندن و لێرە ئیش و کاری وەزارەت دەکەن..! گۆتی : ئەوزە (ئەوجە) دایر ما دایر ئەتوو ئەوان دەکەی ئیش..! مام عەوڵاو جەعۆ هاتنە ژۆرێ و گۆتیان داکی ئەحمەدی خۆت مشەوەش مەکە، ئەمە وا لێرەینەو ئاگامان لێیە، ئەتوو لۆوا خۆت شین و مۆر کردیە..! داکی ئەحمەدی ڕووی لەوان کردو گۆتی : ئەنگۆ وسکت، ئەمن نیە سیقە بە حیس بیاو (هیچ پیاو) وەڵلا حەمموو کلاوچی ئوو حەزدەکا زن..! گۆتمە کارمەندەکان تکایە ئەنگۆ بڕۆنەوە ژۆرەکانی خۆتان، دوایێ ئەو ئیشانە تەواو دەکەین ! باشبوو ژنەکان بە پێکەنین خخخخەخخێ ڕۆیشتن، ئیدی ئەمن و داکی ئەحمەدی و جەعۆو مام عەوڵا ماینەوە..!

لەپشت مێزی هاتمە دەرێ و گۆتمە جەعۆی بە زێخەی برێ با قاوەکی لۆ داکی ئەحمەدی بینی ! مام عەوڵا گۆتی : ئەوە ئیشی منە، پێویست ناکا جەعۆ بچی، ئەمن تەنسیقم بەقووەتترە لەگە زێخەی..! مام عەوڵا چووە دەرێ، ئەمنیش گۆتم بابڕەکی تووند کەم لەسەر داکی ئەحمەدی بزانم ئەو شلی ناکاتەوە..! لۆیێ خۆم توڕەکردو گۆتم : بەس بزانم چ سەگبابەک تەلەفۆنی لۆ توو کردیەو ئەتوو وەکی تەیارەی گەیشتیە ئێرە ؟ گۆتی : وەڵلا ڕەقەم مەجهول، ئوو گۆت : زوو بڕۆ ئەو وەزیر مێردت لەگەر زن کەیف و تەوەننوس..! گۆتم : کورە بابە کەیفی چ و تەوەنوسی چ، ئێرە وەزارەتی ژنانەو پڕی ژنە، ئیش و کارەکان هەمووی ئیوانە، قابیلە ئەمن لە وەزارەتەکی بم هەموو سمێر بابڕو نێرەکەر بن..! گۆتی : ئەمن نازانی ئەو قسانە، ئەتوو لازم بدا ئیستیقالە، موستەحیل ئەتوو بکا دەوام ئێرە..! لەو دەمی زێخە هاتە ژۆرێ و قاوەکی لۆ داکی ئەحمەدی داناو گۆتی : دەتوو قاوەکی بخۆوە خوشکۆرە، ئەتوو کوو درت خۆ لەجەنابی وەزیری توڕەکەی، ماخران دەرێ گورە گور، دەتەماشایکە تەماشا، وەڵلا وەبیللا هەند ناسکە دەرێی پەنیرە..! زێخەی تڕڕووهات بەجارەکی ئیشەکەی تێکداو داکی ئەحمەدی هاربوو، هەتتا مست گرتی لە سنی و فنجانی قاوەی داو تێی هەردا، وەڵلا جەعۆ خۆی لانادەبا، هەرچی قاوەی گەرمە بەسەر گەرو گونی دادەڕژاو دەیکردە لۆلکە..!! داکی ئەحمەدی دەرپەڕیە دەرێ و گۆتی : یان ئەمن یان وزارەت..!!

ئەو وەزعە بێتاقەتی کردم و نەمزانی چبرێم، زێخە سنی و فنجانەکەی هەرگرتەوەو گۆتی : خوا فرسەتت بدا، ئەوە کوو لەگەر ئەو ژنەی ئیدارە دەکەی، ماخران دەرێی جەندرمەیە..! گۆتم : وەڵلا ئەتوو لەباتی چاکی کەی تێکت دا، ئاخر بەویزدانت وەختی پەنیرو گوری بوو، هەر بەجارەکی گووت تێکرد، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا ئووستاج (ئووستاز) زێخە قەسدی شەریف بوو، گۆتم : ئەو ئووستازەی لەکێ فێربووی ؟ گۆتی : وەڵلا گێم لێبوو ئێستا بەپیاوی گەورە دەرێن ئووستاج، گۆتم با ئەمنیش بەتوو برێم..! گۆتم : حەل دەبی ئیشاڵلا، چوومەوە لە پشت مێزی دانیشتمەوەو بڕەک شان و ملم تەقاندەوە، زێخە گۆتی : دەرێ قۆرنجت کردیە ؟ دیارە شان و ملیشت ڕەق بووە ! لۆ نایێ ناوکت بینمەوە..!!

تەماشایەکی زێخەم کردو گۆتم : یەعنی ناوکم کەتیە ؟ گۆتی : وەڵلا نیشانەکانی ناوک کەتنێ لە دەم وچاوت دیارە ! گۆتم : ئەوجە کوو ناوکم دەینیەوە ؟ گۆتی : دەتوو لەسەر ئەو قەنەفەی درێژبەو قایشی پانتۆڕت بکەوە، بزانە کوو ناوکت دەینمەوەو وەکی تۆپیت لێدەکەم ! مام عەوڵا لەپشتەوە ڕاوەستابوو، گۆتی : ئحم ئحم، ئهه ئهه ! جەعۆش گۆتی : قوربانی ئەو ناوکەی بم، دەبی کەتبیتە کێندەرێ..! گۆتمە زێخەی : ناوەڵلا لۆ نایێی ئەمن ناوکت بینمەوە ! پێکەنی و گۆتی : هیهیهیهی، ئەیڕۆ ئوستاج ئەوجە ئەتوو دەزانی ناوکی بینیەوە ! گۆتم : ئێستا پیشانت دەدەم کوو ناوکت دەینمەوە ! مام عەوڵاو جەعۆ گۆتیان : ئەمە دەچینە دەرێ و جەولەکی ناو وەزارەت لێدەدەین، گۆتم : مەچوونە دەرێ و ڕاوەستن..! چوومە پشت مێزەکەی خۆم و وەرەقەکەم ڕاکێشاو فەرمانەکی کارگێڕیم لەسەر نووسی و دامە دەست زێخەی و گۆتم : بڕۆ ببە چاپی کەن و لۆم بینەوە ! گۆتی : ئەی دەستت خۆشبی ئوستاج، دیارە موکافەئەت لۆ نووسیمە ! گۆتم : ناوەڵلا ئەمری نەقرتە و بڕۆ بەدوو بەفرین و مریەمی دابڕۆ..! وەکی ئەو قسەم کرد زێخە ڕەشداگەڕاو لەجێی خۆی ڕەق بوو، مام عەوڵا هاتە پێش و گۆتی : نەقری کێندەر ؟ گۆتم : بەردە ڕەش..! زێخە لە هۆڕژنی گریانێی داو گۆتی : جەنابی وەزیر، ئەمن کردم ئەتوو نەیکەی، ئەمن کێوە هەردەدەیە بەردە ڕەشی، ئاخر هەونکە قوڕی چەند گوندان بەسەری خۆم دابکەم..! مام عەوڵا هات و گۆتی : ئوستاج بکە لەڕاهی خوای، ئەو عورمەی کوو نەقر دەکەی، ئەمە لەو وەزارەتەی هەیتمان نیتمان ست زێخە، ئەتووش ئەوهای لێدەکەی..! گۆتم : تەواو تازە فەرمانەکەی دەرچوو، مەجالی تێدا نەما ! زێخە گۆتی : جەنابی وەزیر ئەگەر پێت برێم کێ ئەو موئامەرەی لێدانایی و تەلەفۆنیشی لۆ داکی ئەعمەدی کرد عەفووم دەکەی ؟ گۆتم : ئا..! گۆتی : دە وەڵلا مریەم و بەفرین ئەو ئیشەیان کردو هەر ئەوانیش تەلەفۆنیان لۆ داکی ئەعمەدی کرد..! گۆتم : ئەمنیش هەر شکم لەوان دەکرد، بەران بەڵگەم نەبوو، عەلا کووللین، بینە ئەو وەرەقەم بدەوەو ئەوجارە عەفووت دەکەم، گۆتی : بەران با توخوا ئەوان نەزانن ئەمن قسەم کردیە، وەڵلا وەبیللا خلاسم دەکەن، گۆتم : خەمت نەبی و بڕۆوە جێی خۆت..! زێخە لۆ دەرێ چوو، گازم کردو گۆتم : واز لەو ناوک هینانەوەش بینە، ئەوجارە گێم لێنەبی باسی بکەی ! گۆتی : تۆبە..! ئیدی لێیدا چووە دەرێ..!!

مام عەوڵا هات و گۆتی : گدۆ، بەنامووسم زەلامی وەکی توو بیژیم نەدیتیە، هەتیییم، ئەتوو کوو بتانی ئەوها زێخەی لەسەر یەک پەنجەی بسوڕێنی، جەعۆ گۆتی : جۆتە کۆترەکی ورفەت عەرار کرد، هێوارێ لۆت دەینم..! گۆتم : وەختی ئەو قسانە نیە، خۆتان خڕکەنەوە، بابچینەوە مارێ، وا دەوام تەواو دەبی، مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە دەوێری بچیەوە مارێ ؟ گۆتم : لۆ ناوێرم !؟ گۆتی : وەڵلا داکی ئەعمەدی ئێستا مەترەقی لۆ لەناو ئاوێ دانێی، کێت دێشی و لێدە..! گۆتم : مەترسێ حەلی دەکەم ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا گدۆ ئەتوو بڕەک سەگی تێت ڕادەبینم..! گۆتم : گێبدەنەمن کورە، نەکەن لەناو قەرەبارغی ئەو سووحبەتانە بکەن، وەڵلا پۆختان دەسووتێنم ! گۆتیان : عەیفت نەکرد، قابیلە ئەمە کیوی بن دڕکان بین، بایی هەندێمان دنیا دیتیە، ئەتوو لەناو خەرکی جەنابی وەزیرو ئوستاجی، بەس لەبەینی خۆمان توخوا هەر گدۆی جاران بە، بەهەندێ جوانی و توخوا ئەگەر بگۆڕێی..! کەتەماشای هەردووکانم کرد، دیتم ئەو قسە لەبنی دریان هاتەدەرێ و پێیان وەدیاربوو هەتا سەر هێسکان ئەمنیان خۆش دەوێ..! لۆیێ هەردوو چاوم پڕی ئاو بوون و پەیمانم دانێ قەت قەت نەگۆڕێم...

سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین لۆ مارێ، لەناو تڕومبێلی بووم تەلەفۆنەکم لۆهات، وەرامم داوە، کابرایەک بوو نەمدەناسی، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : جەنابت وەزیری کاروباری ژنانی ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : نامناسیەوە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، کێی جەنابت ؟ گۆتی : موسامە موسا، ڕەحمەت لەبابت ! گۆتم : کیهان موسا ؟ گۆتی : ئەوی لەمەکتەبی پێکەوەبووین، لەدووی ناوەندی ! گۆتم : ماخران چل و سێ سار تێپەڕیە، بەزەحمەت بەبیرم دێتەوە، گۆتی : موسا بالووکە هەی مارت خرانەبی، وەبیرت نایێ وەختی خۆی هەموو دەست و پەنجەم بالووکە بوو، هەموو بێزتان لەمن دەبۆوە، دەتانگۆ ئەوە بۆقت بەدەستی گرتیە لۆیێ بالووکەت لێهاتیە ! گۆتم : هەها ئێ ئێ، ئەرێ وەزعت، ئەحوارت، ئەتوو چت بەسەرهات، کەتیە کێندەرێ، هەر دەنگت نەما، گۆتی : وەڵلا ئەمن لەو مەکتەبی خۆم نەقر کرد، ئیدی هوردە هوردە ڕامکێشا، دووساران لەسەفی شەشی سانەوی لە ئینگلیزی دەرنەچووم، ئیدی فەسل کرام و بوومە عەسکەر ! گۆتم : ئەوجە چوویە عەسکەری ؟ گۆتی : وەڵلا بڕەکی چووم، بەران کە ڕەوانەی شەڕیان کردم لە قەسر شیرنی، بەجێم هێشت و هاتمەوە، خزمەکمان ڕەئیس جاش بوو، خۆم لەکنەوی مات کرد، هەتا ئینتیفازەی بەسە داهات، گۆتم : ئێستا بەچ خەریکی ؟ گۆتی : ئێستا بوویمە موسا بەگ و بازرگانەکی گەورەمە، پێیەکم لە کلک مشکیەو ئێکەکم لە سینە (وڵاتی چین) ! گۆتم : کلک مشک لۆ ؟ گۆتی : ئاخر مارم لەوێیەو بەینی خۆشمان ساحێبی سێ ژنانیشم، وەکی مێش هەنگینی لەو گوری لۆ ئەو گوری دەفڕم..! گۆتم : وەڵلا عامفەرین موسا، ئەتوو لەبالووکەی ببیە بازرگان زۆر موهیمە..!

موسا بەینەکی باش قسەی کردو دوایێ گۆتی : ئەتوو واز لەهەندێ بینە، بەتەمامە ئەوشۆ لەگەر دووسێ برادەران سەرەکت لێدەین، گۆتم : یاخوا بەخێر بێن، هەر سەردانە یان شتی دیە ؟ موسا یەک بەدەنگی پێکەنی و بە پێکەنینەکەی سەردەمی مەکتەبێم بەبیر هاتەوە وەکی موسا لەدەرسی ڕیازەی ئێک بەدەنگی پێدەکەنی و ددانە زەردەکانی کە هێشتا پارچە نۆک و لۆبیای سبەینانی پێوەمابوو بەدەردەکەتن ! ئەنوەرە فەندی ڕیازەی توڕە دەبوو و دەیگۆ : مۆشێ، پیرە جوو، کوڕم ئەنگۆ گێسکتان نیە لەمارێ ؟ موساش دەیگۆ بەرێوەڵلا مامەستا، ئەنوەرە فەندی دەیگۆ ئێ سەی خۆڕی دە زلە پووشەکی لە گێسکەکەی بکەوە و ددانت پێ خاوین کەوە ! موسا دەیگۆ ئاخر مامەستا گێسکەکە پیسەو بێزم نایێ، ئەنوەرە فەندی دەیگۆ لۆ بێزت نایێ کارخانچی ! موسا دەیگۆ ئاخر داکم ئەدەبخانەی پێ خاوین دەکاتەوە.! ئەمەش هەموو بەجارەکی لەقریتەی پێکەنینێمان دەدا، ئەنوەرە فەندی توڕە دەبوو و هاواری دەکرد : کورە بێدەنگ بن هەی داکتان ب....ێم..! ئەمەش لەجیاتی توڕەبین بەجارەکی لە بەر پێکەنینێ لەسە پشتێ دەکەتین..!

ئێه، بابێینەوە سەر بەحس و خواسی مووسای، مووسا پاش پێکەنینەکەی و گۆتی : وەڵلا سەردانەکە هەم زیارەتەو هەم تیجارەت ! گۆتم : دەی خێری تێدایە، چاوەڕێت دەکەم و ئەوەش ناونیشانی مارم، موسا نەیهێشت تەواو کەم و گۆتی : پێویست ناکا، مارت پێدەزانم..! بەوەی ڕا زانیم، موسا تاقیبەکی باشی منی کردیەو لەوسەری ڕا هاتتەوە..!

گەیشتینەوە لای مارێ و مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج مەچۆوە مارێ، بەنامووسم داکی ئەعمەدی کۆرەکت لۆ دەکا ئەممان کۆر، جەعۆش شەپپەکی لە بناگێی داو گۆتی : بار بەو ملەی وەیە..! گۆتم : نا بابە وەنیە، داکی ئەحمەدی فەقیرەو بەدوو قسان دێتە ڕایێ، مام عەوڵا گۆتی : ئاخر ئاخ گوونم لە دووچشتی ئەوها هاتیە، بەشەرەفت ژن هەیە فەقیر بی، ڕەعمەت لەبابت خەریکبوو ئیسفی لە خشتە ببەن ! گۆتم : کیها ئیسف ؟ گۆتی : ئیسف پێغەمبەر ئوستاج، ئەوە نەکووەخوابی کوڕە مەلاشی..!

جەعۆ لەپێش دەرکەی ڕایگرت و لەتڕومبێلی هاتمە خوارێ، گۆتم : وەکی نانتان خوارد، ئەو ئەوراقانە ببەن و بڕۆن تڕومبێلەکەی دی لە شەریکەی دەرینن، جەعۆ گۆتی : ئەوەم بەدریە، مادام وەیە بەتەکسیەکی دەچین، چونکە مام عەوڵا نازانی تڕومبێلی باژوا، گۆتم : زۆر باشە، خواحافیزیم لێکردن و چوومەوە ژۆرێ، دیتم مار کش و ماتە ! تەماشام کرد کەس دیار نیە، گۆتم : یاڕەببی مار لۆ ئەوها چۆلە، دەبی داکی ئەحمەدی کێوە چووبی..!؟ وەختەکی هەناسەی کیژم هات و هەر چاوەکی ئەوەندە لێکردبوو، گۆتم : چیە کیژم چبووە ؟ گۆتی : وەڵلا دایە جانتایەکی پێچاوەو گۆتی : دەڕۆم دەچمە ماری خارم و نایێمەوە..!

٭قەسر شیرین : شارێکی کورد نشینی ئێرانەو لەشەڕی ئێراق و ئێران سەددام داگیری کردو خاپووری کرد..

٭کلک مشک : گەڕەکێکی شاری هەولێرەو گردێکی شوێنەواری لێیە..

چوومە دەرێ بزانم جەعۆو مام عەوڵا چیان لێهات، دیتم تڕومبێلیان ڕاگرتیەو دەچنەوە مارێ، گازم کردن و گۆتم : وەرن وەرن، مەچوونەوە مارێ، گەڕانەوەو گۆتیان : خێر، ئیشاڵلە دەمانبایە کەباب یاسین و لێدەدەین لەکەبابی ! گۆتم : ناوەڵلا ئەنگۆ یاسینەکی لەسەمن بخینن، وەزعم شڕە ! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج چ قەومایە پێم برێ، باخۆم باوێمە سەر چەقووی ! گۆتم : وەڵلا داکی ئەحمەدی تۆرایەو سواری تڕومبێلی بن بابچین بیهینینەوە، جەعۆ گۆتی : وەختی پێڕابواردنێ نیە، بەخۆم زگم دێشی لەبرسان، گۆتم : بڕوا بکە ڕانابوێرم، کووت لۆ باس دەکەم ئەوهایە..! دەوجە سواری تڕومبێلی بن بابچین لەماری خاری بیهینینەوە ! مام عەوڵا گۆتی : بەنامووسم بیتاقەت لۆ دەرچووە، کورە ئەوە بەدەست کێ دەکەوی ژنی بڕوا، لێی مەپێچەوەو لێبکشێوەو لەناو وەزارەتی چاو بگێڕە، کیهان کیژ لەناو پاکەتیەو مێوژە ڕەشکەی لە گەردەنی دیارە بیهینە، بڕۆ خاریجیش لۆ شارع عەسەنی و ئێک مانگی مێوە، دەوجە داکی ئەعمەدیش با هەر دمبکی لێدا..! گۆتم : وەڵلا مام عەوڵا تەڕ زەلامت دیتەوە ژنێ بینی، ئەوە گوریس بەسەرەکی ناگاتێ ئەوجە بەدوو سەران..!

پاش مشتو مڕەکی زۆر قەناعەتم بە جەعۆو مام عەوڵای کرد بچینە دوو داکی ئەحمەدی، بەران لەکاتی بەڕێکردنێ مام عەوڵا گۆتیەمن ئەتوو دابەزەو بڕۆوە ژۆرێ ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەمن و جەعۆ دەچین کیفایەتە، ئیشەکەی ئەوها گەورە مەکە، گۆتم : ئەمن دەزانم ئەو بە قسەینگۆ نایێتەوە ! مام عەوڵا دەستی لۆ سمێری بردو گۆتی : ئەو مووە لە پیاوان نەهاتبی ئەگەر نەمهیناوە مارێ..! وەلحاسر قەناعەتیان بەمن کرد بێمە خوارێ، ئیدی ناونیشانی مارێ خاریم دانێ و لە تڕومبێلی هاتمە خوارێ و ئەوان ڕۆیشتن و ئەمنیش چوومەوە ژۆرێ، مندارەکان گۆتیان : ها بابە دایەت هیناوە ؟ گۆتم : وەڵلا کوڕم ئەوە وەفدەکم ناردیە ئەوجە بەتەمای خوای ! کوڕەکەم گۆتی : ئێ ئێ لۆ وەناکەی، دیارە سەرۆک وەزیران بەخۆی چووە بیهینتەوە ! گۆتم : ناوەڵلا کوڕم مام عەوڵاو جەعۆ چووینە، گۆتی : کێ کێ ؟ گۆتم : مام عەوڵاو جەعۆ..! کوڕەکەم هەر ئەوەندەی گۆ : خخخخخخخ، مەنجەر گەڕا گەڕا سەر قەپاغی دیتەوە..!

هەتا جلکم گۆڕی و نوێژم کردو پارووە نانەکم ئاواکرد، دیتم داکی ئەحمەدی وەژۆرێ کەت و سەلامی کردو بەگریان هات و باوەشی پێکردم و دووسێ ماچی تەڕی لێکردم، هەردەیگۆ : ئەتوو ئەمن بکە عەفوو، ئەمن عەسەبی، ئوو ئاگام لەخۆی نەبی، ئوو ئەمن غەلەت ئاسف جددەن جددەن..! لەدری خۆم گۆتم : عەججایب، باشە دەبی ئەو دوو زەلامە چیان گۆتبی لەکن داکی ئەحمەدی، وەها بەشین و واوەیلا هاتەوە مارێ، مندارەکانیش غاریان داو باوەشیان بە داکیان کردو تێر تێر ماچیان کرد، ئیدی داکی ئەحمەدی جانتایەکەی بردە ژۆرێ و وەکی پەلیکی هاتەوەو گۆتی : وا ئەمن دەسی مەتبەخ ئوو حازر دەکەی شیوو، گۆتم : وەڵلا شتەکی لۆ مندارەکان حازرکە، ئەمن شتەکی سەر پێییم ئاواکردیە..!

چوومە دەرێ سوپاسی جەعۆو مام عەوڵای بکەم بزانم کوو داکی ئەحمەدیان هینایتەوە، دیتم لەپێش دەرکەی بوون، گۆتم : کاکە زۆر مەمنون، وەڵلا پیاوەتیەکی گەورەتان لەگەر کردم، بەس تێمبگەینن کوو قەناعەتتان پێکرد بێتەوە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەوە سڕڕولمیهنەیە، ئەتوو چهەقت هەیە، موهیم ئەوەیە هاتەوە، گۆتم : باشە کاکە باشە، مارتان ئاوابی، بەران هێوارێ مەچوونە شەریکەی لۆ هینانی تڕومبێلەکەی ! جەعۆ گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : پێویستمان پێنیەو سبەینێ ئەوراقەکان تەسلیمی ئەنجومەنی وەزیران دەکەمەوە، هەردووکیان سەرەکیان باداو گۆتیان : ئەتوو بەس پێلەقان لەبەختی خۆت بدە، گۆتم : ئەمن دەزانم ئەوها باشترە..!

پاش عیشابوو لە هەدیقەی دانیشتبووم، لەدەرکەی درا، کوڕەکەم چوو کردیەوەو هاتەوە گۆتی : بابە کابرایەک هاتیە دەرێ موسا بەگم و پێنج شەش زەلامیشی لەگەرە ! گۆتم : بابێنە ژۆرێ کوڕم..! هەستامەوە لۆلای دەرکەی حەوشەی چووم، موسا بەگ هاتە ژۆرێ، هەر چاوی بەمن کەت هەردوو دەستی برند کردە عاسمانێ و باوەشی لۆ کردمەوەو گۆتی : ئەرێ ئەوە ئەتوو لەکێی هەی ڕەحمەت لەبابت ! هەشت نۆ ماچی لێکردم و خۆی لەپێش برادەرەکانی واپیشان دا کەوا برادەری قەدیمین و زۆر ئێکدیمان خۆش دەوێ ! پاش چاک و چۆنی، گۆتم : لەناو هەدیقەی دانیشین یان بچینە ژۆرێ ؟ موسا گۆتی : وەڵلا بچیە ژۆرێ باشترە، ئەمن دەنگم زۆر گەورەیەو گەڕەک هەمووی لێمان تێدەگا..!

چووینە ژۆرێ دانیشتین و پاش قاوەو چا خواردنەوەی و گێڕانەوەی کۆمەرەک بەسەرهاتی کەونی سەردەمی خیندنێ، موسا گۆتی : کاکە دەوجە بالۆت باس بکەم ئەمن لۆ هاتیمە ! گۆتم : فەرموو..! گۆتی : ئەمن و ئەو برادەرانە بازرگانین و هەموو ئیشەکی دەکەین، گۆتم : لەسەر خێران، گۆتی : دەوجە ئەوجارە ئیشەکمان بەتوو کەتیە، دەبی لۆمان بکەی و ئەمەش قسووریت لۆ ناکەین ! گۆتم : برێ بزانم چیە ؟ گۆتی : ئەتوو وەزیری کشت وکاڵی دەناسی ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا ئەدی پێکەوەنینە، گۆتی : دەوجە دەبی لەکنەوی هیممەتەکمان لۆ بکەوی و کتابەکی موافەقەمان لۆ وەرگری لۆ داخیل کردنی هەندە کەل و پەل لە حدوودی ! گۆتم : کەل و پەلەکان چیە ؟ گۆتی : دوو هەزار تۆن هێلکەی ئێرانیە..!!

گۆتمە موسای بێجگە لە هێلکەی چیدیشە ؟ گۆتی : وەڵلا جەرگ و ناوی مریشکیشە، ئەگەر لەهێلەکەکەی زیاتر نەبی کەمترنیە..! گۆتم : باشە وەرەقەی وەزیری کشت وکاڵتان لۆچیە، بەڕسمی داخیلی بکەن و گومرگی خۆتان بدەن و وەلسەلام، موسا هەتا شەپ گرتی لەچۆکی ڕاستەی خۆیداو سەری بردە پشتەوەو لەقریتەی پێکەنینێیدا، وەکی پێکەنی ئەمن دیقەتم دا ددانەکانی، بزانم ئێستاش پەلکە نۆک و لۆبیای بەیانیانی پێوەنیە..! موسا زانی دیقەتم دایتە ددانەکانی، لۆیێ زیاتر دەوی بەش کردەوە، بەران ئەوجارە ئەوەی سەیر بوو ئەوەبوو : موسا ددانەکانی دەتگۆ بەفرەو بریقەی دەداوە، موسا بەدەو بەشکردنەوەکەی تێی گەیاندم کەوا هولیۆد سمایلی لۆ ددانەکانی کردیە و زوو زووش دەستی ڕادەشەقاندو ئەوەشی تێگەیاندم کەوا سەردەمی بالووکەی بەسەرچوو..!

موسا پاش پێکەنینەکی بێ غایەت، سەری هینا پێش و بە هێوری گۆتی : ئاخر مەوادەکان ئێکسپایەرن هەی قوربانی جددت بم..! وەکی ئەو قسەی کرد تاسام، کوو لە چللەی جستانێ پەقرەجە ئاوەکی ساردت پێداکەن ئەوها تەزیم ! گۆتم : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، گۆتم : باشە ویزدانت کوو قبوور دەکا خواردنی تێکچوو بینی و دەرخواردی ئەو میللەتەی بدەی !؟ برادەرەکەی موسای کەناوی قەیتەران بوو، گۆتی : جەنابی وەزیر، ئەو میللەتە بەکیمیای لەناو نەچوو، دەتەوێ بەهێلکەو جەرگ و ناوی ئێکسفایەر لەناوبچی ! بە ئێکسفایەرەکەی زانیم قوڕگ و زگی ئەو میللەتەی کەتیتە دەست دڕندەو نەخیندەواری وەکی موساو قەیتەرانی و سەرەوەی وان..!

یەکاو یەک پێم گۆتن ئەمن لەسەرم بدەن شتی واناکەم، خۆم شەرمەزاری دنیاو قیامەتێ ناکەم، ئەنگۆش لەخوای بترسێن و شتی وامەکەن، کورە ئەو میللەتە زۆری دەردەسەری دیت، دوژمن چنەما پێی نەکا، بەران وەڵلاهی خواردنی ئێکسپایەری نەدەدایێ ! بایز کاریتە کە ئێک لە نەفەرەکان بوو، وەختی خۆی کاریتەو شەقرەی دەفرۆشت، گۆتی : وەڵلا مامەستا ئەمە دەرکەی دی زۆر ئاسان و سەهل تر هەیە لێیدەین و ئیشەکەمان تەرتیب کەین، بەران موسا بەگ گۆتی : ئەوە برادەری خۆمەو با ئەویش ئیستیفادەکی لێبکا..! گۆتم : ببورن ئەمن ئیشی واناکەم، هەستامەوەو گۆتم : داوای لێبوردن دەکەم ئەمن ئیشم زۆرە، ئەوان لە مەخسەدی من گەیشتن و هەستانەوە بڕۆن، موسا گۆتی : هەتا سبەینێ سعات دە مەجالە پەشیمان ببیەوە، ژمارەی تەلەفۆنی منت لەکنەو دەتانی تەلەفۆنم لۆ بکەی..! گۆتم : بەخێر بێن سەرچاوان ! ئیدی خواحافیزیان کردو چوونە دەرێ..!

یەکسەر تەلەفۆنم لۆ وەزیری کشت و کاڵ کردو مەسەلەکەم تێگەیاند، ئەویش زۆر بەحەماسەوە گۆتی : کوو شتی وادەبی، لەت لەتم کەن نایێلم ئەو کەل و پەلانە داخیل بی، کوو دێلم شتی بۆگەنی بچتە قوڕگی خەرکی..! درم خۆشبوو بەو وەرامەی وەزیری کشت و کاڵ و بە هێمنی لێم پارداوە..!

نانی بەیانم خواردو هاتمە دەرێ بڕۆین لۆ وەزارەت، دیتم جەعۆو مام عەوڵا لەپێش دەرکەی ڕاوەستاینە، خێزانی مام عەوڵاش لەگەرەوان ڕاوەستایە، سەلامم لێکردن و مام عەوڵا ڕووبووە دەرکەی پێشەوەو کردیەوەو گۆتی : فەرموو ئوستاج ! گۆتم : لۆ دەرکەی پێشەوە ؟ گۆتی : ئاخر داکی مندارانیش لەگەرمان دێ و لەسە ڕێی خۆمان هەتا تەیراوەی دەبەین، دەرێ دەچم هەندە بەرگە بالیفان دەکڕم، مۆدیلی تازە هاتینە، گۆتم : ئێ با بەتەکسیەکی بچی ڕەحمەت لەبابت ! گۆتی : وەڵلا پێمگۆ، دەرێ هەتا تڕومبێلۆکێ وەزیرۆکەی خۆن هەبی کوو بەتەکسی دەچم، ئەوە کابرای سایەق تەکسی ئەمنی فڕاند لۆلایەکی..! گۆتم : کورە بابە فڕاندنی چ و حاری چ، کا باوی ئەو چشتانە مایە ! جەعۆ گۆتی : دە سواربە ڕەعمەت لەبابت، ئەتوو لەگە کێ پێدادەچی، فایدەی نیە فایدە، وەڵلا مەجبوور بووم چوومە پێشەوەو عەوڵاو خێزانیشی لە پشتەوە سوار بوون، جەعۆ پێی لێناو سەری لەبن گێی نام، گۆتی : بەشەرەفت سایەق تەکسی پڕ دەداتە ئەو دمبە ستورەی، وەڵلاهی دەرێی براگەورەی عەوڵایە، ئێک نەزانی دەرێ عەوڵا نانسی عەجرەمی هینایە..! عەوڵا گێی لەشتەکی بوو، لۆیێ گۆتیە جەعۆی : ئەوە چ پسەپستە هەی سەگ جسنات..!!

گەیشتینە تەیراوەیی و خێزانی مام عەوڵامان دانا، پێشی بڕۆین گۆتیە مام عەوڵای : کەنگی دێنەوە دووم ؟ مام عەوڵا گۆتی : سعات و نیوەکی دی ! ئەعسابم نەماو گۆتم : ئەمە نایێینەوە دووت، کەیفی خۆتە کوو دەچیەوە مارێ ! ژنە تەماشایەکی مام عەوڵای کردو چاوەڕێی مەوقیفی لێکرد، مام عەوڵا گۆتی : تەواو ئوستاج چیگۆ هەر ئەوەیە ! تەکسیەکی بگرەو شۆڕ بەوە لۆلای مارێ..! هاتمە خوارێ و چوومە پشتەوە، مام عەوڵاش چووە پێشەوە، گۆتمە جەعۆی یاڵلا پێلێنێ ! جەعۆ پێی لێناو بەتەناش هەستا، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج داوای لێبوردن دەکەم، دووبارە نابتەوە، گۆتم : زۆر باشە، کاکە ئەمە ئیشمان زۆرەو مەجالی ئەو شتانەمان نیە، گۆتی : کووت پێباشە ئەوها دەبی..

گەیشتینە وەزارەت و چووینە ژۆرێ، بەسەکەتم لۆ ژۆری خۆم، زێخە بەپیرم وەهات و گۆتی : جەنابی وەزیر سکرتێرە هاتیە ! گۆتم : هاتتە دەوامێ ؟ گۆتی : بەرێ، بەران واتێدەگەم سەری من دەخوا، گۆتم : چ پەیوەندی بە توو دایە، هەتا سەری توو بخوا..! گۆتی : ئەتوو ئەو ناسکە نانەت لەپێشی بێ و بچی لەکێندەرێ تەماشای فەقیرەکی وەکیمە دەکەی..! گۆتم : وەختی هەندێیە زێخە، کورد ڕاستی گۆتیە ؛ کەر لەکێ کەتیەو کووندە لەکێ دڕایە..!

هەرچوومە ژۆرێ سکرتێرەکە هەستاوەو بەپیرم وەهات، گۆتی : بەیانی باش جەنابی وەزیر، یاخوا بەخێربێی ! تەماشام کردێ خۆی لەسەر یەک داوی ڕازاندبۆوە، پانتۆڕەکی تەسک تەسکی لەپێکردبوو، بەدیەکی لەبەربوو، بەپیستی وەنووسابوو، عەینەگەکی کلاواتی هاویشتبووە سەر چاوی، بەگێرەی ئەوەی ناوەندی کەپووی ئاساری پلاستەری پێوەبوو، دیاربوو مەوردی لەکەپووی دابوو و گچکەی کردبۆوە، جەعۆو مام عەوڵا لەپشتم سام گرتی بوون، وەرام داوەو گۆتم : بەخێربێی خانم، بەیانیت باش، دەستی لۆ جانتایەکەی من درێژ کرد لەمام عەوڵای وەرگری، مام عەوڵا نەیدایێ و گۆتی : ئەوە ئیشی منە ئۆدە، ئەتوو هەقت لەجانتای ئوستاجی نەبی..!

لەسەر کورسیەکەی خۆم دانیشتم و گۆتمە زێخەی وەرە ئەو پەردەی لەبەر پەنجەرەی لابەو قاوەکی دەرەجە ئێکم لۆبینە، زێخە لچەکی باداو گۆتی : دیارە ئەوڕۆ جەووت فوولە لۆیێ داوای قاوەی دەرەجە ئێک دەکەی ! چدەنگم نەکرد، مام عەوڵا جانتایەکەی هیناو دایناو سەری لەبن گێی نام و گۆتی : لەو خۆشیەی مری گدۆ، بەنامووسم دەرێی شەکرلەمەیە..! تەماشایەکم کردو گۆتم : بەخۆو بە جەعفەری بڕۆنە دەرێ، نێنەوە هەتا گازتان دەکەم ! هەردووکیان تەماشا ئێکدیان کردو بەناچاری چوونە دەرێ..!

سکرتێرەکەم هەر ڕاوەستابوو، چاوەڕێی منی دکرد قسەکی بکەم، گۆتم : ئەمری گواستنەوەی خۆت هینایە ؟ گۆتی : بەرێ بردمە سادیرەو واریدەی هەتا واریدی بکەن و پاشان فەرمانی پێدەرچی و دەست بەکاربم، گۆتم : ناوت چیە ؟ گۆتی : ڤارین ! گۆتم : باشە بژی و بەخێر بێی و دەتانی بچیە جێی خۆت، ڤارین چووە دەرێ و زێخە قاوەکەی لۆ هینام و داینا، گۆتی : جەنابی وەزیر دەکرێ داواکاریەکی بکەم ! گۆتم : فەرموو، گۆتی : دەکرێ ئەمن ببەخشی لە تەسلیم کردنەوەی تڕومبێلی، وەڵلا وەبیللا گیانەکم بەو ئۆفترایەیە ! گۆتم : نەخێر نابی، تڕومبێلی حکومەتی لۆ ئیشی دائیرەی داندرایە نەک لۆ بردنەوە مارێ، دوو ڕۆژیدی دەبی هەموویان تڕومبێلەکان تەسلیم کەنەوە، گۆتی : ئەولا ئەولا، پەنایەک پەسیووەک ! گۆتم : هیچ مەجالی تێدانیە، زێخە چدەنگی نەکردو بە عێدزی چووە دەرێ..!

ئیش و کارەکانی ڕۆژانەم بەڕێکردو سعات بووە دەوری یازدەی، وەختەکی وەزیری کشت و کاڵ تەلەفۆنی لۆ کردم، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : ئەرێ ئەتوو ئەو گرێیە چبوو دروست کردبوو لۆ ئەو بازرگانانە سەلامەت بی ! گۆتم : گرێی چ ؟ گۆتی : مەسەلەی هێلکەو جەرگ و ناوی مریشکەکان، ئەوەی مووسا بەگ و جەماعەتی ! گۆتم : کوو دروست نەکەم ڕەحمەت لەبابت، ئاخر هەمووی ئێکسپایەربوو ! گوتی : مایبوو ما، جارێ مایبوو ! گۆتم : چەندی مابوو ؟ گۆتی : شەش حەفت ڕۆژەک، ئەوان بەڕۆژەکی داخیلی دەکەن و بە دوو ڕۆژی ساغی دەکەنەوە، ئەتوو لۆ ئەوها دوورو قۆری دەکەیەوە، گۆتم : کورە هەی مارت خرانەبی، ئەتوو دیفاع لە چدەکەی ؟ وەڵلا هەمووی ژەهرەو لەقوڕگی میللەتی دەکرێ ! گۆتی : وەڵلا موافەقەم دانێ و ڕۆیشتن، ئەمن وەکی تووم ناکەم و ئاسانکاری لۆ کەرتی بازرگانی دەکەم، برام با بازاڕ ببووژێتەوە بە کەل و پەلی وڵاتان ! گۆتم : بازاڕ ببووژێتەوە یان گیرفانی توو..!؟

وەزیری کشت و کاڵ گۆتی : سەلامەتبی چیە ئەوەندە چشتی دوورو قۆر دەکەی، هەونکە دێیە کنم یان ئەمن بێم و نانی نیوڕانێ پێکەوە بخۆین ! گۆتم : ئەمن دێم.. خواحافیزیم لێکردو جەڕەسەکم لێدا، ڤارین هات، گۆتم : ئەو ئەوراقانە تەرتیب کە، ئەمن هەتا وەزارەتی تەندروستی دەچم و پێش تەواوبوونی دەوامێ دێمەوە، گۆتی : زۆر باشە بەخێرچی، هاتمە دەرێ و گۆتمە جەعۆی : گازی مام عەوڵای کە بابڕۆین ! گۆتی : وەڵلا مام عەوڵا لەگە زێخەی پستەپستەکیان کردو چوونە خوارێ ! گۆتم : غاردە فریاکەوەو بیبینەوە هەتا کەتنەکی نەکردیە، جەعۆ وەکی تەڵقەی دەرپەڕی و ڕۆیی..! فکرم کردەوەو گۆتم : وەچاکە ئەمن مام عەوڵای بگۆڕم هەتا بەزمەکی نەکردیە، دوایێ لەسەمن حیساب دەکرێ و تووشی کێشەکم دەکا، فکرم دەکردەوە چی لێبکەم و بیبەمە کێندەرێ، وەختەکی لەگە جەعۆی بەدەرکەتنەوە، بەتوڕەیی قسەم لەگەر کردو لێم تووند کرد، گۆتم : ئەوە لەگە زێخەی کێوە چووبووی ؟ گۆتی : ئوستاج، خۆت مشەوەش مەکە، بابچینە ناو تڕومبێلی هەمووت لۆ باس دەکەم، گۆتم : یاڵلا بابڕۆین..

چووینە خوارێ و جەعۆ چوو تڕومبێلی هینا، سواربووین بەڕێکەتین، گۆتمە جەعۆی باژۆ لۆ وەزارەتی کشت و کاڵ، گۆتی : ئەمر دەکەی، تەماشا مام عەوڵام کردو گۆتم : دەوجە لۆم باسکە بزانم لەگە زێخەی کێوە چووبووی ؟ گۆتی : وەڵلا ئوستاج لە عیساباتی خەبەریان لۆ ناردم گۆتیان هەندە پارەت لۆ سەرف کرایە، وەرە وەریگرە، ئەمنیش جێیەکم پێنەدەزانی، گۆتمە زێخەی لەگەرم وەرە خێرت دەگاتێ، ئیدی ئەو لەگەرم هات و پیشانی دام، بڕوام پێکە هەر ئەوەبووەو وەڵلا وەبیللا نە ئەو دۆخینەی من کرایتەوەو نە ئەو دەستانەی من درێژ کرایە لۆ شتی نەرم..! وەکی مام عەوڵا ئەو قسەی کرد، جەعۆ لە قریتەی پێکەنینێی داو بە مستان وەرگەڕا سووکانی تڕومبێلی، گۆتمە جەعۆی : هێواش هێواش، سووکانەکەت شکاند، گۆتی : کورە گدۆ گێت لێنەبوو عەوڵا چیگۆ، بەنامووسم لەو عەوڵایەی کۆمەدی تر نیە..! گۆتم : باشە مام عەوڵا پارەی چت لۆ سەرف کرابوو ؟ گۆتی : وەڵلا چت لێبشارمەوە پارەی دەوعەتەکەی لۆ تووم کرد، ئەوی عەیوانەکانم سەربڕی لەمارێنگۆ، بەبۆنەی بوونە وەزیری توو، ئەتوو ئیشەکەت لۆ نەکردم، خوا خێری مریەمۆکەو بەفرینۆکەی بنووسی ئیشەکەیان لۆ ڕوواندم ! گۆتم : چەندت وەرگرت ؟ گۆتی : وەڵلا شەش ملوێنەک بوو، گۆتم : باشە لە دەعوەتەکەی من چەندت چووبوو ؟ گۆتی : بەڕاستی بەڕاستی ! گۆتم : ئەرێوەڵلا ! گۆتی : بەس نەچی لەسەرم بکەیە ڕافۆرت (ڕاپۆرت)، وەڵلا دەوری ملوێنەکم چووبوو ! گۆتی : ئەدی کوو شەش ملیۆنی وەردەگری، نازانی حەرامە !؟ مام عەوڵا دەستەکی بە سمێری داهیناو گۆتی : کورە ئوستاج هەر مووەک لەبەرازی ببتەوە..! گۆتم : مەسەلە بەراز نیە، ئەو پارە خینی میللەتیە، گۆتی : ئوستاج خینی میللەتی لەگە ئەوشتانە نیە، لەگەر ئەو تەنکەرە نەفتانەیە کە سەریان لەدوو ئێک نایەو کەس نازانی کێوە دەچی و پارەکەی چی لێدێ، ئەتوو لەچ دەپێچیەوە، ئەمە سێسەت جار کڕاینەو فرۆشراینە، دەبی پێت خۆشبی فەقیرەکی وەکی من لەڕێی شتەکی ئەوها بەقەدەر سەری دەرزیەکی هەقی خۆی وەردەگرتەوە، ئوستاج ورات هەموو ڕۆیی، بەئاوێ داچوو، ئەتووش لەپارەی دوو مەڕی دەپێچیەوە..!

مایتی...[1]
ئەم بابەتە 1,573 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,573 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.1299 KB 30-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
قالە مەڕە
05-11-2008
هاوڕێ باخەوان
قالە مەڕە
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
نوری سەعید قادر شەکە
05-06-2022
سروشت بەکر
نوری سەعید قادر شەکە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
پەرتووکخانە
تێگەیشتن
19-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,111
وێنە 106,663
پەرتووک PDF 19,291
فایلی پەیوەندیدار 97,271
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.687 چرکە!