یادداشت و بیرەوەری
نووسەر: حازمی عەلی کوتک
بڵاوکردنەوەی دەزگای فێربوون ساڵی چاپی 2020
مەبەستم لە نووسینی ئه و کتێبە ئەوە نیە خۆم وەک کارەکتەری (حەمەدۆک) وینابکەم، یان مێژووی خەباتی خۆم و بنەماڵەکەمان بخەمە بەردیدی پارتە سیاسیە دەستڕۆیشتوەکان، بۆ ئەوەی لەبەر تەرازوی فرۆشتنی بنێم، بە چەشنی ئه و قەڵەمە چاوشۆڕانەی لەوەڕگەیان گواستەوە، ڕەنگە منیش ڕۆژگاریک دەروێشی گەرمە تەریقی پارتێکی سیاسی بووبم، بەهەموو کارە دزێوەکانم گوتبێت: دەستخۆش، چاکت کرد، بەڕاستی شاکارە!! بەڵام لە هەشتاکانی سەدەی ڕابروەوە هەوڵم داوە خۆم بم و سەربەخۆبم، بەتایبەتی لەدوای ڕاپەڕین، کەکاتی بەخشینەوەی پۆست وپارەبوو بەسەر کۆیله و ویژدان فرۆشەکان...
[1]