دەزگای پەخش: فام
ئەم چیرۆکانەی لێرە دەیانخوێنیتەوە، کۆمەڵە چیرۆکێکن، نووسەرەکانیان جیاوازن، جیاواز لە تەمەن و ناوبانگ و وڵات و ڕەگەز و... تیایاندایە ناوبانگی جیهانییان هەیە و هەشیانە کەم ناسراون و ڕەنگە لە وڵاتەکانی خۆشیان زۆر نەناسرابن، گەنج و پیر و مردوو و زیندوویان تێدان.
ئێمە بەوە ڕاهاتووین تەنیا دەقی ئەو نووسەرانە بخوێنینەوە کە زۆر بەناوبانگن و ناوبانگمان بیستوون، بەڵام من وازم لەم ڕێسایە هێناوە و ئەمەشم بۆ ئەوە کردووە کە ئێمە تەنیا نووسەرە ناسراوەکان نەخوێنینەوە و دەقی نووسەرانی نوێ و کەم ناسراویش بخوێنینەوە، کە ڕەنگە زۆر جار دەقەکانیان لە نووسەرە ناسراوەکان جوانتر بێت. چیرۆکەکان لە یەک خاڵدا هاوبەشن، ئەویش ئەوەیە کە هەموویان عەرەبین و لە عەرەبییەوە وەرگێڕدراون.
Примечание:файла PDF для этой книги нет в наличии , пожалуйста, помогите Kurdipedia получить этот файл! Отправить книгу Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 540