کتێبی (ناوچەی سلێمانی ژیانی کۆمەڵایەتی - وشە و زاراوە لەبیرکراو)
لە درێژەی زنجیرە کتێبەکە چاپکراوەکانی پرۆژەی قەفتان، لەدووتووێی (164) لاپەڕەدا کتێبی (ناوچەی سلێمانی ژیانی کۆمەڵایەتی - وشە و زاراوە لەبیرکراو) لە نوسینی (جەعفەر فەقێ ئەحمەد)
نوسەر سەبارەت بەم بەرهەمە لە پێشەکی کتێبەکەدا نوسیویەتی:
لەم نووسینەدا زیاتر جەخت لەسەر ئەو ناو و وشە و پیشانە دەکەینەوە، کە ئێستا هەڵوێراون و تاڕادەیەک لە بیرکراون، بۆیە هەموو ئەو ناو و وشە و پیشانەمان خستۆتە ناو دوو کەوانەوە و تاڕادەیەکیش هەوڵمانداوە ڕاڤەیان بکەین و شیانبکەینەوە، بۆ ئەوەی خوێنەرو نەوەی نوێ و ئەوانەی دوای ئەو چینە بەکاریانهێناوە هاتونەتە ژیان، ئەو بابەت دەستگاو ئامێرو ئامڕازانەی لە کۆندا باوباپیرمان بەکاریان هێناون لە یادیان نەکەین و سودیان لێوەربگرین. [1]