دەزگای پەخش: فام
ئەم کتێبە لە کۆمەڵێک بابەت و لێکۆڵینەوەی گرنگ پێکهاتووە، کە هەموویان لە دەوری چەمک و مێژوو و بنەما و مەرجەکانی هونەری چیرۆک و چیرۆکنووسین دەسووڕێنەوە.
ئەوانەی گرنگی بە هونەری چیرۆک و چیرۆکنووسین دەدەن.. ئەوانەی لە هونەری چیرۆکنووسین دەکۆڵنەوە.. قوتابیانی بەشەکانی زمان و ئەدەب.. چیرۆکنووسان و خوێنەرانی چیرۆک و... سوودی زۆر لەم کتێبە دەبیننن، لە سەرووی هەموو ئەوانەش، ئەو کەسانە زۆر سوودی لێ دەبینن، کە دەیانەوێ ببنە چیرۆکنووس و لە سەرەتای دەستبردنن بۆ نووسینی ئەم ژانرە ئەدەبییە.
بابەتەکانی ئەم کتێبە جیاوازن، باسی بنەما و گرنگیی هەموو جۆرەکانی چیرۆک و ئەو شتانە دەکەن کە پەیوەستن بەم ڕەگەزە ئەدەبییەوە، لەوانەش: چیرۆک، کورتیلە چیرۆک، مێژووی چیرۆک، چیرۆکی منداڵان و...
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,262 times