(ئاوێنەی قورئان) سورەتی کەهف
(ئاوێنەی قورئان) سورەتی کەهف
دانراوی : ئامانج ژاژڵەیی (سەفایی)
ئەو ڕۆژەی وا کەلامی قەدیمی شکۆمەندی خودای موتەعال لە بەیتولعیززەوە بۆ ئەشکەوتی نوورانیی حیراء هاتەخوارو دابەزییە سەر دڵی ئەو ئاخرین فریادڕەسەی جیهان چاوەڕوانی هاتنی دەکرد، بە ئاشکراو بێ پەردە لە ڕێگەی موخاتەبەی فەخری کائیناتەوە (صلی الله علیه وآله وسلم) کە فەرمووی (بخوێنە) ڕووی لوتفی لە تەواوی بەندەکانی زەوی کرد و بە حوکمی ئەوەی بۆخۆی باشترین دەقی خوێندنەوەیە فەرمانەکە بووە ئەوەی کە بفەرموێ ئەی خوڵقێنراوان بمخوێننەوە.
ئەوجا هەر لەبەرئەوەی یەکەمین جار دڵی گەورەکەیان دەرگەی بۆ تەشریفی ئەم کەلامە شیرینە کردووەتەوە، ئیدی لەو ڕۆژەوە هەرکەس لەم ئوممەتە بە دڵ قورئان بخوێنێت پەردەی نێوانی خۆی و مەعبود لائەدرێ و ئەو حاڵە پڕ بەرەکەتەی بۆ دروست دەبێ کە لە وەسفیدا خودا دەفەرموێ (إنما المؤمنون الذين إذا ذکر الله وجلت قلوبهم و إذا تليت عليهم آياته زادتهم إيمانا و علی ربهم يتوکلون)
خۆ ئەگەر بەو ئیمان و تەسلیمبوونە قەلبییەشەوە نەخوێنرێتەوە پەنا بە خودای تاک و تاقانەی بێ هاوتا ئەو نەهامەتییە پەیدا دەبێ کە ئیمام غەزالی دەربارەی دەڵێ :
“ ئەگەر قورئانت خوێند یان بەرگوێت کەوت و دڵت کەفوکوڵی نەکرد و نەکەوتیتە گریان، ئەوا بگری و شیوەن بکە بۆ ئەو دڵەت کە بە قورئانیش نەرم نابێ “
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک